دژە تیرۆر : مەسرور بەرزانی شکستخواردوی بواری ئەمنی یە و …. .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی ڕاگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر ، کە لاهور تاڵەبانی سەرپەڕشتی دەکات ، وەڵامی توندیی ڕاگەیاندنەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوی مەسرو بەرزانی داوەتەوەو دەنوسێت : ئه‌ركه گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێم بپارێزێت . له ئێستادا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی پرنسیپه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی هه‌رێم و به‌رامبه‌ر په‌كخستنی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی له كوردستان ، سنوره ناوخۆییه‌كه‌ی به‌زاندوه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ده‌كرێته ئامانجی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه .
لەبەشێکی تری راگەیاندنەکەدا هاتووەو دەنوسێت : ده‌زگای دژه تیرۆر ، له پاراستنی گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ، له كوبانییه‌وه تا حه‌مرین ، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌لماندوه . سه‌ره‌ڕای هه‌موو غه‌در و ناحه‌قییه‌كان ، به شه‌ونخونی توانیویه‌تی ببێته جێی متمانه و ئارامیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان . هه‌ر ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه‌ش شه‌رعییه‌تی داوه‌تێ . بۆیه ده‌زگای دژه تیرۆر نه‌پێویستی به دانپێدانان و ئافه‌رینی شكستخواردوانی بواری ئه‌منی ده‌بێت و نه رێگه‌ش ده‌دات قوربانیدانه‌كانی بخرێنه خزمه‌ت پیلانه ئیقلیمییه‌كانه‌وه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان .
دەقی راگەیەندراوەکە :
به پشتبه‌ستن به یاسای ژماره ( ٤ ) ی ساڵی ٢٠١١ی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی هه‌رێم بپارێزێت . له ئێستادا كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی پرنسیپه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی هه‌رێم و به‌رامبه‌ر په‌كخستنی پرۆسه‌ی حوكمڕانی و دیموكراسی له كوردستان ، سنوره ناوخۆییه‌كه‌ی به‌زاندوه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری ده‌كرێته ئامانجی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه . وای ده‌بینین په‌لاماردانی به‌ریزیان له‌م كاته‌دا،هه‌وڵێكی شكستخواردوه بۆ لابردنی سه‌رنج له‌سه‌ر كۆی ناڕه‌زایه ره‌واكان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی په‌كخستنی چاره‌سه‌ر و درێژه‌دان به قه‌یرانه‌كان .
ده‌زگای دژه تیرۆر ، له پاراستنی گه‌لی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ، له كوبانییه‌وه تا حه‌مرین ، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌لماندوه . سه‌ره‌ڕای هه‌موو غه‌در و ناحه‌قییه‌كان ، به شه‌ونخونی توانیویه‌تی ببێته جێی متمانه و ئارامیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان . هه‌ر ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه‌ش شه‌رعییه‌تی داوه‌تێ . بۆیه ده‌زگای دژه تیرۆر نه‌پێویستی به دانپێدانان و ئافه‌رینی شكستخواردوانی بواری ئه‌منی ده‌بێت و نه رێگه‌ش ده‌دات قوربانیدانه‌كانی بخرێنه خزمه‌ت پیلانه ئیقلیمییه‌كانه‌وه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان .
ده‌زگاكه ، له پێناو زامنكردنی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان كه كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی بریتین له هاوكاری , دیموكراسی و ئاسایش و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه ، چه‌ند جارێك له رێگه‌ی تایبه‌ت و گشتییه‌وه ، نیگه‌رانی و پێشنیاره‌كانی خۆی بۆ چاره‌سه‌كردنی كه‌موكورتییه ئه‌نقه‌سته‌كان راگه‌یاندوه . به‌ڵام له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه ، مه‌سروری مه‌سعود له كه‌ناڵه فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كانه‌وه ، په‌لاماری ناڕه‌وای داوه و پێی وابوه به قۆرخكردنی بودجه و پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سودوه‌رگرتن له راگه‌یاندنی چه‌واشه ، شانازییه‌كانی ده‌زگاكه‌ی بۆ ده‌شاردرێته‌وه .
خۆزگه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌بری ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی یه‌ك له دوای یه‌ك له دژی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستانه ، خۆی بخستایه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه .
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌زگای دژه تیرۆر
٢٧-٣-٢٠١٦
بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە