ئاریتما موحه‌ممه‌دی : ڕۆڵی میدیا له‌سه‌ر زمان و كولتوور . به‌شی یەکەم .
كۆمه‌ڵگاكانی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ خاوه‌ن میدیایه‌كی زانستیی و سه‌ربه‌خۆن كه ڕاشكاوانه ده‌سه‌ڵات و كوموكووڕییهكانی وڵات به چه‌شنێكی زانستیی ڕه‌خنه ده‌كه‌ن و به‌پێی به‌ڵگه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕووماڵی گه‌نده‌ڵییه‌كان بكه‌ن . هاوكات میدیایه‌كی زانستیی و سه‌ربه‌خۆ ڕۆڵی ڕێكخستنی چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگاش ده‌گێڕێت و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێت . هه‌روه‌ها میدیایه‌كی زانستیی و سه‌ربه‌خۆ له پته‌و كردنی یه‌كێتیی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی گرینگ و كارامه ده‌گێڕێت و له ئاره‌سته كردنی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی شوێندانه‌ر ده‌بێت . بۆیه وڵاتانی پێشكه‌توو خاوه‌ن میدیاگهلێكی بهرفهراوانن كه بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كیی بنبڕ كردنی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی . بوونی لهقهكانی میدیا به چه‌شنێكی سه‌ربه‌خۆ و زانستیی له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك پێوه‌ری پێشكه‌وتنی سیاسیی ئه‌و وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت . ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جێگیربوونی كۆڵه‌كه‌كانی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی و هاتنه كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر كه میدیا ڕۆڵی پاسه‌وانی به‌سه‌ردا ده‌گێڕێت .
مێژووی میدیا
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت كه به چه‌شنێكی زانستیی و فه‌لسه‌فیی چه‌مك و كاریگه‌رییه‌كانی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا شی و شرۆڤه بكه‌ین ، ده‌بێ ئاماژه‌یه‌ك به ڕۆڵی میدیا له ڕابردوودا بكه‌ین و چۆنێتیی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م چه‌مكه له مێژوودا بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه . میدیا یان میدووس وشه‌یه‌كی یوونانییه كه به واتای گه‌شه‌پێكردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یام دێت . ئیتر هه‌ر چه‌شنه كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه ڕۆڵ له بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێكدا بگێڕێت ، ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی چه‌مكی میدیادا خۆی ڕێك بخات و جێ بكاته‌وه . واتا ئه‌و كه‌ره‌سته یانخود كرداره كه بتوانێ په‌یام گه‌وره‌تر و به‌ربڵاوتر بكات و گه‌شه‌ی پێبدات، میدیای پێده‌وترێت . مێژووی به‌كار هێنانی میدیا بۆ سه‌رده‌مانێكی زۆر دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێ كه مرۆڤ هه‌وڵی داوه زانیاری كۆبكاته‌وه و له شێوه‌ی جیاواز بۆ گه‌یاندنی په‌یام به كۆمه‌ڵگا یانخود به گرووپێكی تاییبه‌ت كه‌ڵك وه‌ربگرێت .
وه‌ك ئاماژه ، له سه‌رده‌مانێكی زۆر كۆندا كاتێ كه مرۆڤ هه‌وڵی داوه ژیانی كۆچكردن بۆ ژیانی شارنشینی بگۆڕێت ، ئیتر ده‌ستیان كردووه به شار درووستكردن و بناغه‌ی داموده‌زگای تاییبه‌ت به مه‌به‌ستی حوكوومهتدارییان داڕشتووه . یانخود كاتێ كه ویستوویانه كه‌سێك له سێداره بده‌ن ، یانوهك گه‌ره‌كیان بووه كه خه‌ڵك له په‌یامی حوكوومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه ، كه‌سێك به دههۆڵلێدان به‌نێو شاردا گه‌ڕاوه و په‌یامه‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه . جاری واش هه‌بووه كاتێ كه دووژمن هێرشی له‌ناكاوی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك ، له دووره‌وه به ئاگركردنه‌وه له قه‌ڵاكاندا په‌یامیان به شار و هێزه‌كانی چه‌كدار گه‌یاندووه كه خۆیان ئاماده‌ی به‌رپرچدانه‌وه بكه‌ن . هه‌مووی ئه‌و هه‌وڵانه له چوارچێوه‌ی میدیادا جێ ده‌گرن ، چونكه له كۆدا ئامانج گه‌یاندنی په‌یام له كاتێكی زۆر زوو به كۆمه‌ڵگا یانخود به كه‌س و گرووپێكی تاییبه‌ت دێت .
كه‌واتا له سه‌رده‌مه‌كانی زۆر كۆندا به شێوه‌ی جیاواز كه‌ڵك له شێوه‌كانی میدیا وه‌رگیراوه و به یه‌كێ له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن یانخود نسكۆهێنان و تێك‌شكان ئه‌ژمار كراوه . به‌كار هێنانی چه‌شنه‌كانی میدیا له مێژوودا به پێی دۆخی جوگرافیی ناوچه‌كان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه . وه‌ك ئاماژه ، به‌كارهێنانی شێوه‌كانی میدیا له ناوچه شاخاوییه‌كان ئاسانتر بووه . له ڕێگای تیری ئاگرییه‌وه یانخود به هۆی كردنه‌وه‌ی ئاگری گه‌وره په‌یامی سه‌ركه‌وتن یانخود هه‌واڵی كه‌وتنه‌به‌ر هێرشی ده‌ره‌كییان به به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات و به قه‌ڵاكانی دیكه گه‌یاندووه . شێوه‌كانی به‌كار هێنانی تیری ئاگریی و ئاگركردنه‌وه پتر له ناوچه‌كانی كوردستان باو بووه و به یه‌كێ له‌و كه‌ره‌سته و تاكتیكانه هه‌ژمار كراوه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له مێژووی كوردستاندا له كاتی كه‌وتنه‌به‌ر هێرشی ده‌ره‌كیی یانخود له كاتی گێڕانی شایی و سه‌ركه‌وتن كه‌ڵكی لێوه‌ر گرتووه .
میدیا له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا شۆڕشێكی مه‌زنی به خۆیه‌وه بینیوه و هه‌نووكه وێنه‌ك به‌بێ هه‌بوونی هیچ نووسراوه‌یه‌ك له‌سه‌ری ده‌توانێ له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا په‌یامی سه‌ره‌كیی خۆی به باشترین شێوه به زۆربه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان بگه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سۆز و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی جیاواز و دوور لێك دابنێت . ده‌كرێ به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك په‌یامێك له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا بگه‌یه‌نیته سه‌رتاسه‌ری جیهان ، ئه‌مه‌ش به كه‌ڵك وه‌رگرتن له لهقوپۆكانی دیكه‌ی میدیا كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر هزروبیری مرۆڤ هه‌یه . بێگومان ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌مێكی پێشكه‌وتوودا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و میدیای ئه‌مڕۆش له زه‌نجیره و كۆمه‌ڵێك تۆڕی پێكه‌وه گرێ‌دراو پێك دێت كه هه‌رهه‌موو تۆڕه‌كان له گه‌یاندنی په‌یام به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز ڕۆڵی گه‌وره و مه‌زن ده‌گێڕێن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه دوونیا به گوندێكی بچووك پێناسه بكرێت .
نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ پارێزگاریكردن له زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و هاوكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ویستیی نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك، نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕێگای ته‌قه‌وه ویستووێتی هه‌م پارێزگاریی له ناسنامه‌ی خۆی بكات و هه‌م ده‌نگی خۆی به گوێی داگیركه‌ر و هاوكات هێزه‌كانی زلهێزی جیهان بگه‌یه‌نێت . لێره‌دا له چه‌ك به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یام كه‌ڵك وه‌رگیراوه . چونكه كورد ئه‌و ژێرخانه ئابوورییه‌ی نه‌بووه كه بتوانێ ببێته خاوه‌ن میدیای سه‌ربه‌خۆ ، زانستیی و پێشكه‌وتووی وه‌ك تێڤێ و ڕادیۆ ، بۆیه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له تاكتیكی به‌رخۆدان ویستووێتی ئه‌و ڕۆڵه كه میدیا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌یگێڕێت و كورد ده‌ستی پێی ناگات ، به‌و چه‌شنه پڕ بكاته‌وه .
كه‌واتا ده‌كرێ شێوه‌كانی میدیا و به‌كار هێنانی ئه‌و كۆمه‌ڵه كردار و تاكتیكه كه ڕۆڵی میدیا پڕ ده‌كه‌نه‌وه به له‌به‌رچاو گرتنی هندێك تاییبهتمهندیی تاییبه‌ت لێك جیا بن . لێره‌دا كورد په‌یامی خۆی له به‌رگریی ڕه‌وادا بینیوه‌ته‌وه و پێی وابووه كه به پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، سیاسیی و كولتووریی خۆی ده‌توانێ له ڕێگای خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه كه پتر خه‌باتی به‌رگریی ڕه‌وا بووه په‌یامی خۆی به گوێی نه‌ته‌وه‌كانی داگیركه‌ر و هاوكات به گوێی وڵاتانی كاریگه‌ر و خاوه‌ن ده‌نگ له جیهاندا بگه‌یه‌نێت و پشتیوانیی مرۆڤدۆستانه بۆ خۆی و بزووتنه‌وه ڕه‌واكه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
فه‌لسه‌فه‌ی میدیا له به‌شی یه‌كی ئه‌م وتاره‌دا به‌و چه‌شنه شرۆڤه كرا كه كورد به له‌به‌رچاو گرتنی دۆخ و هه‌لوومه‌رجی سیاسیی كوردستان ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌بووه كه له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌رخۆدان و مافی پاراستنی ڕه‌وا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌ك ئه‌و درزه پڕ بكاته‌وه كه له نه‌بوونی میدیا ئازاد له كوردستان هاتووه‌ته كایه‌وه، بۆیه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یام به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هاوكات ئاگادار كردنه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه له كێشه‌كانی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ستی بۆ چه‌ك به مه‌به‌ستی مافی پاراستنی ڕه‌وا بردووه.
درێژه‌ی هه‌یه …
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت