هانا عه‌لی : كورد نازانێت روتی چیه !
ئامادەکردنی : هێما نه‌بی
فیمینیسته ڕادیكاڵه‌كان پێیانوایه ژن ده‌بێت بێ پیاو بێت .
هانا عه‌لی نووسه‌ر‌و خوێندكاری جێنده‌رناسی له George Brown College له‌كه‌نه‌دا‌و ڕاوێژكاری بۆ ژنان‌و منداڵان ، له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی ناونراوه خۆشه‌ویستی له‌نێوان پیاو و ژن‌دا ته‌نها درۆیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ چاوبه‌ست كردنی ژنانه ، به‌ڵام من باوه‌ڕم به‌وه نییه .
پرسیار : جێنده‌ر چییه‌و كه‌ی سه‌ره‌تای قسه‌وباس له‌سه‌ر جێنده‌ر ده‌ستیپێكرد ؟
هانا : جێنده‌ر كۆنسێپتێكی تازه نییه‌و له‌مێژوویه‌كی دووره‌وه فێمیمینسته‌كان به‌كاریانهێناوه ، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ١٩٧٠‌وه هاتووته ناو بواری ئه‌كادیمیه‌وه . له‌سه‌ره‌تادا كۆمه‌ڵێ لێكۆڵه‌ر جێنده‌ر یان به‌و مه‌به‌سته به‌كاریانهێنا تا ڕه‌گه‌ز وه‌ك بایۆلۆژیا له‌ڕه‌گه‌ز به‌مانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی جیابكه‌نه‌وه . به‌كورتی جێنده‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌گه‌ز دیاریده‌كات‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات له‌سه‌رجه‌م ئاسته جیاجیاكاندا . فێمینیسته‌كان ته‌نیا گرووپن كار به‌چه‌مكی جێنده‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ره‌گه‌ز دیاریبكه‌ن . فێمینیزم پێیوایه ئه‌م زانسته بۆ لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ گرنگه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ، هه‌ربۆیه‌ش له‌زۆر له‌زانكۆكانی‌وڵاتانی ڕۆژئاوا پڕۆگرامی تایبه‌ت به‌بواری زانستی جێنده‌ر هه‌یه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
پرسیار : كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی فێمینیستی له‌سه‌ر كاریگه‌ریه ئه‌رێنییه‌كانی جێنده‌رناسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا چی بووه ؟
هانا : فێمینیزم له‌جێنده‌ر جیا ناكرێته‌وه ، باسم كرد ، كه جێنده‌ر بواری ئه‌كادیمیانه‌یه له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیانه‌وه ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی فێمینیزم دیاری ده‌كات له‌كۆمه‌ڵدا . بۆ نموونه هۆكاری دیسپلین‌و كۆنترۆڵی ژنان له‌كۆمه‌ڵدا هۆكاره‌كه‌ی چیه ؟ بۆ‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره فاكت‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گۆڕانكاری تیابكه‌ین . بۆ نموونه بۆ یه‌ك ناسنامه‌ی سێكشواڵیه‌ت له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا هه‌یه كه هێترۆسێكشواڵیه‌ته ؟ ئه‌مه ناڕه‌وایه ، چونكه چه‌ندین ناسنامه‌ی تری سێكشواڵیه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه ، به‌ڵام یه‌ك دانه‌یان سه‌پاوه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی نێوان پیاو‌و ژنه ، له‌كاتێكدا زۆر له‌سۆسیۆلۆژه‌كان باس له‌٩ جۆر ناسنامه‌ی سێكشواڵیه‌ت ده‌كه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا‌و پێموایه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌یه له‌دونیابینی خه‌ڵكی لای ئێمه‌دا ، بۆیه جێنده‌ر هه‌ڵه‌كانی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته ژێر پرس‌و سیاسه‌تی فێمینیزمیش به‌ده‌یان شێوه‌ی جیاجیا كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی هاوسه‌رگیری‌و به‌خێوكردنی منداڵ‌و ژیانێكی ئاسایی بۆ هۆمۆسێكشواڵه‌كان ده‌ده‌ن‌و كردویانه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌شدا ناڕۆشنی‌و نه‌زانیه‌كی گه‌وره به‌بزوتنه‌وه‌ی فێمینیزم‌و زانستی جێنده‌رناسی هه‌یه . فێمینیزم پێیوایه كۆمه‌ڵگه دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا ، له‌نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌شدا ڕه‌گه‌زی سێهه‌م هه‌یه ، كه هه‌م ژنه‌و هه‌م پیاو (Intersex). له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ، كه كوردستان یه‌ك له‌وانه‌یه ، زانینێكی زۆر ساده‌و سه‌ره‌تایی بۆ ڕه‌گه‌ز‌و تێگه‌شتن له‌ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زی هه‌یه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ویه‌تی سێكشواڵیه‌تی هێشتا نه‌بووه به‌باس‌و زۆربه‌مان پێمانوایه ، نۆڕماڵ بوون ئه‌وه‌یه ژن یانی ژن‌و پیاو یانی پیاو ، له‌كاتێكدا به‌پێی زانستی جێنده‌رناسی زۆر جیاوازه‌و چه‌ندین جۆری جیاجیای هه‌ویه‌تی سێكشواڵیه‌تی هه‌یه‌و فێمینیزم‌و جێنده‌رناسی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن . گروپه‌كانی گه‌ی ، لێزبیان ، كویر ، بایسێكشواڵ (Gay,Lesbian, Queer, Bisexual) ، هه‌موو له‌یه‌كتر جیان‌و په‌یوه‌ندیه سێكسیه‌كانیان‌و سیفاتی تایبه‌تیان به‌پێی ئه‌م زانسته ، به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراودا به‌درۆ ده‌خاته‌وه .
پرسار : له‌پاڵ جێنده‌ره‌وه هه‌میشه باسی جێنده‌ر ئینئیكوالێتی ده‌كرێت ” نایه‌كسانی ره‌گه‌زی “، ئایا ئه‌م باسه‌یان به‌هۆی نایه‌كسانی ڕه‌گه‌ز‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی شوێنه فه‌رمییه‌كان بوو ؟
هانا : پێموایه ئه‌وه فێمینیزمه باس له‌نایه‌كسانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زی ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا . وه‌ك‌وتم‌و له‌رێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانستی جێنده‌ره‌وه ئێمه په‌ی به‌نایه‌كسانییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ین . مانای سه‌رده‌سته بوونی پیاوان به‌سه‌ر ژنان له‌كۆمه‌ڵدا زۆر كێشه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژن تا لێواره‌كانی مردن ببرێ ، كه‌واته ئه‌م په‌یوه‌ندیه نایه‌كسانه بۆیه ده‌بێ به‌پێی سیاسه‌تی فێمینیزم ، خه‌بات بكرێ بۆ یه‌كسانی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كاندا .
من پێموایه له‌ره‌گه‌زێك زیاتر كراون به‌گروپی ژێرده‌سته. ئه‌وانیش ژن‌و ئینته‌رسێكسه‌كانن‌و نایه‌كسانی‌و بێمافی ئه‌چێته نێو قوڵایی ژیانكردن به‌سه‌رله‌به‌ری ، وه‌ك له‌كوردستان هه‌یه . نایه‌كسانی جێنده‌ری له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ، له‌ناو سیاسه‌ت‌و ماڵ‌و په‌رله‌مان‌و ته‌واوی دام‌و ده‌زگای حكوومه‌ت‌و تا ده‌گاته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌تۆخی ده‌بینرێت‌و هه‌ستی پێده‌كرێت . له‌هیچ شوێن‌و دام‌و ده‌زگایه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا ، مامه‌ڵه‌ی دروست‌و یه‌كسان نابینرێت ، له‌نێوان ڕه‌گه‌زی ژن‌و پیاودا ، خۆ جارێ ڕه‌گه‌زی سێهه‌م ، ون بووه له‌و نێوه‌نده‌دا‌و هیچ جۆره یاسایه‌ك مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ناپارێزێت . له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستاندا ، كه كۆی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست پیاوه ، جێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری نیه هێشتا .
پرسیار : ئایا چه‌مكی جێنده‌ر ته‌نیا بۆ خزمه‌تكردن‌و پشتگیری كردنه له ره‌گه‌زی ژن ؟
هانا : بێگومان وانییه ، جێنده‌ر تایبه‌ت نییه بۆ باسكردنی ته‌نها یه‌ك ڕه‌گه‌ز . ئه‌مرۆ دونیابینی من وه‌ك فێمینستێك بۆ مه‌سه‌له‌كانی تر ، ته‌نانه‌ت ڕوانگه‌ی ئێمه ( فێمینسته‌كان ) بۆ رۆژهه‌ڵاتی‌و رۆژئاوایی ، نه‌ژاد چین ، سێكشواڵیه‌ت‌و ئایین چۆن دروستده‌بێ ، هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه ، بۆیه جێنده‌ر ته‌نها ره‌گه‌ز له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ناخاته ژێر پرسیار ، به‌ڵكو له‌بنه‌ڕه‌تدا زانست چۆن د‌روستبوو یان فه‌لسه‌فه ، ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌مانه له‌زانستی جێنده‌رناسیدا ده‌خوێنرێت ئاشنامان ده‌كات به‌وه‌ی كه بۆ ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بیرده‌كه‌ینه‌وه ؟ فێمینیزم پێیوایه زانست به‌شێكه له‌تێنه‌گه‌شتنی كۆمه‌ڵگه بۆ بواری جێنده‌ر . بۆ نموونه تا ئێستا ته‌نها دوو جۆر كرۆمۆسۆمی سێكسی به‌خه‌ڵك ده‌ناسرێت كه ناسراون به xxو xy، له‌كاتێكدا ٩٨ جۆر كرۆمۆسۆم هه‌ن‌و ئه‌م كرۆمۆسۆمانه ، به‌شێكیان به‌ته‌واوی به‌رپرسیارن له‌سلوك‌و ڕه‌فتاری تاك . زانستی پزیشكی تا به‌م ساته‌و له‌رۆژائاواشدا ، هۆشیاری ئه‌وه‌یان نه‌داوه به‌خه‌ڵك ، كه هه‌موو پێویسته تێستی خۆمان بكه‌ین ، كه ئایه به‌ڕاستی ژنین یان پیاو . من تێده‌گه‌م ئه‌مه ڕه‌نگه به‌قورس بكه‌وێت له‌سه‌رم‌و هه‌ندێك به‌په‌ڕگیری فكری لێیتێبگه‌ن ، به‌ڵام ئه‌مه ئێستا باسێكه له‌نێو فێمینسته‌كاندا‌و جێنده‌رناسان هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی ئه‌م باسانه ده‌ده‌ن . به‌ڕای من یه‌ك جێنده‌ر هه‌یه ، كه پێناسه‌ی ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان ده‌كات‌و ڕه‌فتاری ژن بوون‌و پیاو بوون (Masculine Feminin)، وابه‌سته ناكات ، به‌پێكهاته‌ی بایۆلۆژی مرۆڤه‌وه . به‌ڵكو ده‌كرێت كه‌سێك له‌ڕووی بایه‌لۆژیه‌وه پیاو بێت ، به‌ڵام سیفه‌ته تایبه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌ر پیاوێكی تر نه‌بێت . ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه لاسایی ژن ده‌كاته‌وه ، به‌ڵكو سیفات‌و به‌رخودی ئه‌و جۆرێكی تره . هه‌روه‌ها بۆ ژنێك .
پرسیار : ۆرێك له‌فێمینیسته‌كان سێكس به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ژن داده‌نێن ، ته‌نانه‌ت رادیكاڵه‌كان ئامۆژگاری لێسبه‌ن ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ، ئایا دیبه‌یته جیاوه‌زه‌كان له‌سه‌ر جێنده‌ر‌و نایه‌كسانی جێنده‌ری چۆن كاریان له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه كردووه ؟
هانا : به‌ڵێ ئه‌وه‌وایه به‌تایبه‌ت ڕادیكاڵ فێمینیسته‌كان ، چون سێكشواڵیه‌ت به‌هۆكاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌زانن كه پیاو ، له‌ڕووی له‌ش‌و كاره‌وه ژن ئیستغلال ده‌كات . تیوری ڕادیكاڵ فێمینیست پێیوایه ژن ده‌بێت بێ پیاو بێت . هه‌موو كار‌و بواره‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆی ئه‌نجامبدات . ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ناونراوه خۆشه‌ویستی له‌نێوان پیاو‌و ژن‌دا ته‌نها درۆیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ چاوبه‌ست كردنی ژنانه ، ئه‌گینا چۆن خۆشه‌ویستی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدار‌و بێده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بێ ! له‌بیرمان نه‌چێت فێمینسته‌كان جۆراوجۆرن . من خۆم به‌فێمینست ڕادیكاڵ ده‌زانم‌و تیوری خۆجیاكردنه‌وه‌ش له‌پیاوان به‌دروست نازانم . ڕۆكسێن گه‌ی ، نووسه‌ر‌و فێمینستی كه‌نه‌دی ، له‌ساڵی ٢٠١٠‌وتارێكی زۆر گرنگی نووسیوه به‌ناونیشانی ” فێمینستیكی خراپ ” Bad Feminist . نووسه‌ر له‌وێدا به‌ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی فێمینیزم ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌كاته‌وه كه ئایا ئه‌وه كێیه بۆمان دیاریده‌كات ، فێمینیزم چیه‌و ده‌بێت چی جۆره فێمینستێك بین ؟ ئه‌و پێیوایه زۆر كه‌س ده‌توانێت فێمینیست بێت‌و خۆی بخاته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆكسه داخراوه‌ی بۆ فكری فێمینیستی نووسراوه .
ڕۆكسێن به‌خۆی ده‌ڵێت ” من فێمینیستم ، به‌ڵام فێمینستێكی خراپ “، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و خراپ بوونه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه ئیتر له‌قاڵبێكی داخراو بچینه ده‌ره‌وه‌و پێمانوانه‌بێت ئه‌وه‌ی فێمینیست بێت ، یانی ئیتر نابێت كراسی ته‌نك‌و كورت له‌به‌ربكات‌و نابێت مكیاج بكات‌و مووی ده‌ست‌و قاچی لانه‌بات . به‌بۆچوونی من ڕۆكسین گه‌ی، زۆر جوان ته‌عبیری له‌خۆی كردووه‌و من زۆر كۆكم له‌گه‌ڵی . ئه‌وه‌ی فێمینست ڕادیكاڵه‌كان ده‌یڵێن پێموایه حه‌قیقه‌تی تێدایه تا ڕاده‌یه‌ك ، به‌ڵام بێگومان به‌و شێوه ڕه‌هایه نییه لای من . بۆ نموونه سه‌دان ژنی كورد له‌وپه‌ڕی بێ مافیدا له‌نێو ماڵه‌كانی خۆیاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی مێرده‌كانیان خۆشده‌وێت ، ناتوانن لێیان جیاببنه‌وه ! من پێموایه ئه‌وجۆره خۆشه‌ویستیانه درۆیه‌كی ئاشكرایه‌و ژنان ده‌بێت له‌و چوارگۆشه داخراوه بێنه ده‌ره‌وه . خۆزگه ژنی كورد به‌م ئاگاییه بگه‌شتایه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوی سته‌مكاری له‌ژیانی خۆی وه‌ده‌ربنایه . فێمینیزم پێیوایه ، مرۆڤ ده‌بێت بایی ئه‌وه ئازادی هه‌بێت بۆ جه‌سته‌ی خۆی ، دكتۆرێك كه له‌خه‌سته‌خانه له‌سه‌ر فایله‌كه‌ی ده‌نووسێت كچ یان كوڕ ، ئیتر نه‌بێت به‌حه‌قیه‌تی جۆری سێكشواڵیه‌تی ئه‌و منداڵه . خه‌ڵكێك هه‌ن كه دركیان به‌م لایه‌نی جێنده‌رناسییه كردووه ، دوو ناوی جیا، یه‌ك بۆ كچ‌و یه‌ك بۆ كوڕ ، بۆ منداڵه‌كانیان داده‌نێن‌و زۆر ڕوون باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كه دكتۆر چی نووسیوه له‌سه‌ر كارتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان بۆیان گرنگ نییه‌و ئه‌وان هێشتا نازانن ، منداڵه‌كه‌یان چ ڕه‌گه‌زێكی هه‌یه ، به‌ڵكو هێشتوویانه‌ته‌وه بۆ دوای ته‌مه‌نی ٧ ساڵی ، كه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌زانێت ، چی جۆرێك سێكشواڵیتی گونجاوه بۆی‌و خۆی ئه‌و بریاره بدات ، كه ئایا كچه یان كوڕ‌و یه‌ك له‌ناوه‌كان بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت .
پرسیار : ئایا ره‌گه‌ز به‌سیاسی نه‌كراوه له‌لایه‌ن فێمینیسته‌كانه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی تر ئایا سێكسواڵێتی به‌سیاسی نه‌كراوه ؟
هانا : سیاسه‌تی فێمینیزم هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی‌و یه‌كسانی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ، ئه‌سڵه‌ن مێژوو پڕیه‌تی له‌م حه‌قیقه‌ته . كۆیله‌بوونی ڕه‌شپێسته‌كان‌و باڵاده‌ستبوونی سپی‌پێست ، سیاسه‌ت به‌سه‌دان ساڵ كاری له‌سه‌ر كردووه . ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی ، شتێك نییه خه‌ڵك نه‌یزانێت . له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا‌و له‌وڵاته هه‌ر دیموكراتییه‌كاندا ، پاوه‌ری ڕه‌گه‌زی سپی‌پێست زیاتره تا ڕه‌شپێست . سێكسیزم له‌لوتكه‌ی خۆیدایه له‌به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه . ڕه‌گه‌ز به‌سیاسی نه‌كراوه، به‌ڵكو خۆی سیاسه‌ته . ئه‌ڤین عه‌زیز ، ڕه‌فتارناس‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری جێنده‌ر به‌باشی له‌بابه‌تی ” ڕاڤه‌یه‌كی كورت له‌سه‌ر فێمینیزم‌و جێنده‌ر ” له‌گۆڤاری دابڕان‌دا ، باس له‌سێ پایه‌یی سه‌ره‌كی فێمینیزم ده‌كات ، ئه‌وانیش : ئایدۆلۆژیا ، سیاسه‌ت ، جێنده‌ره . ئێمه ناتوانین باس له‌فێمینیزم بكه‌ین بێ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ڕه‌گه‌زدا . پیاو له‌نێو سیاسه‌تدا ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های هه‌یه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی پیاوان به‌كارده‌هێنرێت . به‌ڕای من سیاسییه‌كان سته‌می ڕه‌گه‌زی وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ سته‌م‌و نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی ، خه‌ڵكێكی تریش هه‌یه، كار له‌سه‌ر گۆرینی ئه‌مه ده‌كات .
پرسیار : رووتكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌كان به‌سه بۆ رزگاركردنی ژنان له‌ده‌ست هه‌ژموونی پیاو ؟
هانا : له‌وه‌تای فامم كردووه‌ته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ئه‌م دو وشه‌یه ده‌بیستم ” خۆی ڕووت كردووه‌ته‌وه ”. ڕوتی وه‌ك ئیهانه‌و بێده‌نگكردنی ده‌یان گرووپی سیاسی دونیا به‌كارهاتووه . هه‌ر له‌و كوردستانه‌ی خۆمان ، ساڵانێك له‌دژی كۆمۆنیسته‌كان به‌كارده‌هات . له‌رۆژگاری ئه‌مرۆشماندا له‌دژی فێمینسته‌كان‌و ژنه چالاك‌و ئازاده‌كان . پێشتر بابه‌تێكم به‌ناونیشانی ” ِوتی وه‌ك درۆیه‌كی ئاسان ” له‌میدیاكاندا بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ڕووتی . له‌وێدا به‌ڕونی باسی ئه‌وه‌م كردووه ، كه كورد نازانێت ڕووتی چیه ! ڕوتی ته‌نها یه‌ك مانای هه‌یه ، ئه‌ویش موجه‌ڕه‌د بوونی جه‌سته‌یه له‌جل‌وبه‌رگ . هاوكات نیمچه ڕووتیش هه‌یه ، كه ته‌نها شۆرت بۆ پیاوان‌و شۆرت‌و ستیان بۆ ژنان ئه‌گرێته‌وه . تاكێكی كوردم نه‌بینیوه له‌هیچ كوێی دونیا ڕوت بێت . خه‌ڵكێك هه‌ن ، سه‌یری فیلمی پۆرنۆ ده‌كه‌ن‌و دێن باسی فێمینسته‌كان ده‌كه‌ن به‌خه‌یاڵی ئه‌و فیلمانه‌وه ، ئه‌گینا فێمینیزم خۆی دژی ڕوتییه . گروپێكی فێمینیست هه‌ن كه به‌سنگ ڕووتكردنه‌وه چالاكیه‌كانی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن ، ئه‌وانیش ڕووت نین به‌ڕای من ، به‌ڵكو سنگیان ڕوته . ناڕه‌زایی ده‌ربرینی مه‌ده‌نیانه سه‌دان جۆره ، ئه‌و گروپه ژنه‌ش به‌ڕووتی مه‌مكی خۆیان ، ده‌یان سیاسی‌و كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌نی سیاسیه‌كان ، ڕیسوا ده‌كه‌ن . من‌وه‌ك خۆم نه له‌دژیانم‌و به‌كارێكی ناجۆری ئه‌زانم ، نه‌پێشموایه كاریكی پۆزیتیڤ بێت . به‌ڵام چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی پڕ مانایه‌و ئه‌وان مه‌مكی خۆیان ڕووت ناكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زیان لێیه وابكه‌ن ، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه ، مینتاڵیه‌تی پیاوگه‌رایی له‌جه‌سته‌ی ژن ده‌ترسێت ، بۆیه جه‌سته‌ی خۆیان وه‌ك هێزێكی تێكشانی ئه‌و زهنیه‌ته پیاوانه‌یه به‌كارده‌هێنن . به‌كورتی بانگشه‌ی فێمینیزم بۆ خۆڕووتكردنه‌وه ، درۆیه‌كی گه‌وره‌ی سیستماتیكه .
پرسیار : له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌شێكی كۆمه‌ڵگه ” جێنده‌ر ” وه‌ك شه‌ڕانگێزی‌و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه لێكده‌درێته‌وه ، هۆكاری ئه‌م هه‌ڵه هاتنانه له‌پای چییه ، بۆچی ده‌بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆربه‌ی چه‌مكه‌كان هه‌ڵه تێگه‌یشتنی لێبكه‌وێته‌وه ، ئایا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی نامۆیی تێرمه‌كه‌یه له‌ناو فه‌رهه‌نگی كوردی یان كۆمه‌ڵه‌گه‌ی ئێمه دژایه‌تی یه‌كسانی‌و مافی ژن ده‌كات ؟
هانا : له‌ڕاستیدا ته‌نها كوردستان نییه به‌هه‌ڵه له‌چه‌مكی جێنده‌ر تێگه‌شتووه ، به‌ڵكو‌وه‌ك باسم كرد له‌زۆر وڵاتی تری دونیا ، نازانن جێنده‌ر چیه . جا له‌هه‌ندێك له‌و وڵاتانه كه كوردستان نموونه‌كه‌یه‌تی به‌ده‌یان بوختان‌و پێناسه بۆ دروستكردنی جۆراوجۆری سه‌یر‌و سه‌مه‌ره په‌لاماری ئه‌م چه‌مكه ده‌ده‌ن . هه‌ڵای سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان له‌ساڵی ٢٠١٠، مایه‌یی پێكه‌نین بو . ئه‌گه‌رچی من پێموایه به‌شێكی ئه‌و هه‌ڵایه دیسانه‌وه سیاسه‌ت بو . له‌نیشتمانی ئێمه‌دا ، درۆ ئاسانترین شته بۆ باوه‌ڕ پێكردن . هه‌ر ئه‌و ماوه‌ی پێشوو هه‌ندێك له‌ژنه‌كان ، كه‌مپینی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ستوورێكی سیكیۆلار ده‌ستپێكرد . دوای چه‌ند كاتژمێرێك كه‌مپینیك له‌دژیان به‌ڕێخرا ، گوایه ئه‌م ژنانه داوای ” گه‌ی ” بون ده‌كه‌ن . له‌م كه‌نه‌دایه‌ی منی لێده‌ژیم بۆ نمونه ، هیچ كه‌س جێنده‌ر به‌چه‌مكێكی خراپ نازانێت‌و مه‌لاكان‌و پیاوه ئاینیه‌كانی مه‌سیحیه‌ت ، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كوردستان باسی ناكه‌ن ، به‌ڵام به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ، ته‌نانه‌ت له‌خوێندنگاكانیشدا ، جێنده‌ر‌وه‌ك ڕه‌گه‌ز، پێناسه ده‌كرێت . كه له‌ڕاستیدا وه‌ك‌وتمان دوو شتی زۆر جیاوازن .
پرسیار : وه‌ك ده‌زانین ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ترادیسیۆنین، له‌ناو كۆمه‌ڵگه ترادیسیۆنه‌كانیشدا هه‌میشه دوو لایه‌ن بونی هه‌یه ، ” كۆنه‌خواز‌و پێشكه‌وتووخواز “، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆنه‌خوازی زاڵتره ، له‌كاتێكدا كۆنه‌خوازی زیاتر بێت چه‌سپاندنی فێمینیزم‌و جێنده‌ر سه‌خت نییه ؟
هانا : ئه‌مه یه‌كێكه له‌ده‌رده گه‌وره‌كانی وڵاتی ئێمه . كاراكته‌ره‌كانی ئه‌م ئه‌تمۆسفێره ئاڵۆز‌و چه‌قبه‌ستووه‌ش دوانن ، ئه‌وانیش سیاسه‌ت‌و دینه. له‌نیشتمانی ئێمه‌دا دین‌و سیاسه‌ت ، سه‌دا سه‌دی كۆی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه . سه‌رجه‌م ڕه‌فتار‌و كرداره‌كانی هه‌ر تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه ، ده‌خرێته نێوان به‌رداشی سیاسه‌ت‌و دینه‌وه . من زۆر نییه فێمینستبوونی خۆمم به‌یانكردووه ، به‌ڵام له‌وه‌تای وتومه من فێمینیستم ده‌یان پیاوی ڕۆشنبیری كوردیم لێبووه به‌دوژمن . ده‌یان په‌لاماری جۆراوجۆر دراوم ، به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه ڕۆشنبیرانه‌وه . ئینجا تۆ بڕوانه ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیره‌كانمان ئه‌مه حاڵیان بێت ، ئه‌بێت ئه‌وانی تر چی بكه‌ن ؟! دۆزی ژن‌و جێنده‌رناسی ، هێشتا له‌و لیڤڵه‌دا نییه ، بیه‌وێت خۆی بچه‌سپێنێت ، به‌ڵكو هێشتا له‌سه‌ره‌تایی سه‌ره‌تادایه‌و ئه‌وه‌تا جارێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ، كه فێمینست بوون مانای خۆڕووتكردنه‌وه نییه ! ئه‌وه‌تا هێشتا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین ، جێنده‌ر مانای به‌ڕه‌ڵایی نییه ، وه‌ك مه‌لاكان هاواریان بۆی ئه‌كرد . ئێمه‌ی ژنانی فێمینست ، جێگه‌مان له‌كوردستان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هێشتا زۆر زۆر ته‌نگ‌و سه‌غڵه‌ته . فشارێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینیمان له‌سه‌ره ، كه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رسێ ئه‌و كاراكته‌ره ، كاری زۆر زۆر بكرێت .
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌چاپی رۆژی سێشه‌ممه 8/2/2016 ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by هانا عەلی
هانا عەلی: جیاوازی نێوان ئه‌م دوو شته له چی دایه؟
-هانا عەلی : ئه‌و پەڕلەمانتارە زۆری وت ، به‌ڵام .
-هانا عەلی : نوێژ كردن …
- All Posts