په‌یامێک له پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینه‌وه بۆهه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هێزه قاره‌مانه‌کانی پێشمه‌رگه ، زێره‌ڤانی ، ئاسایش ، پۆلیس و هێزه‌کانی به‌رگری شارستانی
ڕێز‌و سڵاو و سوپاس و ستایش و پێزانیمان قبوڵ بفه‌رمون .
به‌گه‌وره‌یی و وره‌و خۆڕاگریتانه‌وه ده‌رفه‌تم بده‌ن په‌یامێکی دڵسۆزانه‌تان ئاڕاسته بکه‌م و ده‌رفه‌تێکیش به خۆتان بده‌ن بیخوێننه‌وه و واقیع بینانه له ده‌ره‌وه‌ی پابه‌ندبون به هه‌موو بیر‌و ئیدیۆلۆژیهکهوه هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ په‌یامه‌که‌و ناوه‌رۆکه‌که‌ی بکه‌ن .
ئێوه‌ی دڵسۆزان و گیان به‌خش و پارێزه‌رانی خاک و نیشتیمان ، سه‌رو سامان و ژیانی هاووڵاتیانی کوردستان به دڵنیاییه‌وه زیاتر له من و زیاتر له هه‌موو دانێشتوانی هه‌رێمه‌که‌مان له خه‌می ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی کوردستاندان و زیاتر له ئێمه‌ش هه‌ست به‌ئازار و مه‌ینه‌تیه‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌م هه‌موو وره و خۆڕاگریه له خه‌یاڵی ئه‌فسانه‌شدا نه‌ده‌خوڵقا .
پێشمه‌رگه و هێزه نیستیمانیهکانمان هه‌میشه جێگای متمانه و ئومێدی نه‌ته‌وه‌ییمان بووه ، من ئه‌مه له‌قوڵایی دڵمه‌وه ده‌ڵێـم و به‌بێ هیچ ته‌مومژ و مه‌به‌ستی شاراوه ، وه‌ک به‌رپرسه باڵاکانی ده‌سه‌ڵات نا ، به‌دوربین و به‌قاته‌وه که خه‌تی ئوتوی قاتهکانیان ملی داعشی پێدهبڕدریتهوه به ده‌یان کیلۆمه‌تر له دوری به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه سه‌یری خۆڕاگری و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئێوه ده‌که‌ن و پاشان به‌سه‌رکه‌وتن و قاره‌مانێتی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌که‌یان به ئێوه و ئێمه‌شی ده‌فرۆشنه‌وه .
له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزی خۆتان و متمانه‌ی خۆمه‌وه دڵنیام ئاگاتان له ژیان و گوزه‌رانی خۆتان و هاوڕێکانتان خێزان و که‌سه نزیک و خۆشه‌ویستانی خۆتان و له‌وێشه‌وه له‌سه‌رجه‌م دانێستوانی هه‌رێمه تاڵانکراوه‌که هه‌یه .
دڵنیام ئاگاتان لێیه ئه‌و گانجانهی ئێوه له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ گیانی خۆتان بۆ ئاسوده‌ییان ده‌به‌خشن ، له‌به‌ر که‌مده‌رامه‌تی نیشتیمان جێده‌هێڵن و به پۆل ده‌بنه خۆراکی نه‌هه‌نگ و قرژی ده‌ریای ئیجه‌و ناوه‌ڕاست ، ئه‌وانه‌شی ده‌گه‌نه ئه‌وروپا ده‌بن بهئاردی ناو دڕوو ، ئه‌وانه‌ش که‌ده‌رفه‌تی ده‌ربازبونیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه ، ئۆرگانه‌کانی له‌شی خۆیان بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانه‌یان هه‌ڕاجده‌که‌ن . ئاگاتان لێیه چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا که وانه به ڕۆڵه‌و خوشک و براکانی ئێوه ده‌ڵینه‌وه له تاو نه‌بونی و شه‌رمی قه‌رزاری هانایان بردۆته به‌ر خۆکوشتن .
من ده‌زانم چه‌ندین چیرۆک و مه‌عاناتی ناو ئێوه‌ش هه‌یه که ئێمه ڕه‌نگه ته‌نها له به‌شێکی ئاگاداربین به‌هۆی ڕێگه‌نه‌دان به‌بڵاوبونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بهرپرسهکانتانهوه ، له میدیاکانه‌وه له هاوڕێ و که‌س وکارتانهوه چه‌ندین چیرۆکی تراژیدی و هه‌ست ته‌زێن ده‌بیستین و ده‌خوێننینه‌وه له‌سه‌ر گوزه‌رانی ئێوه ، ده‌زانین چه‌ندین خێزانی پێشمه‌رگه که خۆیان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕن خاوه‌ن ماڵه‌کان کردویاننه‌ته سه‌رجاده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه کرێی ماڵه‌کانیان بده‌ن ، له نوێترین هه‌واڵی دڵته‌زێندا هاوڕییه‌کی بریندارتان پاره‌ی بڕینه‌وه‌ی قاچه له کارکهوتوهکهی نه‌بوو .
ئه‌مانه هه‌موی له پێناوی چیدا و بۆ کێ ؟ کێ سودمه‌نده ؟ سود و ده‌سکه‌وتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ گه‌ل و نیشتیمان چی بوه ؟ تا هه‌زاران قاره‌مانی وه‌ک ئێوه گیان بۆ بهرقهراربون و پاراستنیان ببه‌خشێت ؟ حوکمه‌تێک گه‌له‌که‌ی بهنانهسکی به‌رێت به‌ڕێوه هێشتا ئه‌وه‌نده‌ش بێباک و له‌خۆبایی بێت بۆ بچوکترین ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بۆ پاراستنی دار و په‌نجه‌ره‌ی مۆڵگاکانی خوێنی گه‌نجانی ووڵات بڕێژێت و دوایش تۆمه‌تی خائین و ده‌ستی ده‌ره‌کی بخاته پاڵیان ، شایانی ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی ئێوه و سه‌بر و له خۆبوردهیییهی گه‌له ؟.
ده‌بینین ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ده‌سه‌ڵات شانازیان پێوه ده‌کرد و به نمونه و ئه‌زمونی سه‌رکه‌توو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا وێنایان ده‌کرد ، هه‌ر خۆیان دار و پهردویان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نه‌هێشتوه و له ڕبوردوشدا ده‌یان هاووڵاتیان به تۆمه‌تی دژایه‌تی کردنی ئه‌زمومه سه‌قه‌ته‌که‌یان پاکتاوی جه‌سه‌دی کرد .
هێج داموده‌زگایه‌کی شه‌رعی له ووڵاتدا نه‌ماوه که یاسایه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ده‌ربکات ، به‌دواداچونێک بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی و باندی مافیایانه بکات که ده‌ستیان له قورتمی ووڵات گیر کردوه ، هه‌رێمی کوردستان سێ شاره به‌شێکی به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه ، به‌شێکی سوپای داگیرکه‌ری تورک ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه ، به‌شێکی زۆری کراوه‌ته ڤێلاو پاوان و باخ و ته‌لبه‌ند و ماڵ و خێزان وده‌سته‌و دایه‌ره‌کانی گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه .
ڕوبه‌رێکی فراوانی زه‌وی یان ناوچه له هاووڵاتی ئاسایی قه‌ده‌غه‌کراوه نه‌ک تیایدا نێسته‌جێ ببێت هه‌ر بۆی نیه به‌لاشیدا تێپه‌ڕێت .
قه‌یرانی هه‌لومه‌رج و قه‌یرانه ده‌ستکرده‌کان هه‌تا دێت زیاتر ده‌بن و هیچ ئومێدێکی چاره‌سه‌ریش له هیچ کڵاوڕۆژنه‌یه‌که‌وه دیار نیه ، ئه‌گه‌ر دیاریش بێت به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ئه‌م ده‌سته و تاقمه‌ی ئێستا حوکم ده‌که‌ن نه‌پیاوی چاره‌سه‌رن و نه‌هیچیش له هه‌گبه‌که‌یاندا هه‌یه ، به‌پێچه‌وانه‌وه سودمه‌ندی یه‌که‌م له‌م قه‌یرانانه خۆیانن و خواستیشیان درێژهکێشانێتی .
قاره‌مانه‌کانی گه‌ل و نیشتیمان کێشه‌و قه‌یرانه‌کان زۆرن و ئێوه‌ش خۆتان له ناویدا ده‌ژین ، هه‌ر ئێوه‌ش هه‌میشه فریادڕه‌س و ئومێد و چرای ڕۆژه ڕه‌ش و تاریکه‌کان بون ، مێژوی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان سه‌لماندویه‌تی که هه‌میشه پێشمه‌رگه گیان به‌خش و وره‌به‌رز و سه‌رکه‌وتوبوه ، سه‌رکرده ڕوخاو و هه‌ڵات و سازشکار بوه ، ئه‌مانه ئه‌و سه‌رکردانه‌ن که خوێنی ئێوه و قوربانی و ئاره‌قی گه‌لیان نادیده و که‌منرخ له به‌رامبه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان و سازشه‌کانیان گرتوه .
قه‌یرانی دارایی ده‌ستکردو ده‌ستکه‌وتی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌وانه ، چاره‌سه‌ریشیان لایه ، به‌ڵام کۆمه‌ڵیک حساباتیان هه‌یه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی برسی کردنی هاووڵاتیانه‌وه ته‌سفیه‌ی بکه‌ن ، تا ئێستا چه‌ندین جار ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریکیه‌کان سامانی به‌شێکی که‌می سه‌رکرده دیاره‌کانی هه‌رێمیان ئاشکرا کردوه ، ته‌نیا جارێکیش نهبهفهرمی و نه‌به نافه‌رمی ئه‌و هه‌واڵانه به‌درۆ نه‌خراونه‌ته‌وه ، وه‌ک زانراویشه بێ ده‌نگی نیشانه‌ی قایل بونه ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکه و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌مڕۆشن با پاره‌کانی خۆیان که هی خۆیان نیه و له‌سامانی گشتی لایانداوه بیخه‌نه‌وه به‌رده‌ستی گه‌ل ، با خان‌و ڤێلا و باخه په‌نجا ، سه‌د ، دوسه‌د وچوارسه‌د دۆنمیهکانیان بفرۆشن ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر چاوچنۆکی ده‌ستیان له ده‌سکه‌وته‌کانیان نابێته‌وه با بیبه‌ن و ىڕۆن به‌رۆکمان به‌رده‌ن بێ ئه‌وان زۆر باشتر گه‌ل خۆی ده‌بات به‌ڕێوه .
هیتله‌ر ده‌ڵێت : ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس له ئاسایشی ووڵات ، هه‌وڵی بێده‌نگکردنی گه‌له‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن . پاساوی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی ووڵات قه‌وانێکی سواوه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ خۆقایمکردن هانایان بۆ بردوه . ده‌یانه‌وێت به بیانوی شه‌ڕی داعش و هاشه‌و هوشه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کۆمه‌ڵێک ئامانجی ته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیه گشتیه‌کان بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن . ئه‌مه نمونه‌ی حوکمڕانی بیستوچوار ساڵی هه‌رێمه ده‌بێت نمونه باشه‌که‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان چۆن بێت ؟
پێشمه‌رگه‌و هه‌موو هێزه چه‌کداره قاره‌مانه‌کانی هه‌رێم ، ئێوه کوڕ و برا خوشک و برازا و ئامۆزا و خاڵۆزای دانێستوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ن ، وه‌ک چۆن پێشمه‌رگه دیڕینهکانیش باوک و براو مام و … هتد … ئێوه و گه‌ل بون ، من ده‌زانم ئیمڕۆ که‌من ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له به‌ره‌کانی جهنگادابن ، به‌ڵام مه‌به‌ست و ئامانجی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو قۆناغه‌که هه‌ر یه‌کێک بوه و له داهاتوشدا هه‌ریه‌کێک ده‌بێت که ئه‌ویش پاراستنی گه‌ل و خاک و نیشتیمانه له چاوچنۆک و داگیرکه‌ری ناوخۆ و ده‌ره‌وه . ڕاسته ئێمه له‌به‌رمبه‌ر شه‌ڕێکی نه‌خوازرا و نه‌گریس و دزێوداین ، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه ئه‌و مۆته‌که‌ی دوژمنی داعشیه به مه‌به‌ست وا گه‌وره‌کراوه ، سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێوه‌ی قاره‌مان گه‌واهی بۆچونه‌که‌ی منن ، ڕاسته له‌سه‌ره‌تاوه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌ندێک ده‌ستدرێژیان کرد ، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی به‌فه‌رمانی به‌رنامه بۆ داڕێزژراوی هه‌ندێک سه‌رکرده ، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ر وناوچه‌کانی خۆیانیان چۆلكرد و بێ شه‌ڕ ته‌سلیمی داعش کرا . ئه‌مه بناغهڕیزژی بوو بۆ ئه‌و پاساوه‌ی ئیمڕۆیان ، جینۆسایدی دانیشتوانی شه‌نگال و خوشک و برا یهزیدیهکانمان ده‌رئه‌نجامی فه‌رمانی ناپاکانه‌ی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی به‌زیو و هه‌ڵاتوه . له‌وڕۆژه‌وه‌ی ئێوه قاره‌مانانه ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه هاوکێشه‌که هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و ته‌رازوی هێز به قازانجی ئێوه‌ی نه‌به‌رد شکاوه‌ته‌وه .
مێژوی پرشنگداری نه‌به‌ردی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه به‌ڵگه‌ن بۆ پاکی و دڵسۆزیتان ، خه‌بات و ماندوبونی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی که‌س وکارتان له ڕابوردودا ئه‌مه‌ی ئیمڕۆی هێناوه‌ته به‌رهه‌م ، ئێستاش ئه‌رکی پاراستن و درێژه‌پێدانی و داکۆکی کردن لێی له داگیرکه‌ری بێگانه و قۆرخکاری گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵێ له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه ، ئهرکهکهشتان زۆر گرنگ و مێژویی و سه‌خته . من وه‌ک خۆم دڵنیام هه‌موو هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌ره‌کانم له ته‌نیا یه‌ک ڕۆژی پێشمه‌رگایه‌تی وماندوبونی ڕۆژه سه‌خته‌کان په‌شیمان نین ، به‌ڵام دڵنیاشم هه‌مومان ویژدانمان ئازارمان ده‌دات که ده‌بینین چ سیسته‌مێکی حوکڕانی له هه‌رێمی کوردستاندا له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیدانمان و قوربانیه‌کانی گه‌له‌که‌مان دامه‌زراوه و په‌لده‌کێشێت به‌ره‌و دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی سه‌وداکار .
ئێوه وه‌ک چۆن ئیمڕۆ پارێزه‌ر و فریادڕه‌سن ، ئاواش خۆتان ویژدانتان به‌رامبه‌ر مێژوو ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌تان به‌رپرسیارن ، با ئێوه‌ش وه‌کو ئێمه له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا نه‌چنه ژێر باری ئازاری ویژدانتانه‌وه ، ئیمڕۆ ڕۆژی هیمه‌ته و په‌یامه‌که‌م له‌م پێشنیاره‌دا کۆده‌که‌مه‌وه .
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی باس ده‌کرێن وابه‌سته به داعشه‌وه له‌سایه‌ی نه‌به‌ردی ئێوه به‌ره‌و ڕه‌وینه‌وه ده‌چێت ، سنوره‌کانمان به‌هێزو بازوی ئێوه بۆته ده‌رگای دۆزه‌خ و هیچ نیاز گڵاوێکی به سه‌لامه‌تی پێدا ده‌رباز نابێت . داعش گه‌رچی هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو به‌بۆچونی من و به‌مه‌به‌ست گه‌وره‌یان کرد ، ئێستا له‌هه‌موو لایه‌که‌وه له شکان و هه‌ڵاتندایه ، مه‌ترسی گه‌وره و تێکچونی باری ئاسایی ئیمڕۆ له ناوخۆدایه ، ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هه‌موو سنوره‌کانی بێباکی و گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری تێپه‌ڕاندوه ، بون و مانه‌وه‌ی ئه‌مان به‌م شێوه‌یه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئایینده و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، ئێوه‌ی قاره‌مان ده‌کرێت هێزه‌کانتان بکه‌ن به‌دوو به‌شه‌وه ، به‌شێکی بۆ پاراستنی سنوره‌کان له به‌ره‌کانی پێشه‌وه وه‌ک هه‌میشه نه‌به‌ردانه بمێننه‌وه و به‌رگری بکه‌ن ، به‌شێکی ترتان به هاوکاری هێزه‌کانی پۆلیس و کارمه‌نده دڵسۆز و پیشه‌ییه‌کانی ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌کان و ئیداره و به‌ڕیوه‌بردنی حوکم بگرنه ده‌ستتان ، لاتان ئاشکرایه سه‌ره‌تاکانی راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری هه‌ست پێده‌کرێت ، ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره دژی ده‌سه‌ڵاتێکی دگیرکه‌ر نیه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی خاک و سه‌روه‌ری نیشتیمان . شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره دژی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی قۆرخکاری گه‌نده‌ڵه . له دژی بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی و به تاڵانبردنی سامانی نیشتیمانی و برسی کردنی هاووڵاتیانه بۆ ده‌سکه‌وتی ته‌سکی حیزبی و بنه‌ماڵه ، ده‌کرێت ناو بنێرێت شۆڕشی برسیه‌کان یان برسی کراوه‌کان ، هیچ که‌سێک خاوه‌نی هێج نه‌ماوه له‌و ووڵاته‌دا جگه له‌چه‌ند که‌سێک نه‌بێت . ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ش قوتی خه‌ڵکیان لای خۆیان گل داوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێیان بوێ و چۆنیان بوێت به‌کاری بهێنن . هێزێکی بێ شوماری کوردکوژو منداڵ کوژیان له خۆیان کۆکردۆته‌وه که ئاماده‌ن له‌سه‌ر شکانی په‌نجه‌ره‌ی مۆڵگایهکیان ده‌یان گه‌نجی خێرنه‌دیوی وڵاته‌که شه‌هید بکه‌ن .
له‌سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنم له دڵسۆزیتانه‌وه پێتان ده‌ڵێم ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره خوێنێکی زۆر زیاتر له‌وه‌ی پێش‌و ده‌ڕژێت و کوردستان باجێکی گه‌وره ده‌دات ، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕۆڵی به‌ئه‌مه‌کی و فریدڕهسانهی خۆتان نه‌بینن .
وه‌رنه ناوشاره‌کان و هێزه‌کان دابه‌ش بکه‌ن به‌پێی گرنگی شوێن و ئه‌رکه‌کان ، به‌شێک ئه‌رکی پاراستنی ده‌زگا و دامه‌زراوه حکومی و خزمه‌تگوزاریه‌کان بگرێته ئه‌ستۆی ، به‌شێکیان ببنه دیوارێک له نێوان هاووڵاتیان و چه‌کداره سودمه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ، به‌شێکیان ئه‌رکی گێڕانه‌وه‌ی سامانی دزراوی گه‌ل لای به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان و له‌کار خستن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو باره‌گا و مۆڵگاکانی پاراستنی به‌رژوه‌ندیه‌کانی گه‌نده‌ڵکاران ، شۆرایه‌ک پێکبهێنرێت به شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کاروباری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان تاکاتی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ، ئه‌م ئه‌زمونه سوپای میسر سه‌رکه‌وتوانه له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی میسردا سودیان لێوه‌رگرت . ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم زیاتر له حوکمێکی عورفی بچێت به‌ڵام حوکمێکی عورفی به‌ده‌ست هێزێکی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌کی نیشتیمانیه‌وه له قۆناغێکی دیاریکراودا و کورتخایه‌ن، زۆر په‌سه‌ند تر و شیاو تره وه‌ک حوکمێکی به‌ناو دیموکراتی شکستخواردوی ناوه‌رۆک دیکتاتۆری تاکڕه‌و. هه‌ر له‌مه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ناو به‌رپرسانه‌ی فرمێسکی تیمساحاوی بۆ نه‌هامه‌تیه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ڕێژن و خۆیان به خاوه‌ن و خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌کانیان ده‌زانن به حوکمی دڵسۆازانهی پێشمه‌رگه ڕازین ، یان ئه‌مانیش به خائین و ده‌ستی ده‌ره‌کی و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ناوزه‌د ده‌که‌ن .
هه‌موو ڕێگایه‌ک گیرایه به‌ر له پێناوی سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا ، زۆر شت کرا به قوربانی ساوایی ئه‌زمونی حوکمه‌که‌مان ، هه‌رهه‌موی خراپ به‌کارهێنرا بۆ ئه‌ستور کردنی ملی ملهوڕ و قۆرخکار ، ئێستاش لوت به‌رزی و له‌خۆبایی بون و بێباکیان له‌به‌رمبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ماندوبون و شه‌ونخونی پێشمه‌رگه وسکههڵگوشینی هاووڵاتیان ، سه‌ره‌ڕای نه‌بونی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانیش پاکتاوی سیاسی و ڕفاندن و بێسه‌روشوێن کردنی هه‌رکه‌سێک به‌زمان و عه‌قڵ و مه‌نتیقی ئه‌وان قسه نه‌کات .
بێده‌نگ بون و قایل بون به‌م ده‌سه‌ڵات و جه‌ماعه‌ته ، هه‌مومان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی مێژویی و دادگای ویژدانمان له پێش هه‌موشمانه‌وه ئێوه ئه‌ی پێشمه‌رگه خۆڕاگر و فریادڕه‌سه‌که‌ی نیشتیمان . ده‌می ڕاپه‌ڕین و ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گێرانهوهیهتی بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی که ئێوه و گه‌لن .
تێبینی : بۆ ئه‌و په‌یام و مه‌به‌سته پڕۆژه‌یه‌کم له شیوه‌ی نه‌خشه ڕێگایه‌کدا ئاماده‌کردوه ، له‌کاتی پێویستدا ده‌توانم بیخه‌مه به‌رده‌ستی هه‌ر لایه‌نێک که له دڵسۆزیان دودڵ نه‌بم .
بورهان ساڵح ـ ئه‌ڵمانیا
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە