عوسمان عومەر : ئەکاسیا تەکسی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر دەمێکە سەرنجم لە سەر دراما تەلەفزیۆنیە تورکیە دۆبلاژ کراوەکان هەیە کە بۆ تورک بۆتە ئیمکانیایاتێکی دارایی باش لە رێگای وەڕگێران و دۆبلاژ کردنی بۆ هەندێ لە زمانەکان وەک خۆیان باسی دەکەن تەنانەت لە ئەمریکای خواروش بینەری هەیە …. لای خۆشمان دۆبلاژی سەر زمانی کوردی کراون بەڕای بەندە هەندێکی گاڵتە کردن و رێسواکردنی کورد بووە و هەندێکی دەرخستنی بێ دەسەڵاتی پۆلیس و یاساو  باڵادەستی مافیاکان بووە بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت ئەوەی تریش خەڵکی فێری فرت و فێڵ و کەڵەکچیەتی و ساختەچیەتی کردن و خیانەت کردن لە هاورێ و هاوسەر و خۆشەویست و بێ نرخ کردنی خۆشەویستی و هاوسەریەتی لەگەڵ رێزم بەرەڵلایەتی گەنجان چ کچ چ کوڕ و هەندێ جار بێ ڕەوشتیش …. من ئەوە بە پێشکەوتن نازانم  …. من ئەوە ناونانێم ئازادی بەلکو وای کردوە هەندێ رەنگدانەوەی لەناو کۆمەڵگای کوردەواری و رەنگبێ بوبێتە هۆیەک بۆ هەندێ لێکترازانەکان لە نێوان گەنجانی تازە هاوسەرگیر کردوو و بیرکردنەوەیان لە خیانەتکردنی هاوسەری . هەندێ لە خۆشەویستەکانیان …. ئەو درامایە راستە کۆمیدیە و پێکەنین ئامێزە .  دووبارە دەلێم لەگەڵ رێزم  وەک رایەک رەنگبێ هەڵەبم .

زۆر دەمێکە لە NRT2 زنجیرەی دۆبلاژ کراوی وێستگەی تەکسیەکان پێشکەش دەکرێ و دیارە بینەری زۆری خۆی هەیە و بەندە جار جارە ناچار سەیری هەندێ برگەی دەکەم لە یەکێ لە زنجیرەکانی ئەم شەوانە سەرنجی راکێشام کە لەباخەکەی عوسمان ئاغای پالەوان لەو کاتە ئۆبەیان چاڵ یا قەبر بۆخۆی لێ دەدا کە عوسمان ئاغا بەنیازی کوشتن وناشتنیەتی بەپاچاکەی خەریکی قەبر لێدانەکەیە بەر بۆڕیەکی بەنزینی راکێشراوی بەنزینخانەیەک بەناو باخەکەی عوسمان ئاغا فیچقە دەکات ئەوانیش دەست دەکەن بەفرۆشتن و سینانی ساختەچی بێ هیچ شتێ لە گەڵ ئوبەیان ١٥% وەردەگرن زوو دەولەمەند دەبن وخۆیان لێ دەگۆرێ وواز لە شۆفیری تەکسیەکان دەهێنن و بیر لە ڤیللاو مەسبەح و کۆکردنەوەی ئاڵتون لە لایەن ژن و مناڵەکانیانەوە تا خاوەن بەنزینخانە و شکات کردن ئینجا دانەوەی ئەو پارانەی دەستیان کەوتوە لەو دزیە دەخرێتە سەرمێزی پۆلیس  …. ئاخۆ رۆژێ بێت ئەو مافیاو تالانچی نەوت وهەرزان فرۆشکەرانی لای خۆمان و ئەوانەی قوتی خەڵکیان گرتۆتەوە بەو شێوەیە هەموو داهاتەکانیان لەلایەن گەل و حکومەتێکی گەلی بهێنرێتەوە سەر مێزو وەک ئەو دراما کۆمیدیە؟ وەک ( تاوس کە سەیری قاچی خۆی دەکات فس دەبێتەوە ) ئەوانیش ئاوافس ببنەوەو ببنەوە تەیرە ماقوڵەکەی جاران و مایە پوچ دەربکرێن و شەقی زەمانەو خەلکی تەڕو تازەیان تێ هەلدەن و فرێدرێنە زبڵدانی مێژووەوە .. بەخەیال پڵاوی دەولەتمان بۆ رادەگەیەنن و سەربەخۆ دەبین کە خەونێکی لە مێژینەی هەموو گەلە بەڵام توشی قەیران و نەهامەتی و ڕێزنەگرتن لە زۆرینە و سەرەرای ئەوەش تیرۆر تۆقاندن و هەڕەشە کردن و خیانەت و پەلکێشی دوژمن و تا سەر بۆتان دەبێ یا وەک دکتاتۆرەکانی سەردەم یەکێ بەخێری خۆی کفن و دفنتان بۆ دەکاو تاهەتایە ناوتان دەسرێتەوە ..

 

 بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت