ئازاد حەمدی : چپەیەک .
بەینی خۆمان ، جا نازانم باوەڕ دەکەیت یان نا .. سەرەڕای ئەم بارە ناهەموارەی کە دووچاری زووربەی گەلەکەمان بۆتەوە . هێشتا لە لایەن مەسئولی نا مەسئول و خێزانەکانیانەوە ، بێشەرمانە و بێهەستیارانە لە شوێنە ڕاقیەکاندا .. لە چەشنی هایت گریس ، شاری جوان ، تایتانیک و …هتد ، هەڵدەسن بە سازدانی ئاهەنگی تایبەتی زۆر قەشەنگ لە چەشنی شەکراو خواردنەوەو جەژنی لەدایکبوون ، نەک هەر بۆ خۆیان هەتا کووڕەزاو کچەزاکانیشیانی گرتۆتەوە .. کە بە ملوێنەها دینار وە یا چەند دەفتەرە دۆلاریان تێدەچێت و تێدەچێت . بە بەرچاوی زۆربەی دانیشتووان و فەرمانبەرانی سزادراوەوەو خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن ، بڕین و کەمکردنەوەی مووچە و قەیرانەکانیش هەمووی بۆ گەڵی بيچارەی نەگبەت . کە دڵسۆزێکیش پێان ئەڵێت : خوابناسن و بەهەشت و جەهەنەم هەیە . بە گاڵتە جاڕیەوە دەڵێین ئەم بەهەشتە ی ئێستا بۆ ئێیمەو ئەوەی ئەو دنیامان ناوێت بۆ ئێوە .