عوسمان عومەر : شەرەکانى شوباتى 1988 ى دۆڵى جافەتى و کشانەوەو دواتر ناونانى بە ئەنفال .
بەشى پێنجەم
دایک و باوک مناڵ جێ بهێڵن روح لە شوێنێکى سەختە بەئاسان لەگیان نایەتە دەر …..! بەداخەوە کامیرایەکم وەرگرتبوو لەکاک دلێر ئەو وێنانەم هەموى گرتبو بەلام لەسەر سنور پاسدارەکان لێیان دزیم دەستم نەکەوتەوە بەداخەوە .
بەمەزەندە نزیکەى ٣٠ تا چل کەس لەناوبەفر رەقبونەوە لەوشاخە و هیرشەکانى دوژمن بەردەوام بوون , شاخى هەوارە بەرزە و قوتەى دارى زەکەریا بەرامبەر بەرگەلوو گیرا لەلایەن سوپاو جاشەوە شەو هێرشى بۆکرایەوە کەوتەوە دەست پێشمەرگە چونکە کلیلى ناوچەکە بوو نەدەبوایە دەست دوژمن بکەوێ چەند جارێ دەگیرا و ئازاد دەکرایەوە بێگومان بەخوینى دەیان رۆڵەى قارەمانى ئەوگەلە …. خەلکى دۆلى جافەتى و هەندێ ناوچەى تر دۆڵ بەدۆڵ لوتکە بەلوتکە هەلدەگەران بەناو ئەو هەموو بەفرە زۆرەدا قاچ تەزیوو سەرما بردو هەرچەند بەرەو بەهار بوو …. کاروانێکى پڕ لە بێ هیوایی و شکست لەهەولى دەرباز بون لەچەکى ژەهراوى وناوچەى ژەهراوى بەدۆڵى شێخ محمد دا رێچکەیان بەستبوو بۆ دەرباز بون وجارجارێک دوژمن رەتلێک راجیمەى ئاراستەى ئەودۆڵە دەکرد …. له ئاشبهتال پێشمهرگهنهبوم بهڵام ئاشبهتاڵ نهبوو ئهمجاره بهرهنگاربونهوهی زولم و زۆر و جینۆساید و ڕهتلی پارتی زانی دروستکردن و ڕزگاری وڕاپهرین بوو .
لە ١٣ى ئادارى ١٩٩٨ دواى ئەوزنجیرە هێرشەى دوژمن چەند ناوچەیەکى نزیک سەرکردایەتى گرت هەرچەند هێرشى بۆ دەکرایەوەو دەگیرانەوە بەلام بەراستى پێشمەرگە هەندێ جار لەبرسیەتى وهەندێ جار لەبێ تەقەمەنى کەمى ناچار دەبوو شوێن بداتە دەستەوە شەونخونیش لەولا بوەستێ … لەگەل بەرێز کاک نەوشیروان بەڕێ کەوتین بەرەو ئاوەسپى و پاشان دۆلى گەلالە کە بنکەى پەیوەندیەکانى خۆمانى لێبو لەگەڵ ئێرانیەکان هەربەگەیشتنمان بۆ ئەوێ هەوڵم دا پەیوەندى بە برادەرانەوە بکەم لەبەرگەلو تا هەوال و دەنگوباسەکانیان لێ وەرگرم هەرچەندە کاک باست هەندێکى وەرگرتبوو پێشانى بەریز کاک نەوشیروانم دا و هەندێکى بەو شفرەیە بوو کە لاى من بوو کردمەوە ئەوەى تێدا نوسرابوو زۆر شوێنى گرنگ گیرابوو تا دەهات ئەلقەى گەمارۆ تەسکتر دەبۆوە , بەرێزیان بە کورتە بروسکەیەک فەرموى کە زانیتان زۆرتر ئابلوقەکە تەسکتر دەبێتەوە ئەوبەرنامەیە جێ بەجێ بکەن کە لەسەرى رێککەوتوین نامەوێ زیانى زیاتر لەخۆمان بدەین …. دوبارە دەلێم هیچ قەلەمێ نییە وەسفى ئەو فیداکاریەى پێشمەرگەى ئەو رۆژانە بکات چونکە چەکى دەستى تەنها RPG, BKC ودۆشکا بەهەردوو جۆرى و هەندێ هاوەن کە بەرەبەرە تەقەمەنیەکان بەرەو کزى دەچون ولەولاشەوە دوژمنێکى بە ژمارە زۆر و چەکى هەمەجۆرى مۆدێرن و سەرەراى ئەوانەش فرۆکە جەنگى پێشکەوتوو کاتیوشاى چلى و تۆپى مۆدێرنى دوورهاوێژ و وورگ تێر …. پێشمەرگەش کەم خۆراک و دەست تەزیو لەناو بەفردا ….. وەک ناپلیۆن دەلێـت : ( الجیوش تمشى على بطونها ) ….. ئەو شەوەمان لەوێ بەسەربرد .
١٤ى ئادار پاش نیوەرۆکەى دوو ئۆتۆمبیلى لاندکروزى سوپاى پاسدارانمان بۆ ئامادەکرا و بەرێکەوتین بەرەو فەرماندەی مەیدانى ئێرانیەکان نزیک شاناخسێ ,پاش کۆبونەوەى بەرێزیان لەگەل ( ذو القدر ) و هەندێ فەرماندەى مەیدانى و رونکردنەوەى بارو دۆخەکە بۆیان لە سەر نەخشە دیاریکردنى شوێنەکانى هێزى پێشمەرگە و ئەو شوێنانەى لەلایەن دوژمنەوە گیراون و هەندێ گلەیی و گازەندە کە دەبوایە ئەوانیش پشتیوانى هێزى پێشمەرگە بکەن بە چەک وتەقەمەنى و هێزو تۆپباران وکاتیوشا بارانى هێزەکانى دوژمن بەلام ئێرانیەکان بەو شێوەیە هەماهەنگ نەبوون و لەدلى خۆمدا ووتم : ( سەریشیان تاشین و ئاوێنەکەشیان دایە دەستمان ….. دواتر بەرەو بانە لە رێگاش ئاپورەى خەلکە دەرباز بووەکە بەلۆرى وگەلابەوە بەرەو ناو خاکى ئێران بۆ نیشتەجێ کردنیان لە هەندێ لە ئۆردوگا سنوریەکانى سەردەشت و بانە شوینەکانى تر ئەوەش بەهیمەتى ئەوهەڤالانەى کە لەعیلاقات کاریان دەکرد ورەحمەتى کاک دکتۆر کەمال خۆشناو و کاک عەلى کەمال و بە هەماهەنگى لەگەل ئێرانیەکان
ئەوخەلکە دەگوازرانەوە …. ئیمەش بەرەو سەقز بە رێگایەکى پر بەفرى زۆر وناچار تۆتۆمبیلەکان زنجیریان دەبەست تا نەوەستن و نەخزێت ,لەرێگا کاک نەوشیروان بەفارسى لە شۆفێرەکەى پرسى تۆ ناوت چییە ؟ وتى ماجەراجو واتە مغامر , کەچى لەرێگا زنجیرى تایەکە کرابۆوە نەیویرا بوەستێ لەترسى پیشمەرگەکانى رۆژهەلات نەوەک بێنە سەر ڕیگامان کاک نەوشیروان پێی ووت ئەى بۆچى ناوت لەخۆت ناوە ماجەراجو بۆیە نەوەستاوم لەبەرجەنابتان کە ئەمانەتن لەئەستۆم بەسەلامەتى بتانگەیەنم وشەو نزیکەى ١١,٣٠ گەیشتینە سەقز و لەبارەگایەک پیشتر ئامادەکرا بوو ماینەوە یەکەم شەو بوو دواى نزیکەى ٢٠ رۆژ شەونخونى کە گوێمان لەگرمەى تۆپ و راجیمە نەبێ خەوتین و بەیانى ١٥ى ئادار دواى سوپاس کردنى ئیرانیەکان بەپێ بەرەو بنکەى بێتەلى پەیوەندیەکانى سەقز چوینکە کاک سالار لەوێ کار دەکرد و دواى وەرگرتنى هەوالەکان ودەنگوباسى بەرەکانى شەر کاک فەرەیدون عبدالقادر هات بۆلاى کاک نەوشیروان و هەندێ کفتوگۆیان کرد لەسەر بارودۆخەکە , پێکەوە رۆیشتین بۆ بارەگایەکى کاتى لە یەکێ لەگەرەکەکانى سەقز کە پیشتر کاک بەختیارى براى وکاک فەرەیدون و کاک حەمەسەعید ئامادەیان کردبوو بێتەلێکمان لەوێش دامەزراند بۆ هەواڵ وەرگرتن بەراستى بارى دەرونى بەرێزکاک نەوشیروان زۆر خراپ بوو دواتر بەندە روخستەم لێوەرگرت بۆ چونە بازار و خۆشتن و سەرتاشین جل کرین بەسوپاسەوە هاوکاری ماددیشى کردم ئیوارە گەرامەوە بارەگا .
رۆژى ١٦/ ٣/ ١٩٨٨ بەیانیەکەى دواى ئەوەى بێتەلەکەمان کردەوە بۆ زانینى دەنگوباسى بەرەکانى شەر هەوالى ئەوەمان وەرگرت کە هێزەکانى بەرەى کوردستانى توانیویانە شەوى رابوردوو شارى هەلبجە ئازاد بکەن ئیستا هیزەکان لەناو شاردان و داواى کورتەیەکى چالاکیەکەمان لیکردن کە دەستکەوت زۆرە شارەکە بەتەواوى لە هێزەکانى عیراق پاککراوەتەوە …. دواى چەند سەعاتێ گەر هەڵە نەبم نزیکەى ١١ى نیوەرۆ بوو هەواڵى ئەوەمان وەرگرت کە هەلبجە بەهۆى فرۆکە جەنگیىکانى عیراقەوە کەوتۆتە بەرهێرشى کیمیاوى بەچەندین جۆر گازى کوشندە سەرەتا ئامارەکان وایان راگەیاند کە نزیکەى ١٠هەزار کەس بریندار شەهید بوون بەرێز کاک نەوشیروان لەنزیک بیتەلەکەوە بوو فەرموى پێیان بڵێن زیاتر وورد ببنەوە لە ژمارەکە چونکە ئیمە دەیدەین بەئاژانسەکانى دەرەوە و لەرێگاى پەیوەندیەکانەوە داوا لە ئێرانیەکان کرا کە بچن بەهاناى خەلکە لێقەوماوەکەوە و پێشکەشکردنى هاوکارى و رزگارکردنى دەرباز بوان و رێگەدان بەبریندار خەلکى سیڤیل بۆ چونە ناو خاکى ئیرانەوە .
بە کلیكێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts