پێشڕەو ئیسماعیل : دبلۆماسی لوتکه ـ بەشی چوارەم .
پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی بریتیه له‌و بنه‌ما و شێوازی مامه‌ڵه دیاریکراوانه که له به‌یه‌ك گه‌یشتنی سه‌ران و دبلۆماته‌کانی وڵاتاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت . چۆنایه‌تی ئه‌م مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه به‌ڕاده‌یه‌ك به ووردی دیاری کراون که شێوازی جل وبه‌رگ و شوێنی دانیشتنه‌کان و هاتنه ژوره‌وه له ده‌رگا جیاوازه‌کاندا له هه‌مان کاتدا، یان هاتنه ژوره‌وه و چۆنێتی هاتنه ژوره‌وه له کاتی بونی تاقه ده‌رگایه‌کدا دیاری ده‌که‌ن . بۆ زۆربه‌ی ئه‌و وورده‌کاریانه ئه‌وه له‌به‌ر چاو گیردراوه که شتێك یان کردارێك نیشانده‌ری ئه‌وه نه‌بن که گه‌لان و سه‌رانی گه‌لان له‌یه‌ك ئاستا نیشان نه‌درێن و گه‌وره و بچوک یان به هێز و که‌م هێز له یه‌کتری جیابکرێنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی جیاواز له نێوانیاندا بکرێت . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماکانی ڕێکه‌وتنی وێست فاڵن له 1648 دا که ڕێکه‌وتن بوو له‌سه‌ر سه‌ره‌تاکانی سه‌روه‌ری و یه‌کسانی وڵاتان . پاش نزیکه‌ی 300 ساڵ له وێست فاڵن ، له پێشه‌کی بانگه‌وازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا( 1945) سه‌روه‌ری و یه‌کسانی وڵاتان به‌رجه‌سته ده‌کرێ ت. هه‌روه‌ها له ماده‌ی 2، ی به‌ندی1 دا ده‌ڵێت : ڕێکخراوه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ری یه‌کسان بونی ئه‌ندامانی بنیات نراوه . یه‌کسان بونی گه‌لان و وڵاتان له‌سه‌رجه‌م کۆبونه‌وه و گرێبه‌سته‌کان دا له ته‌واوی ئاسته‌کانی دبلۆماسی و ده‌زگا دبلۆماسیه‌کان و نوێنه‌ران و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وی ده‌کرێت .
پرۆتۆکۆڵه دبلۆماسیه‌کان هێنده‌ی خودی دبلۆماسیه‌ت دێرینن . سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه پرۆتۆکۆڵی نوسراوهیان هه‌یه و به‌شی جیاوازی تایبه‌ت به پرۆتۆکۆڵهکانیان هه‌یه . یه‌که‌مین پرۆتۆکۆڵی نوسراوه له سه‌ر نه‌خشه به‌ردینیه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید له پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی هخامهنشینی (550 تا 330 پێش زایین ) دا دۆزراوه‌ته‌وه .
پاش گه‌شه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی بیستا هاوکات پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسیش له گه‌شه‌دا بوون و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه چۆنایه‌تی و چهندایهتیانه بوون . ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێك نوێکاری به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌تی له کۆبونه‌وه‌کانی نێوان سه‌رانی وڵاتان دا.
کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌کان
کێشه‌ی شوینی کۆبونه‌وه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گڕێت که وڵاتی خانه خوێ کۆمه‌ڵێك سوودمه‌ندی پێ ده‌بڕێت و ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌و وڵاته له ناو ڕای گشتی و میدیاکاندا . له لایه‌کی تره‌وه ڕۆڵی وڵاتی خانه‌خوێ له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌کان له کۆمه‌ڵێ لایه‌نه‌وه زیاتر ده‌بێت له چاو سه‌رانی وڵاتانی میوان . کاتێك سه‌رانی وڵاتی خانه‌خوێ له لای گه‌ل و ڕای گشتی وڵاتی میوان به تاوانبار یان به دژ سه‌یر بکرێت به‌رامبه‌ر وڵاتی میوان و گه‌له‌که‌ی ئه‌وه له نرخ و پایه‌ی سه‌رانی وڵاتی میوان که‌م ده‌کاته‌وه . باشترین نمونه سه‌ردانی سادات سه‌ره‌ك کۆماری میسر له ئیسرائیل و دوانی له په‌رله‌مانی ئیسرائیلی دا.
کێشه‌ی شوێن به تایبه‌تی له نێوان سه‌رانی خاوه‌ن ڕابوردوی توند و تێژی ، جێگه‌ی مه‌ترسی لایه‌نی به‌رامبه‌ره و زۆر جار له‌به‌ر ئه‌و هۆیه یان هۆکانی باسکران شوێنێکی بێلایه‌ن هه‌ڵده‌بژێردرێت . له مێژووی کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتان یان نوێنه‌رانیان گه‌لێك جار ئه‌مه په‌یڕه و کراوه . یه‌کێك له به‌ناوبانگترین ئه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنانه ، کۆبونه‌وه‌ی ناپلیۆن بۆناپارت و کایزه‌ر ئه‌لێکسانده‌ری یه‌که‌م بوو له 1807، له سه‌ر ڕووباری میمێڵ ( به ئینگلیزی نیمێن ) نزیك به شاری تیلسیتی لیتوانیا ، که ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن بوو .
ساڵی 1919 گێره‌و کێشمهیهکی زۆر له نێوان فه‌ره‌نسا له لایه‌ك و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا له لایه‌کی تره‌وه هاته دی بۆ دیاری کردنی شوێن بۆ کۆنفرانسی ئاشتی ، فه‌ره‌نسیه‌کان پێ‌داگر بون له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنفرانسه‌که له پاریس . ئه‌و دوو وڵاته‌ش نه‌یانده‌ویست له‌و ڕێگایه‌وه وه‌کو نه‌ریتێکی باو فه‌ره‌نسا ببێته خاوه‌ن کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆنفرانسه‌که و کۆنترۆڵی ئه‌جێندای کۆنفرانسه‌که بکات . له دوا ئه‌نجام دا کۆنفرانسه‌که له جنێف به‌سترا که پایته‌ختی سویسرای بێلایه‌ن بوو .
هیدرۆ ویلسن له هه‌مان کۆنفرانس دا وویستی کورسی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت به‌و بیانوه‌ی ئه‌و ته‌نها سه‌رۆك وڵاته که به‌و پله‌یه به‌شداری ده‌کات و به‌شداری که‌رانی تر ته‌نها سه‌رانی حکومه‌ته‌کانن . ویلسن ده‌یویست ڕۆڵی ڕابه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و کۆنفرانسه‌دا ببینێت . فه‌ره‌نسا به جۆرێك توندی ڕوبه‌ڕوی ئه‌م پێشنیار و دهسپێشکهریه بۆوه که ویلسن ناچار بوو به کێشانه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌ی .
ئه‌م ڕوداوانه بونه هۆکارێك بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پرنسیپه‌ی که به جیاوازی له نێوان به‌شداربوانی کۆبونه‌وه دوانی یان چه‌ند لایه‌نیه نێوده‌وله‌تیه‌کان دا نیه له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بن. ئه‌وانه نوێنه‌رانی گه‌لانیان ده‌که‌ن و گه‌لانیش له ماف و یه‌کسانی دا جیاواز نین و گه‌وره و بچوکی له نێوان گه‌لاندا نییه .
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی و پاش جه‌نگ و زیاد بونی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه ، هه‌ڵبژاردنی شوێن له نێوان وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانیش شێوازی نۆره‌ی به خۆوه گرت و ئێستا له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا (EU) و یه‌کێتی گه‌لانی خوارو ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (ASEAN)Association Southeast Asian NationsوAOS رێکخراوی وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکا (Organization of American States) و کانسلی ئه‌وروپی و ناتۆ و … هتد ، په‌یڕه‌وی ده‌کرێت . جێگای کۆبونه‌وه‌کان به جۆرێك گرنگی پێ ده‌درێت که شێوازێکی گرێبه‌ستی به خۆوه گرتووه و بنه‌ماکانی چه‌سپێنراوه . نۆبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ناوی وڵاتان به ئهلف و بێ په‌یڕه‌و ده‌کرێت . هه‌ندێك جار سیسته‌می قرعه و به‌رواری ده‌سبه‌کار بون له کانسلی ئه‌وروپادا به‌کار ده‌هێنرێت یان تێکه‌ڵه‌یه‌کی سیسته‌مه جیاوازه‌کان .
هه‌مان مامه‌ڵه و یه‌کسان تێڕوانین به جۆرێك وورده‌کاری تیا کراوه که له کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتی گه‌لانی خوارو ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دا بڕیار دراوه که ته‌واوی سه‌رانی وڵاتان و حکومه‌ته‌کان له کاتی سه‌ردانیان بۆ وڵاتی خانه‌خوێ به یه‌کسانی، ئه‌پارتمانێکی دوو ژوری نوستن و ئۆتۆمۆبیلێك و شۆفێرێکیان بۆ ته‌رخان بکرێت .
به ناوباگترین په‌یڕه‌وی کردنی سیسته‌می ئهلف و بێ له کۆنفرانسی ئاخنی ئه‌ڵمانیا بوو له ساڵی 1818 دا ، ئه‌م کۆنفرانسه که له لایه‌ن هاوپه‌یمانان دژ به بزوتنه‌وه و شۆڕشی دیموکراتی له ئه‌وروپا پێك هێنرا و ناسرا به ( هاوپه‌یمانی پیرۆز ) ، نه‌مسا ، پرۆس ، روسیا ، به‌ریتانیای مه‌زن و فه‌ره‌نسا به‌شداریان تیا کرد ، له‌م کۆنفرانسه‌دا سه‌رانی وڵاته به‌شداربووه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیکه‌وتن که به سیسته‌می ئهلف و بێی ناوی وڵاتانیان ئیمزایان بخه‌نه سه‌ر ڕێکه‌وتن نامه‌که .
له کۆچی دوایی کایزه‌ری ژاپۆن دا ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆج بوش بڕیاری دا له پرسه‌ی ناوبراودا به‌شداری بکات . ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی بوو بۆ ژاپۆن . به پێی پرۆتۆکۆڵه‌کان ده‌بوایه کورسیه‌کان به پێی ده‌ست به‌کار بونی سه‌رانی وڵاتان ڕێك بخرێن . سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌کی کورت بوو ده‌ست به‌کار بو ، بۆیه ئه‌م سیسته‌مه کورسی جۆرج بوشی ده‌برده دوا ڕیزی ئاماده‌بوان . ناچار ژاپۆنیه‌کان بڕیاریان دا که مه‌راسیمی کۆچی هێرۆیتۆ بگۆڕن بۆ ئاهه‌نگێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و کایزهره ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش کورسیه‌کان بۆ سه‌رانی وڵاتان به پێی ئه‌وه ڕێکخران که کایزه‌ر هیرۆیتۆ بۆیه‌که‌م جار سه‌ری له کام وڵاته داوه . ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جۆرج بۆش لهناوهنداو له ڕیزی یه‌که‌می کورسیه‌کان دا جێگیر ببێت . ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ڕیزی دواوه دانه‌نرێت و له هه‌مان کاتدابنهماکانی یه‌کسانی گه‌لان پێشێل نه‌کرێت . بێگومان ئه‌مه جۆره حیله‌یه‌کی دبلۆماسی له جۆری حیله شه‌رعیه‌کان بوو .
بەشی یەکەم ـ سه‌رهه‌ڵدانی دبلۆماسی لوتکه‌ی سه‌رده‌م
بەشی دوهەم ـ گه‌شه‌ی دبلۆماسی لوتکه
بەشی سێهەم ـ ته‌نگژه کان و داهاتوی دبلۆماسی لوتکه
بەشی چوارەم ـ پرۆتۆکۆڵی دبلۆماسی
بەشی پێنجەم ـ ڕێز‌و سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی
سه‌رچاوه‌کان
– Wiki Leaks docs reveal U.S. diplomats insulting world leaders, Liz Goodwin
– The Anatomy of Summitry, Ball, George W.
– summit Diplomacy Coming of Age, Jan Melissen
– The body language of diplomatic handshakes
– Developments in Protocol , Professor Erik Goldstein
– The Handshake, Kevin Andrew
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت