Mamosta-Osman

عوسمان عومەر : شەرەکانى شوباتى ١٩٨٨ ى دۆڵى جافەتى و کشانەوەو دواتر ناونانى بە ئەنفال .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشى شەشەم 

هەولدان بۆ ناردنى تیمى رؤژنامەوانى بیانى بۆ ناو هەلبجە دوا ئامارەکانى کە پیمان گەیشت نزیکە 5000 هاوولاتى سیڤیل بەرگازە کوشندەکان کەوتون گیانیان لەدەست داوە …. دواى رزگارکردنى هەلبجە بۆ مێژوش ئەوە دەلێم کە بەرێزیان بروسکەیان بۆ فەرماندەى هێزەکانى ی ن ک ئەوکاتە شەهید شەوکەتى حاجى موشیر کرد هەرچەندە دەقى بروسکەم لەلانەماوە بەلام ئەوەى لەیادمە چەندخالێک بوو لەوانە رێگە لەخەڵک نەگیرێ گەر ویستیان برۆن , هەرچى لەبانکەکان هەیە هى هاوولاتیانە بدریتەوە بەخۆیان بەبونى بەڵگە وئەوى تریشى مالى شۆرشە ,کتیبخانەکەى هەلبجە بپارێزن , هەولى دەسکەوتنى بەلگەنامەکانى ئەمن موخابەرات و ئیستیخبارات بدەن و چەک بدەن بەخەڵک بۆ پارێزگارکردن لەخۆیان , ئەمن ئاسایش و سەروماڵى خەلک بپارێزن و … هتد ، کارەساتى کیکیا بارانى هەلەبجە زامێکى قولى لەجەستەى گەلەکەمان جێ هێشت و بوە هۆى دابرانى دایک لەمنال و کەس و کارى , سەرەتا ئێرانیەکان رێگایان نەدا تیمى بیانى بچێنە ناو هەلبجەوە بەلام دواتر لەژێر فشارى دەولەتانى دونیا ئازادى خواز رومالى ئەو کارەساتەیان کردو لە تەلەفزیۆن و هۆکارەکانى راگەیاندن چەندین وێنەى تراژیدى وبەتایبەت ئەوەى عومەرى خاوەر دونیاى هەژاند تەنها دەولەتە عەرەبیەکان نەتەوە یەکگرتوەکان وبلۆکى رۆژهەلاتى وورتەیان لێوە نەهات …. ئاواتى ئەوەم دەخواست ئاخۆ کەى بێ ئەوانەى ئەو تاوانەیان ئەنجام دا وەک ئەوانەى نۆرنیرگ دادگایی بکرێن و پەتى سێدارەیان لەملدا ببینم و دبلۆماسیەتى کوردیش بتوانێ (عقدة الذنب) لاى ئەو وولاتانە دروست بکات چۆن کاتى خۆى جولەکە لاى ئەلمانەکان دروستى کردبوو .
رۆژى ١٧ى ئادار بەفیعلى کشانەوەى هێزى پێشمەرگە لە ناوچەکانى سنورى سەرکردایەتى دەستیان بەکشانەوەیەکى رێکوپێک کرد بەرەو سنورەکان …. رۆژى ١٨ى ئادار لە سەرجەم هۆیەکانى راگەیاندنى عیراقەوە کرا بەهەلڵا وبەلاغى ژمارە ٣٠٨٧ فەرماندەیی گشتى هێزەچەکدارەکانى عیراق بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبو کە ناوچەیەکى گرنگى ستراتیژى لە ژێر دەسەلاتى هیزەکانى جلال تالەبانى رزگار کراوەو فەرماندەى هێزەکانى گیراوە کە ئەوە درۆیەکى شاخدار بوو چونکە ئەوى گیرابوو کابرایەکى شێتى خەلکى سەرگەلوو بوو ئەوگیرانەش دواى چەندین کاتژمێر بۆردومانە تۆپ کاتیوشا و فرۆکە بۆ سەرتاسەرى ناوچەکە کرا لەوە ترسابون کە ئەو بێدەنگیە پلانێکى هێزى پێشمەرگە بێ تا وانەیەکى کوشندەیان فێربکەن دواى ئاشکرا بوون کە هیچ پێشمەرگەیە لەناوچەکە نەماوە ئینجا ئەوان هاتبونە شوێنەکان .
لەبەرامبەردا رۆژى ١٩ى ئادار مەکتەبى سیاسى ی ن ک بەیاننامەیەکى بلاوکردەوە بەرەسمى ئیعلانى کشانەوە ریکو پێکەکەى کرد بۆ سەرسنورەکان و جەماوەرى دلنیا کردەوە ئەو کشانەوەیە ماناى بلاوە پێکردنى شۆش نیەو ئاشبەتاڵ ناکەین بەلکو خۆمان سازدەدەینەوە بۆ بەرەنگارى چونکە هێشتا مەلبەندەکانى سێ و چوار لە شوێنەکانى خۆیان بون زیانەکانى دوژمن بە ١١ هەزار سەربازو ئەفسەرو پلەدار و جاش کورژاوو بریندار بون و چەندین تانک و زرێ پۆش و ئۆتۆمبیل تیکشێنرا بوون و لاشەى کوژراوەکانیان لە گاردى کۆمارى وهێزەکانى تر لە مەیدانى شەرەکان جێ مابون لەئەنجامى ئەو شەرانە لەبەرامبەردا لەو هەموو نەبەردى قارەمانەتی و فیداکاریە تەنها ٥٠٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بون .
لە ٢٩ى ئادارى ١٩٨٨ بە مەرسومێکى کۆمارى على حسن مەجید ئامۆزاى سەدام هەموو دەسەلاتێکى پێ بەخشرا بۆ تەفرو تونا کردنى کورد لەسەر زێدى باب و باپیرانى , لە ٢ى نیسانى ١٩٨٨ بەلاغى ژمارە ٣١٠٩ هێزەچەکدارەکانى عیراق بلاوکرایەوە کە ناوچەکانى قەراغ و سەنگاوى گرتووە و ناوى لێنرا ئەنفالى ٢ , هێزەکانمان زۆربەى بەرەو مەلبەندى ٣ و ٤ ئەوانەى سەرکردایەتى بۆ ناوچەى شاناخسێ کشابونەوە و لەوێش لە ٢٣ ئادار بە چەکى کیمیاوى لەو ناوچەیەى دابوو چەندین شەهید و بریندار هەبوو زۆربەیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانى تاران و ئەصفەهان و تەورێز لە ناو ئەو بریندارە هاوڕێىکى عەدەد بیتەل مان بەناوى کاروان تۆفیق زۆر بەسەختى بریندار ببوو دواتر نێردرایە دەرەوەى وولات لەهۆلەندا نیشتەجێ بوو بۆ چارەسەر وەرگرتن و چەندین هاورێى ترمان شەهید بوو وەک د.هادى کەیاریدەرى پزیشک بوو لەگەل چەند پێشمەرگە وفەرماندە گازە کیمیاویە خەردەلەکیان بەر کەوتبوو .. دواى پشویەکى کەمى هێزەکان لەسەر سنور هێزەکان نێردرانەوە خوارەوە بۆسنورى مەلبەندى ٣ و ٤ و بەرێز کاک مولازم عومەر وەک ئەندامى م . س و مەکتەبى عەسکەرى لەگەڵ ژمارەیەکى زۆرى فەرماندە وسەرکردە و وەک عدد بێتەل کاک پەرۆش و کاک نەوزادى موهندیس لەگەل ئەو هێزانە بوون هێشتا شەرەکانى ئەوناوچەیە دەستى پێ نەکردبوو چونکە بریار بوو هەموو ناوچەکان ئەنفالى بۆ بکرێ , ئیمە کەوتینە قاسمەرەش .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت