میران موحەمەد : به داخه‌وه کـه‌لـێــنـده‌ره‌که‌تان زۆر له دوایه .
پاش هه‌ره‌سی رژێمی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ ساڵی ٢٠٠٣ ، کاتێ سه‌رجه‌م خاکی کوردستانی باشور به‌ده‌ر له هێزی پێشمه‌رگه ، ته‌واو خاڵی بو له هێزی کاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی تری عێراق . کورد تاکه هێزی کاریگه‌ر و باڵاده‌ستی نه‌ك کوردستان ته‌نانه‌ت عێراقیش بون . کورد جێی متمانه و چاوساغ و ده‌سته ڕاستی هاوپه‌یمانان و ریش سپی و ده‌مڕاستی گشت عێراقیه‌کان بون . پێویستی داگیرکه‌ران به لایه‌ن و هێزه کوردیه نیمچه یه‌کگرتوه‌کان به راده‌یه‌ك بو ئاماده‌ی رازیکردنی کورد بون به هه‌ر نرخ و شێوه‌یه‌ك داوایان بکردایه ! باری ئابوری و دیبلۆماسی دوژمنانی دراوسێش ئه‌وه‌نده باش نه بو ئیره‌یان پێ ببرێت . گه‌رماوگه‌رم هه‌ر له‌و سات و دۆخه له‌باره خولقاوه‌دا ، هاوڵاتیان له سه‌رکرده سیاسیه‌کانیان هه‌ستیارتر بون و دڵسۆزانه ویستان ئه‌و هه‌له زێڕینه بقۆزنه‌وه و له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن . ئه‌وه‌بو شێلگیرانه داوای ئه‌نجامدانی رێفراندۆمیان ده‌کرد بۆ لکاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان و راگه‌یندانی سه‌ربه‌خۆیی ! وه‌لی سه‌دان مه‌خابن ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی کورد ، له پێش هه‌موشیانه‌وه کاك مسعود ، نه‌ك گوێیان بۆ خواست و داخوازی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان شل نه‌کرد و به‌قسه‌یان نه‌کردن ، به‌ڵکو رێگریه‌کی سه‌رسه‌ختانه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و رێفراندۆمه کرد و په‌کیان خست !
پاش ١٢ ساڵ و دوای له‌ده‌ستدانی کاریگه‌ری و پێگه و ده‌سه‌ڵاتی کورد له عێراق ، په‌رته‌وازه‌بونی هێز و لایه‌نه کوردیه‌کان و شیر و تیر له‌یه‌ك سوانیان ، گه‌یاندنی هه‌رێم به‌م بێ ده‌رامه‌تی و قه‌رزاری و پاشا گه‌ردانیه ، کۆچی به کۆمه‌ڵی هاوڵاتیان و بێ هیوا بون و له ده‌سدانی متمانه‌یان به شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگا به ناو حکومه‌ییه‌کانی ، هه‌ستانه‌وه و به هێزبونی عێراقی عه‌ره‌بی و هاتنه گۆڕه‌پانی هێزی پڕچه‌کی کاریگه‌ر و دڕنده و دوژمنکاری پشت ئه‌ستور به دوژمنانی کورد ، هه‌ر له داعش و سوپای فه‌رمی عێراق و تورکیا و ئێرانه‌وه بیگره تا ده‌گاته حه‌شدی شعبی و عه‌شائری و ده‌یانی تریش ، تێوه‌گلان له شه‌ڕی خوێناوی لابه‌لای داعش و بون به کراس سوری به‌ر له‌شکری ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه ، بوژانه‌وه‌ی پێگه‌و کایه ئابوری و دیبلۆماسیه‌کانی دوژمنانی دراوسێ، جێی سه‌رسوڕمانه کاك مسعود تازه به تازه ده‌گاته قه‌ناعه‌تی ئه‌وسای ٢٠٠٣ی هاوڵاتیان و ئه‌مڕۆ ئه‌یه‌وێت هاوڵاتیان له‌سه‌ر خواستی ئه‌و رێفڕاندۆم ئه‌نجام بده‌ن!
تو ویژدانتان سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه ، یه‌ك دو فه‌رمان به‌ده‌ست له کاتی کاتاندا به قسه‌ی چوار پێنج ملیۆن هاونیشتمانی خۆیان نه‌که‌ن و ئێستا به‌ته‌مابن له‌سه‌ر ئاره‌زوی تاکه فه‌رمان به‌ده‌ستێك ، که به یاسای هه‌رێمه‌که‌ی خۆی چه‌ند مانگێکه پۆست و پێگه‌یه‌ی فه‌رمی شه‌رعی خۆی له‌ده‌س داوه ، ئه‌و چوار پێنج ملیۆن هاونیشتمانیه له‌م وه‌ختی ناوه‌ختان و دۆخه ناهه‌موار و پشێو و مه‌ترسیداره‌دا وه‌ك رانه مه‌ڕ دوای قسه‌ی ئه‌و بکه‌ون و رێفراندۆمێکی روکه‌شی کورت و کوێری بێ سه‌مه‌ری مه‌حاڵ ئه‌نجام بده‌ن !
به‌ڕێز کاك مسعود ، به که‌لێنده‌ری وڵات په‌روه‌رانمان ، هه‌نوکه رۆژی به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و حیزبی و ناوچه‌گه‌رییه . ساتی ڕاپه‌ڕینی سه‌راتاسه‌ریی و به هاناوه چونی رٶڵه‌ی به‌شه‌کانی تری وڵاته . کاتی به‌خوردانه بۆ پچڕینی ماف و یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستانی گه‌وره ، ساتی قوربانی دانه بۆ چه‌سپاندنی سنور و دیاریکردنی نه‌خشه و شادبونه به سه‌ربه‌خۆیی وڵات .
به‌ڕێز کاك مسعود قسه‌ی به‌ینی خۆمان بێت :
ــ که‌لێنده‌ره‌که‌تان بۆ رێفراندۆم بۆ به ده‌وڵه‌تبونی باشور ، یان راستر بڵێین به‌شێك له باشور ، زۆر زۆر له دوایه، بۆ خۆتان ده‌که‌ن به که‌ڵه‌شێری نا وه‌خت!
ــ ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی رێفراندۆم بۆ کۆمه‌کی هه‌ژاران و جه‌نگاوه‌رانی فیداکارای نیشتمانه‌که‌تان خه‌رجکه‌ن باشتره .
ــ گه‌ر مه‌به‌ستان اعلام و جه‌نجاڵ کردنی هاولاتیان و له بیربردنه‌وه و غافڵ کردنیانه له نه‌هامه‌تی و سه‌ختی گوزه‌ران و ئه‌و ره‌وشه دژوار و بۆگه‌نه‌ی بۆتان خولقاندون ، ئه‌وا دڵنیابن که سه‌هون ، ئه‌و متمانه‌یه‌تان نه‌ماوه لایان ، چی دی بۆتان له خشته نا برێن !
ــ خۆ گه‌ر مه‌به‌ستیشتان له رێفراندۆم به‌رده‌وامی شه‌راکه‌ت و لکاندنی ناوچه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی به‌ڕێزتانه به تورکیای سته‌مکار و خوێنرێژی خوشك و براکانمانه‌وه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره که به دڵنیاییه‌وه چاره‌نوسی به‌ڕیزتان و حیزبه‌که‌تان دیاری ده‌کات، خۆتان سه‌ربه‌ستن تێیدا و ئێمه‌مانان هیچ کارێکمان نیه به‌سه‌ریه‌وه ، وه‌لی سبه‌ی مه‌رحه‌بایه‌ك له یه‌ك ده‌که‌ینه‌وه. و ان الغد لناظره لقریب !
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێكانت