ئەشرەفی پەهلەوی ـ ژنێكی پڕ لەڕەمزو ڕاز
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئه‌شره‌فی په‌هله‌وی پاش تێپه‌ڕینی 71 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی ره‌زا شای باوكی‌و دوای تێپه‌ڕینی 34 ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی محه‌مه‌د ره‌زاشای برایدا، له‌ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا به‌هه‌مانشێوه‌ی باوك‌و براكه‌ی لهغوربهتو سه‌رگه‌ردانیدا گیانی سپارد .
ژیاننامه‌ی ئه‌شره‌ف پڕاوپڕه له‌نهێنی‌و له‌ره‌مزو راز ، ئه‌و كه رۆژگارێك به‌گه‌وره‌ترین ” قومارباز ، قاچاقچی ماده هۆشبه‌ره‌كان ، شاژنی گه‌نده‌ڵی ، كوده‌تاچی ، یاخی‌و تینوی ده‌سه‌ڵات ، فیمینستو قوربانی سیسته‌می پیاوسالاریی ” ناوده‌برا ، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌زا شای برای ” جمك ” بون .
96 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌تارانی پایته‌ختدا ، چه‌ند خوله‌كێك به‌دوای له‌دایكبونی محه‌مه‌ددا ، ئه‌شره‌ف چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناو ناویان نا ” زه‌هرا “. له‌دایكبونی ئه‌م جمكه بوه سه‌ره‌تای دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاخان ، له‌دو ساڵی ته‌مه‌نیاندا بوه سه‌رداری سوپا ، له‌چوار ساڵییاندا بوه سه‌رۆك وه‌زیرو شه‌ش ساڵان بون كه ره‌زا شا تاجی پاشایه‌تی نرایهسهر .
له‌هه‌ڕه‌تی ههرزهركارییدا محه‌مه‌دو ئه‌شره‌ف ده‌چنه ئه‌وروپا ، براكه‌ی به‌مه‌به‌ستی خوێندن له‌سویسرا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌شره‌فیش له‌ناخی دڵییه‌وه خوازیاری ئه‌وه بو كه وه‌كو براكه‌ی له‌ئه‌وروپا بمێنێته‌وه‌و بخوێنێت ، به‌ڵام ره‌زا شای باوكی رێگه‌ی نادات‌و ده‌یهێنێته‌وه بۆ ئێران‌و له‌چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی سیاسی‌دا له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ده‌یدات بهشو . ئه‌شره‌ف حه‌زی به‌م هاوسه‌ره سه‌پێنراوه نابێت‌و دوای شه‌ش ساڵ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌جیابونه‌وه كۆتایی دێت، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی قوڵ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و ژیانی ئه‌شره‌ف جێدههڵێتو له‌وه‌به‌دوا بێ په‌روا ژیانی ده‌گوزه‌رێنێت .
ئه‌شره‌ف له‌یه‌كێك لهفایله ده‌نگییه‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نها منداڵی ره‌زا شا بوه ” باوكی زلـله‌ی لێدابێت “، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش زۆرێك لهمێژونوسانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌شره‌ف ژنێكی به‌هێزو چاونهترسو بڕوا به‌خۆ بو ، ئه‌گه‌ر ده‌ستوری مه‌شروته‌و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای پیاوسالاریی رێگه‌ی بدایه ” ئه‌م زۆر له‌محه‌مه‌د ره‌زا شای برای به‌تواناترو شایسته‌تر بو بۆ ئه‌وه‌ی تهختو تاجی پاشایه‌تی پێبسپێردرێت‌و جارێكیشیان ره‌زاشا پێیوتوه كه خۆزگه تۆ كوڕ بویتایه ”.
به‌ڵام سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ، ” ژن بون ” نه‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌شره‌ف خه‌ونی گه‌وره نه‌بینێت ، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی CIAو یاداشتی كاربه‌ده‌ستانی ئێران ، ئه‌شره‌ف كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می دوه‌می په‌هله‌وی هه‌بو .
پاش دورخستنه‌وه‌ی ره‌زا شای باوكی بۆ باشوری ئه‌فه‌ریقا له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه ، ئه‌شره‌ف هه‌رچی زیاتر له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئێران‌دا رۆڵ دهبینێو له‌ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا ده‌بێته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵات به‌هۆی راڕایی‌و لاوازی كه‌سێتی براكهیهكهوه . ” عه‌باسی میلانی ” ی رۆژنامه‌نوسی ناوداری ئێران له‌كتێبه‌كه‌یدا ” مهتۆڵۆكهی هوه‌یدا ” باس له‌وه ده‌كات كه ” نوسینگه‌كه‌ی ئه‌شره‌ف ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌نته‌ری ” نفوز‌و پۆست فرۆشتن “، ئه‌شره‌ف په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باڵوێزو ده‌وڵه‌تمه‌دارو بازرگانه‌كاندا به‌هێزو قایم دهكاتو ده‌ستێكی باڵای ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی باڵوێزو وه‌زیرو سه‌رۆك وه‌زیره‌كاندا “.
ئه‌شره‌ف سڵی له‌هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك نه‌ده‌كرده‌وه ، ته‌نانه‌ت لهشهڕهنگێزێكی وه‌كو ستالینیش ، ساڵی 1946 ئه‌وه ئه‌شره‌ف بو كه له‌بری محه‌مه‌د ره‌زا شا چوه كۆشكی كرملین له‌مۆسكۆ ، به‌پێی پرۆتۆكۆل كاتی دیداره‌كه 15 خولهك دیاریكرابو ، به‌ڵام دیداره‌كه‌یان سێ كاتژمێری خایاند‌و له‌كۆتاییدا ستالین پاڵتۆیه‌كی گرانبه‌های پێستی ورچی به‌دیاری پێشكه‌ش بهئهشرهف كرد‌و پێیوت ” به‌براكه‌ت بڵێ ئه‌گه‌ر ده كه‌سی وه‌ك تۆی هه‌بێت خه‌می هیچی نه‌بێت “.
ساڵی 1947 چوه دیداری ترومه‌ن له‌كۆشكی سپی‌و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1950ش بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان چین‌و ئێرانی داڕشت‌و چاوی بهماوتسی تۆنگ‌و شوان لای كه‌وت .
ئه‌شره‌ف ئه‌و كاره مه‌ترسیدارانه‌ی ده‌كرد كه هه‌رگیز شا جورئه‌تی ئه‌نجامدانی نه‌بو ، ساڵی 1953 له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی مخابه‌راتی ئه‌مه‌ریكی‌و ئینگلیزی كۆبوه‌وه‌و یه‌كێك بو له‌داڕێژه‌رانی كوده‌تای 28ی موردادی دژ بهموسهدهق .
پاش سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د ره‌زای شا له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960ه‌وه ، ئه‌شره‌ف بۆ ماوه‌ی 16 ساڵ چه‌ندین پۆستی گرنگی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێسپێردا ، كه دیاریترینیان نوێنه‌ریی ئێران بو له‌و رێكخراوه‌دا ، به‌ڵام ئه‌شره‌ف چه‌ند له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا پشتیوانی بۆ شا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد ، هێنده له‌ئاستی وڵات‌دا ناڕه‌زایی دروستده‌كرد ، ئه‌و یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی كه به‌پاره خواردن‌و گه‌نده‌ڵی به‌ناوبانگ بو ، چه‌ندین موڵك‌و ڤێلای رازاوه‌و دڵڕفێنی له‌پاریسو مۆنتی كارلۆو نیویۆرك هه‌بو، سهروهتو سامانێكی ئه‌فسانه‌یی پێكهوهناو خولیای گه‌وره‌ی خۆشگوزهرانیو قوماركردن بو، نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئێران ” ئیحسانی نه‌راقی ” له‌كتێبی ” له‌كۆشكی نهیاوهرانهوه تا زیندانی ئه‌وین “، باس له‌وه ده‌كات كه كاتێك لهئێوارهخوانێكی تایبه‌تدا بوه له‌گه‌ڵ هوه‌یدای سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌یه‌ی 1970، له‌پڕ زه‌نگی ته‌له‌فون لێیداوه‌و كاتێك هوه‌یدا ته‌له‌فونه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه ، ره‌نگی بڕزكاوه ، كه هاتوه‌ته‌وه لای بهتیگهرانیهوه ئه‌وه‌ی دركاندوه كه ” ئه‌شره‌ف پاره‌یه‌كی زۆری له‌قوماردا له‌فه‌ره‌نسا دۆڕاندوه‌و داوا ده‌كات به‌زوترین كات بۆی بنێرم “.
ساڵی 1977 ، شه‌ره‌ف له‌فه‌ره‌نسا ده‌كرێته ئامانجی كارێكی تیرۆریستی‌و سه‌ره‌نجام پاسهوانو شۆفێره‌كه‌ی ده‌كوژرێن ، به‌ڵام ئه‌و رزگاری ده‌بێت ، رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا نازناوی ” پڵنگی ره‌ش ” ی لێده‌نێن ، خۆی له‌یاداشته‌كانیدا كه به‌ناوی ” روخساره‌كان له‌ئاوێنه‌دا ” یه ، ده‌ڵێت : چه‌ندین جۆر پڕوپاگه‌نده‌م بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستی شاراوه‌ی من له‌هه‌مو شتێك‌دا ئاماده بێت ، هه‌ر له‌روداوه ناچیزهكانهوه بگره تاده‌گات به‌كوشتنی كاربه‌ده‌ستانی پایه‌بڵند ، بازاڕی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه ئه‌وه‌نده گه‌رم بون كه رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا نازناوی ده‌سه‌ڵاتی پشت تهختو تاج‌و پڵنگی ره‌شی ئێرانیان به‌سه‌رمدا دابڕیوه “. ئه‌شره‌ف پێیوابو ” ژن بون ” ی له‌نێو له‌شكرێك پیاوی ده‌رباردا هۆكاری ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ن ، ” راستییه‌كه‌ی ئه‌وه بو كه من ژن بوم‌و به‌شێوه‌یه‌كی كارا تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بوم “.
ئه‌شره‌فی په‌هله‌وی له‌بواری ئازادی ژناندا سه‌رسه‌ختانه تێكۆشا ، دژی دابونه‌ریته باوه‌كان بو ، دژ به‌و یاسایانه بو كه ژنیان پابه‌ند دهكردو شێلگیرانه هانی كچانی ده‌دا بۆ خوێندن .
له1979دا، ره‌وتی روداوه‌كان ئاڕاسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌شره‌فیان گرته‌به‌ر ، شۆڕشی ئێران هه‌ڵگیرساو ئه‌مجاره‌یان توانای رزگاركردنی تاج‌و ته‌ختی براكه‌ی نه‌بو ، ئه‌و لهئهمهریكیهكان به‌قین بو، جارێكیان رایگه‌یاند كه ” به‌ریتانیه‌كان باوكم‌و ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش براكه‌میان برد “.
دژایه‌تی ئه‌و به‌رامبه‌ر به‌شۆڕشی ئێران لای كه‌س شاراوه نه‌بو ، باجی ئه‌م دژایه‌تیه‌ش قورس له‌سه‌ر ئه‌و كه‌وت ، كاتێك له‌ساڵی 1980دا ” شه‌هریار ” ی كوڕی له‌پاریس له‌كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵی ئه‌شره‌فی دایكی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و كوژرا .
دوای شۆڕشی ئێران كه زۆربه‌ی كاتی له‌نێوان پاریس‌و مۆنتی كارلۆو نیویۆركدا به‌سه‌رده‌برد ، ژیانی لهتراژیدیایهكهوه به‌ره‌و تراژیدیایه‌كی دیكه ده‌ڕۆی ، دوای كوژرانی كوڕه‌كه‌ی زۆری نه‌برد محه‌مه‌د ره‌زا شای برای به‌ئازاری نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد ، دواتریش خۆكوشتنی دو منداڵی شای برای بینی، له‌یلا كه بچوكترین منداڵی محه‌مه‌د ره‌زا شا بو له‌ساڵی 2001دا له‌ئوتێلێكی له‌نده‌ندا خۆی كوشت‌و ده ساڵ دواتریش عه‌لیره‌زای په‌هله‌وی لهبۆستون خۆی كوشت .
ئه‌شره‌ف كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌زا شای برای یه‌كی سێ جار هاوسه‌رگیرییان كرد ، له‌دو ده‌یه‌ی ئاخرو ئۆخری ته‌مه‌نیدا لهبێدهنگییهكی قوڵدا ژیانی به‌سه‌ربرد به‌رامبه‌ر به‌و چاره‌نوسه تاڵه‌ی تێیكهوتبون ، ئه‌و له‌یاداشته‌كانیدا ده‌نوسێت ” شه‌وان كاتێك كه ده‌چمه ژوری نوستن ، داڵغه‌و خه‌یاڵ هێرشم بۆ ده‌هێنن ، تا پێنج‌و شه‌شی به‌ره‌به‌یان خه‌و ناچێته چاوم . ده‌خوێنمه‌وه، سه‌یری فیلم ده‌كه‌م‌و هه‌وڵده‌ده‌م بیر له‌شتێك بكه‌مه‌وه ، به‌ڵام یاده‌وه‌ری سواری سه‌رم دهبێو وازم لێناهێنێت “.
ئه‌شره‌ف كه ئێواره‌ی پێنج شه‌ممەی 7-1-2016 ، هه‌شتا ساڵ دوای ئه‌و رۆژه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مینجار به‌بێ حیجاب له‌گه‌ڵ ره‌زای شای باوكی‌دا له‌شوێنه گشتییه‌كان دهركهوتو ناوی رۆژی ” لابردنی حیجاب ” ی لێ‌نرا كۆچی دوایی كرد ، ئه‌و له‌یاداشته‌كانیدا ده‌شنوسێت ” كاتێك كه له‌هاوینی 1978دا به‌هه‌لیكۆپته‌ر له‌فڕۆكه‌خانه‌وه رومكرده كۆشكی نیاوه‌ران ، به‌بینینی ئه‌و ژنانه‌ی به‌عه‌بای ره‌شه‌وه خۆپیشاندانیان ده‌كرد حهپهسامو ته‌واو توشی شۆك بوم ، تێگه‌یشتم كه ئه‌م جه‌ماوه‌ره ره‌شپۆشه ، جه‌ماوه‌ری ژنانی ئێرانی ، ژنانێك كه زۆرترین ئازادیان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ده‌ستهێنابو ، ئێستا عه‌بایه‌كی ره‌شی تازیه‌باریان وه‌ك سه‌رده‌می نه‌نكیان پۆشیوه ، به‌خۆمم گوت : خودایه كۆتایی كاره‌كه به‌مجۆره‌یه ؟ “.
سەرچاوە – ئاوێنە
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە