ئاریتما موحه‌ممه‌دی : ڕۆڵی میدیا له‌سه‌ر زمان و كولتوور . به‌شی سێیەم .
میدیای گه‌نده‌ڵ وڵات به‌ره‌و داڕمانی ئابووریی و گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ده‌بات و بۆ تێكڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هۆكاره‌كانی داڕمانی ئابووریی و قه‌یرانه‌كانی سیاسیی له حوكوومه‌ت دوور بخاته‌وه و بهرپرسیارێتییهكهش له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت . گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی و خۆسه‌پاندنی تاكه‌كان به‌سه‌ر جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا كاتێ دێته‌كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی بێ و بۆ كێشه‌كانی سیاسیی و دۆخی ئابووریی وڵات خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هه‌بێت و له ڕێگای میدیای سێبه‌ره‌وه كێشه‌كان به ڕووداو و پێشهاتی دیكه‌وه گرێ بدات و كۆمه‌ڵگاش له نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ له ڕاستیی ڕووداوه‌كان و له هۆكاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوور خرابێته‌وه .
میدیای گه‌نده‌ڵ
میدیا ده‌توانێت به ئاسانیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دابنێت ، بۆیه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن دهسهڵهتهوه هه‌وڵی دهستمۆكردنی ده‌درێت ، هاوكات میدیا ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كانی له دژی ده‌سه‌ڵات به‌كار بهێنێت و وه‌ك گوشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕۆڵی سه‌ره‌كیی بگێڕێت. هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌بێ هه‌بوونی میدیاگه‌لی سه‌ربه‌خۆ ناتوانێ پله‌كانی ترۆقیی ببڕێت و خاوه‌ن سیسته‌مێكی سیاسیی دادپه‌روه‌ر بێ . هاوكات هیچ كۆمه‌ڵێك ناتوانێ ببێته خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی خۆماڵیی ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن میدیایه‌كی خۆماڵیی پێشكه‌وتوو نه‌بێت .
میدیای پێشكه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ ببێته پردی پێوه‌ندیی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌توانێ ڕۆڵێكیی ڕه‌خنه‌یی به‌رده‌وام له‌نێو كۆمه‌ڵگادا بگێڕێت . له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی میدیاگه‌لی سه‌ربه‌خۆ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئاوڕ له ستراتیژیی سیاسیی، ئابووریی و خزمه‌تكردنی گه‌ل ناداته‌وه . ده‌بێ میدیا هه‌میشه ڕۆڵی پاسه‌وان به‌سه‌ر دامووده‌زگاكانی حیزبیی و حوكوومییهوه بگێڕێت و ڕووماڵی گهندهڵیكارییهكانی ده‌سه‌ڵات بكات و هه‌موو پرس و بابه‌تێكی سیاسیی و ئابووریی له‌به‌رده‌م میدیادا ڕوون و كراوه بێت .
كاتێ كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی دهستهمۆكرانی میدیا ده‌دات ، میدیاش ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ی خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات ، ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه ئه‌و میدیا له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه یانخود به چه‌شنێكی زانستیی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و به‌سترابووه‌ته‌وه به یه‌كێ له جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات . میدیای گه‌نده‌ڵ ده‌بێته هۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و وڵاتێكی وێران به‌بێ ژێرخانی ئابوورییه‌كی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ . كاتێ كه میدیا به چهشنێكیی زانستیی دانه‌مه‌زرا و خاوه‌ن كهسایهتیگهلێكی شاره‌زا نه‌بوو و نه‌یتوانیی به چه‌شنێكی سه‌رده‌میانه گه‌شه بكات، به‌ره‌و قه‌یران هه‌نگاو ده‌نێت . میدیایه‌كیش كه گه‌نده‌ڵ بێ و قه‌یران بخووڵقێنێت و ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵیی ، هاوكات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش كه كاره‌ساتیی گه‌وره له‌نێو كۆمه‌ڵگا ڕوو بدات .
كاره‌سات ده‌توانێ ڕۆخانی ئابووریی وڵات بێ، ده‌توانێ سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌یی بێ ، ده‌توانێ وڵاتێكی بێ دامه‌زراوه بێ، ده‌توانێ گرووپێكی تاییبه‌ت بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دیكتاتۆریی بهێنێته كایه‌وه و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی سیاسیی و ئابووریی به‌رده‌وام ببات و هه‌موو جمگه‌كانی گرینگی ده‌سه‌ڵات بخاته‌ژێر ڕكێڤی خۆیه‌وه . ده‌توانێ ببێته هۆی كولتوورێكی پڕ كه‌موكورتیی و ناته‌واو، دواكه‌وتوو و ناته‌با له‌گه‌ڵ سرووشتی خۆی . كه‌واتا گه‌نده‌ڵبوونی میدیا كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . به‌تاییبه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه خودی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات كه میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی ساز بكات و میدیاكه‌ش ته‌نیا میدیای تاییبه‌ت به حیزب و حوكوومه‌ت بێ و مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسیی پێ نه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی حیزب به‌رپرسانی هه‌مه‌جۆری میدیاكه‌ش بن .
وه‌ك ئاماژه ؛ باشووری كوردستان به هۆی نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆوه میدیای گه‌نده‌ڵ هاتووه‌ته كایه‌وه كه به میدیای سێبه‌ر یانخود میدیای حیزبیی هه‌ژمار ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵیی ئابوورییش په‌ره‌ی گرتووه . ئه‌و به‌شه‌ش له میدیا كه خۆیان به میدیای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی یانخود میدیای سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌كه‌ن ، به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یام و هه‌واڵی بێ بنه‌ما و لایه‌نگریكردن له هندێك پارت و ڕێكخراوی سیاسیی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ست داوه .
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئه‌وه كاناڵه‌كانی تهلهفیزیۆنیین كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بیروهزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا درووست ده‌كه‌ن . كه‌واتا پهلوپۆكانی میدیا به‌رفه‌راوانه و ده‌كرێ له ڕێگای جیاوازه‌وه كه‌ڵك له شێوه‌كانی میدیا وه‌ربگیردرێت . هه‌رچه‌ند میدیا له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتیینه كه واتای نێوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی مێژوودا ئه‌و وشه‌ش له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی گۆڕانكاریی قووڵی به‌خۆیه‌وه بینیوه . هه‌نووكه له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو میدیا به ده‌سه‌ڵات و هێزی یه‌كه‌م كه هێزی سه‌ره‌كییه پێناسه ده‌كرێت . له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش به هه‌مان چه‌شنه ، چونكه پارت و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان پتر له ڕێگای میدیاوه گه‌شه به بیری حیزبیی و سیاسیی ده‌ده‌ن .
له كۆدا به‌و ئه‌نجامه گه‌ییشتین كه ڕۆڵی میدیا له گه‌یاندنی په‌یامدا كورت ده‌بێته‌وه ، واتا په‌یام له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تاییبه‌ت ده‌بات و هه‌روه‌ها ده‌توانێ په‌یام له كه‌سێكی تاییبه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێكی تاییبهتیش به‌ڕێ بكات . هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه په‌یامێك له چوارچێوه‌ی خۆی پتر گه‌وره ده‌كات و به ناوچه‌یه‌كی به‌رفه‌راوان ده‌گه‌یه‌نێت خۆی له چوارچێوه‌ی میدیادا ده‌بینێته‌وه . واتا هه‌ر په‌یامێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ كه له چوارچێوه‌ی خۆی پتر گه‌شه بكات و كۆمه‌ڵێكی زۆرتر بیبیستێ ده‌بێ كه‌ڵك له میدیا وه‌ربگرێت و خۆی بخزێنێته یه‌كێ له لهقهكانی میدیا ، ئه‌و كات به ئاره‌سته‌گه‌لی هه‌مه‌لایه‌ندا په‌ل ده‌كێشێت و بڵاو ده‌بێته‌وه .
درێژه‌ی هه‌یه …
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت