دکتۆر محەمەد ئەمين گەناویى : خه‌ونی خه‌ڵک و ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵات .
ئه‌گه‌ر وه‌ک چه‌مک تێ رامان بکه‌ین له‌سه‌ر واژه‌ی یان وشه‌ی خه‌ون و ئاره‌زوو ده‌بینین هه‌ریه‌که‌یان مانا‌و دنیای خۆی هه‌یه که جیاوازن له‌یه‌کتر . وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا له هه‌ندێ خاڵدا سروشتی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌تایبه‌ت خه‌ون له‌گه‌ڵ ئاره‌زودا ، به‌ڵام ئاره‌زوو له‌گه‌ڵ خه‌وندا هه‌تا ئه‌گه‌ر خاڵی هاوبه‌شیش هه‌بێت ئه‌وا له ئاستێکی نزم و کورت ماوه‌دایه . بۆ نمونه خه‌ون بۆ خۆی باڵاترین مه‌یل و ئاره‌زوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین ، جوانترین ، به‌رزترین، پایه‌دارترین نه‌مرترین ئاره‌زوو له سنور و ئاسۆ‌و پانتایه‌کی فراواندا کهچهقهکهی ئاره‌زوه مه‌عنه‌ویه‌کانه ئه‌مجار ماددیه‌کان به‌ڵام ئاره‌زووه ڕوته‌کان سه‌ره‌تاییه‌کان یان فتریهکان به پێچه‌وانه‌ى خه‌ونه‌کان په‌یوه‌ندیان بهممارهسهکردن (practice ) ی نزعه / مه‌یل( Tendency) ی ماددی و فتریهکانهوەيه ، وه سنوره‌که‌ی له قه‌واره‌ی تاک يا گروپی بچوکايه . لەبەر ئەمه به شێوەيەكى گشتى لەسەر ئاستى تاك خەونەكان پەيوەنديان به به دەستهێنانی وەرازى كردنى پێويستيەوه ئاره‌زووه سەرەتاييەكانەوه هەيه له سنورێكى قراوانتر له چاو ئەمەى ئێستايان .
چ لەسەر ئاستى تاك يا نەتەوه پرۆسه‌ی کار بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کان هه‌م درێژخایه‌ن تر و سه‌خت تر و فراوانتره له‌چاو پرۆسه‌ی كار بۆ رازی کردن و تێرکردنی ئاره‌زوه‌کان ، وه ئه‌نجامی کاری خه‌ونه‌کان گشتگیر تر‌و پایه‌دارتر و به‌رهه‌م دار تره له‌ڕوی داهێنان و نوێ کردنه‌وه‌وه له‌چاو ئه‌نجامی کار بۆ ئاره‌زوه‌کان . بۆ نمونه له‌سه‌ر ئاستی تاک که‌سێ که خه‌ونی گه‌یشتنی هه‌بێت بۆ باڵاترین پله‌ی زانست و مه‌عریفه یان ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی ماددی داهێنه‌رانه له بواری کار‌و بازاردا له سه‌ختی و شێوازی کارا و درێژخایه‌نی دا جیاوازه له‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زویه‌کی دیاری کراو و سنورداری هه‌یه .
له‌سه‌ر ئاستی زانست / مه‌عریفه‌و کۆمه‌ڵدا هه‌میشه خه‌ونه‌کان پاڵنه‌ری کار‌و خه‌بات و به‌رنامه‌ن وه هه‌تا خه‌ونه‌کان گه‌وره‌تر بن ئه‌رک و کار‌و به‌های تێچون بۆ به واقع کردنی خه‌ونه‌کان زیاتر ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا ده‌بینرێت له هه‌موو بواره‌کانى پێشکه‌وتنا ئه‌نجامی بونی خه‌ونی گه‌وره‌و کار‌و خه‌بات و تێچونی زۆر‌و ماوه‌ی درێژخایه‌ن بووه بۆیه ئاره زوه بچوکه‌کان ناتوانن له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کان هاوته‌ریب برۆن .
هه‌موو روداوه‌کانی ئه‌مڕۆی وڵات ، ناوچه هه‌تا جیهانیش په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو چه‌مکی خه‌ون و ئاره‌زوه‌وه هه‌یه که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا تێکه‌ڵ بوون .
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌میشه بزاڤه سیاسیه‌کان وه زانست خوازيەكان وه هەروەها ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان که له حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌ونی گه‌لان و ژینگه‌ی ئابوری ، فکری ، زانستی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی دروست ده‌بن و رێک ده‌خرێن و کار ده‌که‌ن ، له م کۆمه‌ڵگایانه كه ژيانى ئاسايي وه سستمی سیاسی ، ئابوری ، دامه‌زراوه‌یی ، یاسایی وه مسئول هەيه خه‌ونه‌کان و ئاره‌زوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی هاو ته‌ریبن به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌کان له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتداراندا که به‌پێی هه‌لومه‌رجی کات و شوێن و ڕوداوه‌کان ده‌گۆڕدرێت .
له‌هه‌ر شوێنێک هه‌تا له ده‌وڵه‌ته به دامه‌زراوه‌یی و یاساییه‌کان کاتێ ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵات داران زاڵ بوو وه گه‌وره‌تر بوو له خه‌ونی گه‌ل و خه‌ڵک ئه‌وا خه‌ون و ژیان و گوزه‌ران و داهاتوی خه‌ڵک ده‌بێته قوربانی ، وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر کات ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداران هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ خه‌ونی خه‌ڵک ئه‌وا ئه‌م گه‌ل و جڤاته هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و به‌دى هێنانی خەون و ئاواتەكانى .
هه‌ڵبه‌ته که باسی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کرێت مه‌به‌ست له‌م که‌س و گروپانه‌یه که ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی ئابوری ، سیاسی و هه‌تا ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌کردنی بزاڤه‌کانی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری و فۆرم و شێوازی ژیانیان هه‌یه .
ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتدارانه له هه‌موو وڵات و شوێنێک بونیان هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی پاشخانی فه‌رهه‌نگ و شارستانی وه شێوازی خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانیان جیاوازن له یه‌کتری ، بۆ نمونه سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوایی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و کاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستی وه بزا ڤى سیاسه‌تی وڵات ئاره‌زوه‌کانی زۆر گه‌وره‌ترن له‌چاو سه‌رمایه‌دارێکی وڵاتێکی تازه پێگه‌یشتووی دواکه‌وتوو چونکه ئاره‌زوی سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایی که‌م یان زۆر ئاره‌زوه‌کانی نزیک ده‌بێته‌وه له خه‌ونی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک هه‌ر بۆیه‌شه که‌م یان زۆر تا ئێستا جێگیریه‌کی ڕێژه‌یی ژیان و گوزه‌ران و ئابوری له ڕۆژئاوا جێگیره . به‌ڵام له‌وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو چونکه ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداران له سنوری رازی کردن و تێرکردنی ته‌نها خۆیان و په‌راوێزی ده‌وروبه‌ریانه نهگهیشتوهنهته ئاستی خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بینین نا هاوته‌ریبی و دابرانی گه‌وره له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌یه لەم شو ێنانه .
له‌م وڵاتانه‌ی که به‌هره‌مه‌ندن له‌سسته‌م و ژیانی دیموکرات و ئازاد و خاوه‌ن یاسا‌و ده‌ستورن وه خاوه‌ن میدیای ئازاد و رای گشتین ده‌توانرێت سنورێک بۆ زاڵ بونی ئاره‌زوو ، تەماحى كەسى وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئابوری و سیاسی دابنرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر ئارهزوهکانیشیان خه‌ونی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه له چەند خالێكا راستەوخۆ يان ناراستەوخۆ له خۆ بگرێ ناتوانن هه‌موو شتێک یان هه‌موو ئارهزوکانى خۆیان بسه‌پێنن به‌ڵام له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانى بهسهراکهوتون به‌هۆی نه‌بونی سستمی دیموکراتی و یاسا‌و ده‌ستور و ئازادی ده‌بینین که خه‌ونی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌و به ئاراسته‌یه‌که و ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداران به ئاراسته‌یه‌کی تر که هه‌ندێک جار هیچ خاڵ و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتداراندا نامێنێت . له هه‌ر کات و شوێنێکدا وه له هەر ئاستێكا كه خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدا نه‌ما ئه‌وا ژیان و ئایندهی هاوبه‌شیش بونی نامێنێت .
به‌هه‌مان جۆر هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵات بوو به ئامراز بۆ فه‌راهه‌م کردنی ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌کارنه‌هات بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک ، ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توانای به‌رده‌وامی نامێنێت له درێژخایه‌نا .
له هه‌ندێک حاڵه‌تی نا سروشتی دا ، ده‌شێت بۆ ماوه‌یه‌ک ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ خه‌ونه سه‌ره‌تایی و بچوکه‌کانی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه نزیک بێت و به‌مه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ست به ئارامی بکه‌ن ،به‌ڵام له ماوه‌ی درێژخایه‌نا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ڵامی خه‌ونی گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تری نه‌ته‌وه‌یان پێ نه‌بێت و له بازنه‌ی ئاره‌زوه‌کانی خۆیان گیر بکه‌ن و بسورێنه‌وه ئه‌وا بێ دوو دڵی توشی دابرانی ترسناک ده‌بن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و جڤات .
نمونه‌ی ئه‌مه له قۆناغی کۆلۆنیالیزم له وڵاتی جیهانی سێ و عه‌ره‌بی و ئیسلامی که خه‌ڵک بێ به‌ش بوو له هه‌موو خزمه‌تگوزاری و ئیمتیازێکی ئابوری په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که دوای کۆلۆنیالیزم هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوی خۆیان که زیاتر خۆ پیرۆز کردن و نه‌مری و ئه‌مجار تێرکردنی ئاره‌زوه که‌سیه‌کانى خۆیان بوون توانیان هه‌ندێ خه‌ونی بچوکی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکیش به‌دی بێنن له باشتر کردنی ژیانی ئابوری خه‌ڵک ، فه‌راهه‌م کردنی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی و خوێندن و فێرکردن نمونه‌ی ئه‌م حاله له زۆربه‌ی وڵاتانی سۆسیالستی هه‌بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهانی سێ هه‌م له سۆهارتوی ئه‌ندۆ نوسیاو كاسترۆى كوبيه وه تا قه‌زافی و صدام و ئێستاش مۆگابی و هاوشێوه‌کانی له زۆر وڵاتی تری عه‌ره‌بی ، ئیسلامی وه ولاتانى جيهانى باشوور .
نه‌ته‌وه‌کان هه‌میشه له گه‌وره‌کردنی خهونهکانیانان بۆیه به ته‌نها فه‌راهه‌مکردنی پێویستيه فسیۆلۆجیه‌کان که‌له خواردن و خواردنه‌وه دا به‌رجه‌سته ده‌بێ یان خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌تاییه‌کان ناتوانرێت کۆتایی به خه‌ونی نه‌ته‌وه و خه‌ڵک بهێنرێت .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ئاره‌زوه‌کانیان نه‌گۆڕن بۆ خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک وه بیانه‌وێت به‌رگی ته‌سکی ئاره‌زوی خۆیان بکه‌نه به‌ر خه‌ونه گه‌وره‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک ئه‌وا زۆر ناخایه‌نێت که‌بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌به‌رگی ته‌سکی ئاره‌زوه‌کانى ئه‌وان به هیچ جۆرێک به‌به‌ری گه‌وره‌ی خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکدا ناچێت و له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌درێت ، نمونه‌ش بۆ ئه‌مه سه‌رنه‌وشتی هه‌موو ئه م ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارو وڵاتانەيه ، که ده‌بینرێت له لیبیاوه تا سوریا و عێراق . له‌به‌رئه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک تا خه‌ونه‌کانی له خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵک نزیک بێ به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نزیک ده‌بێت ، نمونه‌ش ئه‌م شوێنانه‌یه که ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران هی خه‌ڵکن به‌ڵام له‌م شوێنانه که ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک نیه هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ونی گه‌وره‌شیان هه‌بێت به پاڵنه‌ری ئاره‌زوی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ک به پاڵ نهری سروشتی و واقعی خه‌ونه‌کانی خه‌ڵک نا هاوته‌ریبی دروست ده‌بێت له‌نێوان خه‌ون و ئاره‌زوی ده‌سه‌ڵات و خه‌ون و ئاره‌زوی خه‌ڵک که له ئه‌نجامدا ده‌شێت کاره‌سات رووبدات نمونه‌ی ئه‌مه‌ش خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانی صدام و قه‌زافی که ناسروشتى و ناواقعی بو له‌چاو واقعی خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانی تاک و خه‌ڵکدا هه‌ڵبه‌ته به‌له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سياسى وه کات و شوێن .
هاوسه‌نگی واقعی له نێوان خه‌ون و ئاره‌زوه‌کاندا له هه‌ر ئاستێک دا بێت جا ئاستی ده‌سه‌ڵات / خه‌ڵک ، دامه‌زراوه هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی خێزان مه‌رجی بنه‌ره‌تیه بۆ کاری بەرهەمدار وه داهاتویه‌کی گه‌ش و روناک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش شکست ، دارمان وه تاریکیه .
بەکلیکێک لەسەر سمولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت