ئاریتما موحه‌ممه‌دی : ڕۆڵی میدیا له‌سه‌ر زمان و كولتوور ـ به‌شی دووەم .
میدیا بۆچوونه جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵ به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز ئاڵوگۆڕ پێ ده‌كات و سرنجی كۆمه‌ڵ په‌لكێشی گۆڕه‌پانی یاریی بۆچوونگه‌لی خاوه‌ن هێز و جێكه‌وتوو ده‌كات . هاوكات میدیا ڕۆڵی پردی پێكه‌وه گرێدانی هه‌موو بیرۆبۆچوونێك ده‌گێڕێت كه بیهه‌وێت له‌نێو كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بێت . سیاسیی و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان میدیا وه‌ك پردی سه‌ركه‌وتنی خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر پارت و ڕێكخراوێكی سیاسیی ئامانجی ئه‌وه بێ كه به چه‌شنێكی ناسرووشتیی گه‌شه بكات و ده‌نگ كۆ بكاته‌وه، په‌نا بۆ میدیا ده‌بات . بۆیه میدیا ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌ن و له ڕێگایه‌وه خۆیان به‌سه‌ر بیروهزری چینه‌كانی كۆمه‌ڵدا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م شێوازه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له میدیا گه‌لێك به‌رفه‌راوانه و له وڵات بۆ وڵات جیاوازه. له وڵاتانی پێشكه‌وتوو سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رمایه‌داران شێوازی كه‌ڵكوه‌رگرتنیان له میدیا ناڕاسته‌وخۆیه . به‌ڵام له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و به‌شێك له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕاسته‌وخۆیه و زۆرجاریش میدیای حیزبیی و تاییبه‌ت به‌خۆ داده‌مه‌زرێنن .
جۆره‌كانی میدیا
به‌شی یه‌كه‌می میدیا له‌وه پێك دێت كه یه‌كێ له‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یام ده‌نێرێت یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یامه‌كه وه‌رده‌گرن ، پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ی ده‌نگ و زمان هه‌بێ، وه‌ك ئاماژه ، وته‌بێژی پارت یانخود ڕێكخراوێك ده‌توانێ له ڕێگای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌یه‌وه په‌یامی خۆی و ڕێكخراوه‌كه‌ی به گوێی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی بگه‌یه‌نێت و به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش په‌یامی حیزبه‌كه‌یان له زمانی وته‌بێژی ڕێكخراوی ئاماژه‌پێكرا وه‌رده‌گرن و به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نن ، پارت و ڕێكخراوه‌كانی سیاسیی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كه‌ڵكی زۆریان له‌م چه‌شنه‌ی میدیا وه‌رگرتووه و به یه‌كێ له شێوازه‌كانی خه‌بات پێناسه كراوه ، به‌تاییبه‌ت ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان مافی چالاكیی ڕاسته‌خۆیان نییه ، یان پارته‌كانی باشووری كوردستان پێش ساڵی ١٩٩٠.
بێگومان تێكڕای كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه‌ڵك له‌م شێوازه‌ی میدیا وه‌رده‌گرن . به‌شی دووه‌می میدیا له‌وه پێك دێ ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌یامه‌كه ده‌نێرێت پێویستی به كه‌ره‌سته هه‌بێ ، وه‌ك ئاماژه، نووسه‌ر پێویستی به كتێت یانخود ڕۆژنامه یان گۆڤار هه‌یه كه په‌یامه‌كه‌ی تێدا بڵاو بكاته‌وه . به‌شی سێی میدیاش له‌وه پێك دێت كه هه‌ر دوولا واته هه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌یام ده‌نێرێت و هه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش كه په‌یامه‌كه وه‌رده‌گرن پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ ، وه‌ك تێڤێ و ڕادیۆ هه‌بێت .
زۆرجار زمان‌ناسان له ناساندنی پێناسه‌ی دوو پێواژۆی سه‌ره‌كیی بوواری میدیا كه له كاناڵ و میدیا پێك دێ ، تووشی هه‌ڵه ده‌بن ، به‌ڵام له ڕاستیدا كاناڵ به ئه‌و به‌شه له میدیا ده‌وترێت كه به هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌له‌فۆن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاییبه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌دات كه په‌یام به گوێی به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت . هه‌روه‌ها میدیای ڕێكخراویش ئه‌و به‌شه له كاناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌خۆ ده‌گرێت كه خاوه‌ن چه‌ندین له‌قوپۆی میدیایین و له یه‌ككاتدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چه‌ند شێوه‌ی جیاواز په‌یامێكی هاوبه‌ش به گوێی زۆرترین تاكی كۆمه‌ڵ بگه‌یه‌نێن .
ئه‌م به‌شه له میدیا سه‌رچاوه‌ی ئابووریی تاییبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی میدیایی به‌هێزیشه كه ده‌توانێت به كه‌ڵكوه‌رگرتن له شێوه‌كانی جیاوازی میدیا په‌یامه‌كان له كاتێكی دیاریكراودا بگه‌یه‌نێته هه‌موو چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و به میدیایه‌كی له‌قوپۆدار هه‌ژمار ده‌كرێت كه له‌نێو كۆمه‌ڵدا جێ پێی تاییبه‌ت به خۆی هه‌یه. به‌ڵام كاناڵ له كه‌ره‌سته‌كانی پێوه‌ندیگرتن پێك دێت كه له خزمه‌ت كۆمه‌ڵ و میدیا دایه و هه‌مووان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و كه‌رستانه په‌یامی خۆیان به شوێنی مه‌به‌ستیان ده‌گه‌یه‌نن .
جیاوازیی میدیای ڕێكخراو له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی میدیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌شه له میدیا به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌هه‌موو له‌قوپۆكانی میدیا كه پشتئه‌ستووره به هێزی تیكنۆلۆژیی ڕۆژ زانیارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی پان و به‌رینتر دابه‌ش ده‌كات . له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا كه به سه‌رده‌مێكی پێشكه‌وتوو پێناسه ده‌كرێت و زانست و تیكنۆلۆژیی به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن دان، ده‌كرێ میدیا به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز له توێی چه‌ند به‌شدا ڕێكبخرێن . ده‌كرێ به‌شه‌كانی میدیا له توێی تێ ڤێ، ڕادیۆ ، كتێب ، ڕۆژنامه ، حه‌وتوونامه ، گۆڤار ، مانگنامه ، ڕێكلام ، میدیای ئه‌لكترۆنی ، ئێمایل ، ماڵپه‌ڕ ، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، نامه‌ناردن ، دی ڤی دی ، سی دی و پلاكارت و … هتد جێ بكه‌ینه‌وه .
میدیا كۆمه‌ڵێك په‌لوپۆی جیاواز له خۆی ده‌گرێ كه بریتین له تێڤێ ، ڕۆژنامه‌كان و ئینترنێت . باییخی میدیا له‌وه دایه كه سه‌ركه‌وتووترین ڕێگای پێوه‌ندیگرتن به كۆمه‌ڵگایه و ده‌توانێ له كورتتر ن ماوه‌دا په‌یام بگه‌یه‌نێته نێو چینوتوێژه‌كانی جیاوازی كۆمه‌ڵ و بۆ هه‌ر بیروبۆچوونێكیش لایه‌نگر كۆ بكاته‌وه . میدیا ته‌نیا له تێڤێ ، ئینترنێت ، ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان كورت نابێته‌وه ، به‌ڵكوو گه‌لێك به‌رفه‌راوانتره و سی دی ، فیلم و كتێبیش له‌خۆ ده‌گرێت . به‌ڵام كاریگه‌ریی میدیا له وڵات بۆ وڵات جیاوازه .
له وڵاتانی پێشكه‌وتوو پتر فیلم ، كتێب و ئینترنێت له‌سه‌ر بیزوهزری مرۆڤ شوێندانه‌رن . له وڵاتانی گه‌شه‌نه‌كردووش پتر میدیای حیزبیی و حوكوومیی ڕۆڵ ده‌گێڕێت و زۆرجار ئیزن به ئازادیی فره‌میدیایی نادرێت تاكوو میدیای سه‌ربه‌خۆ بێته كایه‌وه . باشترین میدیا ئه‌و میدیایه‌یه كه بتوانێ ڕوانگه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات و یه‌كێتییه‌كی پته‌و له‌نێوان ڕوانگه‌كانی جیاوازی كۆمه‌ڵگا ساز بكات . واتا میدیا ده‌توانێت ڕوانگه‌كان و بیروڕای جیاواز بخاته به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه و گه‌شه به جیاوازییه‌كانی هزریی بدات و هه‌موو بۆچوونه دوور لێكه‌كان له‌یه‌ك شوێندا پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه و لێكیان گرێ بدات . ئه‌م گرێدانه ده‌توانێ ، هزریی ، سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و جڤاكیی یانخود چینایه‌تیی بێ .
درێژه‌ی هه‌یه …
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕیکانت