نەبەز جەلال : گێچه‌ڵه‌که‌ی پارتی و شه‌رمه‌زارییه‌که‌ی به‌رۆک .
خوڵقهتێکی سه‌یره ئه‌م گێچه‌ڵه ؛ وڕکێکی له‌مێژینه‌ی چه‌ق به‌ستوه .
میتۆدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به‌رگریکردن له ناهه‌قیه‌کانی به‌رده‌وامی مانه‌وه له گروپێکی پاوانخواز و بنه‌ماڵه ، به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌که‌دا، جگه له تاوانکاری و زوڵم و سته‌می راسته‌وخۆ هیچ جۆره مانایه‌ک ههڵناپێچێت . ناچێته نێو به‌رگریکردن له سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌ک گه‌لێکی زیندوی به‌رگریکار له‌بڕینی قۆناغه‌کانی به‌ره‌وپێشچون ، بۆ گه‌یشتن به ئازادی راسته‌قینه‌ی وڵات .
زهنی ” په‌راوێزخستن و دوره‌په‌رێزی گروپێکی دیاریکراو به په‌روه‌رده‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه و تاک پاڵه‌وان ! ته‌نها له بیری کۆنه‌پارێزه‌کان له جوڵه‌دان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان ساڵه ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یان له گۆڕ ناوه و بۆته جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری سیاسی خه‌ڵکی کوردستان .
پارتی هه‌نوکه‌ش باجی ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه ده‌دات و نایه‌وێت هۆشی راسته‌قینه‌ی سیاسی بکاته‌وه به به‌را و له دڵه‌ڕاوکێی ” ئه‌ز ” و ” ئه‌زبه‌نی ” قورتاریبێت .
چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به هی خۆیان ده‌زانن و بۆخۆیانی ده‌به‌ن .!؟ لێره‌وه به‌رکه‌وتنه ڕاسته‌قینه‌که دروست ده‌بێت و بنه‌ماڵه‌ی زلپارت و خه‌ڵکی کوردستان جیا ده‌بێته‌وه و پارتی بون ده‌ست پێده‌کات .
ئه‌م قۆناغی شه‌ڕکردنی جیاوازیه به‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی و کارا سیاسیه‌کانی ئه‌وی رۆژێدا تێپه‌ڕی و نه‌یانتوانیوه به هۆکاری ململانێی توندی ناوچه‌که و هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه شکست به‌م عه‌قڵی خێڵه بهێنن و تێگه‌یشتن بۆ “ئه‌ز ” دروست بکه‌ن و ” ئه‌زبه‌نی” له گۆڕی سیاسی بنێن و وڵات بکه‌نه وڵاتی هاوڵاتی .
له‌به‌شێکی ئه‌م هه‌رێمه‌دا به‌رهه‌می پارتی سیاسی دروستکردنی تاکی چه‌ق به‌ستو بووه ، فێرکردن بوه به ئومێدی فه‌رمانده‌ی باڵا و سه‌رکرده‌ی زلپارت بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانی و هه‌مو توانا‌و ویست و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی خستۆته خزمه‌ت زلکردن و ئه‌ستورکردنی ئه‌م بتی فریاد رهسهوه بۆ ئاینده ، که جگه له خه‌ونێکی نه‌زۆک هیچی دی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت ، بۆ وڵات و سیستمی سیاسیه‌که‌ی ؛ جگه له دواخستن و په‌کخستنی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگا .
لابردن و شکاندنی ئه‌م بتی فریاد رهسه و داگرتنی ئه‌م مۆته‌که‌یه‌ی سه‌ر شانی گه‌ل و خستنه‌وه جێگایی راسته‌قینه‌ی خۆی ، پرۆسه‌ی سیاسی وڵات به ئاراسته‌ی ته‌ندروستدا کارا ده‌بێت و ئازادی تاک فه‌راهه‌م ده‌کات و هه‌رێمه‌که‌مان ده‌چێته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی ئاسایی خۆی و ژیان به‌و ئومێده‌وه گه‌شه‌ده‌کات و خه‌ڵک ده‌ربازی ده‌بێت له نه‌هامه‌تی و بێبه‌ش نابێت له‌مافی هاوڵاتی بون و گرێ کوێره‌ی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێته‌وه .
وڵات خاوه‌نی ده‌ستور و یاسای نیشتیمانی نیه‌و له‌سۆنگه‌ی سیاسی پارته‌کانه‌وه بزوێنه‌ری رێساکان ده‌بزوێن و ده‌بنه خوڵقێنه‌ری رێچکه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌سودی زلپارت و پارتی براوه .
دروستکردن و کاراکردنی ده‌ستور و یاساکانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌رچه‌یه‌کی تۆکمه و به‌هێزن بۆ ده‌ربازبونی خه‌ڵکی کوردستان و داڕوخانی عه‌قڵی خێڵه‌کی له هه‌ناوی سیاسی زلپارت و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه و سه‌رانی دهستڕۆیشتودا له فۆرمی ده‌وڵه‌تداری راسته‌قینه‌دا بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ی له قۆناغی سیاسی خۆیدا گینگڵی داوه بۆ سه‌ربه‌خۆی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و نه‌جات بونی له‌و به‌رۆکه‌ی لێی بۆته مڵۆزم .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by نەبەز جەلال
نەبەز جەلال: دیزاین کراو.!
-نەبەز جەلال: پیرۆزییەکانی سەروەری.!
-نەبەز جەلال: بەرماوەخۆری.
- All Posts