Ari-Harsin

بێستون حەمەساڵح : وەڵامێک بۆ ئارى هەرسین ـ فیعلەن ئاشبەتاڵە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کادرێکى پارتى : عەیبە بڵێین پەرلەمانتار چونکە ئینقلاب کراوە . ئارى هەرسین داواکارە لەسەرۆکى پارتى بەپێى ڕێنمایەکانى چاکسازى کە لە خۆى و بنەماڵەو حیزبەکەیەوە بەحساب دەست پێ دەکات ، بارزانى سەرپشک دەکات لە نێوان { سەرۆکى دەوڵەتى سەربەخۆى کوردى ، سەرۆکى پارتى } .

هەڵبژێرە … ئارى پێى وایە باجى لەسەر نیە سەرۆکى ئیلاهى وەحى بۆ هاتووەو سەرپشکە چى خۆى پێى باشە سەرۆکى بەهارەى دەوڵەتى کوردى ، یاخود سەرۆکى پارتى ..

ئارى کوردستان بەزهینى حیزبیانەى خۆى کردۆتە دووبەرە :
بەرەى یەکەم : لە زهنى ئاریەوە ئەوانەن کە لەبونى ئەم قەیرانانەدا ئاستە مە دەوڵەتى سەربەخۆى کوردى پێویستە قەیرانەکان تێپەڕێت ئەوجا دەوڵەتى سەربەخۆى کوردى ئەم سەرۆکى بێت .
بەرەى دووەم : ئەو قەیرانانە پێمان چارەسەر ناکرێت و قۆناغەکە تێناپەڕێنیین چونکە دەوڵەت نین و بێ ساحیبین ..

ئارى بەرچاو ڕونى دەدات دەڵێت : ڕایگەیەنە  ، چیە یان گاڵ دێنى یان پەموو . هەى زۆڵ . ئەوپەڕى شەهید ئەبیت ..
دواجار هۆشدارى دەداتە سەرۆکى پارتى : تكایه‌ ببه‌ به‌ مه‌لا مسته‌فای بارزان .. تكایه‌ ته‌واو ئیتر .. ئه‌گه‌رنا هه‌ندێك كه‌س له‌ قاموسه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی تازه‌ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئاشبه‌تاڵ … ئاگاداری دوا پیلان به‌ .

ئارى ناوێرێت بڵێت : تکایە مەبە بەمەلا مستەفا ى بارزان ، تکایە وادەت تەواو بووە ، ئەوانەى بەدواى قنى یاساوەن تەنگیان پێ هەڵچنیویت و دەگەڕێن بۆ ووشەیەکى تازە ئاشبەتاڵ یش تێدەپەڕێنێت ، لەپیلان و پلانى ئەوەدان بۆت ..

ئەما بەعد .
سەرۆکى دەوڵەتى سەربەخۆى کوردى ، کاکە ئارى هەروا ئاسان نیە . چى بە عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێیت : پانزە ساڵە لەزیندانە .. چى بە هاوەڵەکانى قاسملۆى شەهید دەڵێیت ؟.. چى بە هاوەڵەکانى تاڵەبانى دەڵێێت ؟ .

کورە چى بە نەوشیروان مستەفا دەڵێیت ؟ . ئەى چى بە ساڵح موسلیم دەڵێیت ؟ .
گەر بارزانى لاى ئێوە بان یاساو بان سەرۆک و قودسیەتى وەحى ئیلاهى هەیە ، دڵنیابە بەم پیاهەڵدانەى ئێوەمانان ماڵباتى بارزانى لە دواڕۆژەکانى حوکمڕانى میراتى نزیک دەبنەوە ، ئەوێ کات راست فەرمووە ئەلعان لە قاموسى سیاسیدا هیچ ناوێک شمولى ئەم وەزعەى پارتى و بارزانى ناکات ؟ . فیعلەن ئاشبەتاڵە ..
ئیتر بۆ پێشەوە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت