فەوزی ڕەمزی : نه‌ورۆزنامه .
له یادی گڕ و تینی نه‌ورۆزی شكۆمه‌ند و سه‌ر بڵندا . پێشکەشە بە زیندووکەرەوەی ئەم یادە پیرۆزە ” پیرەمێردی نەمر ” و گەرووی بولبوڵ ئاسا و نەغمەی داودی” دیلان ” ی هەمیشە زیندوو .
نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی شه‌میمی عه‌بهه‌ری هـێنا
به‌ریدی عاشقان دیسان په‌یامی دلبه‌ری هـێنا
نه‌وید ئه‌ی عاشقانی دڵفكـار یار هاته سهرخهنده
سه‌ڵا ئه‌ی بولبولان دیسان دره‌ختی گوڵ به‌ری هێنا
گوڵه باده‌م ، گوڵه ئه‌رخه‌وان و گه‌زیزه ڕێچكه شكێنن و كه‌وتوونه‌ته به‌زموڕه‌زم ، گه‌شه و مزگێنی به‌هاریان پێیه ، یه‌كه‌مین نه‌وبووكی نه‌ورۆزن بۆ خۆنهخشاندن . گوڵه مێلاقه ، هه‌ڵاڵه ، شلێره ، كه‌نێره ، چاوبازه ، گوڵه‌زه‌رده ، سۆسنه و نێرگزی چاومهست لەتەک چنوور ، پتپتۆکەی سوورهەڵگەڕاو ، یاسه‌مه‌ن ، شیلانه و گوڵەنەورۆزی له‌ته‌ك گوڵانی تر به چاوداگرتن و له‌ره‌ی په‌ڕه‌یان دهكەونه سڵاو لە یه‌كتر. دڵۆپه‌ی شـه‌رابی شـهونمی داره جۆراوجۆره پهڵوپۆ نهخشـینهکان یه‌ك یه‌ك وه‌ك ئه‌ڵماس ئاسـا ده‌چۆڕێن . هه‌ڵاڵه‌ی بۆنخۆش و به‌رامه بۆ یه‌كتر دهشنێنەوە و ده‌بنه هه‌وارێكی به‌هه‌شت ئاسا بۆ ژوانی دڵانی گیرۆده و دڵفڕێن .
ئەو دوو گوڵە جوانەی نێرگز و گەزیزەی ناوە …… موژدەی بەهاری بۆمان هێناوە ….
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
به‌یبوون و لاله ، بوکەدەرزیلە و گێلاخه و گوڵبه‌ن و جه‌وشه‌ن و نه‌سرین، نیلوفه‌ڕ ، گوڵزاری چه‌مه‌ن ، چەپکێ زه‌رد و ئه‌وی تر سوور…. یه‌كێ مۆر نه‌خشین ، یه‌كێ كه‌وی و شین …. چه‌ندینی تریش حه‌وت واڵا ڕه‌نگین … بۆ گشت دڵداران بوونه‌ته په‌رژین …. له پاڵ خوناوی چون ئه‌ڵماسی سه‌ر سه‌وزی گژوگیای مێرگوزاران ، قه‌دپاڵ و یاڵان ، مله و تاوێران ، گابه‌رد و تلان ، نواڵه و زنوێران ، ترۆپكی كۆساران ، چیا و سهرتیزان ، كه‌ژان و كێوان ، لەگەڵ یەکتر دهكەونه سه‌ره‌تاتكێ و ده‌ست له‌ملان. ئه‌مانه هه‌مووی له به‌هه‌شتێكی خواكردهدا ئافرێندراون ، له ئاخێكی به‌فه‌ڕ و پیرۆزدا ئه‌و دیمه‌نه سروشتانه ئاوێزاون .
ڕۆژی نەورۆزە کەدونیا پڕ لە ساز‌و سۆز ئەکا
نێرگز ولالە و وەنەوشە ڕووی زەوی پیرۆز ئەکا
ئه‌م ئاخه دوه‌مین لانكی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پساته ، تێیدا حه‌زره‌تی نووحی په‌یامبه‌ر مه‌شخه‌ڵی ئاگری له‌سه‌ر ترۆپكی چیای گوتی كرده‌وه و مژده‌ی سه‌رله نوێ ژیانەوەی به سه‌رانسه‌ری گه‌ردووندا ڕاگهیاندەوە . بە سرووش له‌لایەن خودێی مهزنهوهڕا سـپێندهی ئه‌م خاكهیشی نمایانكرد و دایشی به گوێی جیهاندا كه ، ناوی ئه‌م ئاخ و خاكوخۆڵە كوردستانه . ئه‌م ئاكار و ڕێوڕەزمانەیش به میراتی ، ده‌ماوده‌م و سینه به‌سینه هێنراون .
هه‌ر بۆیه تائێستا ئێمه‌ی كوردستانیانیش به‌شانازییه‌وه هه‌موو ساڵێك یادی ئەم نوێبوونەوەی ژیانە ده‌كه‌ینه‌وه .
ته‌شریفی نه‌وبه‌هاره كه عاله‌م ده‌كا نوێ
دڵ ، چونكه میسلی خونچه‌یه ، بۆی ده‌پشكوێ
هه‌زاران خونچه‌ی جوان و شۆخ و شه‌نگی پڕ بۆن و بهرامە به‌ده‌م عیشوه‌وه كه سواری كه‌ژاوه‌ی ناز ده‌بن ، (.) له یه‌كه‌مین گزنگی زێڕین و كزه‌ی فێنكی سروه و شنه‌بای نێو دۆڵ و نشێوان ، گه‌روو و بێشێیان ، له سۆزی سه‌حه‌ردا به خه‌نده و له ناسكیدا وه‌ك ڕوومه‌ت و سیمای ئازیزان ، شێوه زارییان ده‌پشكوێت و به‌و شنه‌یه خۆش مژدهدهبن ، ئه‌مجا په‌خشی بۆن و به‌رامه‌ی خۆشی كه‌م وێنه‌یان سه‌ردار بێسه‌ر ده‌كات و هه‌زاران دڵ مه‌دهۆش و دڵبه‌ندی به‌هاره پڕ جۆش و خرۆشه‌كه‌ی به‌هه‌شتی كوردستان ده‌كات .
خۆر له ئاسۆی سوور شه‌وق ئه‌داته‌وه
ده‌ڵێن ئه‌مساڵیش ، نه‌ورۆز هاته‌وه
سروشت سه‌رپاكی ، جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ك بووكی ڕازاوه خۆی ئهخهمڵێنێ
بڕوانه! چۆن شلێره و كه‌نێره ده‌یكه‌نه به‌زموڕه‌زم ، سه‌ما و گۆڤه‌ند . خۆشهاتن له كارگ و كه‌ما ده‌كه‌ن . ئەوەتا جه‌ژنی بیـزا و هۆمیار و مهندۆكه و کارۆسی تام و بۆنخۆشە ، ژاژی و ژیلا و گیادۆکڵیوه ، شنگ و پنگ و مارینه و ئاڵه‌كۆكه . دیاری بەرچنهكهی ده‌ستی مام سمایل و مامه قاله و حه‌مه شاخه‌ی شوانی گوند و ئاواییەکانە . کڵاوبنەیش چادری خۆی هه‌ڵداوه . پیرهگێلاخه ، هه‌ڵز ، سێوه‌ڕۆ ، كنگر و ترشۆكه ، مزرە ڕێواسی باڵاناسكی شۆخوشه‌نگ ، لووشه و كووزه‌ڵه ، بهنۆكه ، کاشما و كاكۆزه و پیشۆك ، بنهگۆزهروان و ڕێحانهڕهشه و ڕێحانهكێویله و سوورهههڕاڵە ، گیابهنده و به‌ڕه‌زا ، پهخشینه و شاته‌ڕه و جاتره، گوڵه‌به‌ڕۆژه و گوڵه خاشخاش له زهنویران وه‌ك بووك ڕازاوه‌ن بۆن و به‌رامه دەوەشێنن بە ده‌وروبه‌ردا .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ نه‌ورۆزنامه
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت