ئارام قزلەری : بنی هەمانەکە .
ئەوەی ئێمە لە ڕابوردودا ئامانجمان بوو بێتە دی و بەدەستی بهێنن بۆ میللەتەکەمان کۆمەڵێک دروشمی نەتەوایەتی و دیموکراسی و یەکسانی کۆمەڵایەتی بوو ، کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان لێی سود مەد بێت و ئاوات و خواست و ئامانجە کانیانی تیا ببین .
ئەو خەبات و تێکۆشانەی هەر هەموو کردمان و بەخشیمان ، نە بۆ کورد بوو نە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بوو ، بەڵکو بۆ ئەم بەرپرسانەی ئێستا بوو کە دەستیان گرتوە بەسەر داهات و جومگەکانی یەکێتیداو تەنهاو تەنها بۆ خۆیان و کەسوکاریانن و پشتیا کردۆتە خەڵک و بە ئاڕەزوی خۆیان تەخشان وپەخشان بە داهاتو سەروەت و سامنی میللەتەوە ئەکەن .
گەر بە وردی چاوێک بە ئۆرگانەکانی یەکێتی و حکومەتدا بخشینینەوە ، دەبینین زۆربەی ئەوانەی کراونەتە ، ئەندام مەکتەب و ؟ ئەندامی ئەنجومەن و ؟ ئەندام مەڵبەند و؟ بەڕیوەبەری گشتی ؟ کە تیایاندایە لەو جۆرە کەسانەن ، نەگ یەکێتی نەبون بەڵکو ڕابردوشیان لەکەدار بووە هەم لەڕوی سیاسیەوە هەم لە ڕوی کۆمەڵایەتیشەوە .
بەخشینەوەی پلەی حیزبایەتی و حکومی تەنها کەسوکاری خۆیان و سەدان خەڵکی بودەڵە و نا موستەحەقیشیان کردۆتە دەسەڵاتدارو خاوەن کۆمپانیای زەبەڵاح و ژێر بەژێریش خۆیان لەگەڵیاندا شەریکن و سودو داهاتەکەشی تەنها دەچێتە گیرفانی خۆیان و کاسە لێسەکانیانەوە .
گەر بەوردی چاوێک بە ژیانی ڕابردوی بەرپرسان و ژیانی ئێستایاندا بخشێنینەوە ، دەبین جیاوازی نێوانیان هێندەی دوری نێوان ئەرزو ئاسامەنە . تەنها خۆیان ئەزانن خاوەنی چەند باخ و ڤێلاو ئوتومبێلی گران بەهاو پارەی نوستوی هەڵگیراون ، کە لە پاڵ بەرپرسیاریەتیاندا لە ناو یەکێتیدا لێێ سودمەند بون و هەر ئەشکڕوزێنەوە ؟؟ .
جگە لەوەی بەرپرسەکان خۆیان دەستیا گرتوە بەسەر یەکێتیدا ، ماناڵەکانیشییان بە جۆرێکی تر سودمەند کردوە ! کوڕی یەکێکیان بازرگانی دەرمانە ! هی یەکێکی تریان بازرگانی چەکە ! هی ئەوی تریان بازرگانی پێشانگای ئوتومبێلە و ! هی ئەمی تریان بازرگانی نەوتەو بەتەنکەر ئاودیوی ئەکات ! کوڕی هەر بەرپرسێکیش لە حیزب و حکومەتدا دەسەڵاتدار نەبێت خەریکی گەشت و گوزارە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا و تورکیاو هەندێک لە وڵاتە عەرەبیەکان و بە ئارەزوی دڵی دڵشکاوەکانی گەلەکەمان ڕا ئەبوێرێن و خۆشی ئەبینن .
کاتێکیش لە کوردستاندا ئەبن سەرقاڵی شەوانە ئاهەنگ و ڕۆژی لە دایک بونی هاوڕێکانیانن و شەوانی شاهانەیان بۆ ئەڕازێننەوە و تێچوی پارەکەشی لەسەر حسابی ئەبو شواربەکانە .
ئەڵێن پارە نیە !!
نازانین ڕووی دەمان بکەینە کام مەکتەبی سیاسی و کام ئەندامی سەرکردایەتی و پرسیاریان لێ بکەین و پێیان بڵێین پارە بە چی هەبێت ؟
هەریەکەتان چەندین ئوتومبێلی زریپۆش و گران بەهاتان پێە و بەس مەسرەفی بەنزینەکەی موچەی هەزاران فەرمانبەرە !! پارە نیە بەڵام هەریەکەتان گەر سێ باخی نەبێت ! دوانی هەیەو لە ناو بەخەکانیشتاندا کۆشکی جۆراو جۆری تیا دروست کراوە و گەر بە پارەی یەکێتی و داهاتی خەڵک نەبێت بەخەویش نەتان ئەبینی و نە ئەبونە خاوەنی ئەو ماڵو حاڵەی ئێستا کە هەتانە !! ئەڵین پارە نیە ! لەو لاشەوە هەر یەکەتان بە ئارەزوی خۆتان ئەم وڵات و ئەو وڵات ئەکەن بۆ پشکنین و بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانتان . ئاخر چۆن پارە ئەمێنێت کورد وتەنی کە ئەڵیت پارە کانیش بێت هەر لە بن دێت .
ئەڵێن پارە نیە !! بەڵام ماوەیەک لەمەو بەر ئەندامێکی سەرکردایەتی داوای بڕی ملێۆنێک دۆلاری کردوە و بە بڕی ( ٧٥٠،٠٠٠) حەوسەد و پەنجا هەزار ڕازی کراوە .
ئەڵین پارە نیە !! هەر لەم قەیرانی بێ موچەو پارەیەدا شووقەیەک لە دیلان سیتی و ئوتومبێلێکیش کراوە بۆ ئەندامێکی ئەنجومەن ، ئەشڵین پارە نیە .
ئەڵێن پارە نیە ! ئەی کە پارە نیە چۆن چەند هەفتەیەک لەمەو بەر بڕی ( ٥٠،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینارتان داوە بە خانمێکی دەسەڵاتدار و هەر بەوەشەوە نەوەستاون دوو ئتومبێلی نوێتان بۆ کڕیوە و ، لەوەش سەیتر باس لەوە دەکرێت پارەی پارچەیەک زەویشی پێدراوە .
ئەڵێن پارە نیە ! ئەی کە پارە نیە بەچی خانویەک کڕاوە بۆ ئەندامێکی مەکتەب سیاسی لە وڵاتی ئیسپانیا ، بە مەبلەغێکی خەیاڵی تەنها لەبەر ئەوەی کەمێک دڵگران بوە بۆ ئەوەی دورنەکەوێتەوەو نەگ خوا نەکردە بڵانسی لایەک لە تەکوتولەکان بەهێزتر بکات و لەدەست دەر بچێت .
هەمومان مێشکمان پڕ بوو ، هەر حیزبێک دەبینیت پشتی لەخەڵکەو سنگ دەکوتێت بۆ پێگەیەک لە نێو حکومەت ، بەهەموومان لەوە گەیشتین نەوت دەفرۆشێت و ئەم حکومەتە گەندەڵە ، لەدەمی گەورە گەندەڵەکەی کوردستانەوە ئاشتی هەورامی ، مانگانە دوو هێندەی موچەی خەڵکی بەم کەمی نرخی نەوتەوە دەبیستین ـ دەفرۆشرێت ، کەچی مووچە نییە . هەر ڕۆژەش بەبیانووی پیلانێکەوە وەزیرێک یان گزیرێک دەردەپەڕێت لە حکومەتداو بیر لە هۆکارەکەی ناکرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت ، بەڵکوو هەموویان شەڕیانە لەسەر پڕکردنەوەی پۆستەکەی .
ئەمەیە بوونی ئێوەو ئەمەشە حاڵی ئێمە ، تێدەگەین چی دەکەن و بەڵام تێمان ناگەن چیمان دەوێت . لەم تێگەیشتن و نەگەیشتنەدا سەرمایەی ئێوە پوشی بەر ڕەشەبا دەبێت و هەوڵی خەڵکیش ئامانجگیر ، بەڵام خۆ بێکەس باش لێمان گەیشت بۆیە دەفەرموی : داری ئازادی بەخوێن ئاونەدرێت قەت بەرناگرێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت