مەحمود رەزا ئەمین : وه‌ڵامێک بۆ دکتۆر محه‌مه‌دی حاجی .
دکتۆرمحهمهد حاجی ، رێکخه‌ری ژوری پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له هه‌فته‌ی دوه‌می ساڵی 2016 دا ، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسی دا رای گه‌یاند که ، واز له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه هێنێ .
شه‌وی 16/1/2016 له به‌رنامه‌ی روداوی ئه‌مڕۆی ، ته‌له‌فزیۆنی روداو دا هۆی ده‌س له کار کێشانه‌وه و واز هێنان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ، ڕوون کرده‌وه . له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هه‌وڵی دا ، راست یا درۆ عوزر بۆ وازهێنان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بدۆزێته‌وه . یه‌کێ له درۆکانی ئه‌مه بو : نه‌وشیروان مسته‌فا به پلان دکتۆر ده‌ربازی کردوه به وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عیراق ، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه بۆ ئامۆزاکه‌ی خۆش کا ، ببێ به ئه‌ندامی پارله‌مانی عیراق . له خواره‌وه ڕوونی ئه‌که‌مه‌وه ئه‌م بیانوه‌ی ناوبراو چۆن درۆیه .
نه‌وشیروان مسته‌فا به ئێوه ناشیرین نابێ :
له ساڵی 2009 وه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بوه ، ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاوی ، ئه‌وه‌ی میدیای کوردی ناوی ناوه : ” دیار” وازیان له‌م بزوتنه‌وه‌یه هێناوه . واز هێنان شتێکی ئاسایییه و مافی هه‌مو که‌سێکه که شوێنێ یا حیزبێکی به دڵ نه بو ، وازی لێ بێنێ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی نا ئاسایییه ، ئه‌وه‌یه کاتێ واز ئه‌هێنن ، جا به هه‌ر هۆیه‌ک بێ، درۆ هه‌ڵبه‌ستن . زیاتر یش درۆکان یان روی له رێکخه‌ری گشتییه .
بۆچی رێکخه‌ری گشتی ؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خۆیان به‌رنه ئاستی رێکخه‌ری گشتی و ، نرخی خۆیان له بازاڕی کڕین و فرۆشتنی سیاسه‌تا به‌رنه سه‌رێ . تا ئێستا چه‌ن نمونه‌یه‌کمان له‌م بابه‌ته ” دیارانه هه‌یه .
نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌زارانی وه‌کو ئێوه ناشیرین نابێ چونکه ئه‌و به کرده‌وه، له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌لماندویه‌تی :
– پیاوی ده‌وڵه‌ته نه‌ک سیاسه‌ت ؛
– ته‌ماحی به ده‌سه‌ڵات و له ماڵی گشتی نیه ؛
– له هیچ شتێکا چڵێس و نه‌وسن نیه ؛
– پۆست په‌رست و پاره په‌رست نیه؛
– سیاسییه‌کی ده‌سبڕ و درۆزن نیه . راستگۆ ، راشکاو و قسه له روه ؛
– مێژوی خۆی به پۆست و پاره نا گۆڕێته‌وه . بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ولاد و خزمه‌کانی، خۆی ناشیرین و له‌که دار ناکا ؛
– وه‌کو سیاسیه دزه‌کانی کوردستان ، مڵک و ماڵی گشتی و هی هاووڵاتیان به هی خۆی و خزم و که‌سوکاری نا زانێ ؛
– منه‌تی خه‌بات و تێکۆشان به‌سه‌ر خه‌ڵکا ناکا ؛
– سیاسه‌تی نه کردوه به کاسپی و سه‌رچاوه‌ی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ن کردن ؛
– سیاسه‌ت یش نه کا ، ناوی نا کوژێته‌وه ، ئه‌توانێ به نوسینی کتێبی مێژویی و ئه‌ده‌بیی قوڵ هه‌میشه له کۆنه‌ستی کۆمه‌ڵا بمێنێته‌وه ؛
– بڕوای به پۆلێن کردنی هاووڵاتیان نیه له سه‌ر بناخه‌ی : ” شۆڕشگێڕ و نه شۆڕشگێڕ ” ” پێشمه‌رگه و نه پێشمه‌رگه ” ” به‌رپرس و نه به‌رپرس ” ” ئه‌ولادی مه‌سول و ئه‌ولادی نه مه‌سول ” “بنه‌ماڵه‌ی پیرۆز و هی نه پیرۆز ” ” هاووڵاتی جوان و هی ناشیرین ” ” ئیماندار و بێ ئیمان ” و …
ئه‌و له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه که ده‌سی داوه‌ته سیاسه‌ت بڕوای به کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپی ئینسانیی جوان هه‌بوه ، هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه له سه‌ریان : دژی زوڵم و سته‌م و ، له‌گه‌ڵ دنیایه‌کی پڕ له داد و یه‌کسانیی هاووڵاتیان له به‌رامبه‌ر قانونا : ” مافی هاووڵاتی بون ” بوه و هه‌یه . بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نوسینه کۆنه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وانه‌ی نزیکه‌ی 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیونی تا بۆتان ده‌ر که‌وێ، ئه‌م کابرایه خه‌ونێکی ئینسانی هه‌یه ئه یه‌وێ بیهێنێته دی ، بۆیه به ئێوه مانان له‌که‌دار نا کرێ .
ئه‌م قسه‌یه‌ی کاک حه‌مه‌ی حاجی بۆچی درۆیه ؟
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و دیکتاتۆر و خزمخوایه بوایه که جیابوه‌کان له گۆڕان له کاتی وازهێنانیانا باسی ئه‌که‌ن ، چ پێویستی به‌و سیناریۆ و پێچه به‌ده‌وره هه‌یه که حه‌مه‌ی حاجی باسی کرد : ” دکتۆر ده‌رباز بکه‌ن به وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌ی کورسیه‌ک چۆڵ ببێ ، دوایی پۆست بده‌ن به کاک قادر بۆ ئه‌وه‌ی نۆره‌که‌ی ئه‌و به‌ر من بکه‌وێ “. که نه‌وشیروان ئه‌وه بێ ئه‌وان ئه‌یڵێن ، خۆ راسته‌وخۆ ، بێ پێچ و په‌نا منی ئه کرد به سه‌رۆکی لیسته‌که و ده‌رچونم مسۆگه‌ر ئه بو و ، له به‌غا یش ئه‌ی کردم به جێگری سه‌رۆکی پارله‌مان یا سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌که . یا ژوری هه‌ڵبژاردن و په‌یجوری را ئه‌سپارد ئیشم بۆ بکه‌ن و ده‌رم چێنن . یا هیچ نه بێ خۆی ، یا خۆی و کوڕه‌کانی له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنا چه‌ن جارێ له‌گه‌ڵم ده‌ر ئه که‌وتن … یا عه‌ره‌ب وته‌نی : ” اچعف الایمان ” وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌گرتم و بڵاوی ئه کرده‌وه .
هه‌مو گۆڕانه‌کانی گرده‌که و ژوره‌کانی و ده‌زگاکانی ئاگادارن که ، هیچ یه‌کێ له‌وانه رویان نه دا .
وای بۆ ئه‌چم کاک حه‌مه‌ی حاجی راسپێردرا بێ ئه‌م درۆیه بکا بۆ ئه‌وه‌ی ” بسه‌لمێ ! ” که نه‌وشیروان مسته‌فا هیچی له سه‌رکرده‌کانی که‌ی کورد زیاد نیه … هه‌ر به ده‌م دژی به بنه‌ماڵه کردنی سیستمی حوکمڕانییه ، ئه‌گینا به کرده‌وه ئه‌و یش هه‌ر ئه‌وه ئه‌کا که بنه‌ماڵه سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌ی که‌ن : خزمخوایی و بنه‌ماڵه په‌رستی و قۆرخکردنی پۆست و پله و سامان و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه .
چۆن بوم به ئه‌ندامی پارله‌مان ؟:
ساڵی 2009 که کاک نه‌وشیروان رای گه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی 25 ی 7 لیستی سه‌ربه‌خۆی ئه بێ ، به ئیمێڵ چه‌ن جارێک داواکاری خۆ کاندید کردنم نارد بۆ کاک نه‌وشیروان و کاک حه‌مه تۆفیق ، هیچیان وه‌ڵامیان نه دامه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا که که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ کرد ، کوڕه پورێکم پێوه‌ندی پێوه کردم ، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌شداری کردن له که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنا ، کردم . گه‌ڕامه‌وه کوردستان و ، هه‌ر ئه‌و کوڕه پوره‌م خۆی ، له سه‌ر گیرفانی خۆی ، له گرده‌که ، دو کابینه‌ی پچوکی یه‌ک ژوری بۆ دانام . یه‌کێکیان بۆ نوستن و ئه‌وی که‌یان بۆ ئۆفیسی ئیش کردن . چه‌ن مانگێ تیایانا ژیام . چه‌ن مانگێ پێش هه‌ڵبژاردنی 2010 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ڕامه‌وه کوردستان . کاک نه‌وشیروانم بینی . باسی پلانی خۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کیم ، به ماڵه‌وه ، بۆ کرد . پێم وت ، به نیازم خۆم کاندید که‌م بۆ پارله‌مانی عیراق ، داوای پشتیوانیت لێ نا که‌م ، به‌س رێگه‌م لێ مه‌گره . به ئا یا نا ، وه‌ڵامی نه دامه‌وه . که کاتی ئاماده کردنی لیستی کاندید هات ، لیژنه‌ی دانانی لیستی کاندیده‌کان دو جار ناومی له لیسته‌که دانا ، هه‌ر دو جاره‌که کاک نه‌وشیروان ناومی ده‌رهێنا بو . لیژنه‌که لێیان پرسی بو بۆ وا ئه‌که‌ی ؟ وتبوی ، هه‌قتان چیه ، خزمی خۆم نیه ؟ من خۆم وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه بۆ . ئێسته‌شی له‌گه‌ڵا بێ نه‌ی وت ، بۆ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا که هه‌ڵوێسته‌که‌ی زۆر ئازاری دام ، به‌ڵام له لیژنه‌ی باڵای که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنا بومه ئه‌ندام و شه‌و و رۆژ ، به‌لای که‌مه‌وه 13- 14 سه‌عاتی به‌رده‌وام له لیژنه‌که و کاناڵی KNN ئیشم ئه کرد .
بۆ هه‌ڵبژاردنی 2013 جارێکی که چومه‌وه لای کاک نه‌وشیروان و پێم وته‌وه ، ئه‌مه‌وێ خۆم کاندید که‌م ، پشتیوانیتم ناوێ ، به‌س تکایه رێگریم لێ مه‌که . ئه‌مجاره‌یان وتی ، هه‌قی خۆته ، داوا بکه ، رێگر نابم . به‌وشێوه‌یه ناوم چووه ناو لیستی کاندیده‌کانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان . به‌ڵام که پارتی و یه‌کێتی ئینقلابه‌که‌ی 30 ی حوزه‌یرانی 2013 یان کرد و به نا شه‌رعی دو ساڵ ته‌مه‌نی کورسییه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی‌یان درێژ کرده‌وه ، نامه‌یه‌کم دا به ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و داوام کرد ناوم له لیستی کاندیده‌کان ده‌ر بهێنن . هۆی داواکهمم رون کرد بوه وه : ” دوای درێژ کردنه‌وه‌ی نا قانونیی ته‌مه‌نی کورسییه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی ، ناتوانم سبه‌ی له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نا شه‌رعی که‌سێکی وادا به ویژدانی ئاسوده‌وه بچمه هه‌ولێر و ممارسه‌ی ئه‌رکی سه‌رشانم بکه‌م ” له‌به‌ر ئه‌وه ، تکایه ناوم له لیستی کاندیده‌کان ده‌ر بهێنن . کردیان . وێنه‌یه‌ک له داواکاری خۆ کێشانه‌وه‌م له لیستی کاندیده‌کان ، دایه کاک نه‌وشیروان . به‌ڵام له‌سه‌ر داوای رێکخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردن ، کاک ئارام شێخ محه‌مه‌د ، بومه کاندیدی ژماره 25 ی لیستی کاندیده‌کانی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی که ، بڕیار بو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان بکرێ و ، پارتی و یه‌کێتی نه‌یان هێشت بکرێ .
ساڵی 2014 یش بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی پارله‌مانی عیراق ، داوام کرد ببمه کاندید . وه‌کو کانیده‌کانی که تاقیکردنه‌وه‌ی زاره‌کی و نوسینم بڕی و ، به قورعه یش ، ژماره 10 ی لیسته‌که‌م به‌ر که‌وت . بێجگه له 3000 دۆلار که کوڕه پورێکم دایمێ بۆ که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌که‌م ، تێکڕای هه‌ڵمه‌ته‌که‌م به قه‌رز برده سه‌ر ، بێ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یا کاک نه‌وشیروان هاوکاری یه‌ک تاکه دیناریان کرد بم ( ئه‌مه بۆ هه‌مو کاندیده‌کان هه‌مان شت بو . لێ ، لێره‌یا بۆیه ناوی کاک نه‌وشیروانم هێنا ، چونکه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بوایه که ناحه‌زه‌کانی پێی ئه‌ڵێن ، ئه‌بو بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که‌م و دهرچواندنم ، به پاره پشتیوانی بکردمایه ). که من هه‌رگیز نه به ته‌مای شتی وا بوم و نه هه‌قم هه‌یه به ته‌مای بم .
وه‌لحاسڵ ، هه‌مو ئه‌رگومێنت و ده‌لاله‌ت و قه‌رینه‌کان پشتیوانیان له‌و بۆچونه ئه کرد که گۆڕان ده‌نگی زۆر زیاتر له‌وه بهێنێ که هێنای . ته‌زویری سیستماتیک له یه‌ک کاتا دو گورزی کاریگه‌ری له ده‌نگه‌کانی گۆڕان وه‌شاند : ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی که‌م و نرخی کورسیی به‌رز کرده‌وه . به‌و شێوه‌یه ده‌رچوه‌کانی قۆناغی یه‌که‌م منیان تیا نه بوم . که دکتۆر ده‌رباز بو به وه‌زیر ، له ئه‌وروپا بوم . چه‌ند براده‌رێکم ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ به‌م جێگه‌که‌ی پڕ بکه‌مه‌وه . تا ئه‌و کاته ئاگام له قانونی ژماره 6 ی ساڵی 2006 نه بو . له‌به‌ر ئه‌وه پێم وتن ، کاک قادر له پێشمه‌وه‌یه ، شمولم نا کا . که قانونهکهم بینی ، گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان . تا من گه‌ڕامه‌وه ، ژماره‌یه‌کی زۆر له کادره پێشکه‌وتوه‌کانی گۆڕان به تاک و کۆ ، چوبونه لای کاک عومه‌ری سه‌ی عه‌لی و مامۆستا جه‌لال و … دوایی بۆم ده‌رکه‌وت که کاک عومه‌ر و مامۆستا جه‌لال و مامۆستا جه‌مال و .. چه‌ن خوشک و برایه‌کی که دهسپێشکهریان کردوه و ، چونه ته لای کاک نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌ی من جێگه‌که‌ی دکتۆر ده‌رباز پڕ بکه‌مه‌وه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مامۆستا جه‌مال کاک قادری بانگ کرده گرده‌که و ، ره‌ئی بزوتنه‌وه‌که‌ی پێ وت بو که ، پێیان باشه له‌به‌ر ئه‌مه و ئه‌وه ، من جێگه‌که‌ی دکتۆر پڕ بکه‌مه‌وه . زۆر سپاسی کاک قادر ئه‌که‌م که داواکه‌ی قه‌بوڵ کرد بو . ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌مویان له‌گه‌ڵ قانون و پره‌نسیپی حیزبی کۆک بون . که گه‌یشتمه‌وه کوردستان ، یه‌که‌م که‌س چوم کاک نه‌وشیروانم بینی . نیازی خۆمم بۆ باس کرد . وتی ، ” ئه‌زانم تۆ واو واو وایت ، به‌ڵام من بۆت ناکه‌م ، چونکه خزممی . بچۆ بۆ لای براده‌ران با ئه‌وان بڕیار بده‌ن … من نایکه‌م “. سه‌ره‌نجام براده‌ران بڕیاریان دا و جێگه‌که‌ی دکتۆرم پڕ کرده‌وه .
دکتۆر ده‌رباز چۆن بو به وه‌زیر ؟
من نه له کاک نه‌وشیروان و نه له هیچ به‌رپرسێکی که‌ی گۆڕان ، چیرۆکی به وه‌زیر بونی دکتۆرم نه بیستوه . به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه‌م له هاوڕێ پارله‌مانتاره‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان له به‌غا ، بیستوه : لۆبییان له ناو پارله‌مانتاره‌کانی کورد و فراکسۆنه نه کورده‌کانا کردوه و کورسییه‌کی وه‌زاره‌تیان پچڕیوه “. زیره‌کانه سودیان له ناتهبایییهکانی ئه‌و کاته‌ی پارتی و یه‌کێتی وه‌ر گرت بو . به قسه‌ی هاوڕێکانم ، سه‌ره‌تا کاک نه‌وشیروان بڕوای نه کرد بو ، بتوانن شتی وا بکه‌ن . لێ ، کردیان . ئێستا ئه‌گه‌ر دکتۆر ده‌رباز باشترین وه‌زیری کابینه‌که‌ی دکتۆر عه‌بادی نه بێ ، ئه‌وا له باشه‌کانه . به دڵنیایی ته‌واوه له کابینهکهیا ده‌سپاک ترینه ، ئه‌گه‌ر نه ڵێم : تاکه وه‌زیری دهسپاکه .
من و دکتۆر محه‌مه‌دی حاجی :
ئه‌وه‌نه‌ی پێوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه ، دور و نزیک نهم ناسیوه . له خه‌یاڵما نیه له‌و ماوه‌یه یش که بوه به لێپرسراوی ژور و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ، له هیچ بۆنه و شوێنێکا یه‌کترمان له نزیکه‌وه دی بێ .
که‌واته مافی ئه ده‌مێ ، ئه‌و یش دور یا نزیک من نه ناسێ . لێ ، گرێکه ئا لێرایه : که نه وه‌ک شه‌خس و نه وه‌ک توانا نامناسێ ، ئه‌ی چۆن ئه‌و غه‌دره‌م لێ ئه‌کا که ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامۆزای نه‌وشیروانم ، سیناریۆم بۆ داڕێژراوه تا ببمه پارله‌مانتار ؟”.
ئه‌وی راستی بێ ، کاک حه‌مه‌ی حاجی ، یه‌که‌م که‌س نیه ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد بێ . پاراستنی پارتی له رابردوا چه‌ن جارێ له رێگه‌ی میدیا سێبه‌ره‌کانی خۆی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌ر به خۆیه‌وه ئه‌م پرسه‌ی خسته بازاڕ . به‌ڵام من هه‌میشه پێم عه‌یب بوه و عه‌یبه ، وه‌ڵامی ده‌زگای وا به‌د ناو بده‌مه‌وه . که ئه‌م ده‌زگایه نه‌ی توانی به‌م رێگه‌یه ده‌م کوتم کا ، پ‌د‌ک و پاراستنه‌که‌ی له دو لاوه هه‌وڵی ده‌مکوت کردنمیان دا : له لایه‌ک وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی به نامه‌ی ره‌سمی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ناردم ئه‌مدا به دادگا . هاو زه‌مان ده‌زگای پاراستن له رێگه‌ی ” په‌یامنێری !” بڵاڤۆکێکی سه‌ر به خۆی و له رێگه‌ی چه‌ن عهمیلێکیان له ناو پارله‌مانی عیراق ، خه‌ریکی چنینی چیرۆکێکی خه‌یاڵی بون بۆم : ” مه‌حمو ره‌زا به نهێنێ چه‌ن جارێ مالیکی دیوه !”. پرسیاری من له کاک حه‌مه‌ی حاجی ئه‌مه‌یه : “به رێکه‌وت هه‌وڵه‌کانی پاراستن و درۆکه‌ی تۆ یه‌کیان گرته‌وه ؟”
کورته‌یه‌ک له ژیانی سیاسیم :
تا ئێستا له هیچ بۆنه و شوێنێکا به نوسین باسی ژیانی سیاسیی خۆمم بڵاو نه کردۆته‌وه . ئه‌وه‌ی کردومه به ئه‌رکی سه‌رشانمم زانیوه و منه‌ت به سه‌ر که‌سا ناکه‌م . گه‌له‌که‌م و کێشه ره‌واکه‌ی شایه‌نی زۆر له‌وه زیاتر بون که تا ئێستا کردومه . لێ ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ڵسێ و نانوپیاز به به پارله‌مانتار بونی منه‌وه نه خوا ، به باشی ئه زانم کورته‌یه‌ک له ژیانی سیاسی خۆم بخه‌مه پێش چاوی خه‌ڵکی کوردستان ، تا وا نه زانن وه‌کو بنه‌ماڵه سیاسییه‌کانی کوردستان له ناو پاکه‌ته‌وه له ماڵی باوکمه‌وه هێنراوم و کراوم به پارله‌مانتار یا سامانی دزراوی میله‌ت خراوه‌ته به‌ر ده‌سم به ئاره‌زوی دڵ ته‌خشان و په‌خشانی که‌م :
1 – ساڵی 73 پێوه‌ندیم کردوه به یه‌کێتیی قوتابیانی کوردستانه‌وه .
2 – ساڵی 1974 پێوه‌ندیم کردوه به پ‌د‌ک ه‌وه .
3 – وه‌کو هه‌زاران خوێندکاری که ، ساڵی 1974 پێوه‌ندیم کرد به شۆڕشه‌وه و تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاشبه‌تاڵی به شۆڕشی چوارده ساڵه‌ی کورد کرد ، له ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس سه‌رقاڵی چالاکیی سیاسی – حیزبی و پیشه‌یی (قوتابیان) بوم .
4 – ساڵی 1977 له به‌غا ، کاتێ خوێندکار بوم ، پێوه‌ندیم کرد به کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لینینی کوردستانه‌وه .
5 – دوای ته‌واو کردنی خوێندن ماوه‌یه‌ک لێپرسراوی رێکخستنه‌کانی خانه‌قین بوم .
6 – له 1980 وه هه‌تا کۆتایی مانگی نیسانی 1985 له سنوری رێکخراوی سلێمانیی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستانا ، لێپرسراوێتی ژماره‌یه‌کی زۆری رێکخراو/ که‌رتی رێکخستنی ناو شارم له ئه‌ستۆ بوه : له ناو سلێمانی ، دوایی نزیکه‌ی ساڵێک لێپرسراوی راسته‌وخۆی رێکخستنی کۆمه‌ڵه بوم له سنوری شار و شارۆچکه‌کانی : هه‌ڵه‌بجه ، سیروان ، پێنجوین ، ناڵپارێز ، سه‌ید سادق ، عه‌ربه‌ت ، ده‌ربه‌نیخان و که‌لار . دوا تر گه‌ڕامه‌وه ناو شاری سلێمانی هه‌تا شه‌وی 29/4/1985 ئه‌منی سلێمانی هه‌ڵی کوتایه سه‌ر ماڵه‌که‌م . توانیم له سه‌ربانه‌وه له ده‌سیان هه‌ڵبێم . هاوسه‌ره‌که‌میان له باتی خۆم برد . زیاتر له مانگێ له سلێمانی و شه‌نگال زیندانی کرا . کۆرپه‌له‌ی یه‌که‌م مان ، له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگیا له مناڵدانی دایکیا ، به شه‌قی به‌عسییه‌کان کوژرا . جه‌لاده‌کانی به‌عس به هاوسه‌ره‌که‌میان وتبو ، ناهێڵین ئه‌و کۆرپه‌یه‌ت به زیندویی له دایک ببێ ، تا سبه‌ی وه‌کو باوکی بۆمان ببێ به ” مخرب ” .
7 – له سه‌ره‌تای ساڵی 1980 وه که‌وتمه نوسینی وتاری سیاسی و فیکری بۆ سنوری رێکخراوی سلێمانیی کۆمه‌ڵه . له 1982 یشه‌وه که‌وتمه ناردنی وتار بۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان له رێگه‌ی رێکخراوی سلێمانییه‌وه . وتاره‌کان زۆر نه بون ، به‌ڵام له ناوچه‌ی شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه رژێمی به‌عسیان شڵه‌ژاند . چونکه زانیاری وردیان تیا بو له‌سه‌ر قوتابخانه داخراوه‌کان و خه‌سته‌خانه‌کانی ناوچه‌که و نه بونی ده‌رمان و که‌میی خزمه‌تگوزاری و پرۆژه وه‌همییه‌کانی رژێم له ناوچه‌که .
8 – ساڵی 1985 بۆ ماوه‌ی چه‌ن مانگێ له هه‌ر یه‌ک له ده‌زگای ناوه‌ندی رێکخستنی کۆمه‌ڵه و ده‌زگای ناوه‌ندی رۆشنبیریی کۆمه‌ڵه کادر بوم . هاوزه‌مان به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه یش بوم له سنوری ده‌زگا و باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی له ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی .
9 – ساڵی 86- 1987 ئه‌ندامی ده‌زگای پێوه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی یه‌کێتی بوم . ئه‌م ده‌زگایه‌ی یه‌کێتی ، بۆ یه‌که‌مجار ساڵی 86 دامه‌زرا . شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و به‌نده ئه‌ندامی ده‌زگاکه بوین . کاک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر لێپرسراومان بو . له سه‌ر روداوێ ئیستیقاله‌م دا له‌م ده‌زگایه . ئێره جێگه‌ی باسکردنی نیه .
له‌و ماوه‌یه دا که ئه‌ندامی ئه‌م ده‌زگایه بوم ، ده‌زگاکه‌مان پێشوازی له وه‌فدی دو حیزبی کوردستانی کرد : وه‌فدی پارتی به سه‌رۆکایه‌تی فازڵ میرانی که ، زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک له لامان مانه‌وه ؛ وه‌فدی پارتی گه‌ل که بریتی بو له وریای سه‌عاتی و بروسکه‌ی نوری شاوه‌یس . ئه‌مان یش هه‌فته‌یه‌ک مانه‌وه . که وه‌فدی پارتی هات ، یه‌کێتی له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سێ مانگه و سێ رۆژه‌ی قه‌یوان ماوه‌تا بو . وه‌فده‌که‌ی پارتی سه‌ری سوڕما بو له ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی . نا هه‌قیان نه بو ، نه هه‌رگیز له ژیانیانا شتی وایان به حیزبه‌که‌یانه‌وه دی بو ، نه قه‌ت یش ئه‌ی بینن .
10 – ساڵی 87- 1988 ، هه‌تا دوای ئه‌نفاله‌کان ئه‌ندامی ده‌زگای ناوه‌ندی رۆشنبیری کۆمه‌ڵه بوم .
11 – که ساڵی 988 له سه‌قز ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌کێتی دروست کرایه‌وه ، چه‌ند مانگێ بومه لێپرسراوی به‌شی ئینصات . له پڕێکا 3 نوسه‌ری سه‌ره‌کی به‌شی کوردی له ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی کوردستان به دوای یه‌کا ، له ماوه‌یه‌کی کورتا رادیۆیان جێ هێشت و ئه‌رکی نوسینی سه‌روتاری رۆژانه‌ی ئیزگه‌که که‌وته سه‌ر شانی من . هه‌تا ناوه‌ڕاستی 1993، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سه‌روتاری رۆژانه‌ی رادیۆ من ئه‌م نوسی . له‌و ماوه‌یه دا بێجگه له سه‌روتار ، زۆربه‌ی رۆژه‌کان ئه بو 1- 3 بابه‌تی که‌م هه‌بێ .
12 – نیسانی 1992 له‌گه‌ڵ کاک فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و ره‌حمه‌تیی کاک مسته‌فای برایم ده‌روێش ( سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستان ) مان دامه‌زراند . له یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌ی سه‌نته‌ر ( گۆڤاری سیاسه‌تی ده‌ولی ) ـیه‌وه ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران بوم . ژماره‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌م له ژماره‌کانی 1 بۆ 11 و ژماره‌کانی 19 و 20 دا بڵاو کراونه‌ته‌وه . هه‌مویان بابه‌تی ئه‌منی قه‌ومی ، جیوپۆله‌تیک و ستراتیجی بون .
ساڵی 1993 له سه‌ر داوای خۆم وازم له ئه‌ندامه‌تی ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌کێتی هێنا و خۆم ته‌رخان کرد بۆ نوسینی لێکۆڵینه‌وه و سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی .
13 – له حوزه‌یرانی 1993 بۆ حوزه‌یرانی 1996 به ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌که بوم . پێش ئه‌وه به نا ره‌سمی ( دیفاکتۆ ) به‌ڕێوه‌به‌ری بوم .
14 – ساڵانی 1993- 1996 له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی کادرانی یه‌کێتی و سیمیناری کۆمیته‌کانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمان ی، وانه‌ی ئه‌منی قه‌ومی و جیوپۆله‌تیک – م به سه‌دان کادری یه‌کێتی وتۆته‌وه . هه‌روه‌ها مامۆستای میوان بوم بۆ وانه‌ی ئه‌منی قه‌ومی له کۆلیژی سه‌ربازیی قه‌لاچوالان .
15 – ساڵی 1996 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی سلێمانی و ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دانانی پرۆگرامی خوێندنی په‌یمانگاکه و مامۆستای وانه‌ی ئه‌منی قه‌ومی بوم تیایا .
16 – له ئۆگۆستی 2003 وه بۆ نۆڤه‌مبه‌ری 2008 کارگێڕی رۆشنبیریی مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بوم .
17 – له نێوان ساڵانی 2005- 2008 له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێم ( پرسم پێ نه کردون بۆیه ناویان نا هێنم ) له ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و 10 وڵاتی ئه‌وروپی ، تۆڕێکی سیاسی مان دروست کرد بۆ خۆ ئاماده کردن بۆ رێکخستنێکی نوێ . له‌و ماوه‌یه دا 5 بڵاوکراوه‌ی ناوخۆ مان ده‌ر کرد . که یه‌کێتی پێی زانی ، تۆمه‌تی به‌تاڵ و بێ به‌ڵگه‌ی دایه پاڵ کاک نه‌وشیروان ، بێ ئه‌وه‌ی دور و نزیک ئه‌و ئاگاداری هیچ جوڵه‌یه‌کی ئێمه بو بێ .
18 – ساڵی 2008 که ره‌وتی گۆڕینی دیمۆکراتی له له‌نده‌ن خۆی راگه‌یاند ، تۆڕه‌که‌ی ئێمه بوه بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری ( ره‌گ) . ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیی ( ره‌گ ) 11 که‌س بوین . شه‌ش که‌سمان خۆیان ئاشکرا کرد بو : ( شۆڕش حاجی ، وشیار عابد ، مه‌لا خدر ، هه‌ڤاڵ کوێستانی ، دکتۆر چیا عه‌باس و مه‌حمود مراد ) ؛ پێنج که‌س یشمان خۆمان ئاشکرا نه کرد بو . من یه‌کێکیان بوم ( پرسم به چواره‌که‌ی که نه کردوه بۆیه ناویان ئاشکرا نا که‌م ) .
19 – که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی راگه‌یاند ، ( ره‌گ ) هه‌مو توانای خۆی خسته پاڵی . گۆڕان له ساڵانی 2009، 2010، 2013 و 2014 دا داخڵی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان و عیراق بو . له سێ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌ما ، هه‌مو جارێ له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنا له ئه‌وروپاوه له سه‌ر حسابی خۆم گه‌ڕاومه‌ته‌وه و بوم به ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن. له چواره‌م هه‌ڵبژاردنا کاندیدی بزوتنه‌وه‌که بوم . له سێ هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌ما ، هاوشانی لیژنه‌ی باڵای که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن ، له کاتی پێویستا هاوکاریی ژوری هه‌ڵبژاردنم کردوه و ، رۆڵی هه‌ماهه‌نگکاری نێوان ژوره‌که و کاناڵی KNN م دیووه .
20 – یه‌که‌م لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له گرده‌که ، له سه‌ر پێشنیاری من دروست کرا . یه‌که‌م سه‌رۆکی لیژنه‌که من بوم . یه‌که‌م راپۆرت که له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتیی چه‌وتی کوردستان له گۆڕانا نوسرا بێ ، به سه‌رپه‌رشتی من نوسراوه . من له سه‌ره‌تاوه دژی سیاسه‌تی نه‌وتیی نێچیروان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی بوم و ، پێشبینی ئه‌م رۆژه‌م له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان کرد بو . ئه‌وه‌ی ئێستا پارتی و یه‌کێتی به سه‌ر کوردستانیان هێناوه و هه‌رێمیان خستۆته سه‌ر ساجی عه‌لی ، من له وتاری : ” خۆپیشاندانه‌کانی که‌لار و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌مه لایه‌نه ” که سێپته‌مبه‌ری 2005 له رۆژنامه‌ی هاووڵاتیا بڵاوم کردۆته‌وه ، پێش بینی ئه‌م رۆژه‌م کرد بو که ئێستا تێی که‌وتوین . له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی له سه‌ره‌وه به کورتی باسم کردون که ، بێ دابڕان ئه‌کاته نزیکه‌ی 42 ساڵ خه‌بات و تێکۆشان ، وه‌کو کاک حه‌مه‌ی حاجیم نه کردوه و ، هه‌تا ئه‌م چرکه ساته ئه‌م چه‌ن لاپه‌ڕه‌یه‌ی تیا ئه‌نوسم ، داوام نه کردوه ته‌مه‌نی سیاسیم به خزمه‌ت بۆ حساب بکرێ . نازانم 2002- 2012 ئه‌و له ترسی کێ و کام حیزب هه‌ولێری به‌جێ هێشتوه تا ئه‌و 10 ساڵه‌ی بۆ بکرێ به ” خه‌بات !” و بخرێته سه‌ر ماوه‌ی خزمه‌تی ؟!
وه‌کو کاک حه‌مه‌ی حاجی ، ته‌ماحم له وه‌زیری ( به قسه‌کانیا دیار بو ، به ته‌مای جێگه‌که‌ی دکتۆر ده‌رباز بوه ) و سه‌روه‌زیر یش نه بوه ( دوا پرسیار که کاک هیوا جه‌مال له دکتۆری کرد ، ئه‌مه بو : به ته‌ما نیت واز له سیاسه‌ت بهێنی ؟ دکتۆری و سیاسه‌ت چ پێوه‌ندییان به یه‌که‌وه هه‌یه ؟. کاک حه‌مه‌ی حاجی وه‌ڵامی دایه‌وه : بۆ نیه‌تی ؟ ئه‌وه دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ، ئه‌وه دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ، ئه‌وه دکتۆر عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی ) . به‌و شێوه‌یه دکتۆر پێی وتین له ( لا وعی) ما په‌له‌مه ببمه سه‌ر وه‌زیر .
من کابرایه‌کی به سه‌بر و نوزه درێژم ، وه‌کو ئه‌و په‌له‌م نه بوه و نیه . بۆیه چاوه‌ڕێ ناکه‌م هه‌رگیز وه‌کو ئه‌وم به سه‌ر بێ و ببمه دیلی پۆست و ئیمتیاز و بۆ بهدهسهێنانیان ناچار بم درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستم :
کۆتایی 1991 که یه‌کێتی خۆی بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌م و هه‌ڵبژاردنی گشتی ئاماده ئه کرد ، من و کاک ئازاد چالاک و کاک عه‌باس به‌دریی ره‌حمه‌تی ، رۆژێ له شه‌قڵاوه له ماڵی مامجه‌لال بوین . مامجه‌لال وت ی : “حه‌ز ئه‌که‌م دوان له ئێوه له کۆنگره‌ی داهاتوا ببنه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی “. له به‌شه‌که‌ی خۆم ئه‌م وه‌ڵامه‌م دایه‌وه : “حه‌زم له ئه‌ندامه‌تی سه‌رکردایه‌تی نیه ، به‌ڵام حه‌زم لێیه ببمه ئه‌ندامی پارله‌مان “.
له‌و کاته‌وه من حه‌زم له ئه‌ندامه‌تی پارله‌مان و رقم له پۆستی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌مو حیزبێ بوه به هی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یشه‌وه . دوای 24 ساڵ له‌و مێژوه توانیم حه‌زه‌که‌م بێنمه دی و ببمه ئه‌ندامی پارله‌مان . بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن و که‌م بونه‌وه‌ی فرسه‌تی به‌دیهێنانی حه‌زه‌که‌م توشی ، هه‌ڵه و هه‌ڵپه و شڵه‌ژانم بکه‌ن . ئه‌مما ، بۆچی حه‌زم له ئه‌ندامه‌تی پارله‌مان بوه ؟ ره‌نگه هۆی ئه‌وه بێ که پێموا بوه و وایه ، که‌سێتیم هه‌ر به که‌ڵکی ئه‌م ئه‌رکه یه‌ت . ئاخۆ تیا سه‌ر ئه که‌وم یا نه؟ هێشتا زوه . تازه ساڵێکم تێ پهڕانوه . دروست یش نیه خۆم ، خۆم هه‌ڵسه‌نگێنم. ئه‌وه به هاوڕێکانم و خه‌ڵک و ده‌نگده‌ره‌کانم ئه کرێ . به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه ویژدانم ئاسوده‌یه که هه‌وڵم داوه له‌و ماوه‌یه دا هه‌مو توانام بخه‌مه کار چ بۆ کاری پارله‌مانی و چ بۆ به‌خشینی ته‌جره‌به به هاوڕێکانم ، به حوکمی ئه‌وه‌ی له هه‌مویان به ته‌مه‌ن تر و ، ته‌جره‌به‌ی ژیان و سیاسه‌تم له هه‌مویان زیا تره . وه چ بۆ دڵخۆش کردنی هه‌ر که‌سێ روی لێ نا بم .
بێ ویژدانه‌کان تۆزێ ویژدان !
دوای 42 ساڵه خه‌بات و له به‌ره‌ی گه‌لا بون ، بێ خیانه‌ت و دابڕان و زه‌وت کردنی ماڵی خه‌ڵکی و بێ دزی و گزی و فزی و سستی نواندن ، هێشتا پێمان ره‌وا نا بینن ، به ده‌نگی ده‌نگده‌ر ببینه ئه‌ندامی پارله‌مان؟
ئه‌مه چ ویژدانێکی مردوه خودایه !
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێكانت