ئاریتما موحه‌ممه‌دی : دیموكراسی له تیۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ـ به‌شی حەوتەم .
وڵاتانی عه‌ره‌بیی خاوه‌ن دوو پێكهاته‌ی سیاسیی و كولتووریین ، یه‌كیان نوێنه‌رایه‌تیی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات كه هه‌نووكه له هندێك له‌و وڵاتانه له گه‌شه‌دایه ، ئه‌م نه‌وه خاوه‌ن ڕای نوێیه ، به‌ڵام خاوه‌ن كولتووری نوێ نییه و توانای هه‌زمكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕای به‌رامبه‌ری نییه ، كاتێ كه له تێڤێكانه‌وه بینه‌ری به‌رنامه‌یه‌كیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی نێوان دوو ڕووناكبیری عه‌ره‌ب ده‌بین ، له سه‌ره‌تادا به‌نه‌رمی باس له پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ و بنه‌مای دیموكراتیی ده‌كه‌ن ، كه‌چی پاش كه‌مێك له دیالۆگ ماندوو ده‌بن و هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتر . ئه‌مه ئه‌و نه‌وه‌یه بوو كه پێمان وابوو به‌هاری عه‌ره‌بیی به‌ئاكام ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچوو.
كه‌واتا پێكهاته‌ی سیاسیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له كۆندوبه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی ، فێئۆدالیی ، دیكتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌یی پێك دێت و تێكڕای بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتیی به‌هه‌موو چه‌شنێك ڕه‌فز ده‌كه‌نه‌وه و له به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ش ئه‌و بنه‌ما نوێیانه ئیدانه ده‌كه‌ن و به كولتووری ڕۆژئاوا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن و له دژی ڕاده‌وه‌ستن ، به‌ڵام كولتووری جڤاكیی پڕۆسه‌یه‌كی ڕۆژئاوایی نییه و پێشتر له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و میزوپۆتامیادا باییخی هه‌بووه و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش گرنگییه‌كی زۆری به جڤاكیی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆمه‌ڵگا داوه.
كه‌واتا دژایه‌تی كردنی سیسته‌می جڤاكیی و شۆرایی په‌یوه‌سته به مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه . چونكه له سیسته‌مێكی جڤاكیی و شۆراییدا بنه‌ماڵه و دیكتاتۆران ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ده‌ده‌ن و كه‌سانی شیاو و دڵخوازی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن . به‌ڵام ئه‌و به‌شه له وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه كرانه‌وه‌ی سیاسیی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و كه‌سانی به‌ناو ڕووناكبیر له تێڤێكانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و له سه‌ره‌تادا به چه‌شنێكی پێشكه‌وتوو و كراوه ده‌ست به دیالۆگ ده‌كه‌ن و دواتر كه باسه‌كه‌ی نێوانیان گه‌رمتر ده‌بێت و پرسیاری بنچینه‌یی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه، توانای هه‌زم كردنی بۆچوونی یه‌كتر ناكه‌ن و له ئاكامدا تووشی ئاڵۆزی ده‌بن و كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه ، ئه‌مه ده‌كرێت به ئاماژه‌یه‌كی ئاسان و تێگه‌یه‌نه‌ر هه‌ژمار بكرێت.
ئه‌وه له كاتێك دایه كه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌یانهه‌وێت ئاڵوگۆڕی قووڵ له بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی وڵاته‌كه‌یاندا پێك بهێنن و به‌ره‌و دیموكراسی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌نگاو بنێن ، كه‌چی بۆچوونی ئاسایی یه‌كتر نه‌ك هه‌ر وه‌رناگرن ، به‌ڵكوو هه‌زمیشی ناكه‌ن ، له ڕاستیدا ده‌یانهه‌وێت كه به‌و چه‌شنه كۆمه‌ڵگا وه‌ك داری زستان سڕ بكه‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاكی نوێخواز و پێشكه‌وتووخوازی كۆمه‌ڵگا بێت ، ئه‌ی تاكی ئاسایی كۆمه‌ڵ ده‌بێ چۆن بێت و بیركردنه‌وه‌ی له پێوه‌ندی به یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا چه‌نده قه‌یراناویی بێ .
بۆیه ده‌ڵێم : جێگیربوونی دیموكراسی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ به ئاسانی و له چه‌شنی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتیك‌دا به‌ڕێوه ناچێت و پێویستی به قوربانیدانی زێتر هه‌یه و ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو ئاڵوگۆڕ له كولتووری ئه‌و وڵاتانه‌دا پێك بێت و كۆمه‌ڵگه له تنئاژۆیی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و له كۆندوبه‌ندی دابونه‌ریتی ڕۆخێنه‌ر ڕزگار بكرێت ، تاكوو ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێویست به داڕشتنی بناغه‌ی نوێ ده‌كات و كۆڵه‌كه‌كانی فره‌ڕه‌نگیی و فره‌چه‌شنی جێگیر ده‌كرێت . ناكرێت پێش ئه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ قۆناغی یه‌كه‌م بكرێت و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنرێت باز بده‌ینه‌سه‌ر قۆناغی كۆتایی . ئه‌مه ئه‌و خورییه‌یه كه پێویسته پێش ئه‌وه بگاته ده‌ست ڕێسێنه‌ر ، ده‌بێ باش شی كرابێت .
بۆیه ناكرێ له چه‌شنی تیئۆریدا باس له دیموكراسی بكرێت ، ده‌بێت كێشه بخوڵقێت و كۆمه‌ڵگا تووشی ئه‌و قه‌یرانانه بێت كه پێویسته لێی تێپه‌ڕ بێت ، تاكوو ڕای گشتی به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گات كه وڵات پێویستی به شۆڕشی نوێ هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا گه‌ییشتبێته ئه‌و قۆناغه‌ی كه خولیای ئاڵوگۆڕی نوێ بێت و داڕشتنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی پڕۆسه‌ی دیموكراسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ دانابێت . ئه‌و قۆناغانه‌ش پێویستیان به تاكی ڕووناكبیری ڕاسته‌قینه هه‌یه كه هاوكات تیئۆری داڕێژه‌ری باشیش بێ ، من تاكوو ئیستاش له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا تاكی له‌و چه‌شنه نابینم كه توانای هێنانه‌ئارای پڕۆسه‌ی ئاڵۆوگۆڕ بێت و به ئاسانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابنێت و سرنج و متمانه‌ی كۆمه‌ڵی بۆ لای خۆی ڕاكێشابێت.
هه‌موو ڕووناكبیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له یاریی ده‌سه‌ڵات تێوه‌گلاون . ڕووناكبیری ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه چاو له ڕووداوه‌كان ده‌كات و هه‌وڵ بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانكاری نوێ ده‌دات . ناكرێ به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی دژكرده‌وه‌ی ڕووداوی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه ، ڕووداوی نوێ له كۆمه‌ڵگای خۆماندا بێنینه كایه‌وه . كۆموونیسم دژكرده‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیی له ئه‌ورووپا بوو . به‌ڵام كاتێ سیاسییه‌كان و ڕووناكبیره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و تیئۆرییه‌وه ، ئیتر نه‌ك هه‌ر ڕووداوی نوێ نه‌هاته كایه‌وه ، به‌ڵكوو ئه‌و تیئۆرییه پووچه قه‌یرانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگاش كرده‌وه . ئه‌م تێبینییه گشتگیره و تیئۆرییه لیبڕاڵیی ، سۆسیالیستییه‌كان و سیسته‌مگه‌لی چه‌وت و خۆسه‌پێنیش له‌خۆ ده‌گرێت .
دیموكراسیی له هه‌ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا پێش ده‌كه‌وێت و گه‌شه ده‌كات كه خاوه‌ن چینی سه‌رمایه‌دارن و به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی كۆمه‌ڵگاكان پڕۆژه‌كانی سه‌ربه بنه‌مای دیموكراسیی نه‌ك هه‌ر جێگیر نابن ، به‌ڵكوو گه‌شه‌ش ناكه‌ن و ده‌بنه هۆی ئاڵۆزیی و شێواندنی ئاسایشی گشتیی كۆمه‌ڵگا . بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسیی و مێژوویی ، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌مكی دیموكراتیدا ڕێك بخرێن ، ده‌بێ ئاوڕ له ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و ویست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بدرێته‌وه . ناكرێ هه‌وڵ بدرێت كه دیموكراتیی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا جێگیر بكرێت كه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هیچ ویست و ئاواتێكی له‌مێژینه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌بێ . پێوسیته كه كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ڕ گرینگیی فره‌چه‌شنیی و فره‌ڕه‌نگیی ببێته خاوه‌ن ڕا و خاوه‌ن ده‌نگ و هاوكات هۆشیاریی پێویست له پێوه‌ندی به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست بهێنێت و پارێزه‌ری باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاش بێ .
درێژه‌ی هه‌یه …
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت