ئاریتما موحه‌ممه‌دی : با ڕێ له په‌رته‌وازه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی بگرین .
كوا ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌وانه‌ی باسی كوردستان ، كورد و نیشتمان ده‌كه‌ن ، بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌م دۆخه‌دا كه باكووری كوردستان جارێكی دیكه وه‌ك شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عید و سه‌ید ڕه‌زا سه‌ركووت ده‌كرێ ، ژن و منداڵ و لاو له‌نێو خوێندا دهتلێن ، ده‌نگیان لێوه نایه‌ت . كه‌واتا سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیی هێنده چڵكن و ڕهزیووه كه ڕۆڵه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه لایه‌نێكی دیكه بێ ، ده‌بێ بێ ده‌نگ بین و به ئاسانی بكوژرێین و كه‌سیش ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت .
خه‌ڵكی ئاسایی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه سه‌ربه هیچ حیزبێك نین هه‌ستانه‌وه و دژی توركی فاشیست ڕێپێوانیان ڕێكخست ، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به كوردپه‌روه‌ر ده‌زانن و له‌سه‌ر ناوی كوردبوون بوونه‌ته خاوه‌ن ژیان له‌م ئه‌ورووپا ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا كه ده‌وامی فه‌رمیی نییه ، ناتوانن كۆ ببنه‌وه و دژی توركی فاشیست ڕێپێوان ساز بكه‌ن .
شه‌رمه بۆ ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی باكووری كوردستان له سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌وه نزیكن كوشتن‌یان تاسێنه‌ر و ئێشدار نه‌بێت . شه‌رمه بۆ حیزبه‌كانی كوردستان كه ته‌نیا به به‌یاننامه‌یه‌كی لاواز دژایه‌تیی كردنی كوشتاری خه‌ڵكی باكووری كوردستانیان له‌بیری خۆیان برده‌وه . خه‌ڵكی باكووری كوردستان له كاتی له‌دار دانی ڕۆڵه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵات ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و كرده‌وه‌كانی ڕژیمی ئێرانیان شه‌رمه‌زار كرد .
پێم سه‌یره كه هێز و لایه‌نه‌كانی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك ڕابردوو له وڵاتانی ئه‌ورووپیی ڕێپێوان ساز ناكه‌ن و ده‌نگی گه‌لی سه‌ركوتكراوی باكوور به گوێی نێوه‌نده‌كانی جیهانیی ناگه‌یه‌نن .
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی هه‌میشه به‌وه ناسراوه كه یه‌كێتیی و یه‌كگرتوون ، پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه هه‌میشه دژبه‌یه‌كن ، با ئه‌و تاییبه‌تمه‌ندییه لاوازه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاودێو نه‌كاته نێو كۆمه‌ڵگاش و خه‌ڵكی ڕژههڵاتیش وه‌ك كۆمه‌ڵی باشووری كوردستان به‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش نه‌كرێت .
كورد كه‌ی له به‌رامبه‌ر داگیركهرهكهیدا بێ هیوا بووه و كز و مات، ملكه‌چ بووه ، نابێ تۆی ملكه‌چبوون له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا جێی یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نیی بگرێته‌وه . پێویسته ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه ده‌رهاوێشته‌ی هزریی حیزبیی و ڕێكخراوه‌یی نین چالاكتر بن و ئیزن به‌وه نه‌ده‌ن كه پارت و ڕێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش دابه‌ش بكه‌ن .
نابێ ئه‌زموونی باشووری كوردستان دووپات بكرێته‌وه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ڕه‌نگ بداته‌وه . ئه‌مڕۆ ئه‌زموونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رده‌می ئووسمانییهكان له لێواری دوو هێزی ئووسمانی و سه‌فه‌وییدا كه خاوه‌ن دوو پێناسه‌ی نوێن گیری خواردووه و نه‌بوونی یه‌كێتی سیاسیی و ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی به ڕێگر له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت .
بۆیه هه‌نووكه له كاته‌كانی دیكه زێتر مه‌ترسیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باشووری كوردستان هه‌یه ، هاوكات ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی كه له باشوور هه‌یه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن و سه‌ركوت كردنی نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات بێ ده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه . ئه‌مه به سه‌ره‌تای ملكه‌چیی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر پێناسه ده‌كرێت ، بۆیه پێویسته هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆیان بكه‌ن .