سيروان رەشید : بارزانی لەسەرۆكایەتی حیزبەكەشی ماوەی بەسەر چووە !
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەرێز مەسعود بارزانی نەك تەنها لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، بەڵكو لەسەرۆكایەتی حیزبەكەشی شەرعیەتی سەرۆكایەتی نەماوە ، كە كۆنگرەی حیزبەكەی بە دەق رێگری لێكردووە .
كۆنگرەی سیانزەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رۆژی 11/12/2010 ، لە شاری هەولێر ئەنجامدرا ، كە بەپێی مادەی 22ی پەیرەوی ناوخۆی پارتی كە لەوكۆنگرەیەدا بڕیاری لەسەر دراوە ، تەمەنی ویلایەتی سەرۆكی حیزب و سەركردایەتیەكەی بۆ ماوەی چوار ساڵە . كە بەپێی بڕگەی سێی مادەی 22 بەدەق دەڵێت : تەمەنی یاسای نێوان دوو كۆنگرە چوار ساڵ دەبێت لەحاڵەتی زۆر پێویستدا ئەنجومەنی سەركردایەتی مافی درێژكردنەوەی تەنها یەك ساڵی تەمەنی یاسایی كۆنگرەی هەیە .
هەربۆیە دەبوو مانگی 12ی ساڵی 2014 ، پارتی كۆنگرەی 14ی ببەستایە ، بەڵام بەوپێیەی دەستوری حیزبەكەی بۆ ساڵێك ئەومافەی بەسەركردایەتیەكەی داوە ، كۆنگرە دوابخات ، ئەوەبوو تا 11/12/2015 بۆ ماوەی ساڵێك كۆنگرە دواخرا ، كە دەبوو بەر لە 11/12/2015 ، كۆنگرەی چواردەی ببەستایە ، پێش تەواوبونی ئەو ساڵە كە ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆی درێژكردۆتەوە ، هەربۆیە ئێستا ئەو ساڵەش تەواو بووەو، بەوپێیە ئێستا بەرێز بارزانی لەسەرۆكایەتی حیزبەكەشی شەرعیەتی لەدەستداوە .
ئەمە سەرباری ئەوەی یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993ی یاسای پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق ، داوا لە حیزبە سیاسیەكان دەكات پابەند بن بە بنەما دیموكراسیەكانی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە