عوسمان عومەر : پلى تۆپ .
مانگ شوبات ـ ساڵ ١٩٨٦
شوێن یاخسەمەر / کانى موراد
لە بیرەوەریەکانم دا رۆژەکەى باش بۆم دەرنەکەوت بەگومان بووم لێی بۆیە دامنەنا .
یەکێکە لەو بیرەوەریانەى رەنگبی زۆریک لە پیشمەرگەو کادیرەکانى ئەوکات و سەردەمە لەیادیان مابێ و یا لەسەریان نوسى بێ هەریەکە بە پێنوس و بیروهزری خۆی , بەندەش لە بیرەوەریەکانم دا تۆمارم کردووە , بۆیە بە بیرەوەریە گرنگەکان ناوى دەبەم چونکە روداو و پێشهاتەکانى دواى ئەوە گرنگتربوون . زۆر لەو بیرەوەری و بەسەرهاتانەى سەردەمى سەختى خەبات دەبنە بەشێک لە میژووی پر سەروەرى شۆرشى نوێی گەلەکەمان گەر نەبێتە هەموى . کوردستانى بون عیراقى بوون دوو ئاراستە بوو لەناو هاورێیانى کۆمەڵە بەدى دەکرا لەسەرەتاکانەوە بەلام بەوشیوەیە نا تا کار گەیشتە ئەوەى خەریک بوو لەنیوان هاورێیان و پیشمەرگەو کادیران دا لێکترزان و بەرەنگاربونەوە و چەک بەرامبەر یەکتر بەکار هێنان بێتەئاراوە . ی ـ ن ـ ک لەو کات و ساتە ئالۆزەى هێرشە بەربلاوەکانى سوپاى بەعسى پاش تیکچونى گفتوگۆکان دۆخەکە ئالوزتر بکات تا رادەى دووکەرت بوون بەهۆى ئەو بیروبۆچونەى هەندێ لە هەڤالان و کادیران . . بێگومان بیروبۆچون و رادەربرین و رەخنەگرتن هەمووکاتێ ئازاد بووە بەلام لە چوار چیوەیەکدا کە نەبیتە هۆى دلخۆش کردنى ناحەزان و دوژمن و دووکەرت بوون . . چاکترین نمونەش چیرۆکى سەگوەری خوالێخۆش بوو محمد موکری بوو لەرادەربرین .
بۆیە سەرکردایەتى کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان بۆ ئیحتیوا کردنى ئەو گرژى و ئالۆزیە بریارى کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ بریارێکى چارەنوس ساز لە بەرگەلو ( پلینۆم ) درابوو بۆ تاوتوێ کردنى بارودۆخى ناوخۆى کۆمەلەو پیداچونەوەبە هەندێ لە کارو ئەرک و چالاکیەکان و تاوتوێ کردنى ئەو بابەتەش .
پاش بروسکە کردن بەشێ لە رێکخستنەکان و سەرکردەو کادیرەکانى کۆمەلەى رەنجدەران لە هەمو ناوچەکانى کوردستانەوە روویان لە سەرکردایەتى دەکرد لە دۆلى جافایەتى بۆ بەشدارى کردن لەو پلینۆمە . . بەعسیش ترسى زۆرى لەو جۆرە کوبونەوانە لێ نیشتبوو نەوەک کارێکى گرنگى سەربازى بەدواوە بێ هەر بۆیە بەچڕی لە هەموو لایەکەوە کەوتبوە تۆپبارانى ناوچەکە سەرتاسەر و . . ئاسمانیش هەدادانى نەبوو لەبەر بارانى بەخوڕ . جەورى خۆى بەسەرماندا دەباراند ..
تۆپبارانکردنى ناوچەکانى سەرکردایەتى بەراستى وەک حەبى گولاجى لێهاتبوو لامان سێ ژەمە بوو هەندێکى بیزارکەرى شەوانە ( ازعاج لیلى ) جگە لە بۆردومانى فرۆکەجەنگیەکان کات و ساتیان بۆ نەبوو سەرەراى ئەو ئابلوقە ئابوریەى هەبوو واى لەهەندێ خەلکى لادێکان کردبوو تا رادەیەک ناوچەکە چۆل بکەن و هەندیکیشیان خۆراگرانە لەقەد پال و شوێنە نەدیارەکان شوێن حەوانەوەیان بۆ خۆیان ومال و منالیان دروستکردبوو مابونەوە .
ئیمەش وەک بیتەل لەگەل هاورێیانم هەندێ لەو بروسکانەى لەبیتەلەکەى بەڕیز کاک نەوشیروانەوە دەردەچوو کە هەندێ جار بەهۆى خراپى و دەنگ پێک نەگەیشتن و تەشویش و هەورە بروسکە لەگەل بیتەلەکانى تر وەرمان دەگرت و دەمانگەیاندە ئەو شوێن و کەسانەى کە دەبوو بەشدار بن لە پلینۆم .
پەناگەیەکى ئاساییمان هەبوو بەلام زۆر باش نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا ئاو چوبووە ناویەوە , بۆ راپەراندنى کارە زۆرەکانمان هەر لە ژوورەکەى خۆمان بەردەوام بوین بێ گوێدانە تۆپبارانى بەردەوام تا ئەوکاتەى جەنابى مامجەلال پرسیارى کرد لەکوێ کارەکانتان دەکەن ؟ بەندەش ووتم هەر لە ژوورەکەى خۆمان فەرموى ئەى پەناگاکەى خۆتان وتم ئاوى تێچوەو بەکەڵک نایەت و تۆپبارانەکە تا ئیستا دوورە نزیک ئیمە نییە . فەرمووى ئەى ئەگەر رەصدەکەیان دۆزیەوە و زیاتر نزیک بۆوە لێمان ؟ لەراستى دا کەمێ توورە بوو فەرموی ئەوە ئازایەتى نییە ئەوە ئیهمالى کردنە . ئەوە سەرپێچیە لەیاساکانى خۆپاراستن بۆیە فەرمانى کرد هەرئیستا خۆتان و بێتەل و پیداویستیەکانتان بگوازنەوە ئەو پەناگەیەى من بۆیە بەندەو خارە ئازاد هەرچونێک بوو کەوتینە ئەنتینا هەلدان و گواستنەوەى بیتەل و پیداویستیەکانى بۆ پەناگاکە لەژێر رەحمەتى تۆپباران و بارانى بەخوڕ و کەوتینە کارکردن لەناو پەناگەکە هیشتا یەک دوو پەیوەندیمان ئەنجام نەدابوو .. بارانەکە ئەوەندە بەخووڕ دەبارى بەرە بەرە لەسەر دارەکانى پەناگەوە ئاوو دەهاتەخوارێ و هەستمان کرد دیوارەکان تەڕ دەبوون و خەریکە دەتلیسێتەوە و لەنکاوێکا یەکێ لە رایەلەکانى سەر پەناگاکە کەوتە خوارێ و خەریک بوو دەڕما بەسەرماندا ، بۆیە بەپەلە خۆمان کۆکردەوەو بیتەل و پیداویستیەکانمان رزگار کرد و چوینە بارەگاى مەکتەبی سیاسى لەسەروو خۆمانەوە پاش ئاگادارکردنەوەى جەنابى مام لەحالەتەکە لەوێش دووبارە پیویستى کرد ئەنتینا هەلدەینەوە بۆ بەردەوام بوون و کار نەوەستان دوژمنیش بەردەوام و بەتوندى و بەچڕی بەردەوام بوو لە تۆپبارانى یاخسەمەرو بەرگەلو , سەرگەلو , چاڵاوا , هەڵەدن و چؤخماخ و ….هتد ، دەکرد بۆیە ئەو پلینۆمە لەناو هیزی پێشمەرگەو کادیرەکانى ئەو کات و سەردەمە بە پلى تۆپ ناونرا بوو .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت