نامه‌كه‌ى شارى شابڵن بۆ مرۆڤایه‌تى له ساڵى 1940
دیكتاتۆره‌كان خۆیان ئازاد ئه‌كه‌ن به‌ڵام میلله‌تێك ئه‌كه‌ن به كۆیله .
وه‌رگێرانى له عه‌ره‌بیه‌وه : كامران وریا قانع
بمبورن نامه‌وێت سه‌رۆك بم .. ئه‌وه ئیشى من نیه , نامه‌وێت فه‌رمانره‌وا بم و غه‌در له هیچ كه‌س بكه‌م , حه‌ز ده‌كه‌م یارمه‌تى هه‌موان بده‌م ئه‌وه‌نده‌ى پێم ده‌كرێت , جوله‌كه و غیر جوله‌كه , سپى و ره‌ش , ئیمه هه‌موو حه‌ز ده‌كه‌ین یارمه‌تى یه‌ك بده‌ین , ئه‌وه‌یه ماناى مرۆڤایه‌تى .
هه‌موو حه‌ز ده‌كه‌ین به دڵخۆشى پێكه‌وه بژین نه‌ك به ده‌رده‌سه‌رى , نامه‌وێت رقمان له‌كه‌س بێت و كه‌س دڵ بریندار بكه‌ین , له‌م جیهانه شوێن بۆ هه‌مووان هه‌یه , زه‌وى ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌توانێ پێدوایستى هه‌مووان دابین بكات , ده‌كرێت ژیانمان ئازاد و جوان بێت , به‌ڵام به داخه‌وه ریگاكهمان ونكرد , چاوچنۆكى روحمانى ژه‌هراوى كرد , به‌جۆرێك مرۆڤایه‌تى داپۆشراوه به رق و كینه , كه به‌ره‌و بێ هیوای و خوێن رشتنى بردین , ئێمه تهكنهلۆجیامان پێش خست به‌ڵام خۆمان له ناوییدا دیل كرد , ئه‌و ئامێره‌ى پێدوایستیهكهمان دابین ئه‌كات هانمان ئه‌دات شوێنى تر داگیر بكه‌ین , زانستمان بوه‌ته شوێنى قهشمهریى , زیرهكیهكى قورس و بێ ره‌حمان هه‌یه ; به‌جۆرێك زۆر بیر ئه‌كه‌ینه به‌ڵام كه‌م هه‌ست ئه‌كه‌ین , پێویستمان به دڵنه‌وایی و سۆز زیاتر هه‌یه له زیره‌كى , به‌بێ ئه‌و سیفه‌تانه ژیانمان زۆر توند‌و تیژ ئه‌بێت و هه‌موو شتێك ئهدۆرێنین , فرۆكه‌و رادیۆ ئێمه‌یان له یه‌ك نزیك كرده‌وه , سروشتى ئه‌و داهێنانه له پێناو چاكه بوو , له پێناوى یه‌كگرتن و برایه‌تى هه‌مووان بوو .
ده‌نگم ئێستا ده‌گات به ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌رانسه‌رى جیهان , ملۆینهها له‌و ئافره‌ت و پیاو و مندالانهى كه ژیانیان پڕ بوه له بێهودهى , قوربانى ئه‌و رژێمانهن كه پیاوه‌كان ئه‌شكنجه ده‌دات و بێتاوانهكانیش زیندانى ئه‌كات , بۆ ئه‌وانه‌ى گوێیان له دهنگهمه ده‌ڵێم ( بێ هیوا مه‌به‌ن ) , ئه‌و بێهوایهى ئێمه تیادا ده‌ژین ئه‌نجامى چاوچنۆكى بێره‌حمى ئه‌و پیاوانانه كه له پێش كه‌وتنى مرۆڤایه‌تى ئه‌ترسن , كاتێك دێت ملهۆر و دیكتاتۆره‌كان ده‌مرن و ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ میلله‌ت , ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ى كه لێ دزرا بوو,ئازادى هه‌رگیز نامرێت .
ئه‌ى سه‌ربازه‌كان خۆتان ته‌سلیمى ئه‌و درندانه مه‌كه‌ن كه كۆیله‌تان ئه‌كه‌ن , ئه‌وانه‌ى كۆنترۆڵى هه‌ست و خه‌ون ژیانیان كردون و واتان لێده‌كه‌ن كه گوێرایه‌ڵیان بن , ئه‌وانه‌ى به‌كارتان ئه‌هێنن وه‌كو سوته‌مه‌نى بۆ توند‌و تیژى .
خۆتان ته‌سلیمى ئه‌و دیكتاتۆره نا مرۆڤانه مه‌كه‌ن , ئێوه ئامێر و ئاژه‌ڵ نین ـ ئیوه مرۆڤن و مرۆڤایه‌تى له ناو دڵتان هه‌یه , ته‌نها رقتان له كه‌س نه‌بێته‌وه , سه‌ربازه‌كان مهجنگێن له پێناوى كویلهکردنى ئه‌وانى تر بجه‌نگێن له پێناو ئازادى , ئیوه گه‌لێكن هێزتان هه‌یه , هێز و توانا له دروست كردنى ئامێره‌كان , توانا له دروست كردنى خۆشبه‌ختى , ئیوه ئه‌و گه‌له‌ن كه تواناتان هه‌یه ژیان جوان كه‌ن و بیكه‌ن به سهرهرۆیهكى قه‌شه‌نگ , به ناوى دیموكراسیه‌ت با ئه‌و هێزه به كار بهێنین ـ با هه‌موو یه‌كبگرین , با خه‌بات كه‌ین بۆ جیهانیكى باشتر , جیهانێك شایسته‌ى ئه‌وه بێت ده‌رفت بداته گه‌لێك بتوانێت كارى تیا بكات و پاشه رۆژى دابین بكات و پیریهتیت پڕ دڵنه‌وایی بكات , به‌ڵێن دان به‌هه‌موو شتانه ئه‌بێت ئه‌و هه‌موو وهحشگهرایی بگۆرین بۆ خۆشه‌ویستى و ئازادى , دیكتاتۆره‌كان درۆ ئه‌كه‌ن كاتێك ئه‌و پهیمانانهت پێ ئه‌ده‌ن ته‌نها بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌لاته و هه‌رگیز وه‌فادار نابن به په‌یمانه‌كانیان .
دیكتاتۆره‌كان خۆیان ئازاد ئه‌كه‌ن به‌ڵام میلله‌تێك ئه‌كه‌ن به كۆیله , با ئێستا خه‌بات كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئەو په‌یمانانه به دى بهێنین , با خه‌بات كه‌ین جیهان رزگار بكه‌ین !!, با له‌و به‌ربه‌سته نیشتمانیانه رزگارمان بێت و با رزگارمان بێت له چاوچنۆكى و رق لێبوونهو ده‌مارگیرى , با خه‌بات كه‌ین بۆ جیهانێكى معقول تر به مانا تر , بۆ جیهانێك كه زانست و پێشكه‌وتن خۆشبه‌ختى بۆ میلله‌تان دابین بكات , سه‌ربازه‌كان به ناوى دیموكراسیه‌وه با یه‌ك بگرین .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بگەیەنە بە هاوڕێکانت