عوسمان عومەر : تا ئێستا کورد لە مێژووى نەورۆز تێنەگەیشتون کە کاوە کێیە ؟ ئەژدەهاک کێیە ؟
جەژنى نەورۆز و پیلانگێری بەسەر پاشاى میدیەکان ئەژدەهاک یا بەعەرەبیەکەى ازدهاک .
سەرەتا بەهۆى ئەوەى بەندە حەزو ئارەزووم زۆرە بۆ خۆێندنەوەى بابەتى میژوویی بەگشتى و بەتایبەت مێژووى گەلەکەمان و لەبەر هەستیارى ئەو بابەتە مێژوویە گرنگە بیرم لە وەرگێڕانى بابەتەکە کردەوە تا لەلایەن کەسانى شارەزاو پسپۆر لەوبوارە بخوێندرێتەوەو هەڵسەنگێنرێ گەر وەڵام و بەڵگەى پێویست هەیە بخرێتە روو .
پێش ئەوەى دەست بەوەڕگێرانى ووتارەکە بکەم چەند پرسیارێ بە بیرو هزرم دا دێت و دەچێت ئایا تا ئیستا ئێمەى کورد بە خوێندەوارو رۆشنبیرو عامەو لیکۆلەرى مێژوویی و میژوو نوسەکانمان بەهەڵە لە کاوەو ئەژدەهاک گەیشتوین ؟ ئایا هەموو گەلى کورد بەسەهوو چووە سەبارەت بەوە ؟ گەر ئێمە هەڵە بوبێتین ئەى ئەو مێژوو نوسە کوردانەى لێکۆلینەوەیان لەوبارەیەوە کردووە چى بۆ نەیانخستۆتە روو ؟ خۆ گەر میژوو نوسەکوردەکانمان ئەم هەلەیەیان بەسەردا تێپەریوە ئەى میژوو نوسە بیانیەکان و گەریدەکان چى ؟ دیارە ئەوانیش بەپێى ویست بەرژەوەندى خۆیان ئەو مێژووەیان بۆ ئیمە جێ هێشتوە تا لیمان بشێوینن؟ یا ئیمەى کورد هەرلەکۆنەوە ئاگامان لەمێژووى خۆمان نەبووەو چاومان لەدەستى گەلانى درواسێ کە دوژمنمانن میژویان بۆ نوسیبێتینەوە چۆن فێڵیان لێ کردوین ؟ وەک ئەم سەردەمەى ئیستا بوین بەیاریەک بەدەستیانەوە؟ گەر تا ئیستا ئێمەى کورد بەو هەڵە مێژووییەى خۆمان نەزانیبێ کەواتە کارەساتەکە لێرەوە دەست پێ دەکات ؟
دکتۆرى بەرێز لەسالى ٢٠١٥ و بەتایبەت لە ووتارێکى تردا دەنوسێت تاکەى ئێمە پادشاکەمان بە شەیتان و زۆردار و خوێنمژ بزانین لە نەورۆزدا …… ئەمە ووتارێکى دکتۆر ئەحمەد خەلیلە و مامۆستا صدیق مستەفا بەنیازە بیگۆرێتە سەر ڕێنوسى لاتینى بەندەش وەریدەگێرمە سەر رێنوسى کوردى باشوور کە ڕینوسى عەرەبى بەکار دەهێنین بۆئەوەى خوێنەرانمان سودى لێ بیین پیشەکیش داواى بوردنم هەیە گەر هەندێ ووشەم لە شوینى خۆی بەکارنەهێنابێ یا ووشەیەکم بۆ داتاشیبێ .
هیما یا نیشانەکانى جەژنى نەورۆز :
جەژنى نەورۆز ( نورۆژ Nuroj ) جەژنێکى ئاریەکانە لە زۆر کۆنەوە بەلام میژوى پەیدا بون یا هاتنەکایەى دیار نییە لەکەیەوە . گەلانى کورد , فارس , بلوجەکان , ئەفغانیەکان و تاجیکەکان یادى دەکەنەوە ٣ نیشانە یا هێماى سەرەکى هەیە :
1 – هێماى ئاینى :
پەیوەستە بە ئاینى یەزدانى خۆرەوە بۆیە هەڵکردن یا داگیرساندنى ئەو ئاگرە لە خۆر ئاوا بووندا لە ئێوارەى ٢٠ى ئادار دەگەرێتەوە بۆ سەرکەوتنى رووناکى بەسەر تاریکى دا و رەنگبێ چەند وێرد وپارانەوەى ئاینى بە ئاوازى موزیکەوە لەگەل خوێندرابێ , تا ئیستاش ئەو موزیکە لە کەلتورى ئێزدى ,یارسانى (کاکەیی) بەلام بە پێى زانیاریەکانم یارسانەکان ئەو رۆژە بە رۆژى سەرکەوتنى داود پێغەمبەر لە قەلەم ئەدەن بۆیە لەسەرشاخەکان ئاگریان کردۆتەوە ,ئالاوى واتە عەلویەکان بەردەوامە .
2 – هێماى ژینگەیی :
ئەویش پەیوەستە بە راست بونەوە یا گۆڕانى بەهارە ( الانقلاب الربیعى ) و یەکسان بونى شەوو رۆژ و گەرانەوەو زیندووبونەوەى ژیان بۆ دارو درەخت و گژوگیا هەروەها زاینى ئاژەل وزیندو بونەوەى کانى سەرچاوەکانى ئاو وتوانەوەى بەفرى سەرشاخەکان لەو وەرزە دا لەگەل ئەمانەش دا شایی وهەلپەرکێ و لەباوەش کردنى سروشت و پۆشینى جلى رەنگاورەنگ کە موژدە بەخشى خۆشى شادى دەربرینە وموژدە بەخشى زیندو بونەوەى گشتوکال وژینگەییە .
3 – هێماى نەتەوەیی :
چەژنى نەورۆز بۆتە بەشیک لە کەلتورى نەتەوەیی نیشتیمانى گەلانى ئارى نەژاد وکورد یەکێکە لەو گەلانە کە رەنگبێ لە نەورۆزدا ئاهەنگ یا یادى خرانە سەر تەختى پادشایەک یائاهەنگ و یادى رزگار بون و سەرکەوتن کرابیتەوە بەسەر دوژمن یا رزگار بون لەدەست پادشایەکى زۆردار دا .
رووداوى چیرۆکى ئەژدیهاک و کاوە پەیوەستکراوە بەنەورۆزەوە وواى بۆ دەچوم ئەوە راستیەکى میژوویی بێ بەلام دواتر بۆم دەرکەوت ئەوە پیلانگیریەکى لە پشتەوەیە بەسەر دوا پادشاى میدیەکان ئەژدیهاک .
میدییەکان و فارسەکان
بەهەزاران ساڵ پێش زایین میدیەکان وفارسەکان دوو گەلى دراوسێی یەکتر بون کورد لە رەچەلەکى میدیەکانە و هەردوگەل لەژێر سایەى داگیرکارى ئیمپرتۆریەتى ئاشوریەکان دا دەژیان ,لەناو میدیەکان دا 4 پادشا هەلکەوتون :
* دیاکۆ یا دەهاکۆ کە دامەزرێنەرى مەملەکەتى میدیا بوو نزیکەى ساڵى 737 پ.ز شۆرشێکى دژى ئیمپراتۆریەتى ئاشوریەکان بەرپاکرد و بەدیلى کەوتە دەستیان .
* خشتاریت کورى دیاکۆ بە فرائوت یا برائورت ناوزەد دەکرا دەستى بەسەر ئیمراتۆریەتى فارس گرتووە و هێرشى کردە سەر ئیمپراتۆریەتى ئاشوریەکان لە شەرەکەدا کوژراوە سالى 653 ى پ .ز .
*کەیخسرەو کورى خشتاریت توانى ئیمپرتوریەتى ئاشوریەکان لەناوبەرێ ساڵى 613 ى پ . ز و زۆر ناوچەى رەچەلەکى کوردانى ئازاد کرد و ساڵى ٥٨٥ ى پ.ز کۆچى دوایی کردووە .
* ئەژدەهاکى کورى کەیخسەرەو ناوى ئەژدەهاک واتە دەهاکى یەزدانى ,ئاریەکان بەخودایان گوتوە یەزدان ,خاوەنى پرۆژەیەکى ئیمپراتۆرى گەورە بوو بۆیە سنورى میدیەکانى تا ئەفغانستان فراوان کرد لە رۆژهەلاتەوە لەباشوریشەوە تا زەریاى هیندى و دەریاى سپى ناوەراست کشاند .
ئەژدەهاک یەکێک بوو لە پاشا ئازا و ئارەزوو و یەکلاکرەوە و توند و تیژبوو لەگەل لیپرسراوان دا لە جێبەجێ کردنى ئەرکەکانیان بۆیەش توورەیی یاخىبوون لاى هەندێ لە سەرکردە میدیەکانى پەیداکرد بەسەرکردایەتى هارپاکى سەرکردەى سوپاکەى , هارپاک پەیوەندى بە پادشاى فارسەکانەوە کۆرشى دووەمەوە کرد بەنهێنى وهانى دا کە شۆرش دژى ئەژدیهاک بەرپا بکات سالى ٥٥٣ ى پ . ز و ئەژدیهاک بەرەنگارى بۆوە بەلام هارپاک و لایەنگرانى خۆیان وانیشاندا کە شکستیان خواردوە بەپێى ئەو پیلان ورێککەوتنەى لەگەل کۆرش دا دایاننابوو . ئەژدیهاک شەرەکەى دۆراند و لەگەل پاشماوەى ئەوهێزانەى کە لەبەردەستى دا مابونەوە کشایەوە بۆ (ئەکباتاناى پایتەختەکەیان هەمەدانى ئێستا ) و گەلەکەى چەکدار کرد وسەرکرایەتى بەرەنگاریەکانى دەکرد دژى فارسەکان و میدیە هاوکارەکانیان ,بەڵام هێرشبەرەکان توانیان لەسالى 550 پ . ز ئەکباتانا داگیربکەن وئەژدیهاک بەدیلى کەوتە دەست کۆرش و ناردى بۆ شوێنێکى دوور لە باکورى رۆژهەلاتى ئێران لەوێ بەندکرێ ولەرێگا لە بیابان جێیان هێشت تا لە تینویەتى وبرسیەتى مرد بەمەش کۆتایی بە ئیمپراتۆریەتى میدیا هات ….. (دکتۆرى بەرێز نوسیوتى هارپاک لە زیندان دا سەردانى کردووە ئەوەش لەگەڵ ئەوەى لەدواتردا نوسیویەتى یەکانگیر نابێ چونکە جەنابى دەلێت لە ریگاى بیابان بە تینویەتى وبرسیەتى مرد …… وەرگێر)
ئەوەى جێگەى تێڕامانە هارپاک لە زیندانەکەى سەردانى ئەژدیهاکى کردووە بۆ ئەوەى لێی ببورێ و پێی وتووە کە ئەو خاوەنى بیرۆکەو پیلانەکە بووە لەدژى ئەژدیهاکى گێراوە بۆیە ئەژدیهاک زۆر لێی توورە دەبێ و سەر زەنشتى دەکات و دەلێت ( تۆ تاکە کەس نیت لەنیو مرۆڤەکان دا سەرزەنشت بکرێی بەلام تۆ زۆر گێل و گەمژە بویت گەر ئەوە بیرۆکەو پلانى خۆت بوبێ , دەبوایە ئیستا تۆ پاشا بی و تاجى پاشایەتیت بدابویاتە یەکێکى لە خۆت بە تواناتر و دەبوایە ئەو دیاریەت پێشکەش بە میدیەک بکردایە نەک فارسێک و ئیستا تۆ میدیەکانت کرد بەکویلە کە ئەوان خاوەنى ئیمپراتوریەت و سەردەستە بوون رۆژگارەکەت گەیاندە ئەوە .. میژوى هیرۆدۆت ل 93 ئەمەش بەڵگەیەکە لە دلسۆزى و خۆشویستنى ئەژدیهاک بۆ گەل و وولاتەکەى و گیان و هەستى نەتەوەیی .
ناوەرۆکى پیلانگێرى یا هەمە لایەنەى پیلانگێڕى :
کۆرش لەسەرەتاوە خۆى وانیشان دەدا کە دەسەلات هاوبەشە لەنێوان فاسەکان و میدیەکان دا , ئەو سەرکردانەى بەشداربون لە پیلانەکە لە پلەو پایەى بەزر دایدەنان لەهەمان کات لەهەولى بەهێزکردن وفراوانکردنى دەسەلاتى فارسەکان بوو بەرەبەرە بەفارس کردنى ( تفریس ) دەسەلات و رۆشنبیرى سەروەت و سامانى دەخستە خزمەت ئیمپراتۆریەتەکەى وبەهێز دەکرد بەتایبەت لە سەردەمى پاشا ( قەمبیزى ) کوڕى کۆرش کەسێکى خوێنمژو زۆردارو دکتاتۆر بوو وەک دەلێن زۆرجار خوێن بەرى چاوى گرتووە زیاتر وولاتى بەفارسکردن بردووە ئەمەش هەستى نەتەوەیى لاى هەندێ لە سەرکردە میدیەکان بزواندووە 3 شۆرشیان لە دژى بەرپا کردووە لەوانە :
* شۆرشى کاوماتاى یەکێک بوو لە سەرکردە میدیەکان لە سەردەمى قەمبیز ساڵى ٥٥٢ پ . ز .
* شۆرشى سەرکردەى میدیەکان فرائورت سالى ٥٢١ پ .ز لەسەردەمى داراى یەکەم .
* شۆرشى سەرکردەى میدیەکان چیتران توخمە هەر لەسەردەمى دارای یەکەم .
هەرسێ شۆرشەکە سەرکەوتو نەبوون هەرسێ سەرکردە گیران و زۆر بەدرندەیی کوژران , بەمەش زیاتر فارسەکان دەستیان بەسەردەسەلات داگرت و هەرچى شارستانیەتیک بەناوى میدیەکانەوە بوو کرا بەناوى فارسەوە , لەسەردەمى پاشا قەمبیز وەسیەت نامەیەکى پێش مردنى کردبوو کە بەهیچ جۆرى ڕێگە نەدرێ جارێکى تر و بەهەر نرخێ بێ ئیمپراتۆریەتى میدیەکان دامەزرێتەوە , فارسەکان هێرشى هەمەلایەنەیان دژ بەمیدیەکان دەست پیکرد لە دوو بواردا .
بوارى ئاینى :
میدیەکان پەیرەوى ئاینى یەزدانى بوون و ئاینى زەردەشت پیغەمبەرى میدیەکانیان رەتکردەوە بۆیە زەردەشت هاناى بردە بەر حاکمە فارسەکە کە ناوى هشتاسپى باوکى داراى یەکەم و هشتاسپ و لایەنگرانى بوون بە یەکێ لە پەیرەوانى ئاینى زەردەشتى و فارسەکان زەردەشتیتیان وەک ئایدۆلۆژیا بەکار هێنا بۆ بەرەنگار بونەوەى ئاینى یەزدانى بەهەموو مەزەبەکانى ( لقەکانى) و دژایەتى سیاسى میدییەکان هەلدەستان زراندن و شیواندنى ناوناوبانگى پیاوە ئاینیە یەزدانیەکان ( موغ یا ماغ یا مەجوس ) بەوە تۆمتەباریان دەکردن کە کافرو سیحر بازن .
بوارى سیاسى :
پاشا فارسەکان ئیمپراتۆریەتەکەیان لەرووى سیاسى و کارگێرىەوە فارساند و وەک پرۆگرامێک و رێبازیکى سیاسی بەکردەیی جێ بەجێ دەکرد لەسەر وەسیەتنامەکەى قەمبیزەوە , لەوچوار چێوەیەشدا میژوى پاشا میدیەکان رابوردوو سەروەریەکانیان و شیواندنى وبەتایبەت وینەى دوا پاشاى میدیەکان ئەژدیهاک بوو .
هێڵە گشتیەکانى پیلانگیریەکە دژى ئەژدیهاک بەکورتى :
لە مێژووى ئەفسانەیی فارسەکان دا دەگێرنەوە کە بیوراسپ دەستى بەسەر دەسەلاتى شەرعى کەسیکدا گرتووە بەناوى فەرەیدون ,رۆژێک کەسێک لە هەیئەتى شەیتان لە بیوراسپ بەجل و بەرگى چیشت لێنەریکى بەتواناوە پەیدا بووە هەردوو سەرشانەکانى بیوراسپى ماچ کردووە لەو دەرەنجامە دوو مار یا دوو ئەژدیها پەیدا بوون لەسەرشانەکانى و زۆر ئەزیەتیان داوە , کەسیکى تر لەهەیئەتى شەیتان بە جل وبەرگى پزیشکیەوە لێى پەیدا بووە و پێى وتووە بۆ چارەسەرى ئەو برینانەى سەرشانت پیویستە مێشکى دوو گەنج دەرخواردى ئەو مارانە بدرێ تا چاک بیتەوە , بەمەش فارسەکان دلناخۆش کرد وشۆڕشکیان دژى بیوراسپ بەرپاکردووە بەسەرکردیەتى گاوا یا کاوەى ئاسنگەر خەلکى اصبهان بووە کە شارێکى میدیەکان بووە بیوراسپى کوشتوەو فەرەیدونى وەک پاشا لە شوینى ئەو داناوە بۆیە فارسەکان ئەو رۆژەیان وەک جەژنێ داناوە بەناوى نەورۆز یا Espan , وەک نوسەر ئاماژەى پێداوە لە قۆناغێک لە قۆناغەکان میژونوسە فارسەکان تێکەڵیەکیان لەنیوان کەسایەتى بیوراسپ و ئەژدەهاک دا کردووە و چیرۆکى مارەکانیان بە ئەژدیهاکەوە پەیوەست کردووە بە سوود وەرگرتن لە لێکچونى ووشەى ئەزدهاک و ئەژدیها و کاوەى ئاسنگەرى میدیان کردووە بەفارس بەدیوێکى تردا پاشا زۆردارەکەیان بە میدیایی لەقەلەم داوەو شۆڕشگێرەکەش فارس . میژوو نوس و ئەدیبە فارسەکان ئەم چیرۆکەیان بە شێوازى جۆراوجۆر خزاندۆتە ناو کتێبە میژوویەکان لە ٣ سەدەى یەکەمى هاتنى ئیسلام .
لە سەدەکانى داگیرکارى فارسەکان کورد بێ بەشکرا بوو لەزانینى رابوردوى میدیەکانى و باوەڕیان بەوانە کرد کە مێژوونوسە فارسەکان خزاندبویانە نا کتێبە میژوویەکانى خۆیان سەبارە بە چیرۆکى کاوە وئەژدهاک و لەسەرچاوە عەرەبیەکان دا ناوى گاوا بە کاوا هاتووە چونکە لە عەرەبى دا پیتى ( گ ) نییەو بۆیە هەر بە( ک ) مایەوەو کورد بەردەوام بوو لەئاهەنگ گیڕان لەگەل فارسەکان بەپێى ئەو چیرۆکە دروستکراوە فارسەکان .
لە سەرەتاى سەدەى بیستەم و زیندوبونەوەى بیروهۆشى نەتەوەیی کورد سیاسەتمەداران و رۆشنبیران ئەم یادەیان زیندوو کردەوە بەئاهەنگ گێڕان و بەجەژنێکى نەتەوەیی نیشتیمانییان لەقەلەم داوەو ئەژدیهاکیان بەسنبولى زولم زۆردارى وکاوەش بەسمبولى ئازادى دژى زولم زۆردارى لەقەلەم دراوە بەتایبەت دواى ئەوەى کوردستان بەسەر ئیران وتورکیاو عیراق وسوریا دابەشکرا و کوردیش توشى چەندین زولم و لەناوبردن وهەوڵدان بۆ تواندنەوەى ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ کەمى زانیاریە میژوویەکانمان و هەست نەکردن بە پیلان و گەمەو تەڵەکەبازى فارسەکان لەو رۆژگارەدا .
بەراى بەندە ئێستاش سودمان لەوانەو پەندەکانى مێژوی خۆمان وەرنەگرتووە بۆیە ئیستاش دووبارە دەبێتەوە .
فارسەکان زۆر بەتواناو زیرەکن لە دروستکردنى چیرۆک و بەکار هێنانى مەرامى سیاسى خۆیان لۆژیک و بەلگەى مێژوویى و واقیعیەکان هیچ نرخێکیان نامێنێ .
جێی وەبیرهێنانەوەیە کاتێ عەرەبەکان ئیمپراتۆریەتى فارسیان روخاند بەمەبەستى شێواندنى دەسەلاتى عەرەب جارێکى دى چیرۆکى ئەژدیهاک کاوەیان نوسیەوە هەساتن بە شێواندنى ناوى ئەزدهاک بۆ ضحاک بە سود وەرگرتن لە نزیکى دەنگى نیوانیان و ووتیان ضحاک عەرەبە خەلکى یەمەنە باوکە پاشاکەى بەناوى مرداس کوشتوە بۆ جێ گرتنەوەى چیان بەپاشا ئەژدیهاکى میدیەوە لکاندبوو بۆ ئەو زیاتریشیان نوسیوە .
ئەوبابەتەى خستومەتە روو (نوسەر ) لە چیرۆکى کاوەو ئەژدیهاک بۆ تەکینەوە لە یاد کردنەوەو ئاهەنگ گیڕان بۆ جەژنى نەورۆز نییە بەڵکو نەورۆز گەورەترین جەژنى نەتەوەیی نیشمانى و پیرۆزى دەزانم ووروژاندنى ئەوبابەتە بۆ دوو هۆکار بووە :
یەکەم پیویستە تەتەلەى سەرچاوەى زانیاریەکانمان بکەین کە رۆژهەلاتى ناوەراستە تەنانەت هەندێ سەرچاوەى مێژوویی بیانى وەک مێژوى هێرۆدۆت . نوسینەوەى میژوەکەمان لەسەر بنەماى زانستى وواقیعیەت دوور لە ئەفسانەو شتى تێخنراو .
دووەم چاوخشاندنەوەى دووبارە بە چیرۆکى کاوە و ئەژدیهاک واز لەوە بێنین کە بەناوبانگترین و گەورەترین پادشامان بەزۆردار و زاڵم لەقەلەم بدەین نەفرەتى لێ بکرێ لە رۆژى جەژنى نەورۆزدا .
ئەوەى کە نوسیومە بەکورتى بووە سەبارەت بەو پیلانگێرىە و زۆر پرسیارى تر یش لەداهاتودا هەولى بۆ دەدەم بەدرێژى باسى ئەو پیلانگێریە بکەم لە کتێبیکى تایبەت دا ….. نوسەر
بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت