Newshirwan-6

شێرزاد شێخانی : کەسایەتی نەوشیروان و مەسعود بارزانی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەکو نوسەرو رۆژنامەنوس لەگەڵ زۆربەی سەرکردەو کەسایەتیە سیاسیەکاندا دانیشتوم ، چ بەکاری رۆژنامەنوسی کە لەنزیکەوە گوێم لەهەڵویستە سیاسییەکانیان گرتوە لەسەر روداو و پێشهاتەکان ، یاخود دانیشتنی هاوڕییانە کە گوێم لەرازو نیازو یادەوەریو بۆچونەکانیان بوە لەسەر هەندی روداو کە لەسەر داوای خۆیان بۆ بلاوکرنەوە ناشێت .. هیچ جارێکیش بەقەدەر دانیشتنێکی تایبەتیم لەگەڵ کاک نەوشیروان کاریگەری لەسەرم نەبووە . کاتێک لەگەرمەی گفتوگۆیەکمان لەسەر وەزعی سیاسی کوردستان هەڵوێستێکی خۆی پێراگەیاندم کە لەناخەوە هەژاندمی و زۆر کاریتێکردم ..
لەسەر وەزعی کوردستان پرسیارم لێکرد ” لەم وەزعە نالەبارەی کوردستاندا تۆ پێتوایە دژایەتیکردنی گۆران بۆ پارتی کارێکی زەرور بێت ، بەتایبەتیش ئێوە حزبێکی بێ چەکن ئەوانیش سڵ لەهیچ شتێک ناکەنەوە بەخیانەتو تازەکردنەوەی گەڕێکی تری شەڕی ناوخۆشەوە .. وەڵامی کاک نەوە ئەوە بو : من هیچکات ناتوانم دژ بەحزبی بنەماڵەبم .. لەهەندێ وڵاتانی شەرقیدا بونی ئەمجۆرە حزبانە کارێکی ئاساییە ، ئەوەتا لە پاکستان دوای زولفەقار عەلی بۆتو ، کچەکەی بەنازیر بووە سەرۆکی حزبەکە ، لەهیندستان دوای ئەندیرا گاندی کوڕەکەی و تەنانەت بوکەکەشی سەرکردایەتی حزبیان کرد ، نمونەی تریش هەن ، بۆیە من ناتوانم بونی ئەمجۆرە حزبە لەکوردستانیدا بسرمەوە ، من دژی حزبی بنەماڵە نیم ، بەڵام دژی حوکمی بنەماڵەم کە ئێستا پارتی هەوڵی چەسپاندنی ئەدات لەکوردستاندا .

ئەو پێی وتم : من بۆیە ئەو هەمو ساڵەی لەشاخ و شاردا خەباتم لەپێناو میللەتەکەم کردوە تا واقیعەتاڵەکەی بگۆڕم .. سیستەمێکی دیکتاتۆری بگۆڕم بەسیستەمێکی عادیلانەی کوردی خۆماڵی ..

من خۆم قەرزارباری ئەو گوندنشینانە ئەزانم کەوا رۆژانی سەختی خەباتی شاخ پێخەفی گەرمی خۆیان ئەدایە ئەو پیشمەرگانەی بەجەولە رێیان ئەکەوتە لایانەوە .. من قەرزارباری خێزانی ئەو شەهیدانەم کە لەسەنگەردا لەتەک من و هەڤاڵانم شەهید بون و ئەبێ ئەمرۆ ژیانێکی شایستە بۆ خێزانەکانیان دابینبکەم ..

قەرزارباری ئەو پێشمەرگانەم کە لەروبەروبونەوەکاندا بریندار بونەو دەست و قاچ و چاویان لەدەستداوە ..

قەرزارباری ئەو شارنشینانەم کە هەڤاڵانی رێکخستنەکانی ناوشارەکانیان لەهەناوی خۆیاندا ئەشاردەوە تا نەکەونە دەست مەفرەزەی دەزگا داپلوسێنەرەکانی بەعسەوە ..

قەزارباری ئەو هەڤاڵانەم کە لەکونجی زیندانەکانی بەعسدا هوتافیان بۆ پیشمەرگەو شۆرش ئەکێشا ..

قەرزارباری ئەو میللەتەم کە لەراپەرینەکەدا هاتنە سەرشەقامەکانو شان بەشانی پێشمەرگە بەبێ چەک هەڵیانئەکوتایە سەر دەزگاکانی بەعس وتەفروتونایان ئەکرد ، ئەم میللەتەی ئێمە شایستەی ئەوەیە خزمەتی بکەین نەوەک سیستەمێکی دیکتاتۆری بەسەردا بسەپێنین ومافی رەوای خۆی لەژیانێکی پڕ لەکەرامەتو سەربەرزی لێی زەوت بکەین .
ئەمە قسەی کەسێکە کە بەدرێژایی ساڵانی خەباتی چەکداری کورد بەشاخەکانەوە بووەو لەدەیان داستانی گەورەی پێشمەرگەدا پێشەنگ و سەرکردە بوەو لەسیاسەتیشدا هەمیشە لەپێشی پێشەوە بوە .
کاتێک نەوشیروان و هەڤاڵەکانی لەناو جەرگەی بەعسدا دەیان داستانی پێشمەرگانەیان تۆمار ئەکرد ، مەسعود بارزانی خۆی و خێزان و بنەماڵەکەشی لەکەرج لەناو فێلاکانی ساواکدا ژیانیان بەسەر ئەبرد ..

کاتێک نەوشیروان و هەڤاڵەکانی هەڵمەتی شێرانەیان ئەبردە سەر معەسکەرو دەزگاکانی بەعس ، کوڕو پیاوی بنەماڵەکەی بارزانی خەریکی کاروکاسبی بون لەتاران و تەورێزو نەغەدەو مهاباد وشارەکانی تری ئێران ..

کاتێک پێشمەرگە دلێرەکانی یەکێتی بەسەرکردایەتی خودی نەوشیروانەوە بۆسەیان لەسەرجادە گشتیەکاندا بۆ رەتڵەکانی سوپای بەعس دائەنا تا دێهاتەکانمان وێران نەکەن ، چەکدارەکانی پارتی لەسەر سنوری ئێران ئازوقەو پارەو مەسرەفیان لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەهاتو خەریکی جگەرەکێشان وقسەوباسی زەمانی کۆن بون .

کاتێک نەوشیروان سەرکردایەتی راپەڕینە جەماوەرییەکەی بەهاری ساڵی 1991 ئەکردو خەرێکی داڕشتنی پلانی ئازادکردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بو ، مەسعود بارزانی لەدەرەوەی وڵات بو ..
کاتێک نەوشیروان لەبەغدا بەشداری نوسینەوەی دەستوری عیراقی ئەکردو هەوڵی چەسپاندنی مافی رەوای کوردی ئەدا لەم دەستورەدا ، مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکردە سوننەکان خەریکی پیلانداڕشتن بو لەدژی بەرژەوەندی کورد .

کاتێک نەوشیروان لەگردەکەی خۆیدا کوڕی شەهیدانو خەڵکی سادەی ئەمکوردستانەی ئەبینیو لەگەڵیان دائەنیشت ، مەسعود بارزانی لەنەمسا خەریکی ددان سپیکردنەوە بو ، لەوێشەوە ئەچوە ئیتالیا بۆ قات و پێلاوکڕین .
نەوشیروان مستەفا لەژیانیدا خیانەتی لەمیللەتەکەی خۆی نەکردوە ، مەسعود بارزانی خیانەت بە مییرات بۆی ماوەتەوە ، باوکی دەیان سەرکردەی شۆرشی ئێرانی تەسلیم بەدەستی شای ئێران کرد ، مەسعودیش دەیان و سەدان سەرکردەو کادیری کۆنگرەی نیشتمانی لە31 ئابدا تەسلیم بەدەستی سەدام کرد .. لەوەش گەورەتر خیانەتی 31 ئاب بو کە وەکو کاک قادر عەزیز وەسفی کرد بە شازی خیانەت . چونکە لەمێژودا خیانەتی وا گەورە روینەداوە ، بەڵام پارتی و مەسعودی سەرۆکی شانازییان پێوە ئەکرد .
ئەگێڕنەوە ئەڵێن : چەند ساڵێک پێش ئێستا کاتێک پەرلەمانە فیفتی فیفتیەکەی پارتی و یەکێتی خەریکی دارشتنی یاسای قەدەغەکردنی جگەرە بو ، زەلامێک سەیری تەلەفزیۆنەکەی ئەکرد وگوێی لەگفتوگۆکان بو ، بە دەم جگەرە کێشانەوە ئاخێکی قوڵی هەڵکێشاو وتی : دە وەرە لەخەما شەق مەبە ، من ئەسڵەن لە داخ و خەفەتی ئەو پەرلەمانەوە دەستم بەجگەرەکیشان کرد ، کەچی ئەوان دانیشتون یاسا دەرئەکەن بۆ قەدەغەکردنی .
ئێستا وەرە لەداخا دڵت نەتەقێ ، سەرۆک و سەرکردەیەک کە هەمو ژیانی خیانەت و فرۆشتنی میللەت بووە ، ئەیەوێ سەرکردەی بزوتنەوەیەک بداتە دادگا کە هەمو ژیانی سەروەری و شۆڕشگیری و وەفاداری بوە بۆ میللەتەکەی ..
هەزار رەحمەت لەباوکت دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا کە لەنوسینێکدا باسی ئەو نەوەیەت کردوە کە زۆر پێئەچێت جیلی ئێستای پارتی بێت ، کە ئەڵێی ئەم جیلە وا قسە ئەکەن ، مەسەلەن ئەڵێن فلانی کوری فلان دووربێ لەرووی حازری پیاوێکی خوێنەوار بوو ، یان کاک فیسار حاشا حازری حاشا حازری وەختی خۆی وەتەنی بوە .

بەکلیک کردنە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت