عەتا قەرەداخی : حکومەت یان دوژمنی گەل .
Stop ! The Cruel and Corrupted Government
رهنگه ئهم قهیرانه بۆ قۆناغێکی ژیانی خهڵک زۆر پڕ ئازار بێت ، بهڵام ئهگهر بهردهوام بێت و دهسهڵاتی کوردیش بهو جۆرهی ئێستا مامهڵهی لهگهڵ بکات دهشێ سهرهتا بێت بۆ کۆتایی هێنان به دهسهڵاتی ژیانی حیزبایهتی ههردوو حیزبی بنهماڵه له کوردستانداو کۆتاییهکهی تراژیدیا بێت بۆ ئهوان و ئاسۆی ئایندەیەکی گهش بێت بۆ گهل .
دوژمنی گەل ناوى شانۆگەریە بە ناوبانگەکەى نووسەرى نەرویجی هێنریک ئیپسنە کە پاڵەوانەکەى ناوى دکتۆر ستۆکمانە. لەبەرئەوەى ئەم کەسێتە بڕواى بەو راستیە هەیە کە هەمیشە حەق لاى کەمینەیە ، یان ئەوانەى بڕوایان بە حەقیقەت هەیە کەمینەن گەلی گەمژەو ناهوشیار وەکو دوژمنى خۆیان سەیرى دەکەن و دەیناسێنن . هەرچەند ئەم پاڵەوانە دەستبەردارى ئەوە نابێت کە بڕواى پێیەتی بەڵام جەماوەرى گەمژەو ناهوشیار سەرئەنجام ئەم کەسێتە رووبرووى دەیان کێشە دەکەنەوە . بەڵام دیارە شانۆگەریەکەى حکومەتی هەرێم بە پێچەوانەوەیە . سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەى کە لەوە دەچێت دەرک بە حەقیقەت نەکەن و لە واقیعى دەرەوەى ژوورەکانی خۆیشیان بێ ئاگابن ، بۆیە عەقڵى خۆیان داوەتە دەستی کەسانێک: کە پێ دەچێت دوژمنی گەل بن ، واتە دوژمنی جەماوەرو خەڵکی دڵسۆزو زەحمەتکێش و ماندووى کوردستان. بۆیە لە برى هەوڵدان بۆ چاککردنی بارى خراپی ژیانی خەڵکی دەیانەوێت دەست بخەنە بینەقاقاى میللەت . خۆئەگەر ئەم کارەش بەرهەمی عەقڵی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەى بێت ئەوا سوچ لە قەباعەت خرایترو خۆیان دەبنە دوژمنی گەل .
من نازانم ئەوانەى لەم بارەوە پرس و رایان پێکراوە کێو کێن بەڵام گومانم نیە لە دڵسۆزى زۆرێک لە پسپۆڕەکانی بوارى دارایی و ئابوورى و بەڕێوەبردن لە کوردستانداو هەڵەى حکومەتیش هەر لەسەرەتاوە ئەوە بووە بە عەقڵی ئەوانەى نەکردووە کە عەقڵیان بە شتەکان دەشکێت .، بۆیە گومانی زۆرم لەوە هەیە گوێ لە زۆرینەى ئەوانە گیرابێت کە بە حیساب بۆ ئەو مەبەستە کۆکراونەتەوە ، ئەگینا بڕوام وایە زۆرینەى هەرە زۆرى پسپۆڕانى ئەو بوارە دڵسۆزى گەل و نیشتیمانن بێجگە لە گیرفان پڕو ویژدان بەتاڵەکان کە ئەوانەش زیاتر ماستاوچی ئەو کەسە بچووکانە پێکدێن کە شتێک نیە لە روانینی ئەواندا ناوى گەل بێت . بە مانایەکی تر گەل بە دوژمن دەزانن یان گەلیان لێ زیادەو پێدەچێت ئەوانەى ئەم بەرنامە پوچەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى دارایی بۆ حکومەت داناوە سەربارى ئەوەى دوژمنی گەلن ، دوژمنی حکومەتی هەرێمیش بن بە تایبەتی دوژمنی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانیش بن و بیانەوێت نەک هەر سووک و ریسوایان بکەن بەڵکو ئاش بەتاڵ بە حکومەتەکەشیان بکەن .
بەڵێ ئەگەر ئەم دوو بەڕێزە خۆیان پێشنیارکەرى ئەم بە ناو پرۆژەیە بن ، ئەوا بێ چەندوچوون دەبن بە دوژمنی گەل ، بێگومان ئەوەش ئاشکرایە کە هەمیشە گەل سەردەکەوێت و دەسەڵاتی دوژمنی گەل دەڕوخێت ، بۆیە جێبەجێ کردنی ئەوەى ناونراوە پاشکەوتی موچەى خەڵک سەرى حکومەت دەخوات و دوژمنانی گەلیش بە دادگاى گەل دەگەبیەنرێن چونکە کە خەڵک برسی بوو لە هیچ ناگەڕێتەوەو نەک لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و دەست و پێوەندەکانیان نابورن ، بەڵکو لە گەورەکانیان و بنەماڵەکانیشیان نابوورن. رەنگە گەیشتن بەو قۆناغە لە روویەکەوە جێگاى مەترسی درووستبوونی ئاژاوەو پشێوی بێت ، بەڵام رەنگە لە روویەکی ترەوە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەى کوردى بێت و راپەڕینی گەل کۆتایی بە مێژووى ئەو دوو بنەماڵەیە بهێنێت و قۆناغێکی تر لە مێژووى کورد دەست پێ بکات . بەهەرخاڵ ئێستا حکومەت لەبەردەم ترسناکترین چرکەساتی مێژوویدایەو بەرەو مانگرتنی گشتی و پاشانیش راپەڕینی گشتی بچێت کە لە راپەڕینێکی وەهاشدا جەماوەرو پێشمەرگە دەست لە ناودەستی یەک دەبن و سەرکردایەتی سیاسی کوردى و دەسەڵاتی کوردى و نوخبەى سیاسی کوردی دەکەونە سەنگەرى دوژمنی گەلەوەو ئاشکراشە هەمیشە سەرکەوتن بۆ گەلەو گومانیشی تێدا نیە گەل ئەگەر رزگارى بێت لەم سەرکردایەتیە کەمتەرخەم و خۆپەرست و سامانی گەل بە فیڕۆدەرە , ئەوا خۆى لە ئاستی جەماوەریدا سەرکردایەتی بۆخۆى دەدۆزێتەوەو ئەوساش هەنگاوى راستەقینەى بەرەو داهاتوو گەش هەڵدەنێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت