فەرەیدون کونجرینی : دوبڕیار و جەند مەرجێك .
گەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان ” بەهەمان پاکێجی پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر بۆ هەولێر ” ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوایەتیە و جارەسەرە بۆ کێشەکان ، یان دەرچون لە دەسەڵات و بونەوە بە ئۆپۆسزیۆنــێکی کارا .
بەر لە ڕەخنەی ئەم بابەتە دەمــهەوێت سودمەندی چونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەتدا بنوسم، گۆڕان دەگەیەنێت بەچ ئاستێکی وەها کەئەم بزوتنەوەیە ڕۆڵی حکومەت کارابکات بۆچارەسەری کێشەی نێوان لایەنەکان .
مەرجی گەرانەوە ـ پێشنیارو چەند قسەیەك
1 – پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە ، هەروەکو ڕۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە ” بەویاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم نەبێ کەئێستا کاری پێ دەکرێت .
2 – گەراندنەوەی ئەوپارانەی ڕەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی گەندەڵی هەژماردەکرێ و بۆتە هۆکاری قەیرانی دارایی .
3 – وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی ڕۆژانی بەرلە 12 ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن ، وە لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا .
4 – دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان ، ئامادە سازی بکرێت و لەلایەن بەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم پرۆسەیە ” لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری ڕاستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا .
5 – وەزیری دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ سەردانی ئیبرایم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدابێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت کە بڕی داهاتی ڕۆژانەی پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە .
6 – خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت .
سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان بەمتمانەی هاوڵاتیان پۆستیان وەرگرتوەو بە هەڵبژاردنێکی شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە دەسەلاتدا کردوە ، ڕێگیری کردنیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەبوە ” بەڵکو لەلایەن سەرکردایەتی پارتیەوە بڕیادراوەو سەرۆکی حکومەت ئەنجامی داوە ، دوای بڕیاری کۆتایی و ڕێکەوتنی کۆبونەوەکانی لیژنەی كاراكردنەوەی پەرلەمانو حكومەت ! گۆڕان بڕیاربدات سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان بگەڕینەوە سەر ئەرکەکانیان ! ئەنجامیکی باشەیـدەبێت ، بەمەرجێك پەرلەمان سەربەخۆبێت و وەزیرەکان هەمان زوبانی رابوردویان هەبێت ! بۆ متمانە پێکردنیان لەنێو خەڵکداو دوپاتکردنەوەو بەردەوامی لەسەر ئەرکە نیشتمانیەکان باشترە لەوەی ئێستا تێیدان .
بێگومان سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە داکۆکیان کردوە لە مافی هاولاتیان و ڕاستگۆیانە بەیاسا کاریان کردوە ئەگەر گومانێک هەبێت لە کارەکانیان خەڵك و حکومەت بڕیارێکی تر ئەدەن و لەمیدیاکانیانەوە باسیان لێوە دەکرد و بەهیج جۆرێك پارتی ڕێکەوتنی ئەنجام نەئەدا بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوەیە .
گۆڕان جێگەی متمانەیە کە تا ئەم ساتەوەختە هیچ گەندەڵیەک ئەنجام نەدراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە ، بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی نوسەرو لایەنەکان ڕەخنەی لێ دەگرن و خەڵک بارەگا کانیان دەسوتێن و خۆپساندان ئەنجام ئەدەن .
هەڵبەت ئەوە دەزانین سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی هەرێم دکتۆر یوسف بەنایاسایی ڕێگیری لێکرا لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابوردو لەلایەن دەسەلاتی سەربەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان ، سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان ڕۆژ بەفەرمانی سەرکردایەتی پارتی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەمیشەیی حکومەتی هەرێم ! وەزیرەکانی گۆڕان ی ناردەوە ماڵەوە . ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بوو لەمێژوی نەك هەرێمی کوردستاندا بەڵکو لە جیهاندا ، ئاشکرابوو لای ڕۆشنبیران دەبێت لەئایندەدا هەمان ئەو کەسانەی یان حیزبەی بڕیارەکەیدا لەڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان سزا بدرێت لەلایەن دادگای گشتیەوە ؟
لەنێو پارتی دیموکراتدا و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بڕوایەکی تەواویان هەیە بەنوسەری حیزبی و بەناو ڕۆشینبیر کەخۆیان بەپشکی مەدەنی دەزانن، لە هەمانــکاتدا خەڵک بێ ئاگان لەوەی لە پشتی هەر نوسەرێک چ بەرپرسێك گرنگی پێ دەدات بەوەی وشە دەفرۆشن و موچەی تایبەتیان هەیە لەوەی داکۆکی کارێکی حیزبین ، گێلی سەرکردایەتی پارتی لەورەدایە بڕوایان بەمڕۆ هەیەو ئایندە گرنگـنیە و لەهەمان کاتدا کاتیک لە ئامانجەکە نزیك دەبنەوە دەکەونە سەر چۆك و سیاسەتی خۆیان بەدیوێکی تردا نیشان ئەدەن و جەند لایەنێک بەجەند بڕگەمەرجێک دەخەنە نێوان و وەك ناوبژی بۆ نەهێشتنی هەرەسیان هەروەک بینیمان بەلیژنەو لیژنەکاری گۆڕان بگەڕینەوە ” گەراندنەوەی گۆڕان و رێکەوتنی لەگەڵ پارتیدا نابێت بەنەهێنی بکرێت بەڵکو دەبێت بەبەرچاوی مێدیاکانەوە مەرجی سەرەکی و کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت تا ١٢ی ئۆکتۆبەرێکیتر دوپات نەبێتەوە .
لەسەرەتادا باسمان لە ڕیگیری و ناردنەوەی وەزیرەکان کردو شتێکمان باس کرد ، بێگومان ئەم ڕێگیری ناردنەوەی وەزیر بۆمالەوە هەوڵێکی تری پارتی بوو بۆ ئاستێکی جیاوازو شکستی هێنا ، پارتی دەویست بزوتنەوەی گۆڕان توڕەبکات تا خەڵکی هانبدات تا خۆپشاندانی توند دژبە پارتی ئەنجامبدرێت تاگۆڕان تاوانبار بکرێت ، لێرەوە سەرەداوی بابەتەکە دەرخات بۆ خەڵک و ئاشکرایبکات گۆران بزوتنەوەیەکی تێکدەرە ، پارتی نیازیبوو لێرە ڕێگیری لە گۆڕان بکات تا چیتر گەشە نەکات و واز لەو هەوڵانەبێنێت کەلەپێناو هاوڵاتیاندا ئەنجامی ئەدات وەك داکۆکیکار ، پارتی ترسی ئەوەی هەیە بەئێستاشەو گۆڕان هەرەسی پێ بێنیت و ئاستی دەسەلاتی لەناوجەکە کەمبکاتەوە . ئەمەبیرو تێڕامانی پارتی و سەرکرایەتی پارتیە بەڵام لای گۆڕان بەجۆرێکی ترە .
مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١/٥/٢٠١٠ کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرت . واژوی گۆڕان و گوتەی ! هەموان دەمانەوێت گۆڕانی ریشەیی بکەین تا دابونەریتی حیزبی و کۆمەڵایەتی بەرەوپێش بەرین ، بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان لە هەوڵی کەمکردنەوە و ریشەکێشی هیچ لایەنێکدانیە و بۆ هەرەسی هیچ حیزبێک نەهاتۆتە کایەی سیاسیەوە ، بەڵکو دەیەوێ لەسەر ئاستی کوردستان گۆڕانکاری بکات و چەقیوی نەریتە نەخوازراوەکان نەبین و خەڵك و حیزب جودا بکرێنەوە . گۆڕان لەنێوان دو هێزی ناوچەکەدا کاردەکات تا باڵادەستی حیزبی نەمێنێت و حکومەت و پەرلەمان و دادگــاسەروەربێ .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت
- Latest Posts by فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts