کادرێکی ڕاگەیاندنی یەکێتی : ئەڵقەی پەنجەمان فرۆشت گەورەم .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕاگەیانکار و ڕۆژنامەنوسی یەکێتی ، ئەسعەد جەباری ، لە بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، چەند وێنەیەکی خۆی و کورتە نوسینێکی لەسەر فرۆشتنی دووا پارجە زیڕی ماڵەکەی ، کە حەڵقەی دەستێتی لە ناچاریدا دەفرۆشێت .
لەو کورتە نوسینەدا ، کەبە ناونیشانی ( ئەڵقەی پەنجەمان فرۆشت گەورەم ) ،  ڕەخنە لەدەسەڵاتی کوردی دەگرێت و پێیان دەڵێت : جارێکی تر چاوەڕوانی ئەوە مەبن ، من دەنگتان پێبدەم .

ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە نوسینەکەی ئەسعەد جەباری یە .

ئەڵقەی پەنجەمان فرۆشت گەورەم .

دوای 16ساڵ هاوسەرگیری و هێشتنەوەی تەنها بیرەوەریمان كە خۆی لە ( ئەڵقەیەكی ئاڵتونی ) دەبینێتەوە ، ئەم ئێوارەیە چووم فرۆشتم بە ( 84.000 دینار ) .
چی قسەی سەرۆك و جێگری سەرۆك و سەكرتێرو جێگری سكرتێرو كارگێڕی م . س و مەكتەبی سیاسیەكان و سەركردایەتی و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكەی و هەرچی وەزیرو جێگرەكانیان و پەرلەمانتار و مەحافزەكان و جێگرەكانیان و قایمقام و جێگرەكانیان و مدیر ناحیەو جێگرەكانیان و مدیری عام و جێگرەكانیان و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو جێگرەكانیان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاو چەمەرلغەكانی حزبەكان هەیە لەلای من یەك فلسی قەڵب ناهێنێ ، ئەو دەستەشم ئەبڕمەوە بۆ ئەو دزو گەندەڵانە جارێكیتر دەنگ بدەم .

ئەسعەد جەباری
22/1/2016

—————-
* ئەم ئێوارەیە چووم بۆ دووكانێكی ئاڵتون فرۆش و ئەڵقەكەی دەستم فرۆشت بەهەشتاو چوار هەزار دینار ، نزیكەی 5دەقە لەلای دووكاندارەكە مامەوە ، بەو 5دەقەیە زیاتر لە 4 كەسیتر هاتن و ئەوانیش ئاڵتونی خێزان و مناڵەكانیان هێنابوو بۆ فرۆشتن … رووی بابی ئەو قیادەیە رەش بێت كە سەركردایەتی حكومەت و حزبەكان ئەكات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت