نەوەیەکى پیرەمێردى شاعیر کاندیدە بۆ وەزارەتى تەکنۆکرات لەسەر لیستى مقتدى سەدر .
بێستون حەمەساڵح :
تواناى فائق هۆشیار زمانزانێکى بەتوانا ، سیاسیەکى بەویقار ، پیاوێکى نەجیبزادە ، یەک لەکاندیدەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بوو لە خولى دووەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، کورد هێندە کورت بیینیین لە ململانێى بەرتەسک و نەبوونى ئەزموون هەمیشە کەسە باشەکان بەرنگاربونەوەو مل شکاندن دەکرێتە دروشم بۆیان ..
ئەم پیاوە پێویستى بە مەدح و سەناى بەندە نیە ، بەندەش هیچ کارێکم بەو زاتە نیە ، زیاتر لە دووساڵیش دەبێت هیچ جۆرە پەیوەندیەکمان پێکەوە نیە نەسەلام نەکەلام نەدانیشتن .
ئەوەى سەرنجى ڕاکێشام موقتەدایەک شیعە ، بەتواناکانى کاک توانا بزانێت بەڵام خۆمان پێى نەزانیین ، سەیرە ؟ .
کاک توانا دەرچووى زانکۆى بەغدادە ، کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابورى / بەشى بەڕێوەبردنى ئابورى و کارکردن ، ناوى تەواوى ـ توانا فائق هوشیار مستەفا ئەحمەد .
ڕەحمەخان یەکێکە لەسێ کچەکەى پیرەمێردى نەمرو دایکى ـ فائق هۆشیار ى باوکى کاک توانا یە .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت