چیا عەباس : کاک کۆسره‌ت و دکتۆر به‌رهه‌م چیان پێده‌کرێت ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دکتۆر به‌رهه‌م پاش ماوه‌یه‌کی درێژ بێده‌نگی شکاند ، پێش ئه‌میش به‌چه‌ند رۆژێک کاک کۆسره‌ت له چاوپێکه‌وتنێکدا سه‌راحه‌ت و بوێرانه ده‌ستی له‌سه‌ر زامه‌کانی یه‌کێتی و هه‌رێم دانا .
ئه‌م دو به‌رێزه به‌فه‌رمی و شه‌رعی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی پێکده‌هێنن و کاتی خۆی به‌رێز مام جلال پشتیوانی ته‌واوی لێکردون و متمانه‌ی پێداون بۆ پۆستی جێگرانی خۆی . زیاده بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی یه‌کێتیه‌وه کاک کۆسره‌ت وه‌ک کادر و فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه بێ دابران و خه‌باتکردن پله به‌پله به‌هه‌ره‌می رێكخستندا رۆیشتوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستا ، دکتۆر به‌رهه‌میش وه‌ک کادر و سه‌رکرده‌یه‌کی دیبلۆماسی و شاره‌زای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به پله‌کانی رێكخستندا گه‌یشتۆته ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستای .
بۆ خۆم وێرای رێزلێنان و به‌رزنرخاندنی خه‌بات و ماندوبونیان ، هاوکاتیش چه‌ندین تێبینیم له‌سه‌ریان هه‌بوه و له رابوردودا چه‌ند جارێک نوسینی ره‌خنه‌ئامێزم له‌سه‌ریان نوسیوه .
ئه‌م دو سه‌رکرده‌یه له دۆخی ئێستای یه‌کێتی و هه‌رێمدا ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو و گرنگ ببینن ، هۆکاره‌کانی زۆرن، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م :
یه‌که‌م : خاوه‌نی مێژو و خه‌باتێکی درێژن و به‌رده‌وام بێ دابران له‌به‌ره‌ی خاک و نه‌ته‌وه‌دا بون ، ئه‌م مێژوه قورسایی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
دوهه‌م : خۆشمان بوێت یا ترش واقعێکه که ناشێت چاومان به‌رویدا داخه‌ین ، هه‌ر دوکیان له دو ناوچه‌ی گرنگی کوردایه‌تی و شۆرشه‌کانی کورده‌وه هاتون و ده‌توانن کاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنیان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه هه‌بێت .
سێهه‌م : هه‌ر دو به‌رێز ئه‌زمونێکی زۆریان له لوتکه‌ی حوکمرانی هه‌رێم هه‌یه .
سێهه‌م : کاک کۆسره‌ت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی ناسراو و خاوه‌ن ئه‌زمونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌و بواره‌دا له گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک و خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت له دنیای ده‌ره‌وه ، تایبه‌ت لای ئه‌مریکا و خۆرئاوا ، ده‌توانن به‌یه‌که‌وه و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی گشتگیری باش له گه‌ڵ هاورێکانیان له ناو یه‌کێتی و ده‌ره‌وه‌ی رۆڵی ئه‌رێنی له پرسه‌کانی یه‌کێتی و حوکمرانی و سیاسه‌ت له باشوری کوردستان ببینن .
بۆ خۆم ماوه‌ی 33 ساڵ ئه‌ندامی یه‌کێتی بوم ، له‌یه‌که‌م رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا دروستبونی گۆڕان ، شاره‌زاییه‌کم له پێکهاته و مێژو و خه‌بات و کێشه و ململانێکانی ناو یه‌کێتی هه‌یه . وێرای ئه‌وه‌ی گۆڕانم و گۆڕانیش ده‌مێنمه‌وه و به‌رامبه‌ر به‌شێک له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ململانێم کردوه و ده‌یکه‌م ، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و لاوازبونی پێگه‌ی سیاسی و حوکمرانی به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر بزافی کوردایه‌تی و ره‌وشی سیاسی و حوکمرانی باشور ده‌بینم .
ده‌شێت له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کاک کۆسره‌ت و لێدوانه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م هێڵێکی تۆخی ئه‌ستور بکێشم به‌ژێر ده‌ره‌نجامی قسه‌کانیان : ” نیه‌تی جدیان هه‌یه بۆ چاککردنی دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی و چاره‌ی کێشه و قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم ”.
کاک کۆسره‌ت له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێت : یەكێتی وەك حیزب چ لەناوخۆیدا چ لە ئاستی حكومەتی هەرێم هەروەها لەبەغداو ناوچەكەش پاشەكشەی بەرچاوی كردوەو دەبینین یەكێتی بەلارێدا دەبرێت و بەشدار دەبێت لە كۆمەلێك سیاسەتی چەوت و هەڵەدا كە بەزیان بۆ میللەتەكەمان شكاوەتەوە و …. تاد .
دکتۆر به‌هه‌م یش ده‌ڵێت : شێوازی كاركردنی حوكمڕانی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و ئه‌و شێوازه‌ی حوكمڕانی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده ئه‌م رۆژه و دۆخی ئێستای هه‌رێم قابیلی قبوڵكردن نییه و ده‌بێت بگۆڕدرێت و چاكبكرێت و پێویستی به پێداچونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه ، له‌پێناو باشتركردنی بار و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنی سیاسی بكه‌ن و ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن ، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان رێككه‌وتن له‌پێناو برابه‌شی ده‌سه‌ڵات و كۆمپانیای هاوبه‌ش نا .
ئه‌م دو به‌شه له لێدوانه‌کانی ئه‌و دو به‌رێزه کرۆکی پلانێکی ستراتیژی داده‌رێژن ، کارکردن بۆیان پێویستی به‌پشتگیری فره‌لایه‌نه‌یه هه‌یه بێئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی تری بۆ بکرێت ، وه‌ک ته‌ره‌فداری له کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی ، چونکه ده‌مێکه خه‌ڵکی ده‌لێن ئه‌و کێشانه ته‌نها ناوماڵی یه‌کێتی لاواز ناکه‌ن به‌ڵکو سه‌رجه‌م پرسه گرنگه‌کانی باشوری کوردستانیش .
کاتێک بتوانن دۆخی تێکچوی ناو یه‌کێتی به‌و شێوازه‌ی یه‌کێتییه‌کان به‌یه‌که‌وه په‌سندی ده‌که‌ن راست بکه‌نه‌وه ، به‌واته‌ی یه‌که‌مجار ناوماڵی خۆیان رێکبخه‌نه‌وه، دواتر رێگه‌ی هاوپه‌یمانی و هاریکاری هێزه‌کانی تر بۆ گۆرانکاری بنه‌ره‌تی له حوکمرانی و چاکسازی جدی بگرنه به‌ر ده‌توانن ته‌وژمێکی گه‌وره به‌چاره‌ی کێشه‌کانی هه‌رێم بده‌ن .
چاوه‌روانین .
س – سپی م
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە