بورهان شێخ ڕەئوف : نەوت لە نیعمەتەوە بۆ نیقمەت .
نهوت که شادهماری ژیانی وڵاتانی گهورهی پیشهسازی جیهانه ، ههروهها نهوت مهزنترین سهرچاوهی وزهیه و چاکترین سهرچاوهیه بۆ گۆڕینی بۆ شتی تر وهک ( بهنزین – گازوایل ) و دروستکردنی گهلیک شتی تر ، پاکترین و ههرزانترین جۆری وزهیه تائێستاش لهچاو سهرچاوهکانی تری وزه وهک غازی سروشتی و خهڵوز و وزهی ئهتۆمی و هایدرۆپاوهر ، چونکه غازی سروشتی و هایدرۆپاوهر کهمن یان زۆری تێدهچێت ئهگهر به هۆی با یان ههتاوهوه وزه دابین بکرێت ، یان زیانبهخشه وهک خهڵوزو وزهی ئهتومی و هایدرۆ پاوهر که دوائۆکسید دهداتهوه یان له بهکارهێنانی وزهی ئهتۆمی ( ریدیوتیف ویست ) بهرههم دههێنێت .
بەڵێ نەوت ئەو نیعمەتە گەورەیەیە کە بۆ کوردلە باشوورى کوردستان هەر لە سەرەتاوە بوو بە سەرچاوە ى هەموو نەهامەتى و ماڵوێرانیەکان ئەگەرچى لە ساڵى 1927 ەوە بۆ یەکەمجار نەوت لە کێڵگەى بابەگوڕگوڕ بەرهەم هێنراو بە داهاتەکەى سوپاى عێراقى پێ پڕ چەک کراو و بنەما و ژێرخانى دەوڵەتى عێراقى پێ دامەزرێنرا دواتریش ئەو دەوڵەتە و حکومەتە یەک لە دواى یەکەکانى جگە لە نکووڵى کردن لە مافە ڕەواکانى کورد و دەرەتانێکیان بۆ پێکەوە ژیان و مافى یەکسان هاوچارەنووسسى نەهێشتەوە و دەستیان دایە قڕکردن و لە ناوبردن و کیمیا باران و ئەنفالکردن هەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوو کەنەوت لە پێش هەموو شوێنەکانى ترى عێراقەوەلە کوردستاندا دۆزرابووەوە کە دواتر لە ساڵى 1949 نەوت بە دیارى کراوى لە بەسرە شوێنەکانى تر دۆزرایەوە .
لە دواى ڕاپەڕینى بەهارى 1991 یشەوە کە خەڵکى کوردستان هێز داگیرکەرەکانى عێراقیان لەبە شێکى زۆرى کوردستان وەدەرنا و پەرلەمان و حکومەتى هەرێم دامەزرێنرا حکومەتى ئەوساى عێراق ئابڵووقەى ئابوورى توندى خستە سەر هەرێمى کوردستانى لە یەک لایەنەوە ڕاگەینراو وە کو دیفاکتۆیەک کە هێزە هاوپەیمانەکان بە ناوچەى دژە فڕینیان ڕاگەیاندبوو پارێزگاریان لێدەکرد لەو کاتەشدا گەلى کورد بێبەرى کرابوو لە داهاتى نەوت کە بە شێکى زۆرى نەوتى عێراق لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستاندا بوو .
لە دواى پرۆسەى ئازادکردنى عێراقیشەوە لە نیسانى 2003 بە دواوە لە ئەنجامى ئەو باروودۆخە تازەى کە هاتە ئاراوە بۆ یەکەمجار کورد لە ئاستێکى بڵند و کاریگەر بەشدارى دامودەزگاکانى حکومەتى ناوەندى عێراقى کرد دەکرێت بە سەردەمى زێڕین ناوببرێت لە مێژووى نوێ ى عێراقدا و لە مێژووى پێکەوەژیانى کوردو عەرەب و پێکهاتەکانى تر چونکە رێژەى 17%ى بوودجەى عێراق بۆ هەرێمى کوردستان تەرخانکرا و توانرا بزوتنەوەیەکى گەورەى بنیاتنانەوەى پێئەنجامبدرێت لە هەموو سکتەرەکانى پەروەردەو کارەباو ڕێگاوبان و تەندروستى و ڕۆشنبیرى و کەمتر کشتوکاڵى و ….. تد .
بەڵام لە دواى ئەوەى حکومەتى ناوەندو هەرێم لە سەر یاساى نەوت و غاز ڕێکنەکەتن و حکومەتى هەرێمى کوردستان یەکلایەنە نەوتى دەرهێناو دەستى کرد بە فرۆشتنى نەوت کێشەو ململانێکانى هەردوو لا قووڵتر بووەو کار گەیشتە ئەوەى بەشە بوودجەى هەرێم لە لایەن بەغدادەوە ببڕدرێت .
لەوە کاتەوە قەیرانێکى گەورە ڕووبەڕووى هەرێمەکەمان بووەوە کە هەموو پڕۆژەکانى خزمەتگوزارىو بنیاتنانەوەو وەبەرهێنان وەستان و لەوە خراپتریش مووچەى کارمەندانى دامودەزگاکانى حکومەت و و پێشمەرگە خۆشەویستەکانى گەل و وڵات کە حالى حازر لە بەرەکانى بەرگری لە خاکى نیشتمانن بەرامبەر تاریک پەرستەکانى داعش دوابکەوێت بۆ چەند مانگێک و دواتریش داببەزێت بۆ نیوە .
لە کاتێکدا حکومەتە تائیفیەکەى بەغداش بانگەشەى ئەوە دەکات کە ئەوان لە ساڵى 2016 دا هەموو مووچەکان لە کاتى خۆیدا دەدەنە فەرمانبەرانى حکومەت بە تەواوى و دەست بۆ پارەى یەدەگیش نابەن بەڵى ئەمە لە کاتێکدایە ئەوانیش لە شەڕى تیرۆرو داعشدان لاى ئەوانیش نرخى نەوات دابەزیووە ، لێرەدا پرسیارە گرنگە کە خۆى قووت دەکاتەوە و دەپرسێت خێرە ئەم هەرێمى کوردستانە واى بەسەرهاتووە ؟
هەروەها سەرۆکى حکومەتى هەرێمیش لە دوا لێدوانیدا دان بەوەدا دەنێت کە لە ساڵى 1991 ەوە تاوەکو ئێستە هەرێم ڕووبەڕووى قەیرانى وا قورس نەبووەتەوە لە هەمانکاتیشدا دان بەوە دا دەنێت کە کەموو کوڕى دارایى و کارگێڕیش هەیە دەڵێت دەبێت بڕیارى قورس بدەین .
بەڵى ئەوانە ڕاستیگەلێکن کە ئەگەر درەنگیش دانى پێدا نرابێت هێشتا هەرباشە و هەرچەندە زۆرکەس و لایەن پێشتر ئاماژەیان پێداوە بەڵام ئێستا هەموو هەڵە کەمووکورتیەکان ڕوویان داوەو بوونەتە بە شێک لە ڕابردوو لە وڵاتێکدا یاساو دادگا کان وەکو پێویست کاراو کاریگەر نین بە دواداچوون و لێپێچینەوە لەو کەیسانە بکەن بۆیە تانەو لۆمەو تۆمەت خستنە پاڵ یەکتر نامان گەیەننە هیچ ئاکام و ئەنجامێک بۆ دەرچوون لە م قەیرانە .
بەڵکو دەخوازێت وەکو عەرەب دەڵێت : عقلاء القوم واتە بوار بدرێت خەڵکانى پسپۆرو بیرمەندو لایەنەکان و دامودەزگا فەرمیەکانى ئەم وڵاتە لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەنەوەو چارەسەر بۆئەم قەیرانانە بدۆزنەوە و چونکە کوردستان زۆر سەرچاوەى سرووشتى و فاکتەرى ترى گرنگى هەن کە دەکرێت کەڵکیان لێوەربگیرێت بۆ بوژانەوەو گەشەکردنى وڵات و کۆتایى هێنان بەم نەهامەتى و بەدبەختیەى کە ڕووى لە وڵاتەکەمان کردووە .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت