ئارام قزلەریی : دیسانەوە ڕاپەڕین ـ ئەمجارەیان بەرەو کەرکوک .
دوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری سولێیمانی ، ڕاستەو خۆ پەیوەندیم کردوە بە پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی بەتالیۆنی حەوتەوە کە بەڕێز مامۆستا جەمالی حاجی محمەد بەرپرسی بەتالیۆنەکە بوو ، کاک ئازاد دەرەویانیش جێگری بوو . بۆیە بەندەش دیسانەوە لەگەڵ پێشمەرگەی تێکۆشەرو قارەمان کاک ( وەستا فاروقی کەناریۆ ) یەکمان گرتوە . لەساڵی ١٩٧٩ کاتێک لە زیندان ئازاد کرام لە لێبوردنە گشتیەکە پەوەندیم کرد بە وەستا فارقەوەو لەگەڵ بەڕێزیاندا کاری ڕێکخستنەکانی ناو شارمان ئەکرد . بۆیە زۆر بە خۆشحاڵیەوە ویستم بەهەمان نەفەسی جاران لەگەڵ ئەو هاوڕێ خۆشەویستەمدا بەژدار ببمەوە لە چالاکیەکان بەرەو شاری کەرکوکی خۆشەویست .
دوای خۆ ئامادە کردنمان بەرەو گرتنەوەی شاری کەرکوک گەر بەهەڵەدا نەچوبوم لە رۆژی ١٩/٣ بەرێ کەوتین بەرەو چەمچەماڵ وقەرە هەنجیر ، ئەوەی سەرپەرشتی هێزەکەی ئەکرد سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمان بەڕێز کاک ملازم عومەر بوو ، شەو بەشێک لە هێزەکان کە لەگەڵ کاک عومەر بوین کە لەو میحوەرەوە پێشڕەوی بکرێت بەرەو ناو شاری کەروکوک ئێستاس لەیادمە ئەو شەوە بوە بارانێکی زۆرو نازانم هۆی چی بوو هێزەکە نەیتوانی پێشرەوی بکات .
هەر ئەو شەوە ئێمە گەڕاینەوە بۆ ناو ماڵەکانی قەرە هەنجیرو بۆ شەوەکەی خۆمان ئامادە کردوە بەرەو کەروکوک بەڵام دیار بوو چەند مەفرەزەک دزەیان کردبوە ناو کەرکوک و بازگەی کەرکوک سلێمانی کەوتبوە دەست هێزی پێشمەرگە و هەرلە درەنگانێکی شەودا ئەو هێزەی ئێمەشیان ئامادە کرد بەرەو کەرکوک ، بەڵام هەر لەقەرە هەنجیرەوە ئێمەیان بە ئوتومبێل برد بەناو بازگەی کەرکوک سلێمانیدا ، بەڵام بە درێژایی شەو هەلیکۆپتەر بەسەرمانەوە بوو کوێرانە بۆردومانی ئەکرد . لە بەرەبەیانێکی زودا لە نزیک گەڕەکی ئازادی بە پیادە و بە کۆڵانەکاندا چوینە ناو ئازادیەوە و ئەو هێزەی من تیادا بەژدار بوم چەند شوێنێکیان پێ ڕاسپاردین کە بەرەو ئەوێ بەڕێ بکەوین ، زۆر باش لەیادم نیە بەڵام ئەو ڕۆژە پێشمەرگەی تێکۆشەرو قارەمان ( خاڵە سەراوی بە سوکی بریندار بوو گەر بەهەڵەدا نەچوبم فیشەک بەر قاچی کەوتبو . بۆیە بەندە بە زوترین کات گەیاندمە ماڵی ئامۆزاکانی باوکم کە ماڵیان لە ئیسکان بوو . ئەوانیش هاوکاریەکی باشیان کردبوو لەوێ لای ئەوان مایەوە و تا ئێستاش خاڵە سەراوی بەوەفاو قارەمان هەر لەبەر چاویەتی کەمن چۆن هاوکاریم کردوەو فریا کەوتم و خزمەکانیشم خزمەتیان کرد .
بۆ شەوی دوایی بەڕی کەوتین بەرەو ( تەسنیع عەسکەریەکەی نزیک سەربازگەی خالید ) کاتێک بەرەو ئەوێ بەڕی کەوتین بەداخەوە لە نزیک ئەو شەقامەی کە پێشمەرگەکان ئەپەڕیەوە کەوتینە کەمینەوە و لەو شەڕەدا بەرێز وەستا فاروقی تێکۆشەر بریندار بوو بەڵام برینداریەکەی سەخت بوو . بۆ مێژوو ئەوە ئەڵێم و ئەنوسم ئەو قارەمانە لەگەڵ ئەوەشی بریندار بوو هەوڵی ئەدات کە کەس نەزانێت بۆ ئەوەی وەرەی پێشمەرگەکانی تر نەڕوخێت و بەردەوام بن لە پێشڕەوی .
دوای ئەوەی کە وەستا فاروق بریندار بوو گەڕاینەوە بەرەو ناو کەرکوک و بەرەو نەخۆشخانە بەڕی کەوتین . دیار بوو باشوری کەرکوک زۆر سەخت بوو بەتەواوەتی کۆنترۆڵ بکریت بە تایبەتی سەربازگەی خالید . لە ٢١/٣ کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز هاوڵاتیانی ورد بەتایبەتی شاری سلێمانی و هەولێرو زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەژدار بون لە ئاهەنگ وخۆشی قەشقۆڵی شارۆچکەی دوکاندا ، بەلام ئێمە لە ناو کەرکوکدا لە ژێر بۆردومان و بۆنی باروتدا ژیانمان بەسەر ئەبرد . دوای ئەوەی مقۆمقۆی ئەوە دروست بوو کە کۆنترۆڵکردنی کەرکوک زۆر زەحمەتەو هێزەکانی حکومەت بەرەو شارەکە پێشڕەوی ئەکەن . من خەمی گەورەم کاک وەستا فاروق بوو کە لە نەخۆشخانەی کەرکوک بوو بەڵام ڕەوشی تەندروستی لەبار نەبوو کە بتوانین بە ئوتومبێل بیگەڕێنینەوە بەرەو سلێمانی .
بۆیە من گەڕامەوە بەرەو چەمچەمال ولەوێ چومە لای بەڕێز کاک ( ئەحمەد کرێکار ) کە سەرپەرشتیاری کاری ئیدارەو فەرمانگەی تەنروستی ئەکرد ، داوام لێکرد کە ئوتومبێلێکی فریا کەوتنم لەگەل بنێرێت بۆ کەرکوک و وەستا فاروقی پێ بگەڕینینەوە بۆ شاری سلێمانی ، کاک ئەحمەد کرێکار زۆر پیاوانە ئوتومبێلێکی ئیسعافی لەگەل ناردم و هاتین کاک وەستا فاروقی تێ بکەین و لە کەرکوک دەری بکەین و نەکەوێتە دەست هێزەکانی ڕژێم . لەو مشتومڕەدا بوین سواری ئیسعافەکەی بکەین بەڵام دوو برای کاک وەستا فاروقمان لەگەڵ بون ئەوان ڕازی نەبون ئەیان وت ڕەوشی تەندروستی باش نیەو با جارێ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە ، بەلام من سور بوم لەسەر ئەوەی کە ئەبێت لەکەرکوک دەری بکەین و نابێ لەو شارەدا بمێنێت .
دواتر براکانی ڕازی بون و ئەوانیش پێیان باش بوو بیگەڕینینەوە بەرەو سولێیمانی دیاربو براکانی ئەیان زانی کەمن دلسۆزی وەستام و ئەوانیش بە باشی منیان ئەناسی و ئەیان زانی کە لە ساڵی ١٩٧٩ هەموو کات لە گەڵ براکەیاندا کاری ناوشارو ڕێكخستنەکانم ئەکردوو زۆر شەو لە ماڵیان ئەمامەوە و زۆربەی ئەوشەوانەی ڕاپەڕینەکانی مەجید بەگ و مامۆستایان و ئیسکان ئەکراو دروست ئەبوو منیش لەگەڵ وەستا فاروقی برایاندا بەژدار بوم و پێکەوە کارەکانمان ئەکرد .
خۆش بەختانە کاک فاروقمان هێنایەوە بۆ سلیمانی و دوای ماوەیەکی کەم بەداخەوە کەرکوک کەوتەوە دەست هێزەکانی رژێمی بەعس . ئەوەی مەبەستیشمە لەم نوسینەدا بیڵیم ئەوەیە زۆرێک لە شاژنە قارەمانەکانی وەک دایکی وەستا فاروق کە بەقەت دەیان پیاو دەوری باڵای هەبوە لە هاوکاریکردنمان لە هێنان و بردنی چەک و تەقەمەنی و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کەسیس نایناسێت و بۆ تەنها ساتێکیش ئەو شاژنە قارەمانە ناو نەبراوەو یاد نەکراوەتەوە . هەزاران هەزار سڵاو بۆ گیانی پیرۆزی ئەو شاژنە تێکۆشەرو قارەمانەو هەموو شەهیدانی رێگای رزگای کوردو کوردستان .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت