مامۆستا شێركۆ : فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی سه‌پاندنی حیزبایه‌تی .
فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی سه‌پاندنی حیزبایه‌تی و ڕابوردووی تێكۆشانی چه‌كداری و فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی خه‌مخۆرانه و گوێ نه‌دان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ” تاك ، حیزب ، تێكۆشانی چه‌كداری .
1
حیزبایه‌تی و تێكۆشانی چه‌كداری ئه‌ركێكه كه‌سانی دڵسۆز بۆ دواڕۆژی چاكتری هاونیشتمانان خۆیان بۆ ته‌رخان كردووه ، كهناسنامهی هۆشیارترین و دڵسۆزترین و گیان له‌سه‌ر ده‌ستیان پێ ئه‌درێ .
بابزانین كه‌ی ؟ له‌كوێ ؟ چۆن ؟ ئه‌و دووفۆرمهی سه‌ره‌وه خۆیان ده‌ر ئه‌خه‌ن و له چی یه‌وه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌چی كۆتایی دێت ، هاونیشتمانیان چۆن بای باڵی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سایه‌یاندا ، كاریگه‌ری هه‌ر یه‌كه‌یان له‌به‌ڕێوه‌بردن ، به‌ره‌و پێش بردن ، داد‌و دادوه‌ری ، زانست و زانیاری، پاراستن و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی .
لێكدانه‌وه‌كه نابه‌مه‌وه بۆ ڕابوردووی دوور ، بۆیه باسه‌كه خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به ڕوداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پتر. سه‌ده‌ی دوو دۆزه‌خی مرۆڤ قڕكه‌ر ، پێشێل كه‌ری مافی مرۆڤ ، داهێنه‌رو ڕوخێنه‌ر ، چێنهرو سووتێنه‌ر ، بنیاتنه‌رو كاولكه‌ر ، ئازادی و چه‌وسانه‌وه ، ڕزگاربوون و داگیركران ، هاتنه‌كایه‌ی دیكتاتۆران و ڕوخانیان ، له ناو چونی ڕژێمی تزاری و مۆته‌كه‌ی عوسمانی و دیكتاتۆری فاشیستی و دیكتاتۆری سوشیالیستی ، سه‌ركه‌وتنی به‌ناو دیموكراسی ، دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كانی ” مافی ” مرۆڤ ، ڕێكخراوی كێشمه‌كێشی نه‌ته‌وه‌كان ، پێش كه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ( سه‌ربازی ، په‌یوه‌ندی ، گواستنه‌وه‌و … هتد ) ، ئاسانكاری ژیان له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و هه‌ندێك ووڵاتی ئاسیایی ، له هه‌مان كاتیش‌دا شه‌ڕ و كوشتن به تاك به‌كۆمه‌ڵ به‌چه‌كی سووك یا كۆمه‌ڵ كوژ ( كیمیایی ، بایه‌لۆژی ، ئه‌تۆمی ) له به‌ره‌و پێش چووندایهو هه‌ڕه‌شه له مان و نه‌مانی مرۆڤایه‌تی ده‌كات . نهخوێنهدهواری ، برسێتی ، نه‌خۆشییه درمه‌كان له زۆر شوێنی ئه‌فریقاو ئاسیادا گه‌مارۆی سه‌دان ملیۆن دانیشتوانی داوه .
له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی دنیادا ، له‌و بێ داد‌و دادوه‌رییه‌دا ، له‌و هه‌موو پیلانگێڕییه‌ی زلهێزه‌كاندا ، له ناو تۆڕی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كاندا ، له ڕق و كیینهی داگیركه‌رانی كوردستاندا ، كورد ئه‌كه‌وێته كوێی ئاوڕدانه‌وه‌ی خۆی یا ده‌ره‌كی ، چی بۆ خۆی كردووه ، چی یان بۆ كردووه ، چه‌ند له حیسابی ده‌وڵه‌تاندا دیاره ، ئاژانسه‌كان چۆنی لێ ئه‌دوێن ، له دام و ده‌زگا نهێنییه‌كانی زلهێزه‌كاندا چ حیسابێكی بو ده‌كه‌ن به چاك یا خراپ له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا هه‌ر چه‌نده چاكیان هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه ئه‌ڕوانن له ئاستی دووروو نزیكدا بریتییه له نوچ دان و وابه‌سته‌یی مرۆڤایه‌تی .
2
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی ههیهكورد نیشته‌جێی ئه‌م شوێنه‌یه وه‌ك مرۆڤ ، بۆچی تا ئێستا ژێرده‌سته‌یه؟
1 – به‌توانایی دراوسێ داگیركه‌ره‌كانی ( فارس ، ئاشورییه‌كان ، گریكه‌كان پاشان عه‌ره‌ب و توركه‌كان ) و ههڵمهتبردنیان .
2 – خێڵه‌كێتی و پێوهدیارنهبوونی شارستانی ( هه‌رچه‌نده شارستانی بوون مه‌رجی مانهوهنییه ، ئاشورییه‌كان كه‌مایه‌تی زۆركه‌میان ماوه ،گریكه‌كان ده‌وڵه‌تێكی بچوكیان هه‌یه ، مهكهدۆنییهكان له دۆخێكدان كورد له سه‌ر
خۆیه‌وه دڵی پێیان ئه‌سووتێ ) .
3 – توانه‌وه‌ی مۆركی كوردانه له ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا ، به‌زۆر ، به‌ناچاری ، به‌ترس نانه دڵ پاشان ڕه‌گ داكوتانی ئایینی ئیسلام له دڵی مرۆڤی كورد دا به درێژایی خه‌لافه‌ت ، كه بێگومان كاری له بواره‌كانی كۆمه‌ڵی
كوردهواری كرد شێوه‌ی نووسینی گۆڕی بۆ پیتی عه‌ره‌بی كه شێوه‌ی نووسینی ئاڤێستایی بوو ووشه‌ی عه‌ره‌بی خۆی خزانده زمانی كوردییه‌وه ، كورد بووه په‌راوێز ، به گۆڕانی خه‌لافه‌ت له نێوان عه‌ره‌ب و كه‌سایه‌تی فارس و
مه‌گۆلی و سه‌لجوقی و پاشان عوسمانییه‌كان هه‌ركورد نه‌بوو به‌هیچ (جگه له سه‌لاحه‌ددین ئه‌وه‌ی به بیریدا نه‌ده‌هات كورد و پاشایه‌تی یا فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی كورد ) بێگومان كورد له‌و ناوه‌نده‌دا له‌ژێر كارلێكردنی كولتورو
داب و نه‌رێتی ئه‌و پهلاماردهرانهدا خۆی بۆ ناپارێزرێ .
4 – كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیركه‌ر خۆسه‌پێنه‌ر بوون و ڕۆڵی ده‌ره‌كیان بووه له نهخهمڵین و له سه‌ر پێ نه‌وه‌ستانی كورد ، خۆیشی هه‌نگاوی ئه‌وتۆی نه‌ناوه ، خۆسه‌پێنه‌ر نه‌بووه هه‌ڵمه‌ت به‌ر نه‌بووه دیاره توانای خه‌لافه‌تی بۆ نه‌ڕه‌خساوه وه‌ك كورد هه‌رچه‌نده ئه‌یوبییه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وته ده‌ست مۆڕكی موسوڵمانهتیان به‌خۆوه گرت نه‌ك كوردانه ، بۆ چاوتروكانێكیش بیریان له كورد نه‌كردبۆوه دیاره ئه‌وه‌ش هۆی ناوه‌كی خۆی هه‌یه.
5 – له مێژووی نزیكدا كورد هه‌ندێك میرایه‌تی به خۆوه دیوه زۆر به زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژ نه‌بوون ، نه‌یان توانیوه له‌ڕێی په‌لامار یا ووت‌و ۆێژ پاشایه‌تی دروست بكه‌ن ، نه‌شیان توانیوه به جیا جیا به‌ره‌نگاری په‌لامارده‌رانی ده‌ره‌كیش ببنه‌وه ، ئه‌و ده‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌كان خۆیان كۆ ئه‌كرده‌وه و به‌هێز ئه‌كرد كورد هێشتا له بیری خێڵه‌كیدا سه‌ر مه‌ست بوو، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له ژێر دوروشمی دیموكراسیدا هه‌ر خێڵه‌كییه ، له باوه‌ڕ بوون بهعهولهمهو سشیالیزمدا ههرخێڵهكییه ، ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌ره‌فخان ئه‌ی فه‌رموو كورد هه‌ر له شایه‌ت ماندا یه‌كگرتووه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی ، ده‌با بهیهكخستنهوهی هه‌ردوو ئیداره ئه‌و بۆچوونه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه .
6 – نه‌بوونی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی ،ههڵنهكهوتنی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌زه‌برو زه‌نگ و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی بتوانێ كورد له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه ، خۆزگه كه‌سێكی وه‌ك بیسمارك له كورد دا هه‌ڵده‌كه‌وت ئه‌وسا . ئه‌شێ كه‌سێ بڵێ ها ئه‌م كابرایه زۆر لایه‌نگری زه‌برو زه‌نگه ، به‌ڵێ سه‌ده‌كانی ڕابوردوو وای ده‌ویست، نه‌ته‌وه‌كان خه‌مڵین ده‌وڵه‌تیان دروست كرد ، ده‌وڵه‌تێك نییه به زه‌برو زه‌نگ دروست نه‌كرابێ یا له پشتییه‌وه نه‌بێ یا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریان دروست نه‌كردبێ . كه‌واته زه‌بروزه‌نگ ڕۆڵی كاری گه‌ری بووه له مێژوودا . گهزهنهفوون به ویژدانه‌وه باس له قاره‌مانێتی كورد ئه‌كات به‌ڵام به خاوه‌ن شارستانییه‌ت و ده‌وڵه‌ت و له‌شكر كێشی ناونهبردوون . كه گریكه‌كان و مهكهدۆنییهكان و ڕۆمه‌كان و فارسه‌كان و ئاشورییه‌كان هه‌بوون كوردیش هه‌بوو به‌ڵگه‌ی گه‌ره‌ك نییه ، گهزهنهفوون و ئه‌سكه‌نده‌ر په‌لاماری كورد یان دا وه‌نه‌بێ له ووڵاتێكی زۆر پان و به‌رینه‌وه هاتبن ، مه‌كه‌دۆنیا هه‌ر دووجا به‌ئه‌ندازه‌ی سلێمانی و دێهاتهكانییهتی ، گریگ به ئه‌ندازه‌ی كوردستانی باكوور ده‌بێ ، به‌ڵام له‌شكره‌كه‌یان ( 14 هه‌زار سوار بو 401 پێش زایین واتای پێشكه‌وتن ئه‌به‌خشێ ) لهوێزه به‌ده‌ر بوو كورده‌كانیش زۆر قاره‌مان بوون خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر نه‌بوون .
7 . له‌سه‌ده‌ی ڕابوردووشدا بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری كۆمۆنیستی خۆی خزانده ناو ڕۆشنبیرانی كورده‌وه‌و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شكستی دا به خه‌مڵینی بیری نه‌ته‌وه‌یی ، باس كردنی نه‌ته‌وه نه‌نگی و كۆنه‌په‌رستی و ده‌مارگیری و گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ ڕابووردوو .
3
نه‌خه‌مڵینی بیر‌و مۆركی نه‌ته‌وه‌یی كورد زیانی گه‌وره ئه‌گه‌یه‌نێ به چاره‌نووسی كورد ، چوار جێوهیهكی یاسایی ناداته ده‌سته‌وه بڕیار له‌سه‌ر دوا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدات و به‌رهه‌ڵستی دوژمنانی بكات وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی . له‌گشت به‌شه داگیركراوه‌كاندا داگیركه‌ران شێوه‌ی جۆراوجۆری پاكتاوی ڕه‌گه‌زیان به‌كار هێنا.
ناو لێنانی كورد به توركی شاخاوی ، قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و جل و به‌رگی كوردی شێوه‌یه‌كی سایكۆلۆژی دوژمنكارانه‌ی توركانه ، كوردیش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه به‌دروست كردنی پارت و ڕاپه‌ڕینی چه‌كداری شێخ سهعیدو
شێخی نه‌هری و پ.ك.ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی درووست بوو درووشمه‌كانیان سه‌ربه‌خۆیی بوو به‌ڵام تێ نه‌په‌ڕی بۆ دیوی پارچه‌كانی تر .
تائیستاش ڕژێمی ئێرانی كورد به به‌شێك له‌ڕه‌گه‌زی فارس داده‌نێ و كردویه‌تییه بیان و زۆر زووش كارامه‌یی خۆیان به‌كار هێنا ، كوردی هه‌مه‌دانیان گوێزایه‌وه بۆ سنووری توركمانستان و كردنیان به چه‌په‌ر و له‌م لاشه‌وه
توركیان لێ نیشته‌جێ كرد ، ناوچه‌كانی ورمێ و خوی و نه‌غه‌ده‌یان تێكه‌ڵ كرد به تورك و ئازه‌ر ناویان لێ نا ئازربایجانی شه‌رقی ، شاره‌كانی مهاباد و بۆكان و سه‌قز و بانه‌و سه‌رده‌شت و خانه‌یان ناو نا ئازربایجانی غه‌ربی ، ناوی كوردستانیان له شاری سنه نا بۆ چه‌واشه‌كردنی كورد ، كرماشان و بیجاڕ و لوڕایهتی كێ ئه‌توانێ بڵێ كورد نشینه ، دروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد نه وه‌ك درووشم نه به‌كرده‌وه خۆی و كوردی رزگار نه‌كرد له بییری لكان و ئۆتۆنۆمی ، ماڵی چه‌په‌كانیش ئاوابێ قوڕه كه‌یان خه‌ست تر كرد به‌گیانی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری و نه خۆیان هیچیان كرد‌و گیانی نه‌ته‌وه‌ییشیان لاوازكرد .
هه‌ش به‌سه‌رمان ئه‌بێ حاڵمان چۆن بێ له‌گه‌ڵ ” بهعسییهباشهكاندا ” كه كوردیان پارچه پارچه كرد له‌ژێر ناوی ‘ الحزام العربی’ دا ئه‌و هاونیشتمانییه بێ ناسنامه‌یه ، كامه‌یه باشییهكهیان خوام كرد بهگژتانا ، خۆ كه‌نداوی ئه‌سكه‌نده‌روونه له‌نێوان عه‌ره‌ب و تورک دا كورد زمانی به بڕین ئه‌چێت باسی بكات ، كوردی داماوی سوریا هێشتا له قۆناغی ئۆتۆنۆمیشدا نییه .
له كوردستانی خواروو دا پاكتاوی ڕه‌گه‌زی گه‌یشته ته‌خت كردنی لادێكان و كۆكردنه‌وه‌یان له ئۆردوگای زۆره ملێ به نیازی تواندنه‌وه‌ی له هه‌نگاوی دواتر ، به زۆر كردن به به‌عسی به عه‌ره‌ب ، شێواندنی هه‌ستی خه‌ڵك و
كردنیان به جاش به بیانووی خۆ دزیینهوه له شه‌ڕی ئێران_عیراق و بێ كاری ، گرنگ كورد به كورد به‌كوشت دان و مراندنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ( شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان _عیراق و پارتی
” شۆڕشگێڕی ” كوردستان له‌ساڵه‌كانی 1966 تا 1970 به فیتی حوكمه‌تی عیراق هه‌روه‌ها شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی نیوان پ . د . ك و ی . ن . ك كه گومانی تێدا نییه ده‌ستی دوژمنانی تێدایه ) . ئه‌ماره‌تی بابان و سۆران و شۆڕشی مه‌حموودی بێ مراد ” به‌ده‌ستی ئینگلیزه خه‌مخۆره‌كانی ئێستاوه ” و شۆڕشی بارزان و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵسانی ئاغا‌كان كه جوتیاره كڵۆڵهكانیان به زۆر ڕاپێچهك كرد و دهربهندهكانیان پێ گرتن دژی ڕیفۆرمه زه‌وییه‌كه‌ی قاسم دوای چه‌ند ڕۆژێك به تێك شكان بڵاوه‌یان لێ كرد و پاشان ناو نرا شۆڕسی ئه‌یلول ، 14 ساڵ ڕۆڵه‌ی كورد گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو بۆ ئۆتۆنۆمی كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌ر قوتكاتهوه كه خاوه‌نی 150 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و 450 هه‌زار هێزی پشتگیری بوو سه‌ردارانی عه‌وله‌مه‌ی ئیستا هاوپه‌یمانانی ئه‌وسای شا‌و شۆڤینیستانی عه‌ره‌ب ، شۆڕشی كوردیان نارد بۆ پشوودان گه‌ر بڕێك گیانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو ئه‌ویش كرایه قوربانی ” هاوپه‌یمانانی ” ئێستا . به‌ڵام دیار بوو نوزه‌یه‌ك مابوو له‌سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه ئاڵای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی پۆشی بوو بهڕهیهكی پانیان بۆ ڕایهڵهكرد و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی ئه‌و نووزه‌یه بوونه مه‌شخه‌ڵی هه‌میشه داگیرساوی ، مه‌خابن درووشمه‌كه بڕی نه‌كردوو جارێكی تر ئۆتۆنۆمی ‘ ڕاسته‌قینه ‘ خۆی قوت كرده‌وه ئه‌مجا ستارخانی و مراد خانی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كرابه به‌ریا ( كه‌هه‌ر له زه‌مانی داهێنه‌ره‌كه‌ی لینینه‌وه به كورد ڕه‌وا نه‌بینرا چ به‌وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود ، كه پێشوازی كرد له ” شۆڕشی” ئۆكتۆبه‌ر و هه‌روه‌ها له سێ كۆنگره‌ی گه‌لانی ڕۆژ هه‌ڵات به چپهش ناوی كوردیان نه‌هێنا به مه‌رجێ نوێنه‌رانی كورد له‌وێ بوون ) ، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گیری خوارد و ڕهگهپهرستانی ئه‌نفال بۆ لینگه‌و قووچ كردن و زڕاندنی ناوی ئه‌نفالیش ده‌ستی چه‌په‌ڵی خۆیان وه‌شاند به‌چه‌كی چه‌په‌ڵی ” هاوپه‌یمانان” به‌ڕاستی بێژه‌ر له جێی خۆیدا ده‌ڵێ :
هه‌رچی مینای دڵه‌كان بوو هه‌ڵیان وهران
ئه‌و هه‌موو گۆزه جوانه‌یان شكاند ئه‌و هه‌موو كانی و ئاوه‌یان گوێزایه‌وه
هه‌رچی كه‌ڵه‌كی ژنان و سه‌كۆی ئێوارانی به‌رماڵان بوو
هه‌رچی قیبله هه‌بوو قیبله‌ی نوێژ‌و قیبله‌ی عیشق و قیبله‌ی شۆڕش هه‌ر هه‌موویان ووردوو خاش كرد
كه هاتن مه‌وسمی گۆرانی و شه‌وقی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌یان خسته چاڵێك ئاگره‌وه
ئه‌و هه‌موو ده‌رگایه‌یان له‌سه‌ر ته‌نیایی ڕووحه‌كان داخست
ئه‌و هه‌موو خه‌ونه‌یان به‌سه‌ر چڵێكی وه‌حشه‌ته‌وه جێهێشت
بهرسیلهكانی مناڵی چرۆكانی به‌رائه‌تیان هه‌ر به سه‌وزی بۆ سه‌ره‌نوێڵك فڕێ‌دا
ئه‌وان هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هه‌روا بوون
جوانترین گه‌مه‌یان كوشتن ناسكترین ووشه‌یان خوێن بوو
ئه‌وان كه‌هاتن هه‌رچی ماڵی كچه عازهبهكان بوو ڕوخاندیان
هه‌رچی هێلانه‌ی ئاوریشمی عیشق هه‌بوو سووتاندیان.
به‌ده‌ست خۆشی له نووسه‌رو بێژه‌ر ، داوای لێبوردنتان لێ ئه‌كه‌م كه خستمه ناواخنی ئه‌م باسه‌وه بێ ڕا وه‌رگرتنتان ، به ڕاستی داهێنانه له وه‌سفی ئه‌نفالی ڕه‌گه‌زپه‌رستان .
هه‌روه‌ها كارتێكردنی كولتوری ونهڕێتی داگیركه‌ران نێگه‌تیڤانه كاری كرده كولتورو نه‌رێتی كورد كه بیری نه‌ته‌وه‌یی لاواز ده‌كات و نه‌وه نوێكان ڕوو ئه‌كه‌نه كولتوری داگیركه‌ران به‌و نیازه‌ی فریشته‌ی وون بوویان له‌وێ بدۆزنه‌وه ، نموونه‌یه‌كی زۆر بچوك كه‌س نرخی بۆ دانانێ ‘ له‌كام ماڵه عه‌ره‌ب ، فارس ، تورك دا كاسێتێكی گۆرانی كوردی ئه‌بینی گه زۆر هونه‌ر دۆستیش بێت’ كێ له داگیركه‌ران ئاماده‌ن فێری كوردی ببێت ” شنوللغه الكردیه ، كوردی جزاست از زبانی فارسی ، توركیا دا كورد یوخت ” كه‌واته كولتورو بیری نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی بۆ ئه‌وه‌ی كورد له ڕیشه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌ڵكێشن ، به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌یشی به پێی ویستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌نجام نه‌دراوه بۆیه ئه‌بینین شێوه‌ی خێڵه‌كی و تاك حیزبی و سه‌رۆك حیزبی به درێژایی ته‌مه‌نه ، ناوه‌ندێتی دیموكراسی كه هاورده‌ی پارته كۆمۆنیسته‌كانه سه‌پێنراوه به‌سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ر حیزبێكدا بگره به‌سه‌ر ته‌واوی جه‌ماوه‌ری كورد كه ئه‌بێ مل كه‌چ بێت ‘ كاكه من حیزبی نیم ‘ كاكه چۆن ، جگه له‌وه‌ش ئه‌بینین سه‌ركردایه‌تی نابێ گۆڕانی به‌سه‌ردابێت له باو‌و باپیران بۆی ماوه‌ته‌وه ئه‌بێ كوڕاو كوڕی وا بڕوا ، ئاخر دیكتاتۆرییه‌تی به
له‌عنه‌تی پرۆلیتاریا چ ده‌ردوو به‌ڵایه‌كی بۆمان هێنالهوه لاتر چێت .
باروو دۆخی كوردستانی خوارو زۆر ئاڵۆزه ، نه‌خه‌مڵینی بیری نه‌ته‌وه‌ییه به‌و جۆره دووله‌تی كردووه ، به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و حیزبییه‌كان خراونه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه ، له‌سه‌ركرده حیزبییهكانی هه‌رلایه‌ك بپرسی بۆ برا ئه‌ڵێ به‌لای منیشه‌وه وایه ، ئه‌ی خه‌تای كێ یه سه‌رسام ده‌بن و بێ وه‌ڵام . خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاشكاوی بڵێی ئێوه هه‌ردوو خهتاتانه دهلاكهون ، تۆ پیاوی گێره شێوێنی سه‌ر بهفڵانی ، یا ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته بدوێ زۆری له‌سه‌ر مه‌ڕۆ برا گه‌وره به ڕۆژه‌كه‌ی ناسكه . ئه‌مڕۆش له ئاژانسهكاندا مقۆمقۆی هاتنی ” دیموكراسی” ڕۆژ ئاوایه چونكه ته‌خت و تاجیان ده‌شكێنێ و كۆششی هه‌ره گه‌وره‌یان سه‌قامگیرنه‌بوونی
عێراقه له‌به‌ر :
یه‌ك / ئه‌وانیش ئه‌بێ هه‌مان شێواز بگرنه‌به‌ر ،
دوو / نه‌بادا كورد شتێكی ده‌ست بكه‌وێ .
برایانی سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ش یه‌ك قسه‌ن له‌وێ موو به‌به‌ینیاندا ناچێت سه‌د شوكر بۆ خوا، دهبهههمان گوڕه‌وه گیروگرفتی ناو ماڵی كورد یه‌ك بخه‌ن ، ڕێكی ناخه‌ن بۆتانی له‌ت و په‌ت ئه‌كه‌ن چونكه زۆر جاریان پێ ووتوون ده‌ستتان خۆش بێت ئه‌زموونی فێدرالی چاكتان هه‌یه پێویسته خه‌ڵكی عیراق كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێ چونكه ” هاوپه‌یمانانی سایكس بیكۆ ” ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌یانه یا باوه‌ڕیان پێ یه‌تی هه‌ر ئه‌وه‌یه،نموونه‌ش تا خۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوون هێشتیان پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد بچێته شاری كه‌ركوكه‌وه . هه‌موو پلانێك به‌كار ئه‌هێنن سوپای توركیا بێته ناو عیراقه‌وه ، كوردیان زۆر به‌لاوه گرنگ نییه كه ده‌ست به‌رداری بوون كه‌س لێیان ناگرێ ، له‌سه‌ر ئاستی دنیا كورد كار له بازاڕ ناكات چونكه هیچ پرۆتۆكۆلێكی ئابوری له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌وڵه‌تی نییه بۆیه كه‌س سه‌ری خۆی پێوه ناهێشێنێ ، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگی چاره‌نووس سازه پێكهێنه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه ، گرێدانی بازاڕی كوردستان به‌بازاڕی جیهانی ئه‌بێته‌هۆی سه‌قامگیر بوونی دۆخی كوردستان و ململانێی بازاڕی جیهان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له بازاڕی كوردستاندا ، له سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییش هه‌موویان بۆ هاوپه‌یمانان مۆرده‌كه‌ن كورد چه‌پۆكێكی وای پیا بدرێ جارێكی تر سه‌ر به‌رز نه‌كاته‌وه .
چاوه‌ڕوان كردن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان پێش بڕیاره‌كان بكه‌وێت گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه ، ناشێ هه‌له‌كان دووباره بێته‌وه ، سه‌ددامی فاشی بێ ئه‌قڵی شێت یاری به ئاگری نه‌وت كرد ،دیاره نه‌وت په‌رستان ئه‌و یارییه‌یان
په‌سند نییه‌و تێگه‌یشتن نۆكهرهكهیان زیاده ڕه‌وی كردووه و ئه‌بێ له بێخ ده‌ر بهێنرێ ، به‌ڵام كه‌ی ؟ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نۆكه‌ره‌كانی تریاندا بوو به هاوبه‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستی كوشنده‌یان له 11 سێپته‌مبه‌ردا وه‌شاند ، ” هاوپه‌یمانان” شاره‌زای سیاسه‌ت نین گه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی نه‌بێ هه‌میشه دۆڕاون هه‌رچه‌نده ئێستاش زۆر براوه نین بۆیه پشت به‌ستن پێ یان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه ، دیاره ئه‌و یارییه له گه‌ردنی خۆی ئاڵا هه‌لێكی
باشی بۆ كورد ڕه‌خساند دۆخێكی نوێ بێته ئاراوه و دروشمه‌كه‌شی گۆڕی بۆ فێدراڵی ، جا پێش ئه‌وه‌ی فێدراڵییهكهی خۆیان بسه‌پێنن كه ئه‌زموونه لهتكراوهكهی ئێمه‌یه بۆمان ئاماده كردوون ، له‌بیرمان نه‌چێت په‌یمانی سه‌عد ئاباد و به‌غدا و جه‌زائیر بۆ كه‌وڵكردنی كورد بووه زه‌مان گۆڕاوه به‌ڵام بكه‌رانیان هه‌رماون .
4
ئه‌گه‌ر ڕوخسارییشیان گۆڕابێ ناخیان هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی . جابۆ كورد ده‌ست هه‌ڵگرن له گوێ نه‌گرتن له جه‌ماوه‌رو ڕۆشنبیرانی كورد ، سیاسه‌تی تاك ڕه‌وی حیزبی به‌لاوه نێن ، حوكمه‌تی كوردستان بكه‌نه یه‌ك و ده‌مڕاستی كوردستان بێت له ووتوو وێژ دا له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ده‌ره‌كی یا عیراقی ، داموو ده‌زگاكانی كوردستان قۆرخ مه‌كه‌ن بۆ حیزبایه‌تی ، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌یڵێن سه‌د له‌سه‌د ڕاست بن ڕێ بده‌ن هه‌ڵه‌و چه‌وتییه‌كان ڕاست بكرێنه‌وه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ، شاره‌زاو لێهاتوان بگرنه خۆتان ، خوێندنگاكان ئازادبكه‌ن با بۆ یه‌كجاره‌كی له مۆته‌كه‌ی حیزبایه‌تی رزگاری بێت ، سه‌ندیكاكان هی جه‌ماوه‌ره خۆیان بڕیار له داخوازییه‌كانی خۆیان بده‌ن ، بیروكراسی و گیانی خۆ ڕادان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا كۆتایی پی بهێنن ، دادگا سه‌د له سه‌د ئازاد بكه‌ن ، هه‌ڵبژاردنی ئازاد یه‌كاڵا كردنه‌وه‌ی كێ حوكمه‌ته دۆڕاو ئه‌بێ ڕازی بێت به ئه‌نجام ، ماوه‌ی حوكمه‌ت دیاری كرا‌و بێت ،
دارایی حوكمه‌ت هی هاووڵاتیانه نه‌ك حیزب ، حیزبه‌كان به‌ڕێگای خۆیان دارایی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن ، به‌ته‌نگه‌وه هاتنی ده‌رامه‌ت و ژیانی هاووڵاتیان و هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێندرێ ، نه‌هێشتنی باندی چه‌كداری و پۆلیس ئه‌ركی ته‌واوی پاراستنی پێ بدرێ ، “هاوپه‌یمانان ” ناچنه خانه‌ی براوه مامه‌ڵه‌ی داگیر كه‌ریان له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن و هه‌میشه به‌چاوی گومانه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، گیانی نه‌ته‌وه‌یی قووڵ بكرێته‌وه تا كورد ساز‌و ئاماده بێت بۆ ڕۆژی یه‌ك لایی كردنه‌وه چونكه به‌رامبه‌ره‌كانمان هه‌میشه لهپارێزدان كورد به ئاواتی نه‌ته‌وه‌یی شاد نه‌بێت ، هه‌وڵی هاندانی سیاسیانه‌ی پارچه‌كانی دیكه بدرێ هاوئاهه‌نگ كورد به‌یه‌كجار داوای سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێ .
جائه‌وه‌ی ئێستا له كوردستاندا ئه‌گوزه‌رێ بریتییه له سه‌پاندنی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی تاك و تاك حیزبی و گیانی نا دیموكراسی به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی هه‌زاران ساڵه چاوه‌ڕوانی ئازادی و دیموكراسی و داد‌و دادپه‌روه‌ری و خه‌مخۆری یه .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت