ئاریتما موحه‌ممه‌دی : له‌م دۆخه‌دا ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی گونجاو نییه .
خه‌باتی چه‌كداریی پێویستییه‌كی مێژوویی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو و ویستی له ژیانی بنده‌ستیی و چه‌رمه‌سه‌ریی ڕزگاری بێ ، به‌ڵام خه‌باتی چه‌كداریی دۆخ و هه‌لوومه‌رجی تاییبه‌ت به خۆی ده‌وێ و پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌نی ئه‌و تاییبه‌تمه‌ندییه نین كه له‌م قۆناغه‌دا خه‌باتی چه‌كداریی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌نووكه ڕژیمی ئێران له چاو چه‌ند ساڵی ڕابردوو له دۆخێكی باشتر دایه. هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی له ڕۆژهه‌ڵات له‌م دۆخه‌دا به قازانجی كورد نییه ، چونكه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نییه و دۆخی سیاسیی و كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان ڕێگر ده‌بێ له هاتنه كایه‌ی هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك .
بێگومان به‌شێك له لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناته‌بان و پێكه‌وه ناسازێن، ئیتر چۆن ده‌توانن پێكه‌وه ناوچه‌یه‌ك به‌ڕێوه ببه‌ن . ڕزگاركردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ر پارتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه له‌وانه‌یه كاره‌ساتی شه‌ڕی براكوژیی لێبكه‌وێته‌وه . هه‌ڵگیرسانی خه‌باتی چه‌كداریی پێویستی به پلانی تووكمه و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نێوان لایه‌نه‌كان به‌هێز بكات و هاوكات به یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌ك به چه‌ند هێزی پێشمه‌رگه .
چونكه ئه‌و كات كێشه له نێوان لایه‌نه‌كان درووست ده‌بێ و دواتریش شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . پێویسته كه له كاتی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موو هێزه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی هه‌ستیاری وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ڕزگار ده‌كرێن ڕێكه‌وتن بكه‌ن و له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی بگه‌نه سازان . هاوكات ده‌بێ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه نێوخۆییه‌كانیش بدۆزنه‌وه . چونكه هندێك له پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دان به سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی یه‌كتردا نانێن و هندێكیشیان كه دووله‌ت كراون دان به بوونی یه‌كتردا نانێن .
ناكرێ چه‌ند پارتی جیاواز كه خاوه‌ن ئیدۆلۆژی سیاسیی جیاوازن و هاوكات خاوه‌ن هێزی چه‌كداری جیاوازیشن له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بسه‌پێنن ، چونكه به‌بێ هیچ ڕێكه‌وتنێك كێشه له نێوان ئه‌و هێزانه‌دا درووست ده‌بێ و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی به‌دوادا دێت . یانخود له‌وانه‌یه هێزێك خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر هێزه‌كانی دیكه‌شدا ، به‌و چه‌شنه‌ش ڕێ له فره‌ڕه‌نگیی و فره‌گه‌ریی سیاسیی بگرێت .
ئه‌مه‌ش یه‌كێ له‌و خاڵه ناكۆكانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانه كه ده‌توانێ ببێته ڕێگر له سه‌ركه‌وتن و ده‌رفه‌ت بۆ هاتنه‌ئارای یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌هێڵێته‌وه . له لایه‌كی دیكه‌وه ڕژیمی ئێران هه‌نووكه پێوه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌كیی و به تاییبه‌ت ڕووسیه و ڕۆژئاوادا باشتره ، بۆیه خه‌باتی چه‌كداریی له‌م دۆخدا دژوار ده‌بێ ، به‌ڵام له سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریی ئه‌حمه‌دینژادا دۆخه‌كه زۆر باش و له‌بار بۆ خه‌باتی چه‌كداریی بوو.
هه‌نووكه دۆخی نێوخۆی ئێرانیش بۆ خه‌باتی چه‌كداریی له‌بار نییه ، چونكه ئابڵۆقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر ڕژیم تا ئاستێكی دیاریكراو ڕه‌وینه‌ته‌وه و خه‌ڵك وه‌ك سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریی ئه‌حمه‌دینژاد به‌ده‌ست گرانیی خۆراكه‌وه ناناڵێنن . هه‌رچه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ژیانی سیاسیی ، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگادا به‌دی ناكرێت ، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتووانی ئێران له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا چاویان بڕیوه‌ته حوكوومه‌تی نوێی ئێران كه ڕۆحانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات . ته‌نانه‌ت سه‌ركووتی سیاسیی و له‌داردانی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان له سه‌رده‌می ڕۆحانیدا سێ هێنده‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریی ئه‌حمه‌دینژاده ، كه‌چی باییخێكی ئه‌وتۆی نییه و له ئاستی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نگدانه‌وه‌ی نییه .
هه‌ڵگیرسانی خه‌باتی چه‌كداریی له‌م دۆخه‌دا لاوازیی سیاسیی سه‌ركرده‌كانی سیاسیی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رده‌خات . چونكه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی سیاسیی ڕژیم له نێوخۆ و هاوكات له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا ، هه‌نگاو بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی ده‌نێن . له‌م كاته‌دا كه ناوچه‌كه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ئێران و ( تووركیه و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ) دابه‌ش بووه و هه‌ریه‌ك له ڕووسیه و ئه‌مریكا له دووبه‌ره‌ی جیاوازدان ، ده‌سپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی سه‌ركه‌وتوو نابێ . چونكه ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌كداریی له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد دووپات ده‌بێته‌وه . له ڕاستیدا شۆڕشی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌و دۆخه‌دا ده‌بێته سووته‌مه‌نیی ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا.
ده‌بێت خه‌باتی چه‌كداریی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دۆخێك‌دا ده‌ست پێبكرێته‌وه كه دۆخی ئابووریی ، سیاسیی و كۆمه‌ڵاتیی له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران‌دا له‌و په‌ڕی ئاڵۆزیی و شێواویی خۆیدا بێ و هاوكات پێوه‌ندی نێوان ئێران و ڕۆژئاواش ئاسایی نه‌بێ و كێشه‌ی ئه‌وتۆش له نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیه‌دا نه‌بێت . له كاتێكدا كه ڕووسیه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له كێشه‌دا بێ ، بوونی ڕژیمی ئێران به به‌هێزیی بۆ ڕووسیه جێی باییخ ده‌بێ ، بۆیه ده‌بێ كاتێك خه‌باتی چه‌كداریی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێبكرێته‌وه كه باییخی ڕژیمی ئێران بۆ ڕووسیه له‌و په‌ڕی لاوازییدا بێت.
هه‌روه‌ها پێویسته كه پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌نگاو بۆ به‌ستنی پێوه‌ندییه‌كی تنوتۆڵ له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا بنێن و هه‌وڵ بده‌ن كه به چه‌شنێكی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودییه‌دا پێوه‌ندی سیاسیان هه‌بێت . بوونی پێوه‌ندی نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و وڵاتی سعوودیه به قازانجی كورد ده‌بێت . چونكه سعوودییه ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كات كه له دژی ئێران كراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها كێشه‌ی نێوان ئێران و سعوودیه‌ش گه‌لێك قوڵه و سعوودیه به هه‌موو هێزیه‌وه دژایه‌تیی زێده‌خوازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات و كێشه‌ی نێوانیان هێنده ئاسان چاره‌سه‌ر ناكرێت .
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیش وه‌ك هه‌میشه پێویستی به پشتیوانیی ده‌ره‌كیی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م دۆخه كه ڕژیمی ئێران پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و به هۆی سازان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ئه‌م پشتیوانییه له‌م كاته‌دا به‌ده‌ست هاتنی دژواره . بۆیه پێویسته كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پتر بیری لێ بكرێته‌وه و به‌بێ پلان هه‌نگاوی هه‌ڵه‌شاو هه‌ڵنه‌نرێته‌وه و په‌له نه‌كرێت .
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت