پێشڕەو ئیسماعیل : دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی یەکەم .
سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه به‌یه‌کگه‌یشتن و کۆبونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه‌ی سه‌رکۆمار و پادشا و سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆته نه‌ریتێکی باو له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و دبلۆماسیه‌تی جیهانی دا . له سه‌رده‌مانێکدا دبلۆماته‌کان و باڵوێزه‌کان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان به پله‌ی یه‌که‌م بنیاتنه‌ری په‌یوه‌ندیه دبلۆماتیهکان بوون ئه‌مڕۆ شتێکی نامۆیه که ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ڕێگای ئه‌و پله و ده‌زگایانه‌وه ئه‌نجام بدرێت . جگه له‌وه‌ی که هه‌ندێك له سه‌رانی تاوانبار کراو له لایه‌ن دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان یان گۆشه‌گیرکراوی سیاسی ناچارن خۆیان له په‌یوه‌ندی و دانوساندنه‌کان به دوور بگرن و له ڕێگای که‌ناڵ و ده‌زگا نزمه دبلۆماسیه‌کانه‌وه درێژه و گه‌شه به په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته‌کانیان بده‌ن .
به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن وینستن چه‌رچل له 1950 دا ده‌سته‌واژه‌ی لوتکه یان دبلۆماسی لوتکه (summit summit diplomacy,) ی بۆ به‌کار هات .
باری ئاڵۆزی سه‌رده‌م و دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌رچه‌رخان له جیهانی دبلۆماسیدا . پێویستی چڕی و به‌رده‌وامی به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌سه‌ر ئاستی سه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان دژ به وڵاتانی میحهوهر بوبوه پێویستیه‌کی سه‌رده‌م و ناچاری ، به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی مه‌ترسی فاشیزم و نازی له ئه‌وروپادا . هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆبهنهوهکانی لوتکه گه‌لێك زیاتر و چرتر بوبۆوه .
له لایه‌کی تره‌وه گه‌شه‌ی هۆکاره‌کانی هاتوچۆ ڕۆڵی گرنگیان له‌و بواره‌دا بینی و ڕێگاکانیان بۆ سه‌رانی وڵاتان کورت ده‌کرده‌وه .
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که کۆبونه‌وه و به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان شتێکی نوێ بوبێت ، به‌ڵکو هه‌ر له قۆناغی ئه‌نتیك و سه‌ده‌کانی ناوه‌نده‌وه بونی هه‌بووه ، به‌ڵام به چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی زۆر که‌متر ، به جۆرێك که ده‌کرێت بوترێت ناوازه بون .
به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رانی وڵاتان هه‌میشه سه‌رنج ڕاکێش تر بووه له چاو په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ڕێگای دبلۆمات و باڵوێز و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بووه هۆی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان و بردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به یه‌کتری یان له نزیکه‌وه باشتر له مه‌رامی یه‌کتری گه‌یشتن .
له لایه‌کی تره‌وه دوان و سۆز پێدانی ڕاسته‌وخۆ گه‌لێك ساده تر و نه‌رم تر بوون به به‌راورد به پرۆتۆکۆڵ و نوسینی سه‌ر کاغه‌ز .
هه‌ربۆیه سه‌رباری کاریگه‌ری و پێکهاتنی ده‌زگا پیشه‌ییه‌کانی دبلۆماسی نیکسۆن، سه‌رۆك کۆماری ئه‌مه‌ریکا په‌یڕه‌وی چاوپێکه‌وتن و پراکتیکه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ندی ده‌کرد، له بوری دبلۆماسی لوتکه‌دا .
بۆیه له‌م کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌وه ده‌چووه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی تر ، نیکسۆن گرنگی زۆری ده‌دا به کۆبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رانی سۆڤیه‌ت ، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو له ڕێگای په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ برێجنێف ، ده‌توانێت کێشه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته که‌متر و ساده‌تر بکاته‌وه . به پێچه‌وانه‌وه لای سه‌رانی کۆمۆنیست به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بلۆکی کۆمۆنیستی و ئایدۆلۆژیه‌کان کاریگه‌ر و بڕیارده‌ربون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کان ، نه‌ک که‌سه‌کان و شێوازی په‌یوه‌ندیه‌کان . سه‌رانی سۆڤیه‌ت ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یان به‌کارده‌هێنا بۆ کاریگه‌ری کردن له‌سه‌ر وڵاتانی به‌رامبه‌ر و دروست کردنی لایه‌نگر و ڕاکێشانی سۆزی رای گشتی ئه‌و وڵاتانه به‌لای خۆیان و ئایدۆلۆژی و سیسته‌مه‌که‌یان دا .
زمانی له‌ش و شێوازی ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی سه‌ران به‌رامبه‌ر به یه‌کتری له ڕوکه‌شدا بچوك به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا گرنگ بون و ڕۆڵی خۆیان له یه‌کتر ناسین و ناسینی سه‌رنجی به‌رامبه‌ر دا ده‌بینی . بۆیه شتێکی نامۆ نیه له‌سه‌ر پێش و دوا که‌وتنێك یان کورسیه‌کی نزم و به‌رز یان ده‌ست بۆ یه‌کتری ڕانهکێشانێك وڵاتان پڕۆتێستۆی یه‌کتری بکه‌ن .
به پێی یاداشته‌کانی زۆربه‌ی سه‌رانی وڵاتان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانیان گه‌لێك به‌سود تره به به‌راورد به په‌یوه‌ندیه ناڕاسته‌وخۆکان . به‌ڵام په‌یوه‌ندیه تایبه‌تی و ناڕاستهوخۆکانیش له لایه‌نی نه‌رێتی به ده‌ر نین و هه‌ندێك جار ده‌بنه کۆسپ له ڕێی بڕیاره ره‌ق و تونده‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه و له دانوساندنه ئاڵۆزه‌کاندا ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تی و نزیکیه له‌یه‌کتری ده‌ستبه‌ست ده‌که‌ن وکۆسپ ده‌هێننه ڕێگای بڕیاره بێلایه‌ن یان بڕیاره ڕه‌واکان .
لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی دبلۆماسی لوتکه ، ده‌کرێت له کۆمه‌ڵێك خاڵدا کۆبکرێنه‌وه ، ئه‌م جۆره دبلۆماسیه ده‌کرێت زۆر نه‌رم و یاری پێکراو بێت ، دبلۆماسی لوتکه بۆ سه‌رانی نوێی وڵاتان جۆره قوتابخانه و فێربونێكه ، وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینی به‌سود و ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر وویست و که‌سایه‌تی سه‌رانی به‌رامبه‌ر ، ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م دبلۆماسیهدا مه‌سه‌له‌کان به شاراوه‌یی تاووتوێ بکرێت ، ده‌کڕێت باز به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئۆرگانه نێوه‌ندی و بیرۆکراتیهکاندا بدرێت ، ده‌توانرێت له هه‌ر کات و شوێنێکی خوازیاردا ئه‌نجام بدرێت ، به تایبه‌تی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی خێرای کێشه‌کان ، بۆ گیان پێدانه‌وه به دانوساندنه سارد بۆوه و پشتگوێ خراوه‌کان ، بۆ به‌زاندنی ئه‌و سنورانه‌ی که دبلۆمات و باڵوێزه‌کان و وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه ڕێ پێنه‌دراون .
هه‌ندێك جار تێکه‌ڵ بونێك له نێوان کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه و جۆره‌کانی تری بهیهکگهیشتهکانداڕودهدهن ، بۆ نمونه کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی مالی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه گه‌لێك گرنگن به‌ڵام ناکرێت به کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ناو بهێنرێن . کۆبونه‌وه‌ی لوتکه ته‌نها ده‌کرێت به به‌یه‌کگه‌یشتنی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو ده‌وڵه‌ت و سه‌رانی سیاسی یان به‌رزترین نوێنه‌رانی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوتریت .
به‌یه‌ك گه‌یشتنی پاشا و پادشاژن و شازاده‌کان و ئه‌ندامانی خێزانی پاشایی وڵاتانی دیموکراتی وه‌کو به‌ریتانیا و به‌لجیکا و هۆڵه‌ندا و سوید ناکرێت به یه‌کگه‌یشتنی لوتکه ناو بهێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاره‌کانیان کاریگه‌ر نیه و ته‌نها ڕێخۆشکه‌رن بۆ بنیاتنان یان به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی سه‌رانی سیاسی شانشینیهکانیان . به پێچه‌وانه‌وه پادشا و ئه‌ندامانی تری خێزانی وڵاته نادیموکراتیه‌کانی وه‌کو عه‌ره‌بی سعودی و ئه‌رده‌ن و مه‌غریب ده‌کرێت به چاوپێکه‌وتنی لوتکه ناوبهێنرێت . به پێچه‌وانه‌ی یه‌که‌مه‌وه ئه‌و که‌سایه‌تیانه که‌سایه‌تی بڕیارده‌رن له کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌یان دا به شێوه‌یه‌کی کرداری و بڕیاره‌کانیان به‌سته‌ره .
هه‌روه‌ها جیاوازی هه‌یه له نێوان دبلۆماسی لوتکه و فۆرمه ڕاسته‌وخۆکانی تری وه‌ك په‌یوه‌ندی و دوانی تایبه‌تی نێوان سه‌رانی سیاسی له ڕێگای نامه تایبه‌تیه‌کان و دوانی ته‌له‌فۆنی و کۆنفرانسی ڤیدیۆیی و به‌رنامه ته‌له فیزیۆنیهکان .
یه‌کێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری لوتکه ئه‌وه‌یه که پێویسته له پێشتردا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر شوێن و کاتی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌کان بکرێت . له سه‌رده‌مانێکدا به تایبه‌تی سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارد گرتنه به‌رچاوی لایه‌نی ئاسایشتی بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی زه‌برو زه‌نگ له نێوان خودی سه‌رانی وڵاتان له لایه‌ك و ده‌سته‌و گروپه تێرۆریسته چه‌پ یان ڕاسته‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه ، گه‌لێک گرنگ و جێی مه‌ترسی بوون. هێشتا مه‌ترسی زه‌بروزه‌نگ بۆ سه‌ر یه‌کتری له لایه‌ن سه‌رانی وڵاتانی سێهه‌م له ناو نه‌چووه ، به تایبه‌تی له نێوان وڵاتانی جیاواز له ئایدۆلۆژی و به‌رژه‌وه‌ندیه دژبه یه‌که‌کان جێگه‌ی گرنگی پێدان و دڵه‌ڕاوکێیه . پاش جه‌نگی سارد و ئاشتی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی بلۆکی کۆمۆنیستی مه‌ترسی توند‌و تیژی سه‌رانی سیاسی به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ئیتر جێگه‌ی مه‌ترسی نه‌ماون و مه‌ترسیه‌کان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌تایبه‌تی له‌داوی 11ی سێبته‌مبه‌ر مه‌ترسی تیرۆریزمی ئیسلامی له لایه‌که‌وه و مه‌ترسی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌کان و خۆ پێشاندانی توند و تیژانه جێ په‌نجه‌ی خۆیان له‌سه‌ر دیاری کردنی شوێن و کاتی کۆبونه‌وه لوتکهییهکاندا به‌جێ ده‌هێڵن .
ناکرێت ته‌نها له گۆشه‌نیگای کاتی به‌سه‌ربراوی دوو یان چه‌ند له سه‌رانی سیاسی له‌ته‌ك یه‌کتریدا ، له کۆبونه‌وه‌ی لوتکه بدوێین. بۆ تێگه‌یشتن له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه پێویستمان به کۆنتێکستێکی فراوان تر هه‌یه ، به تایبه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه دوو تایبه‌ندی گرنگ دێنه ڕێمان و پێویسته ڕاوه‌ستانی له‌سه‌ر بکرێت .
به‌یه‌کگه‌یشتنی لوتکه ڕوداوی گۆشه‌گیر نین، به‌ڵکو به‌شێکن له پرۆسه‌ی ئاسایی دبلۆماسی . ده‌کرێت بوترێت کۆبه‌نه‌وه‌ی لوتکه به‌رهه‌می پرۆسێسێکی دورو درێژی دبلۆماسیه . ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك جار کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه سه‌رنجی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ که دبلۆماسیهتێکی ده‌راسه‌ت نه‌کراون ، به‌ڵام له ڕاستیدا له پشتی په‌رده‌وه گه‌لێك ئاماده‌کاری و لێتوێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی سه‌رانی وڵاتان به‌یه‌کتری و کۆکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مێزێك‌دا .
ئه‌مڕۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌م کۆنتێکستی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه گۆڕدراوه و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه . ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌به‌رچاوی له‌سه‌ر دبلۆماسی لوتکه هه‌یه. له نێو ئه‌وانه‌شدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌جێنداکان هه‌یه . له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا زیاتر سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی به‌رز بوو ، سیاسه‌تی به‌رز به مانای ئاسایشتی وڵاتان و ئاسایشتی نێوده‌وڵه‌تی . به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌جێنداکان گه‌لێك فراوان تره‌و سیاسه‌تی نزم به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت له ئه‌جێنداکاندا ، سیاسه‌تی نزم مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیه ئابوری و بازرگانی و کولتوری و بواره‌کانی تره .
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ له ئه‌جێندای په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیهکاندا سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه وه‌کو جاران به توندی لێک جیا نه‌کراونه‌ته‌وه و ئاوێته بونێکی له‌به‌ر چاو له ئارادایه . وڵاتانێکدا که له سیاسه‌تی ناوخۆیاندا گه‌لێک توند و تیژ بن و مافه‌کانی مرۆڤ و ئافره‌تان و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان پێشێل بکه‌ن ، ئه‌و پێشێلکاریانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان که‌م تا زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیان ده‌رده‌خه‌ن . ئه‌مه‌ش له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا پشتگوێ ناخرێن و کاریگه‌ری خۆیان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پێشان ده‌ده‌ن . ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك سه‌رده‌ماندا ده‌کرێن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کان و بۆ ماوه‌یه‌ك چاو له ئاستیاندا داده‌خرێت .
له لایه‌کی تره‌وه به‌هۆی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا و هۆشیاری و گرنگی پێدان و په‌یوه‌سته‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگا به ڕوداوه سیاسیه‌کانه‌وه له کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌شدا گۆڕانکاری له‌به‌رچاو هاتۆته کایه‌وه . سه‌رانی ده‌وڵه‌تان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که پێویسته هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگا زیاتر ڕابکێشرێنه ناو په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه و ڕۆڵی خۆیان له دیالۆگ و په‌یوه‌ندیه کاندا بگێڕن . ئه‌وه‌ش له ڕێگای ئه‌کتۆره‌کانی وه‌کو ڕێکخراوه نا حکومی و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانیه‌وه . ئه‌مڕۆ ئه‌و جیهانه‌ی که دبلۆماسی لوتکه ی تیا دا ده‌به‌سترێ وه‌کو ساڵانی ڕابردو دولایه‌ن یان چه‌ندلایه‌ن نییه به‌ڵکو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه ، ئه‌وه‌ش له ڕێگای گه‌شه و هاتنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێك ئه‌کتۆری ناحکومی جیاواز له مه‌یدانی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا هاتۆته دی .
کۆتایی بەشی یەکەم
بەشی یەکەم ـ سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
بەشی دوهەم ـ گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
بەشی سێهەم ـ ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
بەشی چوارەم ـ پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
بەشی پێنجەم ـ ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
– Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
– The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
– summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
– The body language of diplomatic handshakes
– Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
– The Handshake, Kevin Andrew
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت