خەندان جەزا : کۆیلە کێیە ـ ئایە تاکی کورد کۆیلەیە ـ یاخود کۆمەلگای کوردی بۆتە کۆمەلگایەکی کۆیلە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر بەشێوەیکی ئەکادمی پێناسەیەک بۆ کەسی کۆیلە بکەین ئەوا بریتیە لەوکەسەی کە دەبیتە مولکی کەسانێکی تر وەدەبێ ملکەجی سەرجەم داواکانو خواستەکانی بێت لەبەرامبەر پیدانی مافێکی زۆر سادەو کەم .
لەمیژوی سەرهەلدانی کۆیلەدا تا دواقۆناغی کۆیلەکان یەک جۆر بون کەئەویش مرۆڤی کۆیلە نایەوێ یاخی ببێ و جورئەتی مل ملانیو بەرەنگار بوونی نیە .ووشەی نەخێر لە قاموسی کۆیلەدا ئاسان نادۆزریتەوە ، بەدرێژای مێژوو زۆر دەگمەن بوون ئەوتاکانەی لەنێوکۆیلەدا یاخی ببوبێتن لەپیناو ئازادی کۆیلەکانی تر .
بێدەنگی تاک وە مل کەچ بوون بەرامبەر سەرجەم یاسا کۆمەلایەتیو سیاسیو ئابوریەکان تائاستی بێ رێزیو ناداپەروەریو جەوساندنەوەو ترسوتۆقاندن دەبێتە نەریتو کۆیلایەتیش دەبیتە یاسای فەرمی ولات .
لەکوردستان دووجۆر کۆیلەی دەستەمۆو بێدەنگ هەن وە جۆرێکیش لەکۆیلەی یاخی هەیە ، یەکەم جۆری کۆیلە هاولاتیانن بەگشتی بەرامبەر مافیێکی سادەی کەم وە جەوساندنەوەیەکی زۆرو لەژێر ستەمو زوڵموزۆری ئاغاو سەرکردەکانیان رۆژانە بەکاردەهێنرێنو بێرێزی بەمافو داخوازیەکانیان دەکرێت . واتا کۆمەلگا برسی دەکرێت دەیان خەنە ژێر باری قەرزێکی زۆرو هەژاری ونەخۆشی بۆئەوەی تائاستی پارانەوەو کروزانەوەو جەمانەوە بۆسەردەستو قاجی ئاغاکانیان تەنازولیان پێبکرێت .
جۆری دوهەم لەکۆیلەکان بەپێچەوانەوە کۆیلەی دابەستەو دەوڵەمەندوو لوت بەرزو خۆفرۆشو بێ بەهاو بێ کەرامەتو بێ ویژدانن ، ئەمانە لەبەرامبەر مافیکی زۆرو دابینکردنی خۆشگوزەرانی و فەراهەم کردنی خۆراکی گەدەو خۆراکی ناوگەڵو خاوەندارێتی لە سەروەتوسامان فکرو مرۆڤ بونیان دەخەسێنن .
واتا دەکرێنە ئاژەلێکی ماڵیو تێرو پاکو خاوێن ، ئەمانە ئەرکی رۆژانەیان بریتیە لە ئارایشتکردن و ریپۆشکردنی پیسایی ئاغاکانیان . ئەمان لەودیو دەرگای توالێتەکانەوە بە شوشەیەک بۆنی فەرەنسیوە دەبی بوەستن تا بۆنی غازاتی بەرپرسەکانیان نەگاتە لوتی ئیمەومانان ، یاخود دەبێ بەدەهۆلیکەوە لەریستۆرانتەکان لەزخمەت ئاغاکانیان بن تا دەنگی قرقێنەی تێربونیان نەبیستین .
ئەمان هەرجەن پاکوخاوینن و تێروتەسەلن بەلام کەبەهەر شەقامێکدا دەرۆن هاولاتیان لەبۆنی درۆو بێ کەرامەتیان لوتیان دەگرن .
جۆری سیهەم لەکۆیلەکان کۆیلەی یاخین بەلام جۆرێک لەیاخی کەهەڵدێن جورئەتی ململانێی ناوخۆو بەرانگاربونەوەی زولموستەمی ئاغاکانیان ناکەن ، دەرۆن بی ناسنامەو بێ نیشتمان خۆیان ئەدەنەدەست شەپۆلە نەناسراوەکان ، ئەمان لەپیناو ئازادبونی داهاتوی مندالەکانیان یاخی دەبنو هەرکەس دەیەوێ خۆی دەربازکات .
بۆیە پێم وایە کوردستان لەنێو کۆمەلگایەکی دەستەمۆو بیدەنگو رازی و شکور بەبەشی خوا هەر بەم جۆرە دابەش دەبێ بەسەر سێ چین و قۆناغی رزگاری و ئازادی تاک مەحاڵ دەبێت .
ئازادی تاک وابەستە نیە بەئازادی نیشتمانەوە جگە لە بەدەستهینانی زمان و شوناس هیچی تر نابەخشێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت