دێهات عوسمان : ناوەرۆکی وتارەکەی دکتۆر یوسف چی بوو ؟
وتەکانی دکتۆر یوسف , وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی پوچەڵ کردوەو مەسعود بەرزانی ـشی وەك کەسێکی بێ تایبەتمەنی پێناسە کرد .
وتارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێناسەیەکی کورتی ناساندنی شکستی دەسەڵاتە ٢٤ ساڵەیەکەی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بوو ، بەزمانێکی پاراو و رەوان سەرۆکی پارتی و دەسەڵاتەکەی بە کەسایەتیەکانی ئەو دیدارە ناساند وەك و سەرۆکیکی نەخویندەوارو دۆراوی نێو کایەی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوین . ناوەرۆکی وتارەکەی دەرخستنی کەسایەتیەکی بێ تایبەتمەندی مەسعود بارزانی بوو ، لە لایەکی ترەوە وەسفکردنێکی بە ئەدەبەوەی مەسعود بارزانی بوو وەك و سەرکردەیەکی نەخوێندەواری شکست خواردووی خۆسەپێنی بەرۆژوو لە سیاسەت و ،،، دۆراوی گەمەی سیاسی نێو واقعی ئەمرۆی سیاسەت وانانی درواوسێ و جیهان ، هەر لەو وتارەدا وەڵامێکی جەرگ بری دا ، بە گیانی نێچیر بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی . چونکە نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەی دا ویستی کەسایەتی دکتۆر یوسف لە کەدار بکات و تەوای شکستی حکومرانی لە باشوری کوردستان بخاتە ئەستۆی پەرلەمان بەگشتی و سەرۆکی پەرلەمان بەتایبەتی . هەروها نێچیرڤان بەرزانی لە قسەکانی دا هەوڵی دا مەسعود بارزانی وەك و پاڵەوان بناسینێت و بە بەهێزترین کەسایەتی سیاسی و عەسکەری بیناسێنێت لە گۆرەپانی سیاسی کوردستان و تەواوی هێز و دەسەڵاتی پێشمەرگەی لە قۆڵ و باسکی مەسعود بارزانی دا کۆکردوە و پرسی سەرۆکایەتی هەرێمیشی زۆر بە بچوکتر نیشاندا لە ئاستی مەسعود بەرزانیدا .
هەر بۆیە دکتۆر یوسف ڕێك وەك ئەوەی گەل ویستی وەڵامی نێچیرڤان بارزانی و حکومەتە شەق و شۆڕەکەی دایەوەو مامی نێچیرڤانیش وەك و دیکتاتۆریکی هاوشێوويی قەزافی و بن عەلی و حوسنی ناموبارەك وەسف کرد و . دکتۆر یوسف وتی هێزی بەرەنگار بوونەوەو تێکشکاندنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەگەرێتەوە بۆ بەهێزی و پاڵەوانی و ورە بەرزی هێزەکانی پێشمەرگە نەوەك تاکەکەسێك کە بە کورسیەکەوە چەسپ بووە .
ئەگەر بەکورتی لێکدانەوە بۆ وتارەکانی دکتۆر یوسف و نێچیرڤان بەرزانی بکەی ئەوا ناوەرۆکی هەردوو وتارەکە تەواو پێچەوانەو دژ یەك بوون وتاری نێچیرڤان بەرزانی بەتەواوەتی بۆ تێکشاندنی و لاواز پیشاندانی شکۆی پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرمان بوو ، وە ناوەرۆکی وتارەکەی سەرۆکی پەرلەمانیش بە تەواوی پوچەڵکردنەوەی وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی بوو دەربرینێکی ڕاسگۆیانە بوو بۆ پیشاندانی شکستی حکومرانی و دەسەڵاتی بنەماڵەیی لە باشوری کوردستان و لاوازی و بێ تایبەتمەنیەتی مەسعود بەرزانی و دیکتاتۆری بارزانی بوو .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت