Nechirvan-Yusf

ڕێباز بابان : هه‌موتان ته‌سلیم به‌ ئه‌مری واقیع بوون .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌هۆی شه‌ری عیراق و ئێرانه‌وه‌ به‌شێکی زۆری گه‌نج و لاوی کورد ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانیان کردبووه‌ په‌ناگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ رژێم نه‌که‌ن . له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر ببونایه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و چه‌کیان هه‌ڵبگرتایه‌ رژێمه‌که‌ی سه‌دام ئه‌وه‌نده‌ له‌ حوکم نه‌ئه‌مایه‌وه‌ ، چونکه‌ به‌ مه‌زه‌نده‌ ته‌نها له‌ عافواته‌که‌ی ساڵی 1982 زیاتر له‌ چل هه‌زار سه‌ربازیی راکردوو له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی ژێر ده‌ستی پێسمه‌رگه‌ بونیان هه‌بو . به‌ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی رژێم به‌شێکێ ته‌سلیم به‌ ئه‌مری واقع بوه‌وه‌و گه‌رایه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی به‌شێکی زۆریشی به‌ پاره‌ و له‌ رێگه‌ی سه‌رۆک جاشه‌کانه‌وه‌ که‌ ئه‌وکاته‌ پێیان ئه‌وتن (خفیفه‌) واته‌ فه‌وجی خاشی سوک ، خۆیان ناونوس کرد و هه‌نێکیشیان بندیوار بون و ته‌نها پێناسێکیان بۆ کردبوون لەلایەن سه‌روک جاشه‌کان و موچه‌که‌ی بۆ خۆی هه‌ڵئه‌گرت . ئه‌مانه‌ له‌ کاتێکدا ئاوا ته‌سلیم بونه‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ سه‌دام و رژێمه‌که‌یان به‌ دوژمنی کورد له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌دا و له‌ولاشه‌وه‌ ته‌سلیم به‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌دام بون .

ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆش له‌ کوردستان ئه‌گوزه‌رێ هه‌مان حاڵه‌ته‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ جیاتی به‌ ده‌ستی حزبێکی عه‌ره‌بی قه‌ومی ناڵه‌ ناڵمان بێت به‌ ده‌ست حزبێکی نادیموکرات وخۆسه‌پێن دادو بێدادمانه‌ ،، ئه‌و نمونه‌یه‌ی که‌ ئیشاره‌تم پێ کردوه‌ رێک له‌م دۆخه‌ی ئێستا ئه‌چێت سه‌ربازه‌ راکردوه‌کان سور ئه‌یانزانی ته‌سلیم بونه‌وه‌ واته‌ ڕازی بون به‌و واقعه‌ی جاران ، ئه‌مرۆش که‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی پێکرد بێ ئاماده‌بونی وه‌زیره‌کانی گۆران ئه‌و حزبانه‌ی له‌ سه‌رو به‌ندی کۆتایی هاتنی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم ، یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو هه‌مو رۆژێک و له‌ ده‌یان چاوپێکه‌وتنی تیڤیه‌کانه‌وه‌ دژ به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆک لێدوانیان ئه‌داو هه‌مویان هاورا هاورایان بوو که‌ ئه‌بێ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم کاندی بکرێتەوە و وه‌ نابێ جارێکی تر بەرزانی کور بۆ خولێکی تر خۆی کاندید بکاته‌وه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ لێدوانه‌کانیانا بینیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماده‌ بونه‌یان له‌ کۆبونه‌وی حکومه‌تێک که‌ ته‌نها به‌ بریاری پارتی به‌رێوه‌ ئه‌چێت ته‌سلیم بونە به‌و ئه‌مری واقعه‌یه‌ که‌ پارتی دروستی کردوه‌و ، حزبه‌کانیش ته‌سلیمی بون ئه‌م ته‌سلیم بونه‌وه‌یه‌ش هیچ جیاوزیه‌کی نیه‌ له‌ ته‌سلیم بونه‌وه‌ی فیراره‌کان ، چونکه‌ هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان حزبه‌و به‌ڵکو له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌و یاریه‌یه‌ی پارتی به‌ کوردو به‌ ده‌سکه‌وته‌کانه‌وه‌ ئه‌یکات بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ حزبه‌کانی ناو حکومه‌ته‌که‌شی بکات ، سه‌رۆکی پارتی به‌ ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م ولات و ئه‌و وڵات ئه‌کات و له‌ موئامه‌ره‌یه‌کی گوماناویی سعودوی و تورکیش به‌شداره‌ بۆ گۆرینی نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌ ، ئیتر ئه‌وه‌نده‌ به‌س بێت که‌ حزبه‌ به‌شداربوه‌کانی ناو حکومه‌ته‌که‌ی پارتی له‌وه‌ تێبگه‌ن یان ئه‌بێ له‌و حکومه‌ته‌ بکشێنه‌وه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ ته‌سلیم به‌و ئه‌مری واقعه‌ ببن ، که‌ سه‌رۆکه‌که‌یان ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه‌و په‌رله‌مانیش به‌ ئه‌مری پارتی ئیفلج بوه‌ .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت