دکتۆر جه‌بار قادر : کۆماری باشکوردستان .
به‌ر له چه‌ند ساڵێک براده‌ریکی کوردی ڕووسیا زۆر به گه‌رمی باسی له کۆمارێک به نێوی باشکوردستان ده‌کرد له ڕووسیای فیدیرالی . که‌س له ئێمه ، ئه‌وانه‌ی گوێمان لێده‌گرت ، شتێکی له‌و باره‌وه نه‌ژنه‌وتبوو . پێم سه‌یر بوو کۆمارێکی وا هه‌بێ و ئێمه ئه‌وه‌نده لێی بێ ئاگا بین ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ساڵانێکیان له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ڕووسیای دوای پیریسترۆیکا و گڵاسنه‌ست به‌سه‌ر بردووه . ئه‌و براده‌ره ، که ناوه‌که‌یم له بیر کردووه ، ده‌یوت له گه‌ڵ هه‌ندێ له که‌سانی شاره‌زای ئه‌و کۆماره قسه‌ی کردووه و ئه‌وان پێیان وتووه که ناو‌ی وڵاته‌که‌یان باشکوردستانه ، به‌ڵام کراوه به باشکۆرتۆستان . به بۆچوونی ئه‌و براده‌ره بێت ده‌بێ ئه‌وه له ژێر فشاری تورکیادا کرابێت . هه‌ر ئه‌و کاته هه‌ندێک گه‌ڕام به دوای زانیاری‌دا له‌و باره‌ی باشکوردستانه‌وه و له یه‌ک دوو کوردناسی دیاری ڕووسیا وه‌کو ڵازه‌رێف و هه‌سراتیانم پرسی ، وه‌ڵامه‌که‌یان ئه‌وه بوو که شتی وا نیه . ئه‌و ڕۆژانه گه‌ڕان به‌دوای زانیاری‌دا کارێکی ئاسان نه‌بوو وه‌کو ئێستا .
مه‌سه‌له‌که‌م له بیر کرد و له دڵی خۆمدا وتم وادیاره ئه‌مه‌ش خه‌یاڵێکی خۆشی کوردانه بوو ، که زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ چیرۆکی سه‌یر و سه‌مه‌ره . ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و چیرۆکه‌دا تێپه‌ڕین بێ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ له باره‌ی باشکوردستانه‌وه بژنه‌وین . له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌و براده‌ره‌م له ڕیپۆرتاژێکدا له یه‌کێ له که‌ناڵه ڕووسییه‌کان به‌رچاو که‌وت . خوا هه‌ڵناگرێ به‌هه‌مان هه‌ستی گه‌رمی کوردانه‌وه قسه‌ی ده‌کرد . ئه‌م جاره‌یان ده‌یویست ڕووسه‌کان به‌وه قایل بکات که هاوکاری کورد بکه‌ن و هه‌قیان به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بێ . زوو زوو ده‌یوت ” با دونیا به‌س یارمه‌تی کوردان بدات و ئیتر هه‌قێ نه‌بێ ، بزانه ئه‌وان چۆن ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات ده‌گێڕنه‌وه”. ده‌رکه‌وتنی له ناکاوی ئه‌و براده‌ره باس و خواسی کۆماری له بیرکراوی باشکوردستانی وه‌بیر هێنامه‌وه . له ئه‌نجامی گه‌ڕانێکی که‌مدا ئه‌م زانیارییانه‌م له لا گه‌ڵاڵه بوون، پێمخۆشه بیخه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش .
کۆماره‌که ناو‌ی” باشکۆرتۆستانه”، کۆمارێکی ئۆتۆنۆمییه له ڕووسیای فیدیرالی ، ده‌که‌وێته هه‌رێمی ئۆراڵ، پایته‌خته‌که‌ی شاری ئوفایه و به گه‌لی به‌شکیره‌وه ناو نراوه . به‌ڵام ئه‌م ناوه نوێیه و ناو‌ی ئه‌م کۆماره چه‌ند جارێک گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. بۆ یه‌که‌مین جار له نۆڤه‌مبه‌ری 1917، واتا چه‌ند ڕۆژێك دوای شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر، به نێوی “ده‌ڤه‌ری ئۆتۆنۆمی نه‌ته‌وه‌یی باشکوردستان ” ڕاگه‌یاندرا . واتا قسه‌ی براده‌ره‌که‌مان بنه‌مایه‌کی هه‌بوو ، چونکه ناوه‌که باشکوردستانه نه‌ک باشکۆرتۆستان . نازانرێ ئه‌م ناو‌ی باشکوردستانه له کوێوه هاتووه و چۆن له‌و کۆماره ئۆتۆنۆمییه نراوه . ئایه له په‌له په‌لی به‌لشه‌ڤییه‌کاندا تێکه‌ڵی و پێکه‌ڵی دروست بووه له گه‌ڵ کوردستانی ئازه‌ربایجاندا ؟. ئه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان قه‌زایه‌ک بوو به ناو‌ی کوردستان و پایته‌خته‌که‌ی لاچین بوو و له ساڵانی 1923 – 1929 له ئارادا بوو و له ساڵی 1929 له ژێر په‌رده‌ی گۆڕانکاری و سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می کارگێڕی له به‌ین برا . هه‌رێمی کوردستانی ئازربایجان زۆر جار له سه‌رچاوه‌کاندا به کوردستانی سور ناو‌ی ده‌برێت . به‌ڵام ئه‌مه‌یان له که‌فکاز ( قه‌وقاز ) بوو و باشکوردستان له هه‌رێمی ئۆڕاڵ و ڤۆڵگا بوو. کوردستانی سور ده‌ڤه‌ری نه‌گۆڕنه – قه‌ره‌باخی له ئه‌رمه‌نستان جودا ده‌کرده‌وه . له ساڵانی 1988 – 1994 ئه‌رمه‌ن و ئازه‌ری شه‌ڕیان بوو له سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه . ئێستاش کێشه‌که هه‌ر به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه . نه‌گۆڕنه – قه‌ره‌باخ له ژێر ده‌ستی ئه‌رمه‌نه‌کانه ، هه‌رچه‌نده ده‌که‌وێته نێو خاکی ئازه‌ربایجانه‌وه . ئێستا که‌س باسی کورد ناکات وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌وێ هه‌ر نه‌بووبێ .
له 20 مارتی 1919 له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کدا له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی و حکومه‌تی خۆجێی به‌شکیریا ناو‌ی باشکوردستان کرا به کۆماری ئۆتۆنۆمی سۆڤیه‌تی سۆسیالیستی به‌شکیریا . به‌شکیریا به یه‌که‌مین ده‌ڤه‌ری جوگرافی ئۆتۆنۆمی له نێو ڕووسیای فیدیرالیدا ده‌ژمێردرێت. له 11 ئوکتۆبه‌ری 1990 ناو‌ی ئه‌و کۆماره ئۆتۆنۆمییه سۆڤیه‌تییه گۆڕا و بوو به کۆماری سۆسیالیستی باشکۆرتۆستان و له 22 شوباتی 1992 به کۆماری باشکۆرتۆستان .
ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له چوار ملیۆنه. پانتایی جوگرافی باشکۆرتۆستان 142،947 کم . زمانی ڕه‌سمی به‌شکیری و ڕووسییه . سه‌رۆکی کۆمار: ڕۆسته‌م خامیتۆف (ده‌توانێ حامیدۆف یا حه‌میدۆف بێت) ، سه‌رۆک وه‌زیرانیشی ڕۆسته‌م مه‌ردانۆفه . ئالا و مارشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه .
له سه‌رچاوه مێژووییه کۆنه‌کاندا، که به زمانی عه‌ره‌بی و فارسین ، باشکۆرتۆستان به باشگورد ، باشگیردیا ، باسکاردیا ، باشگیرد و هه‌ندێ ناو‌ی تری له‌م جۆره نێوی هاتووه . مێژوونووسانی وه‌ک فه‌زڵه‌ڵا ڕه‌شیده‌دین ، ئه‌حمه‌د ئیبن فه‌زڵان، ئه‌لبه‌لخی و هه‌ندێ گه‌ڕیده و نووسه‌ری ئه‌وروپاییش باسیان له وڵاتی به‌شکیره‌کان کردووه. له سه‌ده‌کانی شازده و حه‌ڤده بووه به به‌شێك له ڕووسیا . به‌ر له‌وه‌ش شه‌ڕی زۆری له دژی مه‌گۆله‌کان کردووه .
دانیشتوانی ئه‌م کۆماره ئۆتۆنۆمییه له‌م گه‌لانه پێهاتوون : ڕووس 36،1% ، به‌شکیر 29،5%، ته‌تار 25،4%، چوڤاش 2،7%، ماریتس 2،6% و ئۆکراینی 1% و 2،7% دانیشتوانی دیکه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز . له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی که کۆماری باشکۆرتۆستانی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه نوێنه‌رانی زیاتر له 120 نه‌ته‌وه و گروپی ئه‌تنیکی جیاواز ده‌ژێن. باشکۆرتۆستان سروشتێکی جوان و دڵرفێنی هه‌یه و زۆر جار له ڕووسیا به سویسرای دووه‌م نێوی ده‌به‌ن و گه‌لێ گه‌شتیار ڕووی تێده‌که‌ن ، به‌ڵام گه‌شتیاریی نه‌بووه به پیشه‌سازییه‌کی پێشکه‌وتوو، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نێوبانگی نیه . 67% دانیشتوان باشکۆرتۆستان موسوڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن و 22% کرستیانی پراڤه‌سڵا‌ڤیانن (ئه‌رته‌دۆکسن) ، زیاتر له هه‌زار مزگه‌وت و 200 کلیسا له‌و وڵاته هه‌ن .
زمانی به‌شکیری سه‌ر به گروپی زمانه تورکییه‌کانی ئۆڕاڵه و له سێ دیالێکتی سه‌ره‌کی پێکهاتووه : دیالێکتی ڕۆژهه‌ڵاتی، باکوری ڕژئاوایی و باشوری . زمانی به‌شکیری له ساڵی 1920 هاوشانی زمانی ڕووسی زمانی ده‌وڵه‌ته له‌م وڵاته .
پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌و ڕاستییه بکه‌ین ، که له نێو دانیشتوانی ئه‌م کۆماره‌دا باسی له کورد نه‌کراوه . ئه‌وانه‌شی شاره‌زاییه‌کی که‌میان له باره‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ڕووسیای ئه‌وڕۆه‌وه هه‌یه ده‌زانن که کورده‌کانی ئه‌وێ له کۆماره‌کانی ئه‌رمه‌نستان ، گورجستان ، ئازه‌ربایجان ، کازاخستان، تورکمه‌نستان ، کیرگیزیا ده‌ژێن . له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و په‌ره‌سه‌ندنی کێشه و ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و باری سه‌ختی ئابوری کۆماره‌کانی که‌فکاز ، ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی ئه‌و وڵاتانه ڕوویان له ده‌ڤه‌ر و شاره گه‌وره‌کانی ڕووسیا و ئۆکراینا کردووه .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت