له فه‌ره‌نسا هێرشکرایه سه‌ر مزگه‌وتێك و هه‌وڵی سوتاندنی قورئان درا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
عادل باخه‌وان :
دوێنێ ، ڕۆژی هه‌ینی ، 25 ی دیسه‌مبه‌ر 2015 ، نزیکه‌ی 300 که‌س ، هێرشیانکرده سه‌ر مزگه‌وتێك و وه‌ك له‌وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت ، که ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند ، به‌شی ئیشتراك ، بڵاویکردۆته‌وه ، سه‌رله‌به‌ری مزگه‌وته‌که‌یان تێکداوه و هه‌ر به‌پێی لۆمۆند هه‌وڵیانداوه چه‌ند نوسخه‌یه‌ك له قورئان بسوتێنن ، به‌ڵام پۆلیس ڕێگای لێ‌گرتوون .
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، ته‌نها له وه‌رزی یه‌که‌می ساڵی 2015 دا ، ڕێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردن و هێرشکردن بۆ سه‌ر موسوڵمانانی فه‌ره‌نسا تا ئاستێکی ترسناك به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 281% ، به به‌راورد به هه‌مان وه‌رزی ساڵی ڕابوردوو .
بێگومان ئێره شوێنی ڕاڤه‌کردنی ئه‌م داتایانه نیه ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ، ئه‌م جۆره چالاکیانه ده‌ڕۆنه چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌وه که داعش و ئه‌لقاعیده خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن : واته دابه‌شکردنی دنیا به‌سه‌ر شارستانیه‌تی ئیسلامی و شارستانیه‌تی ڕۆژئاوایی و جه‌نگی نێوانیان ! که ئه‌مه‌ش لای من بیناکردنی وه‌همه له‌نێو واقیعه کۆنکرێتیه‌کاندا .
س – بەشی فەیسبوکی نوسەر
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە