دکتۆر محەمەدئەمين گەناویى : گۆڕان له کوێ وه ، سه‌ر یان گه‌ده ؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌ک بونه‌وه‌رێکی (organism) ی سروشتی وه‌ربگرین که هێشتا به‌های ئاینی و ئاکار و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ری ته‌واویان له‌سه‌ر سلوک نه‌بوه‌و نه‌بوه‌ته هێزی پاڵنه‌ر و پێوه‌ر هیچ ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆڤ وه‌ک سه‌رو گه‌ده هێزی دینامیکی و کاریگه‌ر نه‌بووه له‌سه‌ر ژینگه‌ی ژیانی ماددى و مانه‌وه له ژیان .
هه‌ڵبه‌ته مرۆڤى فطرى / سەرەتايى وه‌ک هه‌ر ئۆرگانزمێکی تر غه‌ریزه‌کان کاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر هەموو سلوکێكى ، به‌ڵام کاتێک مرۆڤ به‌پێی تیۆری ماتریالیزمی مێژوویی له‌رووی عه‌قڵیه‌وه گه‌شه‌ی کرد‌و پێویستیه فسیۆلۆجیه‌کانی فه‌راهه‌م کرد به پێویستی به‌ئارام کردنی ( تێرکردنی ) گه‌ده‌ی ئيتر وه‌رده وه‌رد مۆخی که‌وته کار به‌وه‌ی که بەپێى گه‌شه‌ی پێویستیه ماددييەكانى ئەمجار معنەويەكان بیربکاته‌وه له دياردەكانى ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری . سه‌رئه‌نجام ئاکامی به‌کارهێنانی سه‌ر ( مۆخ ) ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه مه‌زنه‌یه که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له هه‌موو بوارەكانى ژيانا .
له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین په‌یوه‌ندیه‌کی پێچه‌وانه هه‌یه له‌نێوان سه‌رو گه‌ده‌دا واته که سه‌ر ( مۆخ ) جوڵاو کاریی کرد گه‌ده ئارام ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه‌ش چ لەسەر ئاستى تاك ، كؤمەل يا دەسەلات که مۆخ له کارکه‌وت و توانای نه‌ما گه‌ده ده‌جوڵێ .
که سه‌ر جوڵا واته بریارو سلوک و کار به عه‌قڵ ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌ڵام که سه‌ر وه‌ستا و حاجز ما له چارەسەر وه گه‌ده دەستى كرد به جوڵه ئیتر سروشتی ئاژه‌ڵی که سلوک و زمانه‌که‌ی هێز و به‌کارهێنای هێزه ده‌ست به‌کار ده‌بێت . له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی بیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاره‌زوی ئامانجی مرۆڤ به‌ره‌و ژیانێکی پێشکه‌وتوو وه شارستانی ئارامکردنی گه‌ده بوو به مه‌رج ، وه مه‌رجیش بۆ ئارامکردنی گه‌ده له‌سه‌ر ئاستی تاک و نه‌ته‌وه‌و نێونه‌ته‌وه‌یی ئابورى شیاو‌و تەندروست وه داد پەروەریيه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ گه‌شه و پایه‌داری ئابوری . به درێژایی مێژووی کۆن و هاوچه‌رخ نائارامی گه‌ده ( برسیه‌تی ) واته جوڵانی گه‌ده‌کان هۆکارو هاندەرى سه‌ره‌کی شۆڕش و راپه‌رین و جه‌نگه‌کان بووه .
هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش که گۆڕان کاری له ئه‌نجامی عه‌قڵ و مۆخی سهرهکانى دەسەلاتدارانه و ئه‌نجام ئەدرێ و ورگه‌کان ئارام ئەكەنەوه ئەتوانن ئارامی و ئاشتی ناو کۆمه‌ڵ بپارێزن به‌ڵام له‌و شوێنانه که سه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران له عەقل و داهێنان و نوێكردنەوه ئه‌وه‌ستێ وه ناتوانن گه‌ده‌كان ئارام بكەن ئيتر جوڵه‌ی گه‌ده‌کان ده‌ست پێده‌کات و هێزه‌کان ده‌که‌ونه کار ، بۆ نمونه شێر که گه‌ده‌ی جوڵا چاپۆک و هێز به‌کاردێنێت . مرۆڤه‌کانیش دهگهڕێنێنهوه بۆ مرۆڤی سروشتی غه‌ریزی وه‌ک شێر هه‌رچی هێزیان هه‌یه به‌کاری دێنن تا شتێ په‌یدابکه‌ن و گه‌ده ى پێ ئارام بکه‌ن .
له هه‌ر شوێن و کاتێک که‌سه‌ر وه‌ستا له ئه‌نجام دانی کار بۆ تێركردنى گه‌ده‌كان و ئارامكردنيان ئیتر گه‌ده بۆ خۆی به‌م کاره هه‌ڵده‌ستێت ، واته ئه‌گه‌ر گه‌ده به‌کاریی سه‌ر هه‌ڵسا هه‌موو له‌ش بۆ خزمەتى خۆى بەكار دێنێ و ده‌کاته قوربانی به سەريشەوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رکاری خۆی کرد‌و جوڵا هه‌موو له‌ش ده‌خاته ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه له رێگەى پركردنى گهدهكانەوه .
ده‌توانین بڵێین ئاستی کاردانه‌وه‌و به‌کارهێنای سه‌ر یان گه‌ده پێوه‌ره بۆ پێشکه‌وتنی هزری و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا . کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو به‌سه‌ر کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیان و ژینگه‌ی ژیان به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که سروشتین به‌سه‌ر هه‌ست و کاردانه‌وه‌یان که‌مه یان هه‌ر نیه ، به‌ڵکو هه‌موو هه‌ست و کاردانه‌وه‌یان له گهدهوەيەوه به پالنه‌ری گه‌ده ده‌بێت . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه لەم کۆمهڵگايانەدا گۆڕانکاریه‌کانی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له خواره‌وه / گه‌ده به تالەكان / برسيەكانەوه ده‌ست پێ ده‌کات نه‌ک له سه‌ره‌وه بۆیه ده‌رگای هه‌موو ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌کان کراوه ئەبێ ئەگەر سەرەكان واته عقل و زانين نەبنه فريادرەس بۆ ورگەكان .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت