وه‌حشیه‌تی سه‌رمایه‌داری ! ئه‌مه ئه‌و سیستمه‌یه که له کوردستاندا ده‌مانه‌وێت دروستیبکه‌ین .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و هه‌زاران وێنانه‌ی ساڵی 2015 که زۆر به‌ده‌گمه‌ن له میدیاکاندا ده‌بینرێن . ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت ، ماریۆ دراگی ، سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپایه که له 15 ی ئه‌ڤریلی 2015 دا ، له فراکفۆرت ، له‌لایه‌ن کچێکه‌وه له‌کاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هێرشیده‌کرێته سه‌ریی .
سه‌رمایه‌داریی وه‌ك وه‌حشێك ژیانی هه‌زاران هه‌زار هاوڵاتی لوشدەدا و ئێستا له هه‌ر کاتێك زیاتر جیاوازیی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان قوڵترکردوهتهوه . ته‌نها یه‌ك نموونه : بێرنار ئه‌رنۆ ، سه‌رمایه‌دارێکی فه‌ره‌نسی ، ته‌نها له 2013 دا ، 24 ملیار ئیرۆ هاتوه‌ته سه‌ر حسابه‌که‌ی ، له‌کاتێکدا کرێکارێکی فه‌ره‌نسی ، له هه‌مان ساڵدا ته‌نها 19 هه‌زار ئیرۆ دێته سه‌ر حسابه‌که‌ی . له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ، ته‌نها له ساڵێکدا 500 فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر جاده‌کان یان له برساندا یان له‌ژێر زه‌بری سه‌رمادا ده‌مردن .
زیاتر له 5 ملیۆن فه‌ره‌نسی بێکارن ، زیاتر له 9 ملیۆن فه‌ره‌نسی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن … به‌ته‌نها 1% فه‌ره‌نسیه‌کان زیاتر له 50% ئه‌ملاکی فه‌ره‌نسی له‌ژێر ده‌ستدایه … بێهوده‌نیه که ئه‌م کچه و هه‌زاران هه‌زاری وه‌ك ئه‌م کچه به‌مشێوه‌یه شێتدهبن و په‌لاماری ڕه‌مزه‌کانی سه‌رمایه‌داری ده‌ده‌ن . ئه‌مه ئه‌و سیستمه‌یه که له کوردستاندا ده‌مانه‌وێت بینایبکهین .
سەرچاوە ـ بەشی فەیسبووکی دکتۆر عادل باخه‌وان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە