شیلان بیبانى : نه‌وت ، شهر ، گه‌نده‌ڵى ، قه‌رزارى .
له‌م كاته‌دا له حكومه‌تى عێراق مه‌سه‌له‌ى بودجه و په‌سه‌ندكردنى گه‌رمترین هه‌واڵى ئابورییه كه باڵى به‌سه‌ر سیاسه‌تى ئه‌مرۆى عێراقدا كێشاوه ، سه‌یر له‌وه‌یه گه‌شبینى و هیوا به‌م بودجه‌یه ئه‌كرێت ، له‌بیریان چووه كه بودجه‌ى ساڵى 2015 زۆر به كه‌موكورتیه‌وه بوو و ته‌نانه‌ت نیوه‌ى به‌نده‌كانیشى جێبه‌جى نه‌كرا ، به‌رچاوترین نمونه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه له گه‌ڵ هه‌ریمى كوردستاندا كرا به هیچ شێوه‌یه‌ك جێبهجىَ نه‌كرا و بودجه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه داریژرا كه نه‌وتى كوردستان هه‌نارده بكرێت و بڕى پاره‌ى بودجه‌كه به‌و پێوانه‌یه‌وه دانرابوو گه‌رچى هه‌مووى بى بنه‌ما ده‌رچوو ، چونكه نه‌وتى كوردستان زۆر به كه‌مى له رێگاى به‌غداوه هه‌نارده كرا كه‌واته هیچ مانایه‌ك بۆ راست و دروستى ئه‌و بودجه‌یه دانه‌نرا ، ئیستاش به‌سه‌رسوڕمانه‌وه زۆر له شاره‌زایانى بوارى ئابورى ده‌ڕواننه بودجه‌ى 2016 كه جگه له نادروستى بودجه‌كه‌ى به‌ڵكو هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى بودجه‌ى 2015 پێوه دیاره ، له‌م بودجه‌یه‌دا به نزیكه‌ى 106 تریلیون دینار مه‌زه‌نده‌كراوه و به‌رامبه‌ر 143ملیار و 100 ملیون به‌رمیل نه‌وت .
ئه‌وه‌ى شایانى باسكردنه داهاتى نه‌وت %90 له‌م بودجه‌یه داگیرده‌كات سه‌یر له‌وه‌یه هه‌موو شیكاره ئابورى و لێكدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه كرا كه داهاتى ولات ته‌نها له نه‌وت سنوردار نه‌كرێت بهلاَم بۆ ساڵى داهاتوو ئه‌م رێژه به‌رزه جه‌خت له‌وه ده‌كات كه عێراق جارێكى تر و به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌ى ئابورى روو له لوتكه ده‌كاته‌وه ، له لایه‌كى تره‌وه 24 تریلیون دینار كورتهینانى بودجه‌یه كه پلانیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قه‌رزى ناوخۆیى و نێو ده‌وڵه‌تى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م كورتهێنانه كه‌واته مه‌سه‌له‌كان دوو روو له خۆ ده‌گرێت كێشه‌ى كورتهێنان بنهبڕبكریت و مه‌سه‌له‌ى قه‌رز دێته كایه‌وه واته هه‌ڵه به هه‌ڵه ! جگه له‌وه‌ش نرخى هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وت 45 دۆلاره ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا هیچ كات نرخه‌كه‌ى له 36 دۆلار تینهپهڕى !! ئه‌مانه جیگه‌ى پرسیارن و گومانه‌كان زیاد ده‌كات له‌م بودجه‌یه . هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه 3.3 ملیون به‌رمیل له رۆژێكدا هه‌نارده‌بكرێت به‌و پییه‌ى كه 550 هه‌زار به‌رمیلى له كوردستانه‌وه بێت ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه كه 9 ملیار دۆلار داهاتى عێراق كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر كوردستان به‌شدار نه‌بێت له هه‌نارده‌كردنى بڕى دیاریكراوى نه‌وتى خۆى ، ئه‌مه باشترین ده‌رفه‌ته كه هه‌رێمى كوردستان بتوانێت سودمه‌ند بێت لێی . عێراق باسى له هه‌نارده و فرۆشتنى قهواڵهكانى كردوه كه به‌رامبه‌ره به ملیاره‌ها دۆلار ، جگه له‌وه‌ش 1.7 ملیار دۆلار قه‌رزى بانكى نێو ده‌وڵه‌تى و 833 ملیون دۆلار له سندوقى نه‌قدى نێو ده‌وڵه‌تى بۆیه ئه‌توانین ریزبه‌ندى عێراق له‌و ولاتانه دابنیت كه قه‌رزارترین ولاَتى دونیایه .
هه‌وڵه‌كان له‌و ولاته به‌ره‌و ئه‌وه‌یه كه بۆ ساڵى 2017 سفره‌كانى سه‌ر دینارى عێراقى لاببه‌ن سه‌یر له‌وه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جگه له تیچوو هیچ چاره‌سه‌رێكى خراپى ئابورى ئه‌و ولاَته ناكات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ساڵى 2016 دراوى جۆرى 50 هه‌زارى و 100 هه‌زارى زیاتر بكرێت له بازاڕه‌كان ئه‌مانه ته‌نها ژماردنى دراوى دینارى عێراق ئاسانتر ده‌كات و هیچ قازانجێكى ئابورى نییه . جگه له دابه‌زینى نرخى نه‌وت ئه‌و ولاَته له‌به‌رده‌م دوو كێشه‌ى گه‌وره‌یه یه‌كه‌میان شه‌ڕى داعش و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى زۆر له بورى نه‌وت و شارى عێراق و ته‌رخانكردنى بڕیكى زۆر له پاره‌ى ئه‌م ولاته له‌و جه‌نگه‌دا كه ئه‌مساڵ زۆر كه‌مكرایه‌وه به رێژه‌ى %20 دانرا له بودجه بۆ كه‌رتى به‌رگرى و باس له‌وه كراوه دواى پێداچونه‌وه‌و و كه‌مكردنه‌وه‌ى تیچووى جه‌نگ به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵى پیشوو ، ته‌نانه‌ت جۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ست نیشانكرا كه جۆرى قورس و گرانبه‌ها ناكردرێت بۆ ساڵى 2016 ، ئه‌مانه جۆرێكن له نیشاندانى بىَ هیزى و راگه‌یاندنى ئیفلاسى ئه‌و ولاته .
كه‌واته ئه‌توانین بڵێین داعش گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ خراپكردنى ئابورى عێراق چونكه تیچوویهكى زۆرى كرد له‌و جه‌نگه‌دا ، به‌لام لێره‌دا خاڵیكى دى كه جگه له نرخى نه‌وت و شه‌رى داعش ئه‌و گرفته ئابورییه‌ى عێراق كه پێی دهناڵینى مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵیه ، ته‌نانه‌ت له ریزبه‌ندى ولاَتانى دونیا پله‌یه‌كى باشى به‌ده‌ست هێناوه ، له ئێستادا به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كان له كه‌مكردنى گه‌نده‌ڵیه به‌لام رۆژ به رۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌روات ، ئاخۆ گۆرینى ساڵ له‌م ولاتانه هیچ كام له‌و گرفتانه به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ده‌بات چونكه ره‌گى كێشه‌كان ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندوه لق و پوپى به هه‌موو لایه‌كدا بلاوبۆته‌وه . ئه‌وه‌ى كه گرنگه بوترێت هه‌رێمى كوردستان به‌داخه‌وه له زۆر له‌م كێشانه پشكى شیرى به‌ركه‌وتووه سه‌باره‌ت به دابه‌زینى نرخى نه‌وت و شه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تیچووهكانى و بگره زۆر زیاتر له‌و ولاَته چونكه دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووته سهردیڕى كێشه ئابورییه‌كانى 2015 و له‌وانه‌یه پهرهبسینى بۆ 2016 چونكه جیاوازییه‌كان ته‌نها رۆژن و هیچى تر .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت