کامەران وریا قانع : ئیران و ئه‌مریكا .
نزیكى پێش سالێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى كۆمه‌ڵه ئه‌ندازیارێك له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا , من پرسیارێكم له به‌رێزیان كرد و وتم : ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى ئه‌مریكى كارم ئه‌كرد له هه‌ولێر , ئه‌مریكییه‌كان بۆچونێكى زۆر خراپیان له‌سه‌ر ناوچه‌ى سلێمانى هه‌یه , به درێژكراوه‌ى ئێرانى ئه‌زانن , ئاماده نین پرۆژه‌ى تیا بكه‌ن و یارمه‌تى بده‌ن وه‌كو شاره‌كانى تر , ئایا بزووتنه‌وه‌ى گۆران هیچ كارى كردوه ئه‌و وێنه‌یه كاڵبكاتهوه یان نهیهیلیت؟ له‌وه‌ڵامدا هه‌ندێك هۆكارى باس كرد كه بۆچى ئه‌مریكیه‌كان وا ده‌روانن , كه لێره جیگاى باس نیه , هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى كرد ( له 2003 ئه‌وه هێزه‌كانى یه‌كیه‌تى نیشتمانى بوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان چونه ناو كه‌ركوكه‌وه ) . دواجار وتى هه‌ولیش ئه‌ده‌ین ئه‌و وێنه‌یه له‌سه‌ر سلێمانى هه‌ڵگرین و كارى بۆ ده‌كه‌ین .
ئه‌م به‌سه‌ر هاته بچوكه بۆ ئه‌وه ئه‌گێرمه‌وه , كه دواجار په‌یوه‌ندى ئێران و ئه‌مریكا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ئه‌روات وبه فه‌رمى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئابلۆقه‌ى ئابوریان له‌سه‌ر ئێران ( هه‌ڵسپارد ) , دواى هه‌شت ساڵى تر بریارى یهكجاركى ئه‌درێت له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بوو به مه‌رجه‌كانى كۆتایی پێهێنانى بریارى دروست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى . وه رۆژى یه‌كشه‌م17/1/2016 ئۆباما یاداشتى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ( ده‌ره‌وه , بازرگانى , گه‌نجینه , وزه ) كردوه كه سزاكانى سه‌ر ئێران ههڵسپێرن .
هاتنه‌وه‌ى ئێران بۆ ناو گۆره‌پانى نێو ده‌وڵه‌تى و ئاسایی بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان , كاریگه‌رى باشى ئه‌بێت لهسهرناوچهكه به دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕو هه‌روه‌ها ئابورى ئێرانی له مه‌ودایه‌كى دوور سوود مه‌ند ئه‌بێت , چونكه ئێرانیش گه‌نده‌ڵى و خزمايه‌تى و زاڵبوونى ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كیه‌كانى ئابورى , كێشه‌ى سه‌ره‌كى بۆ گه‌شه سه‌ندنى ئابورى دروست كردوه , كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانى ئابورى به ئاسانى هه‌ستى پێده‌كرێت . له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌شدا ئێران وڵاتێكى سه‌رنج راكێشه بۆ كۆمپانیا جیهانیه‌كان كه وه‌به‌رهێنانى تیا بكه‌ن له بوارى وزه‌و پیشه سازى , ئێران 32 ملیار دۆلارى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه دواى ههڵسپاردنى ئه‌م بریاره , هه‌روه‌ها ئێران دواى وڵاتى میسر گه‌وره‌ترین بازاره له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بۆ كهلو په‌لى ئه‌مریكى و ئه‌وروپاى رۆژئاوا . وه‌كو بازرگانێكى ئێرانى وتى ( ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌مانه‌وێت , رزگارمان بێت له كهلو په‌لى چینى و و پێشخستنى ئابوریمان و ئاسایشى ناوچه‌كه كه هه‌مان ستراتیجیه ئه‌مریكا له هه‌ر وڵاتێكى ناوچه‌كه‌ى ئه‌وێت ) . هه‌روه‌ها بۆچونێكى تر هه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتى توندى سعودییه‌كان به‌رامبه‌ر ئێران له‌م كاتدا بۆ سه‌رنجراكێشانى ئه‌مریكایه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئاسایی نه‌كاته‌وه یان زۆر قورسى بكات , به‌ڵام دیاره سه‌ركه‌وتو نه‌بوو .
ئه‌م كرانه‌وه‌ى ئێران به به‌رووى جیهانى ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستانیش جێگاى بایه‌خه به تایبه‌تى سنورى زۆنى سلێمانى . ئیتر كرانه‌وه‌ى كۆمپانیا ئهمریكیيهكان و ئه‌وروپیه‌كان بۆ ناوچه‌ى سلێمانیش جێگاى ترس نیه . ئه‌و بۆچونه‌ش نامێنێت له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه كه درێژكراوى ئێرانه و نابێت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت .
ئه‌م كرانه‌وه‌یه بۆ هێزه‌كانى ناوچه‌ى سلێمانى به تایبه‌تى یه‌كیه‌تى و بزووتنه‌وه‌ى گۆران سوودێكى باشى ئه‌بێت , چونكه چیتر توركیا ئه‌و تاقه ده‌روازه‌یه نابێت بۆبازرگانى و گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كوردستان به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه بۆ بازاره‌كانى جیهان , هه‌روه‌ها ئه‌م كرانه‌وه‌یه ئه‌زموونێكى باشه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م ناوچه‌یه كه چیتر سیاسه‌تى نه‌وت ته‌نها له ژێر ده‌ستى یه‌ك حزب ( پارتى ) نه‌بێت و هه‌موو كلیله‌كانى ئه‌م كێشه‌یه له گیرفانى یه‌ك كه‌س نه‌بێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەرە دەگات بەهاوڕێکانت