عوسمان عومەر : یاسا کارگێریە عیراقیە کارپێکراوەکان سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران .
چەند رۆژێک خەریکی ئامادەکردنی ئەو نوسینەم بووم بە حکومی ئەوەی ماوەیەکە لە هۆیەکانی راگەیاندن و سایتەکان و تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک کۆمینت و تەعلیق لەسەر نیوموچەو کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و بەحوکمی کارەکەشم هەرچەندە کەسێکی یاسایی نیم بەڵام زۆربەی یاساکانم لەبەر دەستایە وە هەمو دەولەتێک بوی هەیە سیاسەتی تەقەشوف پەیرەو بکات کاتێ توشی قەیران دەبێ بۆ نمونە عیراق سالی ١٩٧٢ بە هۆی خۆمالی کردنی نەوتەوە سیاسەتی تەقەشوفی پەیرەو کرد بۆ ماوەیەک بە هۆی ئەو قەیرانەی توشی هاتبو بەڵام دەستی بۆ موچەی فەرمانبەران نەبرد تەنها هەندێ رێوشوێن نەبێ لەوانە کەمکردنەوەی خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان ، کەمکردنەوەی دەرمالەکان و بەرزکردنەوەی نرخی هەندێ کاڵای هاوردە ، زیاد کردنی هەندێ باج .
رۆژی پێنج شەممە ٤/٢/٢٠١٦ ئەو خشتەیە خرایە روو بە ئیمەلیش بۆ هەندێ شوێن نێردرا بوو ئەم چەند خاڵە دەخەمە روو بۆ ئەوەی حکومەتی شکشت خواردوی هەرێم فەرمانبەران لە خشتە بەرێ و ناچارمان کات ئەو موچە کلک وگوێ براوە وەربگرین هەرچەندە کاتێ ووڵاتێ توشی قەیران دەبێ پێویستە هاووڵاتیەکانی هاوکاری بکەن بە کەمکردنەوەی هەندێ دەرمالە یا لابردنی و کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و پەرلەمانتاران و دەرمالەکانیان و کەمکردنەوەی خەرجیەکانیان ئەویش بە شێوەیەکی لۆژیکی و بەپێی یاساکان بەلام لە ووڵاتی مندا حکومەت و سەرۆکایەتیەکەی خۆی قەیرانی دروستکردوە بە چەند رێوشوێنێ مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆرانی ئەو باجە بدەن . هەندێ هۆکاری قەیرانەکان زۆربەی هاوولاتیان هەستیان پێ کردوە ئەمانەن :
1 – خانە نشین کردنی نزیکەی 1 ملیۆن کەس بە نایاسایی و بە پلەی جیاواز وبندیوارئەمەش قورسایی خستۆتەسەر بودجەى هەرێم .
2 – لە دوای ئەو بریارە هەڵەیەی فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی داهاتی نەوت چەند کەسێ نەبێ خواش نەیدەزانی ئەو پارەیە لە کوێیە؟ چی لێ بەسەر هاتوو‌ە ؟ چۆن وەرگیراوە ؟ لە چ بانکێ دانراوە ؟ کێ بریار لەسەر سەرفکردنى دەدات؟ بؤکێ سەرف دەکرێت ؟
3 – تەرخان کردنی بە ملیار دینار بۆ قرطاسیە ( قەڵەم و کاغەز ) بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کە چوارکەس و لەتێکن و تەرخان کردنی ملیارها دینار بۆجل وبەرگی فەرمانبەران ( کەچى لەلایەکى تر فەرمانگەیەکى وەک ئیمە جل و بەرگى نزیکەى 2000 فەرمانبەر دەبێ و هەریەکەیان 2 قات وبۆینباخ و بلوزوقەمسلە و سەربازیەکانیش 2 دەستە جل و هەموو پیداویستیەکانیان بۆ ساڵێک 300 ملیون دینار بووە کەچى فەرمانبەرانى سەرۆکایەتى هەرێم زۆر زۆر لەو ژمارەیە کەمترە ) و تەرخان کردنی سەدان ملیۆن دینار بۆ چاکسازی ئۆتۆمبیلە نویەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و تەرخان کردنی سەدان ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بیناکانی سەرۆکایەتی هەرێم کە کەس نازانێ لەکوێیە وچەند کارمەند و مەسینە هەڵگر کاری تێدادەکەن جگە لە موچە بەرزەکانیان کە موستەحەقی ئەوە نین تەرخان کرابوو بۆیان .
4 – تەرخانکردنی بە ملیارها دینار بۆ راوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێم کە هەندێکیان بیانین و هەندێکی تورک بێگومان ئەوانە بە پارەی خەیالی کاردەکەن و بە بروای بەندە زۆرجار بەمەبەست مشورەتی هەڵە و ناراستیان پێشکەش کردوە بەتایبەت تورکەکان بۆ زیان گەیاندن بە هەرێم … و تەرخانکردنی بە ملیار دینار لە بودجە بۆ موچەی چەندین پلەی راوێژکاری لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان موچە وەرگرتن و ئیمتیازات و سەفەریات و قاچ لە سەرقاچ دانان بوە بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دانراون .
5 – تەرخان کردنی بە ملیار دینارلە بودجە بۆکرینی ئۆتۆمبیلی درع بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بەتایبەت ( سەرۆکی پارتی ) و بەناو هەرێم و کورو کورەزاکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و کورو مەحسوبەکانی هەروەها کرینى چەندین ئۆتۆمبیل بۆ سەرجەم وەزیرەکان و وەکیلەکانیان و ئەندام پەرلەمانەکان کە ئەمە لە سەر بودجەو گیرفانى هاووڵاتى خەرج دەکرێت لەگەل ئەو دەیان ملیۆن دینارەى کە وەکو موکافەئە ئەو گیرفانانەى گەرم دەکردەوەبەبێ ئەوەى بەچارەگى ئەو پارەوموچەو ئۆتۆمبیلانە خزمەت بکەن . نارەوایی ئەو خشتەیە لەوەدایە :
یه‌كه‌م :
چ یاساى راژه‌ى شارستانى ژماره (24)ى ساڵى 1960 ى هه‌مواركراو بێت چ یاساى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى گشتى ژماره (22)ى ساڵى 2008 چ یاساى به‌رزه‌فته‌كردنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى گشتى ژماره 14ى سالى ١٩٩١ ، زاراوه‌یه‌ك یا دەستە واژەیەک نه‌هاتووه به ناوى (پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر) تا بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پشتى پێبه‌ستێت، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیچ هێزو پاڵپشتێكى یاسایى نییەتا جێبەجێ بکرێ.
دووه‌م :
سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئەوکەسانەی خۆیان بەم کار‌و بریارەوە خەریک کردووەوئەو خشتەیەی خستویانەتە روو کەکاری پێ بکرێ بۆ دابەشکردنی موچە کلک و گوێ کراوە ده‌ستدرێژى كردۆته سه‌ر مافی فەرمانبەران و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندى یاسادانان و له زه‌مینه‌یه‌كدا كارى كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى یاسایی خۆیه‌تى ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا بڕیاره‌كه‌ى بەعەیبدار لەقەلەم دەدرێ بەهۆى پرس نەکردن بە کەسانى خاوەن پسپۆرى وشارەزایی لەو بوارە و له روانگه‌ى كارگێڕییه‌وه بڕیاره‌كه‌ى به پوچه‌ڵكراو داده‌نرێت ، چونكه جۆرێكه له‌دەستدرێژى کردنە سەر دەسەڵات و گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌بخرێتە بەر باس ئه‌وا بڕیاره‌كه نه‌ك هەر بەتاڵە به‌ڵكو به(نەبوو-منعدم)یش داده‌نرێت و ده‌توانرێت له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى به‌رزه‌فتكردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا تانه‌ى لێبدرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه له هه‌ركاتێكدا بتەوێت، چونكه ئه‌م بڕیاره به ده‌ستدرێژى ده‌سه‌لاتى جێبه‌جێكردن داده‌نرێت بۆ سه‌رده‌سه‌لاتى یاسادانان (تجاوز السلطه التنفیذیة على اختصاص السلطه التشریعیة والقضائیە)
سێهه‌م :
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاساوى بریاره‌كه‌ى خۆى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئەو رێکارانەى بەباش زانین بۆ چارەسەرى ئەوقەیرانە و زاڵ بوون بەسەرىدا ئه‌وا له‌م كاته‌دا ئه‌م ده‌سه‌لاته ملكه‌چه بۆ چاودێرى قه‌زایى – الرقابة القضائیة) کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک وبەتایبەت دەسەلاتى پارتى باوەریان پێى نییە .
چواره‌م :
حوکومەتى هەرێم بەهۆى بونى راوێژکارى زۆرى شارەزا چ کورد چ بیانى هەر لەسەرەتاى قەیرانە داراییەکەوە بە پرس و راوێژ بەوان و دلنیاشم پرۆژە هەبووە بەلام ئەوان گوێیان لێ نەگیراوە دواى ئەوەى کە لەسالى ٢٠١٤ یەک دوو مانگ موچە دواکەوت دەیتوانى پەیرەوەى سیستەمێک بکات ئەویش کەم کردنەوەى یا نەهێشتنى هەندێ دەرمالەى وەک ژن و منال وکەمکردنەوەى هەندێ دەرمالەى تایبەت بۆنمونە گەر فەرمانبەریک ٥٠٠ هەزار دینار دەرمالەى هەبوایە دەتوانرا کەمبکریتەوە بۆ ٣٥٠ بەپێى پلەو موچەى فەرمانبەر و کەمکردنەوەى موچەى پەرلەمانتاران و وەزیرەکان و ئەوانەى موچەیان گەیشتۆتە ١٠ ملیۆن و زیاتر و کەمکردنەوەى خەرجیەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران و شاندکردنى تایبەت و فرۆکەى تایبەت گرتن و کەمکردنەوەى پاسەوانەکانیان و بەراى من گەر میلەت سەرکردەکانى خۆش بوێ خۆیان پاسەوانى دەکەن پیویست بە ئۆتۆمبیلى درع و مۆڕە لێکردنى پاسەوانەکانى نەدەکرد لەهەموشى گرنگتر پیداچونەوەو بەپلە خاننشین کراوەکان و هەلوەشاندنەوەى ئەوانەى بە نایاسایی کراون بەم شیوەیە بڕیکى زۆر پارە دەگەرایەوە خەزێنەى حکومەت .
پێنجه‌م :
ئه‌م بڕیاره ده‌ره‌نجامى كه‌مته‌رخه‌مى و ره‌چاونه‌كردنى یاسا و رێنماییه‌كانه له جێبه‌جێكردنى كاروباره ئیدارییه‌كان و به‌رێوه‌بردنى كارى حكومه‌تداریدایه و پێویسته پێش هه‌ر بریارێكى له‌م چه‌شنه لێكۆڵینه‌وه و ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵ لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م بكرێت له سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌كان كه بۆچى بارودۆخى دسه‌ڵاتى كارگێڕییان به‌م ئاقاره گه‌یاند و حكومه‌تى هه‌رێمیان پێشتر خستۆته ژێر بارى دامه‌زراندنى ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره زۆر و بۆره‌ى كه ئێستا بۆ دابینكردنى مووچه‌كه‌یان گه‌یشتوون به‌م ئه‌نجامه و ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره نایاساییه ….!؟ كه به گه‌رانه‌وه بۆ فه‌رمانى دامه‌زراندنى به‌شێكى زۆرى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌یب له روكنى (الغایه) ى بریارى دامه‌رزاندنه‌كانیاندا هه‌یه، چونكه له قه‌زاى كارگێڕیدا بریتییه له به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ، به‌لام له‌و بڕیارى دامه‌زراندنانه‌دا ئامانج لێى به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى و زیاد کردنى رێژەى دەنگدەر بووە , لەگەڵ ئەو هەموو دامەزراندنانەش برینەوەى موچە بۆ ژنى مال و پیاو و تەنانەت هەندێ گەنجیش بۆ دەنگدان ئەمانە هەمویان قورساییان خستۆتە سەربودجەى هەرێم لەهەمان کاتدا دابەزینى نرخى نەوتیش کاریگەرى خۆى هەبووە بۆ ئەم قەیرانە .
شه‌شه‌م :
پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى به تاوانى زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پێشێلكردنى یاسا و مافى فه‌رمانبه‌ران ، سكاڵاى یاسایى له‌به‌رده‌م دادگاى تایبه‌تمه‌ند له ده‌سه‌لاتى دادوه‌رى بجوڵێنێ له دژى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه به تۆمه‌تى په‌كخستنى یاسا هه‌روه‌ها به تاوانى پێشێلكردنى یاسا و رێنماییه‌كان كه تایبه‌ته به‌م بواره و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن و ده‌توانن ئه‌حكامه‌كانى یاسا جێبه‌حێ بكه‌ن چونکە تەجاوزکردنى دەسەلاتە و زیانى بە سەرجەم موچەخۆران وفەرمانبەران گەیاندوە .
لەکۆتایی دا دەلێم ؛ بەهۆى ئەوەى لایەنێک بەتایبەت هۆکارى زۆر لەقەیرانەکان بووە بەتایبەت قەیرانى دارایی ولەهەمان کاتیش دەیەوێ لەسەرحسابى ژیان و گوزەرانى هاوولاتیان بەم شێوەیە چارەسەرى بکات چونکە نە بروایان بەدەسەلاتى دادوەرى و نە داواکارى گشتى هەیەهەروەها بەشدارى کردنیان لەلایەن هەندێک کەس و لایەنى ترەوە کە هەمان بەرژەوەندیان هەیە , قسە نەکردن و مت بونى هەندێک کەس ولایەن لەبەر پاراستنى بەرژەوەندى پێگەى ئێستاى حیزبەکانیان , و ئەم نمونەیە دەخەمە روو کاتێ رەحمەتى سامى شۆرش وەزیرى رۆشنبیرى بووە نوسراویک دەبەنە لاى سەرۆکى حکومەت خۆ لەوەتەى بیرمان دێ هەر نیچرڤان بارزانى بووە کەسێک بووە بکرێ بە بەرێوەبەرى گشتى بەرێزى یەکسەر واژووى لەسەر دەکات بەلام کاتێ دەچێتە بوارى جێ بەجێ کردن و فەرمان دەکردن لەکارگێریەوە پێى دەوترێ ئەو نایاساییە چونکە کەسەکە نەتەمەنى نە سالەکانى خزمەتى نە بروانامەکەى کەهى 3 ى ناوەندى بووە ناکرێ لەوەڵام دا وتوتەیەتى من یاسام زۆر بەداخەوە کەسێک هەبێت خۆى لەسەروو یاساوە ببینێ و حیزبەکەشى ئیدیعاى دروستکردنى دەولەتى دیموکرات دەکات و خۆیان بەخاوەن کوردستان دەزانن و هاووڵاتیانیش بەنۆکەر ئیتر ئەمجۆرە کەسانە تەسەورى چی‌یان لێ دەکرێ کە دۆخەکە باش کەن بەلکو تەسەورى لەمەش خراپتریان لێ دەکرێت .
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت