دکتۆر سالار باسیرە : ڕۆژ نوری شاوه‌یس ده‌درێته دادگا .
ئه‌و خانووه‌ی قونسولیه‌تی ئه‌لمانیی له هه‌ولێر تێدایه ، كاتی خۆی ڕۆژ نوری شاوه‌یسی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی داگیری كردووه و ، له‌سه‌ر ناوی خۆی تۆماری كردوه .
ئه‌و كاته‌ی قونوسولیهتی ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر كرایه‌وه منیش داوه‌ت كرابووم بۆ ئه‌وێ . له‌وێ ئاشنا بووم به قونسول و لێم پرسی بیناو شوێنه‌كه‌تان باشه بۆ قونسولیهت و وتم : ئاخۆ ئه‌م بینا گه‌وره‌یه هی كێ بێت ، له‌وه‌لامدا وتی ئێمه ته‌نیا به‌شێكی ئه‌و بینایه‌مان به كرێ گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ڕۆژ نوری شاوهیسهو مانگی به 6000 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی . به‌واتا ته‌واوی ئه‌و بینا گه‌وره‌یه تاپۆكه‌ی هی ڕۆژ نوری شاوه‌یسه .
كاتی سه‌رده‌می به‌عس بینای حكومی بووه و دوای ڕاپه‌رینه‌كه ئه‌و به‌رپرسانه به سه‌دان له‌م شوێنانه‌یان بۆ خۆیان داگیر كردووه هه‌روه‌ك خه‌ڵكیی ئه‌م ولاته ڕاپه‌رین و وه‌ده‌رنانی به‌عس و سه‌دامی بۆ ئه‌وان كردبێت .
سایتی سۆمه‌ر نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقه‌وه بلاوی كرده‌وه ، 3 به‌رپرسی عێراقی كه یه‌كێكیان ڕۆژ نوری شاوه‌یسه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به دهستهینان و كه‌ڵه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامان به ناشه‌رعی و نایاسایی ده‌درێنه دادگا . پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌شه ئاخۆ ئه‌و لێژنه نوێیه‌ی له به‌غدا پێكهینراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و زۆرێكی كه‌ش كه ده‌سته‌ی نهزاههشی تێدایه له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو دەبێت ؟
بە کلیكێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت