فەوزی ڕەمزی : هاوار و فوغان و ناڵەناڵی دەروون .
بۆ هاوغەمیم لە تەك گشت شەهیدانی تاوانی ڕەشەکوژی و ئەنفال و کیمیایی وەشانەکانی * هەڵەبجە و گشت شوێنەکانی دیکەی هەرێمەکەمان و کوردستان. ئه‌م باسه‌م وەك ده‌مه‌ته‌قە‌یه‌كه له نێوان كوردێكی دڵسۆز بە خاك و نیشتمان و ڕزگاربوو له ده‌ستی تاوانه نا ههمووارهكان و كوردێكی خه‌مساردی تا ڕادەیەك بێ په‌روا .
له‌ناو ئه‌م هه‌موو كاولكاری و وێرانكاری و تاوانانه‌دا، له ناو ئه‌م هه‌موو بێده‌نگی و گوێ كهڕییهی گێتیدا . ئه‌ی هاوڵاتییەكهم، هاو خوێنه‌كه‌م ، پشت و په‌ناكه‌م .
توبی خوا چیتر لێم مه‌پرسه ، هیچ له حاڵم مه‌پرسه ؟ كێ ماوه ، کێ چی لێبەسەرهاتووە و كێ نه‌ماوه ؟
ئاخۆ خوێندنگا بچكۆله‌كه و منداڵه چاوگەشەكانی چیان لێبه‌سه‌رهاتووه چی ؟
ئا … توخوا حاجی مامۆستا و هاتووچۆی دەورودەرسی سەرهەیوانی فه‌قێكانی مزگەوت ماوە ؟
فەقێ عەلی هەر وەك جاران بە کلە سوبحانی چاوانی دەڕێژێت ، لە گەمەی ” دەو ” ی فەقێیانی دەشتەکەی بەر مزگەوت هەر وا ئازا گورجوگۆڵ ماوە ؟
ئەی كانیاوه ڕوون و پاك و بێگەردە چاوقرژاڵیەکەی به‌رده‌م حوجره‌كه‌یان چی لێهاتووه ؟ سەفی جەماعەت وەك جارانە ، وەك خۆی ماوە ؟ بەرماڵە پاک‌و جوان و پیرۆزەکان هەر وا ماون ؟
سه‌كۆی به‌رماڵه گه‌وران هه‌ر وەك جاران جمه‌ی دێت ؟ ئەی توخوا میمكه گوڵیزار و یا خاوەر ، تۆپەڵە خوری و تهشیلهكانیان ماون ؟ توخوا شەدە و سەروسەرپۆش و میخەکبەندەکەی ئەستێ خان هەر وا جوان و سپی‌پۆش و بۆنخۆش و دڵفڕێنە ؟ پێم بڵێ مام هۆمه‌ری نیكتهخوان ماوه ؟
ئا توخوا هەواڵی شوانەکەی مێگەلی ئاوایی ، ڕه‌شه شاخی چی به‌سه‌رهاتووه چی ؟
زەنگوڵەی ملی حەچەی * سەرکەڵ دەنگی ماوە ؟ سێپای بەرماڵان هیچ مەشکەیەکی پێوەماوە ؟
تەپوجمی ڕان و مێگەل و گاگەل ، چیان بەسەرهاتووە و ئێستە لە کوێن ؟
كوڕگه‌ل چیان لێ به‌سه‌ر هاتووه چی ؟ چی چی ؟
سا تووبی خوا لێم مه‌پرسه ، بۆ خۆ تۆش هه‌ر وه‌ك من سینه سووتاو و دڵ زامدار نیت .
په‌ژمورده و ئاواره نیت ، به دوای هۆزه سهرگهردانهكەتادا وێڵ نیت ؟
به دوای هه‌واڵ و سۆراخی زاڕۆڵه و ژن و كه‌سوكاره پێ خاوس و ڕووت و ڕه‌چاڵ و بێ دهرهتانهكاندا ، شێت و شەیدا و وشبر نیت. ئای ئێمه ئیمڕۆ له هه‌موو كه‌س وێرانهماڵترین .
بێكه‌س و بێدەرەتان و دهربهدهرترین ، زامارترین .
زام و برینه‌كانمان ئاسایی نین و له هی كه‌سانیتر ناچێت ، بیناییم لێڵه و دیده‌م چەندین وێنه‌ی لێده‌شێوێت ، خه‌ریكه تارمایی دادێت . كێ‌و و ده‌شت و سارا بۆته یانه‌مان و ئاسمان بالیف و زه‌وی ڕاخه‌ر و به‌رد سهرینمانه . ئه‌وه‌شمان پێ ڕه‌وانابینن . له‌وێش زاڵمان و ده‌ستی ڕه‌شی تاوان و جاش و خۆفڕۆشان هه‌ر به دواوامانهوهن .
غه‌ریب و بێكه‌س له‌م دێ بۆ ئه‌و دێ له‌و شار بۆ ئه‌و شار ، غوربه‌تی ئێستامان شاره‌كه‌ی خۆمانه .
عه‌وداڵی كه‌سێكم ، بەڵێ عەوداڵی کەسێکم ته‌نیا كه‌سێك كه به خوێی چێشت بمانگاتێ ، یان خێر خواێێ به هانامه‌وه بێت . هه‌واڵێكم پێ بدات گه‌رچی ناخۆش و پڕ سوێش بێت .
شارۆچکە و گونده‌كان ، شه‌لالی خوێن كراون ، تاوان دوای تاوان .
ئیمڕۆ خاكه‌كه‌م خوێناوی‌ترین خاكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه …. ئاسمانیش به‌رگی سووری پۆشیوه و به خوێنی هاوڵاتیانم بێزوو ده‌كات . ئه‌ی هاو هۆزه بێ ئاگا له ڕووداوه‌كان . هه‌واڵ و پرسیاری چیم لێده‌كه‌یت . خه‌مه‌كان به‌رۆك ، دووكه‌ڵی گوندی سووتێنراو ، هاڵاوی گازه بۆنخۆشه كوشهندهكان ، گه‌روومی گرتووه ، ئیتر چیت بۆ باسكه‌م .. چی ؟ ده‌نگی مامۆستای خوێندنگە ! ووتنه‌وه‌ی ” دارا دوو داری دۆۆزیهوه ! به‌رخۆله‌كه‌ی داده وازی ده‌كا … دۆی داده ڕژاوه ” وتنه‌وه‌ی خوایە وەتەن ئاواکەیت و گۆرانیه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك و ماملێ دەم منداڵان ئیتر نابیسترین و نابیسرین له‌و خوێندنگا خاپوورهدا … ده‌نگە کپکراوەکەی ئەڵاهوئەکبەری مەلای مزگەوتەکە !!
ده‌ركی حوجره واڵایه و مات و بێده‌نگە ، پەڕەی زەردهەڵگەڕاوی کتێبە کۆن و پەسناکان ، بوونەتە قەقنەس و کۆی زووخاڵ. کلی کولتووری فەقێ عەلی پەرش و بڵاوە و تێكەڵی خوێنی چاوانە .. كانیه پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی ناو حه‌وشی مزگه‌وت کە چون ئاوی کەوسەرئاسا بوو . هه‌ر جاموولكهیهكی وه‌ك ئیكسیری ژیان بوو ، داپۆشه له جه‌سته‌ی بێ تاوانی مه‌لاو فه‌قێكان و سەفی باوەڕداران و کیژ و ژن و منداڵان . كتێبە بەرگ سەوزەکان و وشه و ڕستەی پیرۆز به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندوویاندا په‌رش و بڵاوه ، بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وشه‌ی پیرۆز له باره‌گا مه‌زنه‌كه‌یدا بله‌رزێت و بێته ده‌نگ . به‌ڵێ به‌ر ماڵه گه‌وران هه‌ر وه‌ك جاران جمه‌ی دێت .. بەڵام
ئەمجارەیان بە جه‌سته‌ی سارده‌وه‌بوو ، سه‌ر سه‌كۆكانی داپۆشیوه ، بێ ده‌نگیه‌كی ترسناك باڵا پۆشیانه ، ورته‌ی كه‌س نایه . چاوە گەشەکانیان ڕوو لە ئاسمانە وەك چاوەڕوانی شتێك بن . نازانم بڵێم چاوەڕوانن لە چی یا لە کێ ؟
میمكه گوڵیزار و یا خاوه‌ر به خۆیان و تهشێله و كڵافه خوریه ڕێسراوهكهی ناو كۆشیان وه‌ك پیشه‌ی جارانیان پاڵیان داوه‌ته‌وه به دیواری ماڵه‌كه‌یاندا و ساردوسڕ و بێده‌نگ .. چاوی نهترووكاویان به ئاڕاستەی گشت جه‌سته‌كانه . وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن !! سهبرگرن سەبر ، ئەوە بۆ وا بە پەلەن، دوو ڕۆژی دی وه‌رنه‌وه بۆلیفکە و کڵاو و شاڵهكانتان . شەدە و سەروسەرپێچی ئەستی خانی گۆڵڕەنگ . بە خوێنی ئاڵوگەش ڕەنگینە و بۆنی خوێنە خوێن .. بۆنی چی .. مێخەكبەند و ڕێحانەی بەرچەنەی خەڵتانی خوێنە خوێن !!
چیت بۆ باس كه‌م پێم بڵی توخوا چی ، وه‌ی بێ ئاگا له دەردومهینهتی گه‌له‌كه‌ت ؟
ده‌پرسێت له كێ و كێ ماوە و کێ نەماوە ؟ قسه خۆش و به توێكڵ و به‌یت و بالۆرهكانی مام هۆمه‌ر .
هه‌مووی چوون و چون ، ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه و كه‌سیش نییه و نەماوە جێی پڕكاته‌وه .
هه‌واڵی ڕه‌شه شاخی و بلوێره‌كه‌ی !! مێگه‌ل و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌وریا و سەرکەڵ و زەنگووڵەی کپکراوە ، هەر سێ گەماڵە بەوەفاکەی سەریان ناوە بەسەرییەوە و هه‌ر هه‌موو ڕۆچووی خه‌وێكی قوڵقوڵی درێژخایه‌نن … بەڵێ بلوێر و مێگه‌ل و گەماڵ ، خاوه‌ن هه‌ستن و هەرگیز بی وه‌فا نین ، چۆن بێ وەفا بن بەرامبەر بەو کەسەی لە گیانی خۆێ خۆشتر ویستوون . نا نا هەرگیز وه‌ك ستەمکار و زاڵمانی ئێستەی وڵاتەکەمان ، بێ ویژدان نین .
مۆڵ خواردنیان به ده‌وریدا ، بەجێهێنانی وەفایەكی قووڵی لەبن نەهاتووە . ئەوەتا چاوی توند و تیژی چەقەڵ و کەمتیار و گورگەکان ناتروکێن و لاشەیەکی ڕەقی وەك بەردن، بێشك دەزانم کە پێش دەرچوونی ڕۆحیان وتوویانە ” ئێمە دڕندەین یا ئەو مرۆڤگەلەی پێشی ئێمەی دایەوە لە دڕندایەتی و خوێنڕشتن و کوشتاردا “. ئه‌وه‌تا فریشته‌كانی ئاسمانیش به هانامانه‌وه نه‌هاتن و نایه‌ن ؟
ئه‌ی هاوهۆزی بێ په‌روا .. هه‌ر له‌م ده‌ورووبه‌ره‌دا چه‌ندین كۆرپه‌له به وێڵداشه‌وه ، دایك به منداڵه‌وه ، كوڕ و كاڵ و گه‌نج و پیرمان به‌ده‌ستی خۆمان بی كفن ، هه‌ر به به‌رگی خوێنینیانهوه له ژێر گڵ نا .
ئاخر بۆ ناپرسیت چ گۆڕ و چ گڵێك ؟ به‌ڵێ گۆڕ و گڵێك كه ته‌نیا و ته‌نیا مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ شاردنه‌وه بوو بێت و به‌س !! كراسی سپی ئه‌وه‌ڵ شه‌وی حوجلە و بووكێنیان بووه تارای سووری گواستنه‌وه ، بەڵێ گواستنەوە بۆ به‌رده‌م یه‌زدانی مه‌زن له بۆ داد و شكایه‌ت . دە ئاخر ، چی و چی و چیترت بۆ باس كه‌م … دۆزهخێكهو بۆمان داخراوه .
چه‌ندینی ترێش و هیتریش هه‌روا له چال ده‌نێین . ئاخر خۆ دەیانگووت و ده‌ڵێن له ته‌ورات و ئینجیل و قورئان و گشت کتێبە پەسناکاندا ، باس له‌وه كراوه كه یه‌زدانی مه‌زن، هه‌ر له‌به‌ر زوڵم و زۆر و گومڕایی ، پاشایه‌ك و چه‌ندین شار و گوندی خاپوور كردووه به‌سه‌ر زاڵمانیدا ، ئه‌ی كه‌ی ئه‌م باره‌گای یه‌زدانیه بۆ ئه‌م هه‌موو سته‌مه‌ی پاشایانی زه‌مان لێمانی ده‌كه‌ن دێته له‌رزه ؟ خۆ ده‌ڵێن بێ تاوان ، شه‌هیده ، ئای شه‌هید ، چ ناوێكی گه‌وره و گرانی تۆ له كوێی لە کوێ ؟ لێت تێناگه‌م هه‌ر یه‌كه به جۆرێك باست لیوه ده‌كه‌ن !
به‌ڵی ئیتر هه‌واڵی چیم لێ ده‌پرسیت چی ! هاوهۆزه دوور له بیستن و دیتنی زامه‌كانمان ، نازانم بڵێم چی ! ئاخ و داخ ، وه‌ی وه‌ی و ڕۆڕۆ ، هاوار و گریه وه‌ك كارك له‌به‌رده‌مماندا هه‌ڵده‌تۆقێن ، بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌چووین ، له‌به‌رده‌م و چاوانماندا بوون . له‌هه‌ر خانه كاولهیهكدا و له‌سه‌ر هه‌ر كۆڵانه شێواوێكدا باوكه ڕۆ ، ڕۆڵه‌ڕۆ ، دایكه ڕۆ بوو . كاكی هاوهۆزی بێ ئاگا له خه‌مه‌كانی گه‌له‌كه‌ت ، ناحه‌قت ناگرم ! تۆش حه‌قته وا ساده سه‌یركه‌یت . فێریان نه‌كردووین كه به خه‌می یه‌كتره‌وه بین ، ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر شێخ و بەگ و ئاغا و حیزب و خۆمان دەناسین .
ئای كه دڵمان ڕه‌قه له ئاست یه‌كتر ، بەرد و سەنگی سەخرین .. به‌ردین به‌رد . چاومان قایمه .
پڕ به زار هاوارمان ده‌كرد و ده‌مانگووت ئێمه له پێناو ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی كه نه‌مردوون ، ئه‌و سینانه‌ی كه ههڵنهقرچاون، ئه‌و جه‌رگانه‌ی نه‌سووتاون له پێناو ئه‌و تازه نهوبووكانهی شه‌وقی چاوه‌ڕوانی پرچی سپی پێ هۆنینه‌وه ، یا به‌رگی شۆخ و شەنگ و سپی‌پۆشی بووكێنی و زاوایه‌تی كفنی شه‌وی حوجلهیان بوو . ده‌مان گووت و ده‌مان گووت .
هاوهۆزه بێ ئاگا له خه‌م و سه‌رگه‌ردانی هۆز و كه‌سوكار، له وڵاته‌كه‌ی من، له وێرانه‌كه‌ی من ، ئه‌وه‌ی ماوه با پێتی بڵێم ئه‌وه‌یه كه گشت خۆشییه‌كان باریان كردوه …… بەڵام !
عه‌شقی شه‌هاده‌ت بەڵێ عەشقی شەهادەت و گیانفیدایی له دڵ و سینه‌ی هه‌موواندا تابلۆی گرتووه ، تۆڵه بەڵێ تۆڵە له تاوانكار و سته‌مكاران له داگیركه‌ران ، بۆته ویردی سه‌ر زمانی نەوەی نوێمان .
رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی و یه‌كتر قبووڵكردن بۆته ویرد و باسی ڕۆژانه‌ی هه‌مووان .
ئه‌مه هیوایه‌كه ، هیوا و سات دوای سات چه‌كه‌ره ده‌كا .
ئیتر لێم مه‌پرسه ، دڵم وا شه‌ق ده‌بات ئه‌ی خه‌مساردی گوێ كه‌ڕ له ئاستی نه‌هامه‌تی هۆزه‌كه‌ت .
به‌سه به‌س ، دڵم هێند شكست و غه‌مباره ، بڕوام نیه كه‌س له وێنه‌ی ئێمه هه‌بێت .
ده‌با ئیتر قامبێژهكانمان ، داستان و لاوك و به‌یت و حهیرانهكانمان … و … با به زیندوویی باسیان لێوه‌بكه‌ن … له گشت باس و دانیشتنێکدا یه‌ك بۆ یه‌كی بگێڕنه‌وه … پشت به پشت وهیگێڕنهوه ، با بزانن كه كه‌س هه‌یه وه‌ك ئێمه ئاوا ماڵکاول و خانه وێران و په‌ڕاگه‌نده . با لاوان و جوانان ئاگادار بكرێنه‌وه كه ڕۆژگار به ده‌ستی زاڵمان چ مه‌رگه‌ساتێكی گێڕاوه به‌سه‌ر باو و باپێرانیاندا به به‌رچاوی … به‌ڵێ چاوی دوونیای مرۆڤدۆسته‌وه !
ئازیزهكەم ، پشت و په‌ناكه‌م ، گوێم بۆ ڕادێرە … باش گوێم لێبگره !! ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم بڕۆ بۆ هه‌مووانی بگێڕه‌وه ، ده‌با ئه‌وانیش بۆ نه‌وه‌كانی تری بگێڕینه‌وه . پڕ به‌زار بچریكێنن و بڵێێن گوێ ڕادێرن !
داپیره‌ی سك سووتاو و جه‌رگ بڕاو ، وه‌ی پیره‌مێرده‌كه‌ی خاوه‌ن چه‌ندین كه‌سی ئەنفالکراوی سهرتێداچوو ، وەی نەوبووکە جوانکیلەکەی ڕوخسارشێواو بە گازی بۆنخۆشی کیمیایی کراو …. وەی … وەی … گوێتان لێبێت …. ئه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی خاوه‌ن ویژدانی مرۆڤدۆستی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ، گوێتان لێبێت گوێ ! ئایا ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه و له ئێمەی کورد كراوه و ئێستەیش ده‌كرێت ، له كاتی ئێوه‌دا یان له كاتی باو و باپیرانتاندا ڕووی داوه ؟ توخواڕاست بێژن ڕووی داوە ؟
ده‌سا توخوا ….. هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه بۆ منداڵه‌كانتان بگێڕنه‌وه ، پێیان بڵێن ، ئێوەیش بۆ منداڵه‌كانی خۆتانی بگێڕنه‌وه و ئه‌وانیش بۆ منداڵه‌كانی نه‌وه‌ی دواتر ” كه ئاوا له خاكێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه كراوه كه پێی ده‌ڵێن : كورد و كوردستان .
هاو هۆزه‌كه‌م ، توو پاك و بگهردی پیران و پێشه‌وایانی ڕێگه‌ی ڕاست خوازان ، پێم بێژە بۆ بێده‌نگ بوویت و متقت لێ نایە بۆ، دە پێم بێژە بۆ ؟ دیاره باسه‌كانم ، بەسەرهاتەکانم، دڕندایەتی دوژمنەکانم ، كاری تێكردوویت ….. ده توخوا ئه‌و دیواری بێدهنگیەت بڕوخێنه و ده‌ست بده ده‌ستم و باش گوێم بۆ ڕادێره . هه‌رگیز مه‌ڵێ و مەڵێ گشت ڕێگه‌كان به‌ستراون و پڕ مه‌ترسییه و ئه‌مه دوا ڕێگه‌یه پێدا ده‌ڕۆم . گه‌رچی ئاسمان ئێسته ڕه‌ش و تاریكه و هه‌وری چڵكن به‌ری ساماڵی شینی جوانی گرتووە ، ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان به‌ته‌ما و هیوایین بێشك هه‌ر دێت و دێت . بیروبۆچوونهكانمان … هه‌نگاوه‌كانمان … ده‌نگه‌كانمان ده‌نگده‌ده‌نه‌وه .
به ده‌نگی زوڵاڵی ئێمه دوژمن ده‌تۆقێت ، ئێمه هه‌ین و ڵێرهین و هه‌ر ده‌مێنین .
ئێمه گۆرانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كسانی و بۆ خۆشه‌ویستی ده‌چڕین .
ده‌زانم هه‌ستت بزواوه و غیرهتوڵڵات تێدا هاتۆته جۆش ، با هه‌موو ئه‌وانه‌ی چوون له ڕێی شه‌ره‌فمه‌ندیدا بكه‌ینه سومبول و چرای ڕێگه‌ی تێكۆشان و ژیان .
ئه‌مجا هاوهۆزه به وه‌فاكه‌م ….. ئه‌ز گیانم یه‌كپارچه پڕ له هیوایه ، له ناو ئه‌و ئاسمانه‌ی كه هه‌وری ڕه‌شی چڵكن سایه‌قه‌ی داپۆشیبێت ، من خۆری پڕ هیوا و ئومێد ده‌بینم ، ته‌م و موژ و هه‌وری چڵكن هەر ده‌ڕه‌وێنێته‌وه . ئاسۆی سوورگهڕاڵ به خوێنی شه‌هیدانمان ، ڕۆشنه و هاوارمان لێده‌كه‌ن بۆ باوه‌ڕ نه‌كردن به دووژمنانمان …. بۆ یه‌كگرتن و یه‌ك ده‌ستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كتر قه‌بووڵكردن .
ئا ئەوەتا ، ده‌بینم شه‌هێن و باز و هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌كان شاپه‌ڕی توانا و هێز لێده‌ده‌ن ، به‌ره‌و چیا سه‌ركه‌ش و بڵندهكانمان له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن . قاسپه‌ی كه‌وه خۆشخوانه‌كان له‌م كه‌ل بۆ ئه‌و كه‌ل ، له‌م دۆڵ بۆ ئه‌و دۆڵ ، له‌سه‌ر ئه‌و گاشه به‌ردانه به ده‌نگیان خهبهردارمان ده‌كه‌ن و موژده‌ی ڕۆژێكی نوێمان پێده‌ده‌ن و پێمان ده‌ڵێن ئیتر به‌سیه خه‌و …. به‌سه‌رچوو شه‌و …. ماڵاوایی له زوڵمەت و تاریكی كه‌ن … به‌خێرهاتنی ڕۆژێكی نوێی …. به‌ڵێ نوێ ، ڕۆژێكی پڕ له هیوا و سه‌ركه‌وتن كه‌ن .
ئه‌ی نه‌ت بیستووه كه وتراوه ” هه‌موو شه‌وێك ڕۆژێكی ڕووناكی به‌دوادا دێت .
ئه‌ی دڵسۆز به خاك و هاوخوێنه‌كه‌م ، پێویسته هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م زهڕتای ( زەردەی ) گزنگدا ، ڕاپه‌ڕێن و ده‌ست دهیته ده‌ستم . سوێندم به هاوڕێیانی ئاواره ، به ماڵ و حاڵی خاپوور و سووتێنراو و سوتماك ، به خوێنی ئاڵ و گه‌شی شه‌هیدانی بێ گۆڕ و كفن . سوێند به خاكی پارچه پارچه كراوم ، به میلله‌تی پەڕاوازە و هه‌ربه‌ش له لایه‌ك …. سوێند به پێشه‌وایانی خۆبه‌خت و گیان فیداكار ، سوێند به شاخ و چیا و گا به‌رد و بن ئه‌شكه‌وتان . كه تێیاندا نییه خوێنی تاكێكی ئه‌م میله‌ته‌ی تێدا نه‌ڕژابێ و نه پژابێت .
ده‌بی هه‌ر به‌و هیوایەوه ئه‌م گەله سه‌رگه‌ردانه وەك شێر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لانەکەی خۆی و ژیانێکی پڕ ئاسوودە لە دەشت و دۆڵ و کەژە سەر بڵندەکانی خۆی ” كوردستان ” تا دنیا دنیایە بەسەر بەرێت .
به‌ڵێ ئه‌و كوردستانه‌ی چه‌ند كیمیای وه‌شان و ئه‌نفال و ڕاگوێزان و كاوڵكاری و تاوانی ئتێدا ئه‌نجام درابێت و بدرێت ، هێنده‌یتر ڕه‌گ و ڕێشه‌ی به قووڵایی و ئه‌ستوورایی زوقمستانی تاوانه‌كاندا ڕۆ ده‌چێت …. هه‌رده‌م ده‌نگی زوڵالی ئه‌و پێشه‌وایانه ، ئەو سیمبولانه‌ی گیانیان به‌خشی له پێناو خاك و گه‌لدا . دێته گوێم و پێمان ده‌ڵێن : هه‌رگیز باوه‌ر به دووژمنه‌كانتان مه‌كه‌ن و یه‌كگرتووبن ، پێویسته له به‌رده‌م کڕێوە و تۆفانه‌كاندا خۆڕاگر بن و یه‌ك هه‌ڵوێست وه‌ك سەنگەر و بەربەستێکی پۆڵایین بنوێنن .
* کیمیایی وەشانەکان // بەلای بەندەوە وشەی ( وەشان ) بە گونجاو و شییاوتر دەزانم وەك لە ( کیمیایی باران ) .
چونکە هەمووان باش دەزانین کە باران، ڕەحمەتێکە و زەوی و گشت زیندەوەر و سەوزایی و ….. دەژێنێتەوە و لێی سوودمەند دەبن، کەواتە چۆن بتوانین باران لە بەرامبەر قڕکردن و کوشتن و ….. بەراورد بکرێت .
* دەو // یارییەکە لە ناو فەقێیاندا باوە .
* حەچە // ئەو کەڵەبزن یا مەڕەیە کە زەنگووڵەیەك دەکرێتە ملی و پێش مێگەل و ڕانەکە دەکەوێت .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت