لاوک کونجرینی : بەڵێ سلێمانی ئاژاوەگێڕە .
* لەمێژە ئاژاوەگێڕیی وەک سەربەرزییەکی نیشتمانی و نەتەوەی و ڕەوشت بەرزیی بەباڵای سلێمانی بڕاوە .
* بەعس و پارتییەکان چاویان هەڵنایەت بەسلێمانی ، بەعس بە موخەریب و پارتی بە ئاژاوەگێر .
* بێ ڕوشترین کورد ئەو پارتییەی کە بوونی سەرۆ قادر لەحیزبەکەیدا قبوڵ دەکات .
سلێمانی لەوەتەی هەیە ، بەچاوگی کوردایەتی و بەرەنگاریی نیشتمانی ناسراوە ، لەوێ جێگای هەموو ئەو کوردانە دەبێتەوە ، کە سەرشۆڕی و بێ کەرامەتی قبوڵناکەن . مستەفا بەرزانی کاتێک مەنزڵگای خۆی جێهێشت ، لەناو باوەشی گەرمی ئاژاوەگێڕەکانی سلێمانی سەربەرزانە ـ بە کەرامەتەوە پاریزراو لە ئامێز گیرا . هەروەها دوو خاتونیش لە نەوەی ئاژاوەگێرەکان بووە بووکی و ، لەو دوو بووکەش تائێستا دەیان وەچەی ئاژاوەگێریان ناوەتەوە . کە هەندێکیان لە ئێستادا سەرۆ قادر هەمان سەگی پاسگرە لەبەردەم قاپی ماڵەکانیان دا و وەک ئەوەی خۆی وتوبوی لە کۆڕێکدا : ئەم میلەتە نەخۆشە ، ئەم میلەت سیفەتی سەگی وەرگرتووە ـ کاتێک ناوەڕێت کە نانی بدەیتێ .
لەزەمەنی بەعس و پێش بەعس ، کاتێک کورد کەرامەتی دەنرایە ژێر پێیەوە ، لە سلێمانی یەوە وەڵامی توندی دەدرایەوەو ، لەوێوەشەوە کورد کەرامەتی بۆ دەگەڕایەوە . ئەی بۆیە بەعس سلێمانی بەسەری مارەکە ناودەبرد ، واتە ئەوانەی کە لەسلێمانیدا جێگایان نابێتەوە ، تەنها ناپاکی نیشتمان نین ، بەڵکو بەعس و پارتیە هاوزنجیرەکانی سەرۆ قادر ـن ..
سەرۆ دووجار سوکایەتی بە کوردەوە دەکات ، کەچی سەرکردایەتی حیزبەکەی چوونکە کەرامەتی نییە ، قبوڵی دەکات و لێپرسینەوەشی لەگەڵدا ناکات . هەر پارتی نییە ئەم سوکایەتیەی سەرۆ قادر تێناپەڕینێت ، بەلکوو ئەوە یەکێتی یە وەک هاوپەیمانی ستراتیژی پارتی و وەک هاوپەیمانێک لە حکومەتە خەرقبووەکە لە گەندەڵی نوزەی نایەت و بێدەنگی هەڵدەبژێڕیت . سەرۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی ـ وادەڵێت :
سلێمانی بۆتە سەرچاوەی ئاژاوەگێڕی لەهەرێمی كوردستانو هەندێ سەركردەی فاشی لەو شارە خۆیان مەڵاس داوە .
باسی لەوەشکرد : نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی سیاسی كۆتایی هاتووە ، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی فەرمانی كوشتنی بۆ دیپلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی لەهەرێم دەركرد . وتیشی : گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ بە پلەی جیاواز سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە تەخشان و پەخشان دەکەن بۆیە ئەم حکومەت ڕووخا .
ئیتر هەڵوێست کەرامەتە . ئەو ڕۆژنامە نوسەی لە دیدار و کۆڕ و کۆبونەوەیەکی سەرۆدا بەشدار بێت ـ بیکەرامەت و بێ شەهامەت و وەچەی سەگە .
یەکێتی و گۆران و حیزبە ئیسلامی و پچووک و سێبەرەکانی سلێمانی ، گەر بێ دەنگی هەڵبژێرن ، ئەوە قبوڵی ئەو وشەیەی سەرۆ دەکەن و ئاژاوەگێرن .
هەر پارتییەک لەسلێمانیدا بوونی هەبێت ، ئاژاوەگێڕ و بێ شەهامەت و هەمان سەگە ، کە سەرۆ باسی لێوە دەکات .
ئەمەی خوارەوە کۆڕی سەرۆیە ، کەدەلێت :
ئەم میلەتە نەخۆشە ، ئەم میلەت سیفەتی سەگی وەرگرتووە ـ کاتێک ناوەڕێت کە نانی بدەیتێ .
گوندەکانی کوردستان بی شەهامەترین گوندن لەجیهاندا ، ئەوەی گرنگە بە سەرکرادیەتی و بنکردایەتی پارتیشەوە .
بۆخۆتان گوێ بگرن ..
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی کۆتایی.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی دووەم.
-لاوک کونجرینی: بەم سیستەمەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە بۆ هەڵبژاردن، بۆچی پارتی دڵشکاو و یەکێتی دڵخۆش؟ – بەشی یەکەم.
- All Posts