شێرزاد شێخانی : بەڕێوەبردنی وڵات بە میزاجی بەرزانییەوە .
یەکێک لەکەسە نزیکەکانی کاک نەوشیروان مستەفا لەلێدوانیکیدا باسی هۆکاری ناکۆکیەکانی نێوان پارتەکەی مەسعود بەرزانی و بزوتنەوەی گۆڕان و خودی کاک نەوشیروانیش دەکات و دەڵێ : کاک نەوشیروان هەمو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە کەوا بارزانی لە ئاسمانەوە بهێنێتە خوارەوە . مەبەستی ئەوەیە بارزانی کە بەوەهم کۆیلەکانی تێیانگەیاندوە کەوا زاتێکی موقەدەسی لەمەرتەبەی فریشتەکانی ئاسمانایا ، ئەو ئەیەوێ ئایەغی بکاتەوەو وایلێبکات وەکو هەر ئینسانێک بیر بکاتەوە نەوەک خەلیفەیەکی خوا لەسەر ئەرز .. کۆیلەکەکانی بنەماڵەو قەڵەمەبەکرێگیراوەکانی دەربار بەیاریکردن بەم وەتەرەی بارزانیەوە لەبەرامبەر کیسەیەک پارەی حەڕامو دزراوی قوتی میللەت ، بەرزانییان توشی نەخۆشییەکی دەرونی کردوە کە زۆربەی دیکتاتۆرەکانی دونیا دوچاری بون ئەویش دەردی خۆبەزلزانییە ، تا وایلێهات بەرزانی کوڕی سەرکردەیەکی میللی و وەکو خۆیان وەسفی ئەکەن بەرێبەری روحی نەتەوەکەمان لەبری ئەم هەمو خەبات و تێکوشان و قوربانی خۆی و بنەماڵەکەشی بخاتە ژێرپێی و مێژوی پێشمەرگایەتی و خەباتی عەشرەت و خانەوادەکەیشی بکاتە قوربانی کورسییەکەی .
بەم وەهمەوە بارزانی سیاسەت ئەکات ، ئێستا خۆی بەخاوەنی ئەم وڵاتە ئەزانێت و خاک و میللەتەکەشی بە مۆڵکی تاپۆکراوی بەناوی خۆیەوە ، وەک دیکتاتۆرێک وڵات ئەبات بەڕێوە .. خۆی وانیشان ئەدات کەوا بەبێ ئەو هیچ بریارێک لەم وڵاتەدا دەرناچێت ، تەنانەت جارێکیان دوای نەخۆشکەوتنی بەرێز مام جەلالیش باس لەوە ئەکرا کەوا بەسەرپەرشتی بارزانی کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازبکرێت وەکو ئەوەی ئەو جێگری مام جەلال بێت لە بەڕێوەبردنی یەکێتی نیشتمانیشدا .
دوای ئەو هەمو قەیرانە سیاسییانەی لەئەنجامی تاکڕەوی مەسعود بەرزانی و دەستگرتنی بەکورسی سەرۆکلیەتی هەرێمەوە ، وڵات هاتە سەر ساجی عەلی ، دوای ئەو هەڵوێستە ناشرینانەی پارتی و بارزانی بەدەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان لەحکومەت ، دوای ئەوەی میللەت و دۆستانی دەرەوەش چاوەرێی هەنگاوێکی ئەرینین لەبارزانی بەکردنەوەی گرێ کوێرەی قەیرانە سیاسییەکە بەدەرکردنی بریارێک بەئاساییکردنەوەی وەزعەکە ، ئەو هاتوە باس لەوە ئەکات پارتی بەمەرجی لادانی دکتۆر یوسف محمدی سەرۆکی پەرلەمان ئەم وەزعە ئاسایی ئەکاتەوە .
دوای ئەو هەمو شکستەی دەسەڵاتەکەی خۆی و حکومەتە حزبییەکەی و دوای ئەو هەمو ئابروچونەشی ئێستا باس لەمەرجی لادانی سەرۆکی پەرلەمان ئەکات .. هەر بەمیزاجی شەخسی خۆیەوە چەند ساڵێک پێش ئێستاش لەگەڵ نوری مالیکیدا گەیاندییە مریشکەڕەشەو هێزی پێشمەرگەی ناردە بەرامبەر هێزەکانی سوپای عیراق ، تا وای لەمالیکی کرد بودجەی کوردستانی بڕی ، ئێستا جارێکیتر هەر بەمیزاجی شەخسی خۆیەوە مەرجی لادانی یوسف محمد دائەنێت وەکو ئەوەی پۆستەکەی سەرۆکی پەرلەمان ناشەرعی بێت،پۆستە ئیکسپایەرەکەی خۆیشی وەکو سەرۆکی هەرێم شەرعییەتی هەبێت. بارزانی سیاسەت بەمیزاجی خۆی ئەکات ، چۆن بە میزاج دەیان و سەدان کەسی بنەماڵەکەی کردە خاوەن ملیاران دۆلاری دزراوی میللەت ، چۆن یاساو بریارەکانی هەرێم بەمیزاجی شەخسی دەر ئەکات و دواتریش بەمیزاجی شەخسییەوە پێشیلیان ئەکات ، چۆن بە میزاج پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو دەرەوەش ئەبەستێت بەبێ ئەوەی گوێبداتە هیچ لایەنێکی سیاسی سامانی میللەتەکەمان ئەبەخشێتە هاوپەیمانەکانیەوە ، ئەیەوێ ئەو ماڵوێرانیەی ئێستای هەرێمیش بەمیزاجی شەخسی خۆی چارەسەری بکات ، گرنگیش نیە لای ئەو هەرێمەکەمان بەرەو هەڵدێر ئەڕوات یا ئەزمونەکەمان شکست دێنێت .
سەدام حوسێن کاتێک بەمیزاجی شەخسی شەڕێکی بێئامانی لەگەڵ ئێراندا بەرپاکرد میللەتەکەی باجێکی دو ملیۆن کەسی دا . کاتێکیش هەربە میزاجەو وڵاتی کوەیتی داگییرکرد جارێکیتر مییلەتانی عیراق باجێکی نیو ملیۆن کەسیان دایەوە ، وا دیارە مەسعود بارزانیش ئەیەوێ باجی هەڵەکانی بەمیللەتەکەی بداتەوە ، بەڵام ئایا ئەو میللەتەی بەدرێژایی سەد ساڵی رابردو سەری بۆ داگییرکەرو دیکتاتۆرەکان نەنواندوە ، حوکمەکەی بارزانی ئەتوانێ ئیرادەی ببەزێنێت و بیکاتە میللەتیکی زەلیل و سەرشۆر ؟ . تا ئێستا بارزانی بۆی چۆتەسەر هەر لەدزینی سامانی میللەتەوە تا ئاستی دەستبردن بۆ قوتی خەڵکیش ، بەڵام هیچکات ئیرادەی میللەت بەدەست هیچ دیکتاتۆریکەوە نەشکاوە مێژوش شاهیدە .
لەسەردەمی داگییرکردنی وڵاتی میسر بەدەست مەغۆلو تەتارەکانەوە ، رۆژێکیان زانایەکی ئیسلامی ئەم وڵاتە بە شوێینێکدا تێئەپەرێت ، ئەبینێ چل زەلام دەستەو ئەژنۆ دانیشتون سەرەی لەسێدارەدانیان گرتوە ، تەنها یەک پاسەوان بەشمشێرێکەوە بەسەریانەوە وەستاوە .. سەیری ئەو مییللەتە زەلیلەی ئەکاو رویان تێئەکات ئەڵی : دەک داوەشێن چی میللەتێکن ، ئێوە چل زەلام ئەویش یەک پاسەوان ناتوانن هەڵسن بیکوژن و خۆتان نەجاتی بدەن لەپەتی سێدارە ؟. ئالێرەدا غییرەت ئەیانگرێی یەکدەست هێرشی بۆ ئەبەن و پارچەپارچەی ئەکەن و خۆیان ئازاد ئەکەن ..
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts